.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









ئه‌وه‌ى که‌پێویسته له‌مه‌ڕ زۆرێک له بابهتاته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بیخه‌ینه به‌رده‌م
خوێنه‌ران, ئه‌وه‌یه که چۆن بتوانین بونى خۆمان له‌م واقیعه‌ى ئێستادا بسه‌لمێنین,
بێگومان گه‌ر ئاورێک له کۆمه‌ڵگاى کوردى بده‌ینه‌وه ئه‌وا ئه‌وه‌مان دێته‌وه به‌رچاو
که هێشتا کۆمه‌ڵێک هۆکار هه‌یه بۆ له ناو بردنى هه‌ست ونهستاکانى تاکى گه‌نج, هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى گه‌نج بوونى تا دوا ساتى, گوناهى هه‌ریه‌ک له ئێمه له‌وه‌دایه که پێویسته ئێمه‌ى گه‌نجیش وه‌کو ئه‌وان ده‌بێت چه‌ندین ساڵ له مه‌ینه‌تى و نارهحاتیدا بژین, چونکه ئه‌و باجه‌ى که که‌سانى پێشوى ئێمه داویانه ده‌بێ به‌سه‌ر ئێمه‌شدا بسه‌پێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئیتر ئه‌وانیش هه‌ست به غه‌ریبى نه‌که‌ن که چیان به‌سه‌ر هاتووه, هه‌ر له دواى ئه‌وه‌ى که ده‌گه‌یته قۆناغى گه‌نجى هه‌ست به ئالۆزییهکى زۆر ده‌که‌یت له ده‌وروبه‌رتدا که له‌وانه‌یه پێشتر له قوناغى مناڵیدا هه‌ستت پێنه‌کردبێ, که‌واته ئه‌وه‌ى جێگه‌ى داخه ئه‌وه‌یه که ئێمه پێویسته به شوێن پێى ئه‌واندا بچینه‌وه ئه‌سه‌ف له‌وه‌ى که ئه‌وان چۆن بوون ده‌بێت ئێمه‌ش وابین بۆ ؟ ئێمه له ته‌مه‌نێکى گه‌نجی ده‌خه‌ن, به جۆرێک ئه‌و
ساته به قسه‌ى سروشتى مرۆڤایه‌تى بێت خۆشترین ساتى قۆناغى مرۆڤایه‌تییه, بهلاَم به‌داخه‌وه بۆ گه‌نجه‌کانمان ده‌بێت ئه‌و راستیه پێچه‌وانه بێته‌وه, وه‌ک ئه‌وه‌ى له ته‌مه‌نى مناڵیه‌وه بچێت بۆ ته‌مه‌نى پیرى لێره‌دا کێ به‌رپرسه ؟ بێ گومان ( هه‌ر له په‌روه‌رده‌ى خێزان (دایک و باوک) بیگره تاکو ده‌گاته که سانى کار به‌ده‌ست و نزیک له خۆمانه‌وه ئه‌وه‌ى لێره‌دا پێویسته بیڵێم گه‌نج کاتێک ده‌گاته قۆناغى گه‌نجێتى هه‌ست به نائارامى و ناڕهحاتى و کۆمه‌ڵێ مه‌ینه‌تى ده‌کات, که له‌م رووه‌وه هه‌ر خۆى ده‌توانێت هه‌لى چاک بوونى خۆى یان راهاتنى له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه مسۆگه‌ر بکات, به‌داخه‌وه ئێمه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى ناته‌ندروستمان هه‌یه که گه‌نجه‌کانمان به‌م جۆره پیر ده‌که‌ن, بهلاَم ئه‌مه تاوانى سرووشت نییه به‌ڵکو تاوانى ئه‌و کاسانهیه که ئێمه‌یان هێنایه بوون, وا رامان ده‌هێنن هه‌ر له‌ته‌مه‌نى گه‌نجیدا ده‌ست به‌ردارى هه‌موو شته‌کان بین ته‌نانه‌ت مرۆڤ بوونیش, ئه‌وان ئێمه به‌م شێوه‌یه بونیاد ده‌نێن, که‌واته ئێمه که‌ى خۆمان بونیاد بنێینه‌وه و هه‌وڵبده‌ین چینى داهاتوو به‌و شێوه‌یه‌ى ئێمه نه‌بێـت, له ئێستادا گه‌نجێک نا‌بینیت کێشه‌ى (کۆمه‌لایه‌تى ,خۆشه‌ویستى , ده‌روونى ,ماددى) نه‌بێت کێ هۆکاره به دڵنیاییه‌وه دایک وباوک تاوانبارى یه‌که‌من لێره‌دا دواجار کۆمه‌ڵگه و ئینجا خودى گه‌نجه‌که, بهلاَم گه‌ر ئێمه بێت و بێ گوێدان به ههڵهگهلێکى ئه‌وان و وه‌رگرتنى ئه‌زموونى ههڵهگرى ئه‌وان کار بۆ بونیادنانى خۆمان بده‌ین ئه‌وا ده‌بێت هه‌موو که‌سه‌کانى ده‌وروبه‌رمان وه‌کو ئه‌زمون لێ وه‌ر گرتن به‌کار بهێنین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به خۆمان بڵێین گه‌نج
ئامادەكردنی: خۆم
له‌سه‌ر هێڵ نییه