.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















لەبەر تریفەی مانگێکی درۆزنا نووستبووم
نووقمی تۆفانێک لە پەژارەی نائومێدی
گوێم لە تەقەی دەرگاکەم بوو
سێبەرێک لەو دیوو قفڵەکانەوە چاوەڕێ بوو
ھەستام و قفڵی دەرگام شکاند
کوا ئەو دەستەی لە پشت دەرگاوە
چاوەڕێ بوو؟ ئۆە...
من درەنگ ھەستام
ئەو بەپەلە بوو.....
دەمامکدارەکان
وتی تەواو...
ئێرە ئیتر ھێڵی کۆتاییە
بۆ ئەسپەکان!
وتم چۆن دەبێ؟
مەگەر لە ئاسمانا جێیەک ھەبێ
بۆ وەستانی پاسارییەکان؟
وتیان گوزەشت،
غوربەت لاستیکێکی میھرەبانە، بۆ سڕینەوەی
تەواوی ئەندێشەکان
وتم مەگەر بێوەفاترین مەخلووقی ئەم سەر زەمینە
ئینسانە؟
وتیان عومرێکی درێژە لەو کەنارە
چاوەڕێیە،
باشتر بجووڵێ بێباک...
وتم ئێستا باوەشی بارانێک لە شێتخانەی ئەوینێکا
چاوەڕوانە
شەوی ھەموو رۆژگارەکان تێپەڕین،
ئەو ھەر نەھات و
ئەمانیش ھەمیشە چاوەڕوان
گوتەی ئەوان ھەمیشە خاڵی و
بارگەی کۆچم ھەمیشە گران
فریودەر بوون، فریویان خوارد
دۆستە دەمامکدارەکان..!
ونبوون
چ رووناکییەکی تارە ئەم رۆژە
چ دەریایەکی بەرینە ئەم شیناییەی
رۆحی من
چ موسافیرێکی پشوو درێژە چاوەڕوانی و
چ عاشقێکی سەرکەشە
چیای سەختی بڕیاری من!
بەدیار تابلۆیەکەوە راماوە
لە ھیچ تێناگا و
ھەمیشە شتێک لە ئیدراکیا پەنھان
سەرە رێی کام بەندەری غەمت بۆ بگەڕێم
دڵی تەنیام...؟
گەردوون
ھێند بە دیار ئاسمانەوە راماوە
روخساری بەرینی گەردوونی گرتووە
باخچەی سەوزی خەیاڵی من
ئەوەندە بە دیار شەوقی ئەستێرەکانەوە
رۆچۆتە قووڵایی
مانگ ئیتر ئیرەیی دەبا
بە نووری فریشتەیی روخساری
پتر لە مانگێ زوڵمەت دەداتە بەر تەواوی رۆژەکان و
لە چرکە ساتێکا
چەم و باخ و
داڵانە چۆڵەکانی پیاسەی تەنیایی سپێدانم و
ژووری چۆڵی ئاوەدانم
رۆشن دەکاتەوە
بە نوری دیداری.
ژاوێن شاڵی

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه







ماشالله .. زۆر جوانه ... به‌راستی سه‌رنجی راکێشام ئه‌و هۆنراوه‌یه تێکه‌ڵه له هه‌موو بیر و ڕاکان !!
ده‌ستت خۆش بۆ دانانی ئه‌م هۆنراوه‌یه داده فریشته گیان ..
ده‌ستت خۆش ژاوێن گیان بۆتۆش
ڕێگا شیاو
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش هۆنراوه‌یه‌كی جوان وپرمانایه سه‌ركه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌سته‌کانت خۆش بێت فریشته گیان بۆ دانانی ئه‌م هۆنراوه چوانه
به‌راستی زۆر جوانه زۆڕیش سه‌رنج راکێشه ته‌مه‌ن درێژ بیت
هه‌میشه له خۆشی‌و شادی‌دا ژیان بگوزه‌رێنیت

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ڕێگاشیاو نووسی//
ماشالله .. زۆر جوانه ... به‌راستی سه‌رنجی راکێشام ئه‌و هۆنراوه‌یه تێکه‌ڵه له هه‌موو بیر و ڕاکان !! ده‌ستت خۆش بۆ دانانی ئه‌م هۆنراوه‌یه داده فریشته گیان .. ده‌ستت خۆش ژاوێن گیان بۆتۆش ڕێگا شیاو
ده‌سته‌کانت خۆش سه‌رکه‌وتو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌سته‌کان خۆش بێت فریشته گیان زۆر جوان بوو 

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت خاتوو فریشته سه‌رکه‌وتو بیت

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dest xosh bet frishta gyan bo am honrawai jwana sarkew to bit

له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس هاورێیان ده‌ستی ئیوه‌ش خۆش بێت هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بن انشالله
له‌سه‌ر هێڵ نییه