❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بەهۆی ئافرەتەوە شانۆی كوردی ئێستا لەجاران باشترە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-05 18:23:16

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

بەهۆی ئافرەتەوە شانۆی كوردی ئێستا لەجاران باشترە

هونەرمەند رێزان فەرەج:                                             
بەهۆی ئافرەتەوە شانۆی كوردی ئێستا لەجاران باشترە

دیمانە/ سامان شێخ بابا علی

(1)_200x0.jpg


ماوەی چەند ساڵێكە لێرەو لەوێ باس لە قەیرانی شانۆ دەكرێ و گوایە شانۆگەریەك نمایش دەكرێ بینەرێكی ئێجگار زۆری هەیەو خەڵكی بەتامەزرۆوە رووی تێدەكەن، رێزان فەرەج ئافرەتێكی دیاری نێو دنیای هونەری نواندنە لەدوای تەواوبوونی شانۆگەری پارێزەرەكەی رەحمە كە بینەرێكی زۆر بەتامەزرۆوە ئاماژەی بوون چەند پرسیارێكمان ئاراستەكردو بەم جۆرە وەڵامی داینەوە.



٭ دەكرێ بەڕای بەڕێزتان بزانین ئاستی شانۆی كوردی لەئێستادا لەچی ئاستێكدایە؟
- بەبۆچوونی من ئێستا شانۆی كوردی لەچاو جارانەوە لەئاستێكی باشدا دەبینم، چونكە جاران ئافرەت زۆركەم بوو لەو بوارەدا رۆڵ ببینێ، بەڵام ئێستا زۆرگەشبینم كەوا لەبواری دراماو شانۆدا ئافرەت رۆڵێكی بەرچاوی هەیەو نمایش دەكات.
٭ ئەی بۆ دەگوترێ ئافرەتەكان بەپەنجەی دەست هەژمار دەكرێن؟
- ئەو قسانە لەڕاستیەوە دوورە و بۆچونی ئەوكەسانەیە كە حەزناكەن ئافرەت دەوری خۆی هەبێت بۆیە بەبۆچونی من ئەوانە تەنیا لەڕوانگەی دڵی خۆیانەوە قسەدەكەن و بۆچوونی خۆیانە.
٭ ئەی بۆچونت لەسەر ئەو ئافرەتانەی كە حەزدەكەن و ناوێرن چییە؟
- بەلێ هەیە حەزدەكات و ناوێرێت، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ خانەوادەو خێزانەكەی كە رێگەی پێنادەن، بۆیە كۆمەڵگای ئێمە كۆمەڵگایەكی رەخنە گرە.
٭ تۆ حەزت بەشانۆگەریە یان دراما كە رۆڵی تێدا بگێڕی؟
- زۆرحەزم بەدرامایە تاكو رۆڵێك بەرجەستە بكەم، وەیەكەم جارمە كەوا لەشانۆگەریدا كار بكەم، راستەكاتێ لەپەیمانگابووم بەشداریم كردوە بەڵام زۆركەم بووە و زۆر دەمێكە.
٭ لەڕۆڵی خۆت رازیت لەشانۆدا یان دراما؟
- ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕای بینەر، بەڵام پێم وابێت تاڕادەیەكیش لەخۆم و ئەو رۆڵانەی بەرجەستەی دەكەم رازیم.
٭ هاوسەری تاچەند كاریگەری لەسەرت هەبوو كە تۆ یەكەم جارە بەشداربیت؟
- هاوسەرەكەم ئەحمەد رەئوف وەكو هاوسەرم زۆر زۆر كاریگەرە زۆر پشتگیرمە و سوپاسی دەكەم، بێگومان چەند - ویست و حەزی خۆمە هێندەش پشتگیری هاوسەرەكەمە وای كردو بەردەوام بم و بەگڕوتینەوە بەشداری بكەم.
٭ بەردەوام دەبیت لەبەشداری كردن لەشانۆدا؟
- بێگومان بەردەوام دەبم و كۆڵ نادەم.
٭ ئەی درامای كوردی لەچ ئاستكێدایە؟
- ڕاستە جاران درامای كوردی تام و چێژی خۆی هەبوو، بەڵام هەر ئێستا خۆشترو باشترە، چونكە جاران پیاو ڕۆڵی ئافرەتی دەبینی، بەڵام ئێستا بەهۆی زۆربوونی ئافرەتەوە لەو بوارەدا ئەوا ئەوشتە نەماوەو ڕۆڵەكانیان دابەش كراوە ئەویش بەهۆی پەیمانگای هونەرە جوانەكانەوەیە كە زۆركاری لەوبوارەدا پێگەیاندووە بەتایبەت شاری سلێمانی
٭ داواكاری هونەریت بەشداربێت تیایدا چیە؟
- وابڕیارە لەدوو درامای دیكەدا بەشداربم تاكو ئێستا ناوەكەی دیاری كراونیە یەكیان لەلایەن كاك لوقمان و ئەوەی دیكەش كاك كارۆخ.

٭ لەم شانۆگەریەدا گوتت ئێستا دڵم لە چارده‌ ساڵی دایە بەدەر لەشانۆ رێزان فەرەج، دڵی لەچەند ساڵی دایە؟

- بەپێكەنیەوە… خۆم هەردەم بەئافرەتێكی جموجۆڵكەر دێتە بەرچاو بەهۆی ئەوكارانەی كەدەیانكەم و لەوتەمەنەش خۆم دێتە بەرچاو كەكارەكانی بەپێی توانای خۆم تێدا دەكەم.

٭ بۆ هەردەم لەدراماكاندا جل و بەرگی كوردی دەپۆشی؟

- ئەوە حەزێكی بێ كۆتایی خۆمە و قسەی ئێستا و داهاتوشمە كەهەردەم دەبێت جل و بەرگی كوردی بپۆشم، چونكە حەزو ئارەزووی خۆمە وجل و بەرگی نەتەوەو وڵاتەكەمە.


سه‌رچاوه‌ی ---خه‌بات

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net