❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دووبه‌سه‌رهات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-23 18:50:30

ONE
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-13
دواترین سه‌ردان: 2012-08-17
په‌یامه‌كان: 198
WindowsXPOpera

دووبه‌سه‌رهات

جارێکیان خواپه‌رستێ له‌خوا په‌رسته‌کانی به‌نی ئیسرائیل بینی که‌ خه‌ڵکی خه‌ریکی په‌رستنی دارێکن ، به‌ پیرۆزی ده‌زانن و توشی شریك بوونه‌ ، بۆیه‌ بریاریدا ئه‌و داره‌ ببرێ تا خه‌ڵکی له‌و گوناهه‌ ڕزگاربکا و رووبکه‌نه‌ خوایی گه‌وره‌ ، ته‌وره‌که‌ی هه‌ڵگرت و رۆیشت له‌رێگادا ( ئیبلیس ) له‌ شێوه‌ی کابرایه‌کی پیر چووه‌ سه‌ر رێی وتی : کابرا بۆ کوێ ده‌چی؟ وتی : ده‌رۆم خه‌ڵکی توشی گوناه و شریك بوونه‌ ئه‌م داره‌ ده‌برمه‌وه‌ ئیبلیس ویستی نه‌یه‌ڵی و ریی لێگرت ، په‌لاماریدا خواناسه‌که‌ ئیبلیسی خسته‌ سه‌ر زه‌وی  ئیبلیس وتی : بگه‌رێره‌وه‌ ، له‌ بڕینی ئه‌و داره‌ وازبێنه‌ من له‌ بری ئه‌و رۆژێ دوو دینارت ده‌ده‌مێ! له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێكکه‌وتن خواناسه‌که‌ له‌ رۆژی یه‌مه‌ک و دووه‌م له‌ماڵه‌که‌ ده‌ست ده‌که‌وێ ، به‌ڵام له‌ رۆژی سێیه‌م نما بۆیه‌ بریاریدا بڕوا داره‌که‌ ببرێته‌وه‌ ئیبلیس چووه‌ رێی له‌ شێوه‌ی کابرایه‌کی پیر ، دووباره‌ پێی وت ئه‌و داره‌ نه‌بڕێ ، به‌ڵام کابرا سوور بوو ، په‌لاماری یه‌کیان دا ئه‌م جاره‌ خواناسه‌که‌ که‌وته‌ سه‌ر زه‌وی وتی : باشه‌ چۆن زاڵ بووی ئه‌مجاره‌ به‌سه‌رمدا ، ئیبلیسیش وتی : تۆ یه‌کمجار له‌به‌ر خوا تووره‌ بووی و هاتی خوا له‌من پاراستی رزگارت بوو وه‌ ده‌توانی من بده‌یت به‌زه‌ویدا ، به‌لام ئه‌مجاره‌ تووره‌بوون و هاتنه‌که‌ت له‌به‌ر نه‌مانی دوودیناره‌که‌ بوو بۆیه‌ من زاڵبووم به‌سه‌رتا

پێشه‌وا (ئه‌بوبه‌کری صدیق ) ( خوا لێی رازی بێ ) له‌گه‌ره‌کێکی ئه‌نصاری ده‌ژیا زۆر هاوکاری ده‌کردن و مه‌ڕومه‌لات و مانگاکانی بۆ ده‌دۆشین ، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی له‌خۆباینه‌بوونی و بێ فیزی نه‌بوونی و ره‌شت به‌رزی ئه‌م هاوه‌ڵه‌ بوو.
جا کاتێك ئه‌بوبه‌کر ( خوا لێی رازی بێ ) بووه‌ خه‌لیفه‌ گوێی له‌ ده‌نگی ئافره‌تێکی گه‌ره‌که‌که‌ی بوو ده‌یوت : ئیتر ئه‌بوبه‌کر مه‌ڕه‌کانمان نادۆشێ؟!!
ئه‌ویش پێی فه‌رموو : هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بم و مه‌ڕه‌کان ده‌دۆشم ، ئومێده‌وارم بونم به‌ خه‌لیفه‌ ئه‌و ره‌وشتانه‌م نه‌گۆرێ


سه‌رچاوه‌ : کتێبی چیرۆکی ره‌وشته‌ جوانه‌کان

Kurdzhin
خوايه من ستةمم له نةفسى خوم كردووه ستةميكى زورو كةس له كوناهو تاوان خوش نابيت جكه له زاتى تو,ساخوايه ليم خوش ببه بةليخوشبونى خوت و رةحمم بى بكه ,بةراستى خوت ليبورده و بةخشندةيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net