.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















بەشێكی زۆر لەو كچ و كوڕانەی كە خاوەنی بڕوانامەن، رەتیدەكەنەوە ژیانی هاوسەری لەگەڵ كەسێك دروستبكەن كە
بڕوانامەی نەبێت، بەبۆچوونی ئەوان مەسەلەكە زیاتر بۆ لەیەك تێگەیشتنە. توێژەرێكی كۆمەڵایەتیش ئاماژە بەوە دەكات كە لەكۆمەڵگای كوردی تاپێش راپەڕینیش ئاسایی بوو كەسێكی خاوەن بڕوانامە ژیانی هاوسەری لەگەڵ كەسێكی بێ بڕوانامە دروستبكات، بەڵام وەكو ئەو دەڵێت "ئەم بۆچوونە لەدوای شەڕی ئازادی عێراق و لەساڵی 2003 بەو لاوە گۆڕانكاری بەسەر داهات".
ئاسۆ رەمەزان، لەكۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابوری، لەبارەی هەڵبژاردنی هاوسەری ژیانی دەڵێت "لە دەستنیشانكردنی هاوسەری ژیانم، یەكەمجار سەیری شێوەی گونجان دەكەم لەنێوان خێزانی خۆم و خێزانی ئەو كەسەی كە هەڵیدەبژێرم، دواتر ڕەچاوی هەبوونی بڕوانامە دەكەم لەو كەسەی كە هەڵیدەبژێرم بۆ پێكهێنانی ژیانی هاوبەش، بەو ئامانجەی كە ئاستی ڕۆشنبیریمان یەكسان بێت و لەدواڕۆژدا كێشەمان بۆ دروست نەبێت و لەیەكتری تێبگەین". دواتر ئاسۆ ئاماژەی بەگرنگی لایەنی ئابووری كرد لەپێكهێنانی ژیانی هاوبەش و گوتیشی "باری ئابووری زۆربەی گەنجان باش نییەو ناتوانن پێداویستە سەرەتاییەكانی ژیان دەستەبەر بكەن، بۆیە هەوڵدەدەم هاوسەرەكەم خاوەن داهاتێكی مانگانە بێت و بتوانین پێداویستەكانی خۆمان بەو داهاتە مانگانەیە دابین بكەین".
خوێندكارێكی دیكەی كچ لەقۆناغی چوارەمی كۆلیژی بەڕێوەبردن و ئابوری، كە خەڵكی كوردستانی ڕۆژهەڵاتە (زیبا عەلی) ئەویش بەم شێوەیە ڕای خۆی سەبارەت بەگرنگی بڕوانامە لەپێكهێنانی ژیانی هاوسەری دەربڕی و گوتی "بێگومان بڕوانامە كاریگەری پۆزەتیڤی دەبێت لەسەر پرۆسەی زەواج، چونكە كاریگەرە لەسەر ژیانی هەردوولا، بەتایبەتی لەلایەنی ئابووری و وەرگرتنی دوو مووچە لەمانگێكدا، بۆیە بەڕای من لایەنی ئابووری گرنگترە لەلایەنی ڕۆشنبیری". زیبا بۆ هەڵبژاردنی هاوسەری ژیانی، بێ دوودڵی گوتیشی "ئەو كەسەی كە هەڵیدەبژێرم بەهاوسەری ژیانم، بڕوانامە بەیەكێك لەمەرجەكان دادەنێم". ئەو كچە سەبارەت بەگرنگی بڕوانامەش لەم سەردەمەدا بۆ بەیەكەوەنانی ژیانی هاوسەری گوتی "هەبوونی بڕوانامە كاریگەری هەیە لەسەر شێوازی مامەڵەكردن لەگەڵ یەكتری و هۆكارە بۆ نزیكبوونەوەی هەردوولا و ئاستی تێگەیشتنیان لەیەكتری زیاتر دەبێت".
محەمەد سەباح، لەكۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابوری قۆناغی چوارەم، ئەو خوێندكارەش لەبارەی گرنگی بڕوانامە لەپێكهێنانی ژیانی هاوسەریدا دەڵێت "مەسەلەی بڕوانامە بەپێی كەسەكان دەگۆڕێ و زۆر كەس هەیە گرنگی بەبڕوانامە نادات لەهەڵبژاردنی هاوسەری ژیانی، بەڵكو زیاتر گرنگی بەكەسایەتی دەدات، واتە ئاستی ڕۆشنبیریش گرنگی زۆری پێدەدرێ لەلایەن گەنجان، چونكە ئەم لایەنە كاریگەرە لەسەر گونجانیان لەگەڵ یەكتری و پەروەردەكردنی منداڵەكانیان بەشێوەیەكی تەندروست و باش". محەمەد لەكۆتایی قسەكانیدا ئاماژەی بەهەڵبژاردنی هاوسەری ژیانی داو گوتیشی "ئەو كەسەی كە دەبێتە هاوسەرم، حەزدەكەم خاوەنی بڕوانامە بێت و لەئاستی خۆم بێت".
كچە خوێندكار (مەروە سامی) لەكۆلیژی ئەدەبیات بەشی كۆمەڵناسی قۆناغی سێیەم، هەر لەسەر هەمان پرس و لەبارەی هەبوونی بڕوانامە لەهەڵبژاردنی هاوسەری ژیانی، گوتی "ئەو كەسەی كە دەمەوێ ببم بەهاوسەری ژیانی، ئەوا بەهەموو شێوەیەك ڕەچاوی هەبوونی بڕوانامەی ئەو كەسە دەكەم، گرنگ نییە بڕوانامەكەی لەمن بەرزتر بێت یاخود نزمتر، بەڵام گرنگترین شت هەبوونی بڕوانامەیە"، مەروە هۆكاری ئەو ڕایەی خۆی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی كە "كەسانی خاوەن بڕوانامە زیاتر تێگەیشتنیان هەیە لەهەموو ڕووێكەوە، هەروەها كاریگەری زۆری هەیە لەسەر پەروەردەكرنی منداڵەكانیان بەجوانترین شێوە، هەروەها تاكو لەڕووی ڕۆشنبیریەوە لەیەك ئاست بن یاخود هەر هیچ نەبێت لەیەكتری نزیك بن". پاشان قوتابی (مەروە سامی) سەبارەت بەداواكردنی زێڕو ماڵ لەكاتی مارەكردنیدا، گوتیشی "زێڕ و ماڵ بەلای منەوە گرنگ نییە، بەڵكو گرنگترین شت كەسایەتی ئەو كەسەیە كە هەڵیدەبژێرم".
ئەژین هۆشیار حەیدەر، لەكۆلیژی زمان بەشی زمانی عەرەبی قۆناغی چوارەم، لەبارەی كاریگەری بڕوانامە لەپێكهێنانی ژیانی هاوسەری، راشكاوانە گوتی "بەبۆچوونی من بڕوانامە گرنگی زۆری هەیە لەسەر پرۆسەی هاوسەرگیری، چونكە بەهۆی بڕوانامە لەناو خەڵك و دەوروبەر دەناسرێن و دیاردەبن". ئەژین، لاشی وابوو كە "گرنگی بڕوانامە لەپرۆسەی هاوسەرگیری لەوە دانییە كە مانگانە دوو مووچە وەرگرن و پێداویستەكانیان پێ دەستەبەر بكەن، بەڵكو گرنگیەكەی لەوەدایە كە ئاستی ڕۆشنبیری خێزانەكەیان بەرز دەبێتەوەو دەتوانن منداڵەكانیان بەباشی پەروەردە بكەن، چونكە بوونی ئابوورییەكی باش لەناو خێزاندا هەموو شتێك چارەسەر ناكات، بەڵكو هەندێجار كێشە دەخاتە نێوان ژن و مێرد". ئەو كچە ڕاشكاوانەتر گوتیشی "بڕوانامە بەمەرجێكی سەرەكی دادەنێم بۆ پێكهێنانی ژیانی هاوسەریم".
روخسار سیامەند، هەر لەكۆلیژی زمان، بۆچوونی وابوو كە "ئەگەر كچێك و كوڕێك خێزانێكیان دروستكرد و یەكێكیان بروانامەی نەبوو، ئەوا لەبیروبۆچوونەكانیان لەیەك ئاست نین و وەك دوو كەسی ڕۆشنبیر بیرناكەنەوە و نێوانیان بەهۆی ئەم مەسەلەیەوە تێكدەچێت". دواتر (روخسار) لەبارەی گرنگی لایەنی ئابووری لەپێكهێنانی ژیانی هاوبەشدا گوتی "من دەمەوێ ئەوە بگەیەنمە هەموو كچێكی ڕۆشنبیر كەوا ئەو كەسەی هەڵیدەبژێرن بیركردنەوەیان بگونجێت لەگەڵ یەكتر، بیر لەلایەنی ئابووری نەكەنەوە، چونكە ماددە هەموو شتێك چارەسەر ناكات". لەبارەی گرنگی كەسایەتیش لەپرۆسەی زەواجدا گوتی "من زیاتر گرنگی بەكەسایەتی ئەو كەسە دەدەم كە دەبێتە هاوسەرم، لەبەرئەوەی ئەگەر بڕوانامەی هەبێ، بەڵام كەسایەتی نزم بێت ئەوا ئەو بڕوانامەیە هیچ نرخێكی نابێ، بۆیە داوا لەكوڕان و كچان دەكەم كە گرنگی بەكەسایەتی ئەو كەسە بدەن كە دەبێتە هاوسەریان، چونكە كەسایەتی زۆر لەپلە و پایەو دەوڵەمەندی گرنگترە".
ڤیان مەجید، لەكۆلیژی ئەدەبیات بەشی ڕاگەیاندن قۆناغی چوارەم، سەبارەت بەگرنگی بڕوانامە لەپرۆسەی هاوسەرگیری، ئاوا هاتە وەڵام و گوتی "بەلامەوە گرنگ نییە ئەو كەسەی كە دەبێتە هاوسەرم خاوەن بڕوانامەیە یاخود بڕوانامەیەكی بەرزی هەبێت، چونكە لەناو خێزاندا تۆ لەگەڵ بڕوانامەكە ناژیت، بەڵكو لەگەڵ خودی كەسە دەژیت كە خۆشتدەوێت، بەڵام ئەگەر بڕوانامەی هەبێت خراپ نییە، لەبەر ئەوەی ئێمە لەسەردەمی پۆست مۆدێرنیزم دەژین و پێداویستەكانی ژیان ئێجگار زۆر بووەو بەئاسانی هەموو شتێك نایەتە بەردەستت".
توێژەری كۆمەڵایەتی (ستار باقی كەریم) سەبارەت بەگرنگی بڕوانامە لەپڕۆسەی هاوسەرگیریدا روونیكردەوە كە "پڕۆسەی هاوسەرگیری لەهەموو كۆمەڵگایەك پشت بەكۆمەڵێك بنەما و پرەنسیپ دەبەستێ، بەڵام لەكۆمەڵگەیەكەوە بۆ كۆمەڵگەیەكی دیكە ئەم پرەنسیپانە گۆڕانیان بەسەردا دێت". وەكو ئەویش گوتی "لە كوردستان تاپێش ڕاپەڕین كەسێكی خاوەن بڕوانامە لای ئاسایی بوو كەسێكی نەخوێندەوار یاخود بێ بڕوانامە بكاتە هاوسەری خۆی، بەڵام لەدوای پڕۆسەی ئازادی عێراق تێڕوانینی خەڵك بۆ ئەم بابەتە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووەو ئێستا كەم كەس هەیە بڕوانامەی هەبێت و كەسێك بێنێت كە بڕوانامەی نەبێت، واتە مامۆستایەك دەیەوێت مامۆستایەك بكاتە هاوبەشی ژیانی، دكتۆرێك بەهەمان شێوە. بۆیە بڕوانامە بۆتە خاڵێكی سەرەكی لەپێكهێنانی ژیانی هاوسەری. هۆكاری ئەمەش بەبۆچوونی من ئەوەیە كە پڕۆسەی هاوسەرگیری لەهەموو كۆمەڵگاكان پشت بەفاكتەری ئابووری دەبەستێ، ئەم فاكتەرە ئابوورییەش وای كردووە كچێك بەدوای كورێك بگەڕێ كە بڕوانامەی هەبێت یاخود بەپێچەوانەوە بۆ ئەوەی ئەو كوڕ و كچە كە خێزانیان پێكهێنا دواتر دابمەزرێن و بونیادی ئابووری ئەو خێزانە بەهێز بكەن".
وەكو ئەو توێژەرە كۆمەڵایەتییە ئاماژەی بۆ دەكات، دیوێكی دیكەی مەسەلەكە "هۆشیار بوونەوەی خەڵكە، پیاوی ڕۆژهەڵاتی بەگشتی لای ئاسان نییە بچنە ژێرباری ژنێك كە مووچەی هەبێت، چونكە پێیانوایە ئەو ژنەی كە مووچەی هەیە، دواتر لافیان لەسەر لێدەدات. بەپێچەوانەوەش ئەم حالەتە بوونی هەیە".
شهفهق

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه






دهست خۆش فریشته گیان بابهتهکه زۆر جوان بوو
سهرکهوت و بیت بهراستی ئهوه هۆکارێکی گهورهیه بۆ پێک هێنانی ژیانی هاوسهری
وه خاڵێکی سهرهکی یه بۆ ئاستی بیرکردنهوهو له یهک تێگهیشتنی ئهو دوو کهسه
هاو فکری و هاو ئاستی و هاو ژیانی زۆر زۆر پێویسته بۆ نزیک بونهوهو ژیان کردنی ئهو دوو کهسه
هیوای بهختهوهری بۆ ههموو هاوسهران ،وه سهرکهوتن بۆ تۆی گوڵیش


لهسهر هێڵ نییه









زۆر سوپاس لانیا گیان دهستی تۆش خۆش بێت باوانم ههر سهرکهوتووبیت انشالله
لهسهر هێڵ نییه