.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












گوناهە لەعنەت بۆ مرۆڤ بەکاربهێنرێت ؟
فەرموودەى سەحیحى پێغەمبەرمانە دەفەرمووێ ( کەس بە لەعنەت مەکە ) ، چونکە بەلەعنەت کردنى کەسێک یا هەر مرۆڤێک گوناهێکى گەورەیە و ئەولەعنەتە ڕاستەوخۆ بۆ ئاسمان بەرز ئەبێتەوە و پاشان دێتەوە سەر زەوى ئەگەر کەسەکە کەسێکى خوانەناس و فاجیر و مولحید بێت ئەوا لەعنەتەکەى بەر دەکەوێت ، بەڵام ئەگەر مرۆڤەکە پێچەوانە بوو کەسێکى خواناس و ئیماندار بوو ئەوا لەعنەتەکە بۆ کەسى لەعنەتکارەکە دەگەڕێتەوە ، لەعنەت بەماناى دووربوونەوە لەڕەحمەتى خودا دێت ، شەیتان شیاوى لەعنەتە نەوەک مرۆڤ چونکە خوداى گەورە ڕێزى لەمرۆڤ گرتووە ، کەتۆ مرۆڤێکى ئیماندار لەعنەت باران دەکەى و دەتەوێ لەڕەحمەتى خودا بێبەشى بکەیت ، دەبێ گوناهى تۆچى بێت لەبرى ئەولەعنەتەى کەئاڕاستەى مرۆڤەکەت کردووە ، بائێمە لەبرى لەعنەت ، ڕەحمەت بەکاربهێنین و خەڵکان ڕەحمەت باران بکەین . ئەگەر لەیەکێک تووڕە بوویت لەعنەت بارانى مەکە و دابنیشە یاخود ڕاستەوخۆ هەستە دەستنوێژێک بشۆ و شەیتان بەلەعنەت بکە چونکە دوژمنى گەورەى ئێمە و هەمووموسڵمانێکە ولەئاگر دروستکراوە کەبێگومان ئاگریش بەئاو دەکوژێتەوە ، بۆیە وشەى لەعنەت وشەیەکى زۆر بڤەیە وخەتەرناکە بالەزارمان دەرنەچێت خودا پشتیوانمان بێت ئینشائەڵڵا .
ئهم پرسیاره له لایهن (مامۆستاجەمیل عەلى) وهڵام دراوهتهوه
س.كورد
لهسهر هێڵ نییه