.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی پزیشكیی له‌زانكۆیه‌كی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه كه مێشكی پیاوان له‌گه‌ڵ به‌سه‌رچوونی ته‌مه‌نیان به‌ره‌و كزبوون و بێهێزی ده‌ڕوات، ئه‌و پیاوانه‌ی كه زۆربه‌ی كاته‌كانیان به تووڕه‌بوون و هه‌ڵچوونی ده‌روونی به‌سه‌رده‌به‌ن ئه‌وانه زیاتر تووشی بێهێزبوونی مێشك ده‌بن.
مێشكی پیاو جیاوازتره
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه پرۆفیسۆر رۆبین جۆرج سه‌رۆكی بنكه‌ی ده‌روونی و مێشك له‌ئه‌ڵمانیا باسی له‌وه كردووه له‌به‌رئه‌وه‌ی پیاوان هه‌میشه زیاتر سه‌رقاڵترن به كاروباره‌كانیانه‌وه كارده‌كاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مێشكیان ماندوو ببێت وتیشی: مێشكی پیاوان زۆر له‌مێشكی ژنان جیاوازتره، وتیشی: ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا توێژینه‌وه‌یه‌كمان له‌سه‌ر (200) پیاو ئه‌نجامداوه ئه‌و پیاوانه‌ی كه هه‌میشه زۆربه‌ی كاته‌كانیان به‌كاركردنه‌وه به‌سه‌رده‌به‌ن و مێشكیان له‌وپه‌ڕی ماندووبووندایه جگه له‌مانه‌ش هه‌میشه به‌شێك له‌و پیاوانه تووڕه‌بوون و هه‌ڵچوون بۆته پیشه‌ی رۆژانه‌یان ئه‌وانه زیاتر تووشی بێهێزبوونی چالاكییه‌كانی مێشك ده‌بن له‌به‌رئه‌وه‌ی پیاوان له‌ژنان زیاتر ماندووترن و ئیشوكاریان زیاتره، ئه‌مه‌ش كارده‌كاته سه‌ر توانای مێشك بۆیه ده‌ركه‌وتووه كه تووڕه‌بوون كاریگه‌ریی خراپی هه‌یه بۆ سه‌ر لاوازبوون و بێهێزبوونی مێشك.
س.م سه‌ربه‌ست

له‌سه‌ر هێڵ نییه