❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئایا مێینه‌ هونه‌ره‌؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-15 11:41:58

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

ئایا مێینه‌ هونه‌ره‌؟

و: ئیلیڤان خالید  : مێینه‌ هونه‌ره‌و په یوه ‌ستی مێینه یه‌‌ هه‌ر له‌ دایکبوونه‌وه، مه‌به ست دیاریکردنی ڕه‌گه‌زه‌که‌ی نیه‌ ، مه‌به‌ست ڕه‌فتار نواندن و خۆ نیشاندان وه‌ک کچێک یا ژنێک که‌ ته‌واو جیاواز بێت له‌ ڕه‌گه‌زی نێرینه‌ . هه‌ر که‌سێک به‌ جۆرێک گوزارشت له‌و هونه‌ره‌ ده‌کات که‌ به‌ پێی بیرکردنه‌وه‌ بۆچوونه‌کانی درکی پێ ده‌کات ئنجا بابه‌تیانه بێت ‌ یا خود  ‌ئاره‌زوو مه‌ندانه‌ و مه‌زاجیانه‌ بێت بێ گوێدانه‌ هه‌ست و ڕاستیه‌کانی ژیان و سه‌یرکردنی وه‌ک مرۆڤێکی خاوه‌ن ماف . نه‌رمی نواندن  و ناز وشه‌رم و ره‌فتاره‌ مێینه‌ سه‌رنج ڕاکێشه‌کان و بێده‌نگی و سه‌لاری وسۆزنواندن و...هتد ڕه‌ووشت و که‌سایه‌تی مێنه‌یه‌ ، گه‌ر سه‌رنجی بده‌ین کۆمه‌ڵێک ره‌ فتاری جوانن و کچان و ژنانی پێ جوانتر ده‌ بێت و  پێی ده‌ڵێن هونه‌ری مێینه‌ ، وه‌ ک کچێک یا ژنێک  ویستێک هه‌یه‌ تا شانازی به‌ هونه‌ری مێینه‌وه‌ بکرێت ، چی ده‌ڵێن؟ کاتێک ئه‌و هونه‌ره‌ بوونی نیه‌ یا نامێنیت وه‌ک :



هاوارکردن و ڕووگرژکردن و تووڕه‌بوون و پیاوان ئاسا ڕه‌فتارکردن و تانه‌ لێدان و کێشه‌ دروستکردن .

دوای ئه‌م ڕه‌فتارانا ئیتر ده‌که‌وێته‌ به‌ر تانه‌و ته‌شهیر ده‌بێته‌ باس وخواسی دۆست و نه‌یار ، بێ گوێدانه‌ پاڵنه‌ره‌کان، واته‌ هۆکاره‌کانی گۆڕینی ڕه‌فتاری مێینه‌ بۆ ڕه‌فتارێکی نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی خۆی ، که‌ که‌سێکی وا ده‌بینین با دراسه‌ی بکه‌ین و هۆکاره‌کان وه‌ک به‌هانه‌یه‌ک له‌ پێش چاوی خۆمان دابنێین ، له‌ وانه‌یه‌ هۆکاره‌که‌ی ئه‌و ژینگه‌یه‌ بێت که‌ ژیانی تیا گووزه‌ر ده‌کات یا په‌روه‌رده‌ی نا دروستی باوان بێت یا خراپ مامه‌ڵه‌کردنی هاوسه‌ر یا باوک یا برا بێت که‌ به‌و جۆره‌ کاردانه‌وه‌یه‌ ده‌رده‌که‌وێت ، یا خود خراپی باری دارای و نزمی ئاستی ڕۆشنبیری و نه‌خوێنده‌واری و ...هتد . که‌ هۆکارێکی له‌و جۆره‌ نه‌ بوو که‌سێک نیه‌ ڕه‌فتاری جیاواز له‌ ڕه‌گه‌زی خۆی بنوێنێت .

سه‌ره‌کی ترین هۆکاریش مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌ره‌ جا به‌ هه‌ر جۆرێک بێت ، گه‌ر پێش ئه‌ویش هۆکاری تر هه‌بوو بێت به‌ پله‌ی یه‌که‌م به‌رۆکی هاوسه‌ر ده‌گرێته‌وه‌ و هه‌ر ئه‌ویش زیاتر کاری لێده‌کات ‌ ئیستغلالی ده‌کات به‌ تایبه‌تی له‌ و ووڵاتانه‌ی که‌ هێشتا نازانن مافی مرۆڤ و ژن چیه‌ یاخود بڕوایان پێی نیه‌ .

چاره‌سه‌ریش باش کردنی ژینگه‌ ، جۆری ژیانکردن ، په‌روه‌رده‌ی دروست له‌ لایه‌ن خێزانه‌کان و دروستکردنی متمانه‌ به‌خۆبوون لای کچه‌کانیان  ، گه‌یاندنیان به‌ بڕوانامه‌ له‌ خوێندن و ڕۆشنبیرکردنیان وه‌ک تاکێکی به‌سوود بۆ کۆمه‌ڵگه‌، بایه‌خدان به‌ بیروو بۆچوونه‌کانیان ، به‌ که‌م نه‌زاندرێن له‌ چاو کوڕان دا،  به‌ڕێزه‌وه‌ ژیان بگوزه‌رێنن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیان  ، سه‌ر ئه‌نجام خاوه‌ن هونه‌ری مێینه‌ ده‌بن .

له‌ مێینه‌دا جۆرێک له‌ منداڵی به‌دی ده‌کرێت به‌ هه‌مان شێوه‌  له‌ نێرینه ‌شدا به‌دی ده‌کرێت وه‌ک پاکیزه‌ی ، هه‌ست ناسکی ، بێ تاوانی ...هتد

ئایا ده‌توانی ببیته‌وه‌ به‌ منداڵ ؟هه‌ندێک جار؟

گه‌ر جار جاریش بێت با هه‌ستی مێینه‌ و پاکیزه‌ی بوونی هه‌بێت.



گروپ ( الصرقعـة)‎‎‎‎

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net