.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














زوڵــــفـــت بـــەقەدتـــدا کــە پــەرێشـان و بــــڵاوە
ئـــەمـــڕۆ لەمــنی شیـــفـــتە ئـــاڵـــۆز و بــــەداوە
ئـــەم عومرە عەزیزە کە لە بـــۆت نەقـــــد و دراوە
صــەد حەیف و درێغا کە مـوســوڵمـــانـی نەماوە
عومـرێکـی درێـــژە بەخەیاڵی سەری سوڵفـــت
سەودا و پەرێشانــــم و، ســـەودایـەکی خــــاوە
ھەرچەندە کە ڕوتـــم، بــەخــوا مائیلی ڕووتـــم
بێ بەرگییە عیللەت کەھەتیو مەیلی ھـەتـــاوە
مانی نییەتی قووەتی تەصویری بــرۆی تـــــۆ
ئەم قەوسە بەدەستی موتەنەففیس نەکشاوە
بۆچی نەگریم، صەد کەڕەتم دڵ دەشکێـــنـــی
مەی بۆ نەڕژێ، شووشە لەصەد لاوە شــــکاوە
بـــێ ئیفادەیە مەنعی من ئێســــتاکە لەگریان
بـــۆ عــــاشقــی بێچـــــــارە زووەم ئـــاوە ڕژاوە
ھــــەر جۆگە و جێگێکی کەوا سور و سوێر بێ
جێــــــی جۆششی گریانی منە و خوێنە ڕژاوە
ســــۆزی دڵمە باعیثی تــاو و کوڵــــی گریـــان
مەعلومە کـــــە ئاگر سەبەبی جۆششـی ئاوە
نالی وەکو زوڵفت کە موطیعی بەری پێتـــــە
تێکی مەشکێنە، بـەجەفا مەیخـــــــــــەرە لاوە
هۆنراوهی نالی


لهسهر هێڵ نییه