.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئه‌ی شنگه بێری، ناو ره‌شماڵی کوێستانی به‌رزی دڵداری،
دڵ پڕ حه‌سره‌ت و چاوه‌روان، ئه‌ی شاجوانی کورده‌واری!
له نێو گڕی ئه‌م دۆزه‌خه و،ئاسۆی لێڵ و نیگای دوور،
له گه‌ڵ بێقه‌راری و ئێش وبرین و، له دڵ چۆڕانی خوێنی سوور!
له نێو سارای قاقڕ و وشک و خه‌وی قورسی فریشته‌کان،
له نێو هه‌ستی خه‌مۆشی، هه‌ست و ویژدان خه‌وتوه‌کان!
ئه‌ی قهقنووسی هه‌ناو سووتا!
بۆ کوێ ئه‌ڕۆی وابهپهله؟
ئه‌ی شنگه شۆخ، ئه‌ی شۆخ و شه‌نگ،
ئه‌ی کچی ناو ره‌شماڵی جافان،
له نێو شایی و سه‌مای په‌تیاره‌کان،
له مهیکهدهی مه‌یخۆره‌کان،
له مه‌جلیسی باده‌نۆشان،
له نێو خه‌یاڵی سه‌ر خۆشان،
له نێو شه‌وی پڕ شووره‌یی هه‌وس بازان،
به کراسی دڕا‌و و تیتۆڵ تیتۆڵی کچێنیت،
بۆ کوێ ئه‌رۆی وا به په‌له؟
ئه‌ی کچه ره‌وه‌نده‌که‌ی چیای قه‌ندیل!
له ده‌ست فه‌رمانده و به‌رپرسانی ویژدان رماو،
له قه‌هر و غه‌زه‌بی ئه‌م مه‌یدانه،
له مه‌قسه‌د و مه‌به‌ستی نا مرۆڤانه،
له کایه و قوماری ئه‌م ده‌ورانه،
به سینه‌ی پڕ ئاهـ، بێ زه‌وق و بێ مه‌یل،
به جه‌سته‌ی خه‌سته‌و به‌دڵی پڕکهیل!
بۆ کوێ ئه‌ڕۆی وا به په‌له؟
ئه‌ی کچی چیا،
گوڵی رسکاوی ناو گیا!
له ده‌ست شه‌خته و تۆف و باران،
له ده‌ست شه‌ڕی شه‌ڕخوازه‌کان،
له ده‌ست کیمیا و ئه‌نفال و ئاگر باران!
له ئامێزی بێ به‌زه‌یی قومار چیه‌کان،
وه‌کو مامز له ده‌ست تفه‌نگی راوچیه‌کان،
ئه‌ی ئاسکی ره‌وه‌ک و جوان!
به‌م زستانه سه‌خڵه‌ته،
بێ لانه و جێ حه‌وانه‌وه،
بۆ کام چیا ئه‌ڕۆی وابهپهله؟
ئه‌ی کچی خڕخاڵ له پێ،! سنگ وه‌کو که‌و پڕ خه‌ت و خاڵ
له ده‌ست خۆفرۆشان،
له‌ده‌ست زێر په‌رستان و بێ هۆشان،
له ده‌ست گورگه برسیه‌کانی شه‌هوه‌ت په‌رست،
له ده‌ست خواکانی سه‌رزوی بێ ده‌ربه‌ست!
ئه‌ی باڵنده‌ی بێ هێلانه!
ئه‌ی پاساری بێ گوێ سوانه!
ئه‌ی جێ ماوی بێ نیشتیمان،
له ده‌ست کام دان و دا‌و، ئه‌ڕۆی وابهپهله؟
ئه‌ی کچی ده‌روون خاپووری پڕ برک و ژان!
بێ‌ناز که‌وتووی ده‌ستی ده‌وران!
به‌ده‌م ئێشی سووتانه‌وه، به زه‌ینی په‌رێشانه‌وه!
به سه‌دان پرسیاری بێ وڵام، له ناو هاواری زه‌نگه‌کان.
ئه‌ی راهیبه‌ی ره‌ش پۆش ئاسا،
بۆ کوێ ئه‌ڕۆی وابهپهله؟
ئه‌ی کچی خێر له خۆ نه‌دیو!
ئه‌ی لێو به باری وه‌ک هه‌تیو!
به بێ کراسی سووری کچێنی،
به پیخاوس، به سنگ کوتان، به سه‌ر له خاک سوان،
به پرچ رنین، به رێژنه و لێزمه‌ی ئه‌شکی چاو
به لێوی پڕ حه‌سره‌تی راموسانی کۆچکردن،
ئه‌ی گوڵی ژاکاوی ده‌ستی هه‌زاران ده‌ستی نامه‌ردی!
ئه‌ی مه‌لی بێ باڵ و په‌ڕ و لانه!
له ده‌ست کوندهبوی وێرانه،
بۆ کام کاولاش ئه‌ڕۆی وابهپهله؟
ئه‌ی زاده‌ی ههنیسک و نزا!
ئه‌ی ترسا و و تاساوی مزگه‌وت و ته‌کیه‌کان،
ئه‌ی گیرۆده‌ی ده‌ستی شێخ و مه‌لا!
ئه‌ی له خاچ دراوی سه‌ر دیواری کلیسا و دههرهکان،
تۆی روت و قوت له نێو ئه‌م بێشهڵانهدا،
وه‌ک بێ ماڵی ماڵ کاول بوو له گوندێکی وێرانه‌دا!
بۆ کوێ ئه‌ڕۆی وابهپهله؟
ئه‌ی کچی بێ به‌ش له سۆز و ئه‌وین!
له داوێنی شه‌وی درێژا، تۆی بێده‌نگی بێ فه‌ریاد ره‌س،
له نێو قوڕگی کڵپه‌ی هه‌وه‌س!
بۆ پرسه‌ی دڵۆپه خوێنه‌کانی کچێنیت چاو به‌فرمێسک،
به دوور له حورمه‌ت و له رێز،
هه‌ر دوو ئه‌ژنۆی بێنازیت گرتۆته ئامێز!
بۆ کام سهراب ئه‌ڕۆی وابهپهله؟
ئه‌ی کچی کاتژمێری رۆژانی تاڵ،
ئه‌ی رۆمانی بێ کۆتایی وه‌رزی خه‌زانی ساڵ!
ئه‌ی په‌روه‌رده‌ی داوێنی ئاخ،
ئه‌ی گۆشکراو به شیری ماته‌م!
ئه‌ی هه‌ڵوه‌دای بێ مه‌نزڵ، ئه‌ی بێ ئالای کچێنی!
تۆی بێ تاوان، له شاری بێ یاساکان،
به کام شنه دڵت خۆشه، تابه سه‌ر په‌نجه‌ی به‌زه‌یی،
شالوولی بسکی ئاڵۆزت شانهکا؟
بانگی کام رێبواری ئه‌ویندار ئه‌که‌ی که بێته ژوانت؟
تێر جا‌و ببڕێته جاوانت؟
له دیوانی شیعره‌کانی ،
بۆت بڵێ به‌سته و گۆرانی؟
شه‌پۆلی تهيڕی کام لێو، مه‌زرای تینوی لێوی قڵشاوی که‌ناره‌کانی تامه‌زرۆییت، تێر ئاو کا؟
زه‌رده‌شامی هه‌ست و بیری، به کام شۆڕابه‌ی لقی شۆڕه‌بی بالاتهوه هێلانه هه‌ڵبه‌ستێ.
کام که‌و له بن چڵه هه‌ڵزی دڵنیایت جووته ببه‌ستێ؟
من و تۆ ئه‌ی هاو وێنه‌که‌م!
یه‌ک نه‌خشین له نێو تابلۆی ( گوڵ و فرمێسک)
ده‌سا وه‌ره و ده‌ستم بگره با بڕۆین، بابرۆین بێ راوه‌ستان،
بۆ ئه‌ودیوی راستیه‌کان،
بۆ وڵاتی دڵنیای و،
بێزار له گشت پهستیهکان
له پێنوسی :: ژوان فارووق کەریم
س :: کوردستانی گه‌وره

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ئه‌ی رۆمانی بێ کۆتایی وه‌رزی خه‌زانی ساڵ!
ئه‌ی په‌روه‌رده‌ی داوێنی ئاخ،
ئه‌ی گۆشکراو به شیری ماته‌م!
ئه‌ی هه‌ڵوه‌دای بێ مه‌نزڵ، ئه‌ی بێ ئالای کچێنی!
تۆی بێ تاوان، له شاری بێ یاساکان،
dastt xosh zor jwana zor zor
له‌سه‌ر هێڵ نییه