.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












نیاز وایه لەم هەفتەیەدا تارا جاف موزیکژن و گۆرانیبێژ سێ کۆنسێرت لە شارەکانی (ئەستەنبوڵ، دیاربەکر و ئەنقەرە) سازبکات.
تارا جاف لەبارەی کۆنسێرتەکان و ئەو دەزگایەی کە کۆنسێرتەکانی بۆ ساز دەکات بەئاژانسی کوردستان بۆ دەنگوباس (ئاکانیوز)ی راگەیاند: ئێستە لە خۆ ئامادەکردندام بۆ ئەوەی لەم هەفتەیەدا سێ کۆنسێرتی گۆرانی و موزیک لە تورکیا ساز بکەم، کۆنسێرتەکانیش لە هەر سێ شاری (دیاربەکر، ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ) بەرێوە دەچێ،هەروەها گوتی: بڕیارە کۆنسێرتەکان لە 20 تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەر لە ئەستەنبوڵ، 23 لە دیاربەکر و 30 لە ئەنقەرە ساز بکرێن، کۆنسێرتەکەش لەلایەن رێکخراوێکی کوردی تورکیاوە بەناوی (سازیا دەنگێن کور) ساز دەکرێ و لەو کۆنسێرتانەش 12 گۆرانی بەزمانی کوردی (سۆرانی، کرمانجی و هەورامی ) پێشکێش دەکەم.
ههر لەبارەی ئامانجی کۆنسێرتەکەش تارا جاف گوتی: ئامانج لەم کۆنسێرتە لە تورکیا، پەیامێکی تایبەت و مرۆڤدۆستانە و نەتەوەییانەیە بۆ هاووڵاتیان و گوێگرانم لە تورکیا ، ئەمە جگە لەوەی لە ئێستەدا لە تورکیا زیاد لە هەموو کاتێک باس لە کرانەوە و ئازادیی بیروباوەڕ بەرووی کورداندا دەکات، منیش دەمەوێ بەگۆرانی و مۆزیک لەو پرۆسە ئاشتییەدا بەشدار بم.
ههوهوها گووتی: هێشتا زۆری ماوە ئاشتییەکی راستەقینە لە کوردستانی باکوور دەرکەوێ، ئەمە سەرەتایەکە، بەڵام هەموو کوردێک لە هەر کوێیەکی دونیا بێ خەون بەو ئاشتییەوە دەبینێ، منیش وەک هونەرمەندێکی کورد دەمەوێ پشتگیر بم لەو ئاشتییە، بیریشمان نەچێ بەشێکی زۆری کورد لە کوردستانی گەورە دەکەوێتە کوردستانی باکوور و ئەمەش بۆ خۆی ئامانج و پەیامێکی گەورەیە بۆ هونەرمەندان، کە بەکاری هونەریی گرینگی بەو پارچەیەی کوردستان بدەن.
لهسهر هێڵ نییه