.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















ناوه‌ندی ئابووریی جیهانی (WEF) راپۆرتی نوێی خۆی سه‌باره‌ت به جیاوازی ژنان و پیاوان له ساڵی 2010دا بڵاوکرده‌وه، که‌تێیدا باس له‌یه‌که‌م 10 وڵاتی گونجاوی جیهان بۆ ژنان، كراوه.
له‌م راپۆرته‌دا خوێندنه‌وه کراوه بۆ 134 وڵات و هه‌وڵدراوه چالاکییه‌کانی هه‌ر وڵاتێک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی جیاوازی نێوان ژنان و پیاوان له‌ڕێگای دابینکردنی هه‌لی ئابوری، ته‌ندروستی، خوێندن و به‌شداری له‌سیاسه‌تدا بۆ ژنان له‌به‌رچاو بگیردرێت.
له‌نێو هه‌موو وڵاتاندا ئایسله‌ند، نه‌رویج و فینله‌ندا بوونه‌ته سه‌رکه‌وتووترین وڵات له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی جیاوازی نێوان ژنان و پیاوانداو فینله‌ندا باشترین چالاکی بووه لهبهشدارکردنی ژنان له‌سیاسه‌تدا.
سوید که له‌ساڵی 2006 دا له‌پله‌ی یه‌که‌می ئه‌م لیسته‌دا بووه، له‌مساڵدا وێرِای سه‌رکه‌وتن له‌ڕووی كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازی نێوان ژنان و پیاوان به‌ڕێژه‌ی 80%، له‌پله‌ی چواره‌مدا وه‌ستاوه، به‌ڵام سوید له‌به‌شی ره‌خساندنی هه‌ل بۆ خوێندنی ژنان لاوازترین پله‌ی هه‌بووه.
نیوزله‌ند له‌دابینکردنی هه‌لی ئیش و ئابوری‌دا چالاکییه‌کی به‌رچاوی نه‌بووه به‌ڵام توانیویه‌تی 78% ی ئه‌و جیاوازییانه پرِبکاتهوهو له‌پله‌ی پێنجه‌مدا بوه‌ستێت.
ئیرله‌ند بهپرِکردنهوهی 78%ی جیاوازییه‌کان له‌پله‌ی شه‌شه‌مدا وه‌ستاوه‌و له‌به‌شی به‌شداری ژنان له‌سیاسه‌ت و هه‌لی خوێندندا سه‌رکه‌وتوو بووه.
دانیمارک بۆ سێهه‌م ساڵ له‌م پێڕسته‌دا جێگای خۆی کردووه‌ته‌وه‌و له‌چاو ساڵانی رابردوودا پێشکه‌وتنی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و ئه‌مساڵ له‌پله‌ی حه‌وته‌مدا وه‌ستاوه.
ناوی وڵاتی لۆسۆتۆ بۆ زۆر که‌س ناوێکی نه‌بیستراوه، به‌ڵام ئه‌م وڵاته بچوکه‌ی ئه‌فریقیا بهپرِکردنهوهی 77%ی جیاوازییه‌کانی نێوان ژنان و پیاوان توانیویه‌تی پله‌ی هه‌شته‌م بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات، ته‌نها وڵاتی ئاسیاش له‌م پێرسته‌دا فیلیپینه که پله‌ی نۆهه‌می هه‌یه، وڵاتی سویسراش بۆ یه‌که‌مجار توانیویه بێته ناو ئه‌م پێڕستهوهو بهپرِکردنهوهی 76%ی جیاوازییه‌کان پله‌ی ده‌هه‌می به‌ده‌ست هێناوه.
پوک میدیا

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه







dast xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه