.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













مه‌رگــــــــی تــــۆ....!!
ئازارێکه سڵ ناکاته‌وه ،
سارێژ نابێت له دووری تــۆ،
فرمێسکم قه‌تیس ماوه...
وا به دلۆپه فرمێسکه‌کانی ڤینۆس
ئه‌م شیعره‌ت بۆ ده‌هۆنمه‌وه..
ئازیزه‌که‌م،
گه‌ر ده‌ستیشم خامه نه‌گرێت
خامه‌که‌م خۆی ده‌ست ئه‌گرێت..!!
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ر وشه‌یه‌کیش بێت
وه‌ک هۆنراوه بۆت بنووسمه‌وه...
خۆشه‌ویستم..
کۆچی ناوازه‌ت
مه‌مله‌که‌ته‌که‌مانی
کرده رووبار..
وا گولی ئه‌م مه‌مله‌که‌ته
ره‌شیان پۆشیوه
باڵنده‌کان..
په‌ره مووچه‌ی باله‌کانیان
ئه‌که‌ن به کێڵ بۆ گۆره‌که‌ت..
بولبوله‌کان
به ده‌نگی نووساویان
گۆرانیت بۆ ده‌چرن..
شاعیره‌کان
خامه‌کانیان له ده‌ست گرتوه
تاکو ئه‌گه‌ر
وشه‌یه‌کی جوانیش بێت
بۆت بنووسن..
عازفه خۆشه‌ویسته‌کانیشت
نۆته‌کانیان ریک ده‌خه‌ن
باشتر له نۆته‌که‌ی بیهۆڤن..
نیگار کێشه‌کانمان
نیگارێکت بۆ ده‌کێشن
به مانا تر له مۆنالیزا...
ره‌فیقه‌کانت
ئه‌وه‌نه فرمێسک ده‌رێژن
زیاتر له فرمێسکی ئاسمان !
بێنازه‌که‌م ..
قه‌لای هه‌ولێر چاوه‌رێی
کۆنسێرتێکته له به‌هه‌شتی دونیاکه‌ی تر....
ده‌شتی هه‌ولێریش
تامه‌زرۆی حه‌یرانێکته
له‌سه‌ر سه‌کۆی
حه‌یران بێژه‌کانی به‌هه‌شت ..!!
خوازیارم ببوبێته جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ک
به‌راستی هه‌رچه‌ند بنووسیت بۆ مه‌رگی ئه‌م هه‌ر که‌مه .. هه‌رچه‌ند بنووسیت بروا ناکه‌م بگات به تۆزقالێک له ده‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه
ئینشالله خوا به به‌هشتی به‌رینی شاد ده‌کات
انا لله و انا الیه را‌جعون
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Rega Shyaw (2010-10-10 21:41:15)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه