❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هەواڵە تەکنەلۆژیەکانی ئەم هەفتەیە >>

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-24 18:30:50

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

هەواڵە تەکنەلۆژیەکانی ئەم هەفتەیە >>

Toshiba تەلەفزیۆنی 3D بێ چاویلکە دەخاتە بازاڕەوە.



ئەم بەرھەمە نوێیەی پاناسۆنیک AG-AF١٠٠ ، نە ئاڕ ئی دی کامێرا (RED-kamera)یە و نەک لە بەرھەمەکەی کانون واتە EOS ٥D Mark IIش دەچێ، دەتوانین بڵێین شتێکە لە نێوان ئەم دووانەدا. لەبەر ئەوە پاناسۆنیک "سەنسۆر"ی سیستەم کامێرای ھێناوەتە نێو ئەم کامێرای فیلم ھەڵگرتنەوە، لەوە دەچێ بیری کردبێتەوە کە کامێرایەکی فیلم ھەڵگری تایبەتی بۆ کەسانی ئاماتۆر دروست بکا.
لەم بەرھەمە نوێیەدا AG-AF١٠٠ سەنسۆر(sensor)ێکی ٤/٣ بەکار ھاتووە کە لەم ساڵانەی دواییدا لە کامێرا ئاساییەکانی وێنەگریدا زۆر باو بوو‌. بەڵام ئێستا ھەمان کەرەستە براوەتە نێو کامێرای فیلم گرتنەوە، لەوە دەچێ بێ ھیچ کێشەیەک لینزەکانی پاناسۆنیک لە سیستەم کامێرای وێنەگریدا بکرێ لەسەر ئەم بەرھەمە نوێیە واتە AF١٠٠ دابنرێن.
نرخی ئەم کامێرایە ھێشتا دیار نییە، بەڵام دەتوانێ ٢٤ وێنە لە چرکەدا بە قەبارەی ١٠٨٠p تۆمار بکا.


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-94bf3c3e62.jpg





http://i53.tinypic.com/2aaj8cw.jpg


Youtube Editor خزمه‌تگوزارییه‌کی نوێی یوتوب

له‌ نوێترین ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی یوتوب پێشکه‌شی به‌کارهێنه‌رانی کردووه Youtube Editor ه. که‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌توانیت ده‌ستکاری ڤیدیۆکانت بکه‌یت، بیانبڕیت و پێکه‌وه‌یان بلکێنیت. جگه‌ له‌وه‌ش ده‌توانیت گۆرانی بخه‌یته‌سه‌ر ڤیدیۆکانت.
ئه‌م خزمه‌ته‌ بێ به‌رامبه‌ر‌ه‌، ئه‌وه‌ی که‌ پێویسته‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌بێت account ێکت له‌ یوتوب هه‌بێت و به‌لایه‌نی که‌م ڤیدیۆیه‌کت له‌لیسته‌که‌تدا هه‌بێت.


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2b5b785e28.jpg





http://i53.tinypic.com/2aaj8cw.jpg


Gnuaccounting 0.7.8 وەشێندرا

بەرهەمهێنەرانی

وەشانی نوێیان لە نەرمەكاڵا خۆڕایی جاڤا  سەرچاوە-کراوە بڵاوکردەوە ،کە پێچراوە بە OpenOffice و HSQLDBی MySQL یان OpenOffice بەکاردێنێت بۆ کارگێری لیستەی نرخ ،بیرخەرەوەی کاردی بایەخ ،تێبینییە گەیشتووەکان ،لیستەکان هتد... ،پرۆگرامەکە مەبەستکراوە بۆ بەکارهێنانی بە کۆمپانیا بچووك و قەبارە مامناوەندییەکان ،وە ئێستا بۆ یەکەمجار پاڵپشتی دواخستنی پارەدانی (باج) دەکات لەو ووڵاتانەی کە دەیسەنگێنن و بەشێوەیەکی پەرەسەندوو کۆدەکرێتەوە.
ئەم وەشانە زۆر پێشخراوە و ژمارەیەکی زۆر لە کەلێنەکان(bug) چاكکراون ،هەروەک بەرهەمهێنەران دەڵێن ئەم وەشانە وەکو تاقیکاری دێتە ژماردن.


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-5e166609c4.png


Gnuaccounting

لە ماڵپەری سەرەکی پڕۆژەکە





http://i53.tinypic.com/2aaj8cw.jpg

Opera ئاییندە دەگۆڕێت.

بەڕێوەبەری پێشخستنی ئۆپرا “ Christen Krogh “ لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج هەندێک لە پلانەکانی کۆمپانیای ئۆپرای ئاشکرا کرد کە بەنیازن لە ئاییندەدا ئەنجامی بدەن.
گرنگترینیان ئۆپرا کاردەکات بۆ دروستکردنی وێبگەرێک بۆ تەلەفزیۆن بۆ ئەوەی هەموو ئەو تەلەفزیۆنانەی کە ئەم پشتگیرەیەیان تێدایە بتوانن، وێبگەڕی ئۆپرا بەکاربهێنن بۆ گەڕان بە لاپەڕەکانی نێت و تەماشاکردنی مالپەڕ و وێب تەلەفزیۆن ، بۆ ئەم مەبەستەش ئێستا ئۆپرا بە خەستی لەگەل کۆمپانیاکانی تەلەفزیۆندا کاردەکات.
خاڵیکی گرنگی تر کە “کریستیان” ئاماژەی پێکرد ، دروستکردنی پشتگیری ئۆپرامینی بۆ سیستەمی ئەندرۆید، ناوبرا پێشبیبنی دەکات تا ٢٠١٥ ڕیژەی بەکارهینەرانی مۆبایل زیاتربن لە ڕوومێز(دیسکتۆپ).

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-1faa2d73bf.png
هەروەها وەشانی ١١ ی وێبگەڕی ئۆپرا وەکو گووگڵ کرۆم فایرفۆکس پشتگیری”extentions “ بۆ دروستدەکرێت ،چونکە تا ئێستا ویبگەڕی ئۆپرا تەنیا دەتوانرابەیارمەتی Widgets چەند کردارێکی بۆ زیادبکرێت ، بەڵام داواکاری زۆری بەکارهێنەران بۆ ئەم کردارە ، ئۆپرای ناچاکرد کە پشتگیری پێوەکراو زیاتر بکات، چونکە نەبوونی Add-ons لەوانەیە یەکێک لە هۆکارە گرنگەکان بێت کە ئۆپرا نەیتوانیوە وەکو ڕکابەرانی ڕێژەیەکی زیاتری بازاڕی وێبگەڕ بۆ خۆی داگیربکات.
پێوەکراو ، Plug-ins یان “extensions “ پرۆگرامۆکەی بچووکن و هەریەکەیان کردارێکی جیاواز لە وێبگەڕدا زیاد دەکەن ، بەمەش بەکارهێنەران دەتوانن بە ئارەزووی خۆیان ویبگەڕەکەیان دەوڵمەندبکەن بەو کردارانەی کەخۆیان پێوسیتیانە.
شایانی باسە ویبگەڕی ئینتەرنێت ئێکسپلورەر لە ١٩٩٩ وە لە وەشانی 5 دا ، پشتگیری “extensions “ دەکات و فایەرفۆکس و گوگڵ کرۆم هەمان کرداریان هەیە .


http://i53.tinypic.com/2aaj8cw.jpg

Tiny Core Linux 3.2 وەشێندرا!

دابەشکردنێکی قشتۆکەی لینوکسە، هەزار قات بە گوێرەی قەبارەی خۆی دەنگی داوەتەوە. ئەمجارەیان وەشاندنی دەنکی

  بەکاردەبات لەگەڵ تووڵئامرازی

  و بە وەشاندنی 1.17.2 وە هەندێک گۆڕانکاری و پێشخستن لەو نەرمەواڵانەی لەگەڵیدان بەتایبەت System Stats لەگەڵ AppBrowser کە ئەمەیان ئەرکی ڕاپەڕاندنی نەرمەکاڵاکانە. سەرنجڕاکێشترین شت لەم دابەشکردنەدا ئەوەیە کە قەبارەکەی تەنها 10 مێگابایتە و لەگەڵ ڕوومێزێکی سووکەڵە بەیارمەتی

  کە نەرمەواڵایەکی بەڕێوەبردنی پەنجەرەکانە.

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-e513d0e6b1.png






http://i53.tinypic.com/2aaj8cw.jpg

کلیل USBیەك که‌ SMSی سڕاوه‌ت بۆ دێنیته‌وه !‌

پرۆگرامێکی سیخوڕی کردن که‌ ئایفۆنه‌که‌ت به‌تاڵ ده‌کا.
ئه‌مه‌ ئه‌و یوئس بی مێشکه‌یه‌ که‌ زانیارییه‌ سڕاوه‌کانی نێو ته‌له‌فوونه‌که‌ت، ئه‌وانه‌ی که‌ تۆ لات وابوو نه‌ماون و به‌ ته‌واوی سڕاونه‌ته‌وه‌ ده‌دۆزێته‌وه‌. هه‌موو زانیارییه‌کی له‌ ده‌ستچووی نێو ته‌له‌فوونه‌که‌ت بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، ئس ئم ئس بێ یان هه‌رشتێکی دیکه‌ی وه‌ک ژماره‌ی پێوه‌ندیی یان وێنه‌‌. به‌ یارمه‌تی "ئایفۆن سپای ستیک" (Iphone Spy Stick) که‌ مێشکێکی یوئس‌بی یه‌، به‌ بێ هیچ کێشه‌یه‌ک ده‌توانی زانیارییه‌ له‌بیرکراو و سڕاوه‌کانت بدۆزیته‌وه‌.
به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن که‌ نرخی تۆزێک گرانه‌.


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-3605f47f54.jpg




http://i53.tinypic.com/2aaj8cw.jpg

ساڵی یەکەمی ویندۆز ٧ و ٢٤٠ ملیۆن ڕوونووس

تەنها لەماوەی ساڵێكدا ویندۆز ٧ توانی بازاڕەکان بهەژێنێت ،کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەم بۆنەیەوە و بەبۆنەی جووڵانی بەرەو ٢٤٠ ملیۆن ڕوونووس لە ویندۆز ٧ ئاهەنگ دەگەڕێت.
کە بەم ڕێژەیە توانی %١٧ بازاڕی جیهانی سیستەمە کارپێکەرییەکان بگرێت ،کە ئێستاش کۆمەڵێك کار ماوە کە دەبێت مایکرۆسۆفت بیکات ،بەهۆی ئەوەی %٩٠ کۆمپانیاکان بەرهەمەکانیان نوێ کردەوە "جوڵەی خۆیان دەستپێکرد".


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-03e821da37.jpg




http://i53.tinypic.com/2aaj8cw.jpg

macbook air: ڕوانینی ئەپڵ بۆ لاپتۆپی داهاتوو !

ستیڤ جۆبز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Apple دوێنێ نوێترین داهێنانی کۆمانیای ناوبراوی ڕاگەیاند کە (ماک بووک ئێیر)ـە زۆر تەنکتر و سووکتر لەوەی بیرمان لێکردبێتەوە !
ئەم بەرهەمە بە پرۆسێسەری 1.4GHz Intel Core 2 Duo کارتی گرافیکی Nvidia GeForce ـی ٣٢٠ مێگابایتی و شاشەی ١١.٦ و ١٣.٣ ئینجی کەوتۆتە بەردەست و ئەستوری لایەکی تەنیا ٢.٧ مللیمەترە، کێشەکەیشی تەنیا ١ کیلۆگرامە، پاتریەکەی دەتانێ ماوەی ٥ کاتژمێر کاربکات !
ستیڤ جۆبز دەڵێ: هۆکاری سەرەکی ئەو پێشوازیە زۆرەی لە ئامێری iPad کرا لەلایەن بەکارهێنەرانی دەگەڕێتەوە بۆ تەنکی و سووکی کێشەکەی و پاتریێکەی کە دەتانێ بۆ ماوەیەکی زۆر بەرگەبگرێت ئەمانەش وایان لە کۆمپانیای Apple کرد کە ئەم تایبەتمەندیانە بکاتە بیرۆکەی دروستکردنی لاپتۆپێک و ( ماک بوک ئێر)ـی پێ بەرهەم هێنا!
دەربارەی نرخەکیشی کە لەوانەیە هەموومان بپرسین کە ئاخۆ نرخەکەی چەندە! ڕاگەیەندراوە کەوا نرخەکەی لەنێوان ١٠٠٠ (هەزار) بۆ ١٦٠٠ (هەزار و شەش سەد) دۆلاری ئەمریکی دەبێت ئەویش بەگوێرەی دایمێنشنی شاشەکەی و توانای بیرگەکەی، ئەوەی مابێ بۆ ووتن ئەوەیە کە (تراک پاد)ـەکەی موڵتی تەچە (Mullti touch track pad) تاکوو توانای ئەوەت پێبدات لە کاتێکا کرتە و کارێکی تریش بکەی، بۆ نموونە: کرتە کردن و (سوڕاندن)ـی وێنە لە یەک کات.


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-f54111c3d0.jpg

http://i53.tinypic.com/2aaj8cw.jpg

چاویلکەی٣ دی بۆ چاویلکەداران

بەکارهێنانی چاویلکەی ٣ دی تا ئەمڕۆ پێوستیەکی سەپاوە بۆ ئەو کەسانەی خوازیاری بەکارهێنانی تەلەفزیۆنی (٣ دی) ن.
تەکنۆکاران لەهەوڵی بەردەوامدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەوەی بێ چاویلکە بەکارهێنەران بتوانن تەماشای تەلەفزین ٣ دی بکەن ، بەڵام پێناچێت لە ئاییندەیەکی نزیکدا، ئەم جۆرە تەلەفزیۆنانە بخرێنە بازاڕەوە.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-6a5159067d.jpg
بەکارهێنانی چاویلکە بۆ هەندێک لەبەکارهێنەران ئاساییە، بەڵام بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کەخۆیان چاویلکە بەکاردەهێنن کێشەیە، بۆیە کۆمپانیای سامسۆنگ چارەسەری بۆئەم کێشەیە دۆزیوەتەوە، ئەوەش بە دروستکردنی جۆرە چاویلەکەیەکی نوێ بەدیزانێکی جیاواز لە شوشەیەک دروستکراوە کە تایبەتە بۆ ئەو کەسانەی کە خۆیان چاویلکە بەکاردەهێنن وە دەتوانرێت بکرێتە سەر بەبێ ئەوەی چاویلکەداران هەست بە نائارامی بکەن لەکاتی بەکارهێنانیدا.
جێگای ئاماژەیە ئەم جۆرە چاویلکەیە لە ئێستادا تەنیا لە کۆریای باشوور دەخرێتە بازاڕەوەو لە ئایندەیەکی نزیکدا دەگاتە ئەوروپاو وڵاتانی تر.





http://i53.tinypic.com/2aaj8cw.jpg

ئه‌و کلیل USBیەی  که‌ وێنه‌ رووته‌کانی نێو کومپیۆته‌ره‌که‌ت ئاشکرا ده‌کا !!‌

ئەم کەرەستە چووکە نەرمەواڵەیەکی تێدایە کە دژایەتی لەگەڵ کەڵک وەرگرتنی لەرادەبەدەری پۆرنۆ دەکا.
ئێستا ھەموو کەس دەتوانێ بە ھۆی ئەم ئامێرەوە، پەردە لەسەر کەڵک وەرگرتنی بێ سنووری ھاوڕێکانیان لە پۆرنۆ ھەڵدەنەوە.‌
کلیل یو ئس بی Porn Detection Stick یان بە کورت کراوە PDS ، نێو کومپیۆتەرەکە بە گشتی دەگەڕێ و بە یارمەتی نەرمەواڵەیەکی تایبەتی ھەموو وێنە رووت و پۆرنۆگرافیه‌کان کە پێشتریش سڕاونەتەوە ده‌دۆزێتەوە.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-52442a652b.png
دۆزینەوە و ئاشکرا کردنی کومپیۆتەرێک لە وێنەی لەو چەشنەی لەسەرەوە باس کرا تاکوو ئێستا ھێندە سادە و ساکار نەبووە.
ئەم کەرەستە بەرھەمی نوێی کومپانیای ئای تی پارابین (IT-företaget Paraben) ھەرچەندە چووکەیە، بەڵام بەشی ھێندە دەکا کە دڵەخورپە بخاتە نێو دڵی ئەو دایک و باوک، بەڕێوەبەری کۆمپانیاکان و ھەر وەھا بەرپرسانی ئای تی قوتابخانەکانەوە، بۆ ئەوەی نەکا کەسێک پەردە لەسەر کارەکانیان ھەڵداتەوە.
ئەو نەرمەواڵەیە لێرەدا بەکار ھاتووە، پێشتریش بۆ دۆزینەوەی وێنەی سڕاوەی لەو چەشنە لە کومپیۆتەرەکاندا بەکار ھاتووە





http://i53.tinypic.com/2aaj8cw.jpg


_________________________________________
_________________________________
_________________________
سەرچاوەی هەواڵەکان : Kurditgroup.org
کۆکردنەوە و ئامادەکردنی بابەت : بــــــڕوا
***كـــوردژیـــن***



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-10-24 20:42:27

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: هەواڵە تەکنەلۆژیەکانی ئەم هەفتەیە >>

888888
به راستى بابه تيكى جوانه هه ربزيت كاكه بروا سه ركه وتوو بيت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-10-24 21:03:33

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPFirefox

Re: هەواڵە تەکنەلۆژیەکانی ئەم هەفتەیە >>

dest xosh bet brwa gyan be rasti babate ki jwana we her sarkew to bit le jiyanet

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-10-25 12:01:43

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: هەواڵە تەکنەلۆژیەکانی ئەم هەفتەیە >>

ده‌سته‌کانت خۆس بێت کاکه‌ بروا گیان
سه‌رکه‌وتووبیت ئه‌زیزم

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-10-25 14:36:27

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: هەواڵە تەکنەلۆژیەکانی ئەم هەفتەیە >>

زۆر سوپاس بۆ پەیامەکانتان..
هیوام وایە سوودی گەیاندبێت

بژین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net