❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژنه‌ چینییه‌کان ده‌وڵه‌مه‌ندترین ژنانی جیهانن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-18 08:43:06

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPFirefox

ژنه‌ چینییه‌کان ده‌وڵه‌مه‌ندترین ژنانی جیهانن

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-719cdfb484.jpg
به‌پێی ڕاپۆرتێکی نێوده‌وڵه‌تی، ژنانی چین له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ی ژنه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی جیهان دێن و له‌ کۆی (20) ژنی هه‌ره‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان، (11)یان چینین.
دامه‌زراوه‌ی "هیورون" له‌ ڕاپۆرته‌که‌یدا (3) ژنه‌ بزنسمانی چینی له‌ سه‌ره‌وه‌ی لیستی ژنه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی جیهان ڕیزبه‌ندکردووه‌، که‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ (جانگ یین) سه‌رۆکی کۆمپانیای "ناین دراگۆز بیبر" بۆ پیشه‌سازی کاغه‌ز، که‌ کۆی سه‌رمایه‌که‌ی (5.6) ملیار دۆلاره‌. دوای ئه‌ویش "وو یاجون" سه‌رۆکی دامه‌زراوه‌ی "لۆنگفور بروبرتی" دێت به‌ سه‌رمایه‌ی (4.1) ملیار دۆلار، له‌ پله‌ی سێیه‌میش "چین لیهوا" سه‌رۆکی دامه‌زراوه‌ی "فوهوا ئینته‌رناشیوناڵ" دێت به‌ سه‌رمایه‌ی (4) ملیار دۆلار.

هه‌ر له‌و لیسته‌دا ناوی چه‌ندین ملیاردێری ژن له‌ وڵاتانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا هاتووه‌، له‌وانه‌ "ئۆپێرا وێنڤری" که‌ به‌ناوبانگترین پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌یه‌ له‌ ئه‌مریکا و سه‌رمایه‌که‌ی ده‌گاته‌ (2.3) ملیار دۆلار.
هاوکات دامه‌زراوه‌ی "هیورون" له‌ توێژینه‌وه‌یه‌کدا سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری زۆربوونی ژماره‌ی ژنه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی چین، ده‌ریخستووه‌ که‌ نزیکه‌ی (76%)ی ژنان له‌و وڵاته‌ له‌ هه‌وڵی بێوچاندان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ و پۆستی باڵا له‌ دامه‌زراوه‌ و کۆمپانیاکان، له‌ به‌رامبه‌ردا ته‌نها (52%)ی ژنان له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و له‌ ڕێژه‌یه‌ش که‌متر له‌ ئه‌وروپا خواستی به‌ده‌ستهێنانی پۆستی باڵایان هه‌یه‌.
توێژینه‌وه‌که‌ ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه‌ که‌ زۆربه‌ی ژنه‌ بزنسمانه‌کانی وڵاتی چین له‌ هه‌فته‌یه‌کدا (71) سه‌عات کاری به‌رده‌وام ده‌که‌ن

س.ماڵپه‌ڕی سوران

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net