❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پێویستم به راپۆرتێک هه یه ده رباره ی ئاو هه وای هه رئمی کوردستانی عیراق

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » هــاوکـــاری
  •  » پێویستم به راپۆرتێک هه یه ده رباره ی ئاو هه وای هه رئمی کوردستانی عیراق


#1 2010-10-26 15:22:41

خۆزگه‌
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-19
دواترین سه‌ردان: 2012-04-16
په‌یامه‌كان: 509
WindowsXPFirefox

پێویستم به راپۆرتێک هه یه ده رباره ی ئاو هه وای هه رئمی کوردستانی عیراق

سلاو هاورێیان من پێویستیم به راپۆرتێک هه یه ده رباره ی جوگرافیای  ئاو هه وای هه رێمی کوردستان وعیراق
به شێوه یه کی گشتی که له 6 لاپه ره که م تر نه بێت .هیوادارم زوو وه لامم بده نه وه زۆرم پێویستی پێیه
له گه ل رێزم بۆئێوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-10-26 15:30:42

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: پێویستم به راپۆرتێک هه یه ده رباره ی ئاو هه وای هه رئمی کوردستانی عیراق

بزانە ئەمە سوودی دەبێت:

---------------------

پێشە کى

قەیرانى ئاو لە ناوچەى ئاسیاى رۆژ ئاوا ( رۆژ هەڵاتى ناوەراست ) لە کێشە زۆر هەستیار و گرنگەکانە ، کە تا ئێستا نەبۆتە جێگاى سەرنجى ورد و ئاشکراى وڵاتانى تر و رێکخراوە نێو نەتەوییەکان ، هەر لە ئێستاوە بەڵگە و گرۆڤەى نکولى لێنەکراو هەن کە ئەم ناوچەیە لە قۆناغێکى ترسناکى کەمبۆنى ئاو نزیک دەبێتەوە ، لەگەل ئەوەشدا کۆڕ و کۆمەڵە جیهانیەکان و تەنانەت وڵاتانى ناوچەش لە روبورو بونەوە لەگەل ئەم کێشەیەدا ، وەک ئەوەى لە روى ستراتیژییەوە بۆیان باشتر بێ ، دور گرتوە ، بە هەر حال دور نیە لە پاش قەیرانى کەنداوى فارس و کێشەکانى لبنان و فەلەستین ، قەیرانى ئاو و کێشمەکێشە کان لە سەر سەرچاوەکانى ئاو لە ناوچەى ئاسیاى رۆژ ئاوا دا سەر هەڵ بدات و ئەم شتە ئاسایشییە کە چەند جارێک لە توندییەکەى زیاد دەکرێت، پێویستى بە هەنگاونان و بە داوا دا چونى سیاسى و هەروەها دروستکردنى دامەزراوە ئیدارى و راوێژکارییەکان
دەبێت . سامانى ئاوى جیهان بە نزیکەى (1،385،000) کم 3 مەزندە دەکرێت .

ئاوى سوێر بەشى هەرە زۆرى ئەم سامانە پێک دەهێنێت کە بریتى یە لە ( 1.348،000) کم 3 واتى (97.3%) لە سامانى ئاوى جیهان کە بەشى هەرە زۆرى بریتى یە لە ئاوى ئوقیانوسەکان (1،347،895) کم 3 و ئەوەى تر واتە (105،000) کم 3 ،بریتى یە لە ئاوى دەریا داخراوەکان و دەریاچە سوێرەکان ، هەر چى ئاوە شرینەکەیە (شیرین ئاو ) رێژەکەى بە (37،300،000)کم 3 مەزندە دەکرێت، کەمتر لە (2.7% )ى سامانى ئاوى جیهان پێک دێنێت و بەشى هەرە زۆرىبریتى یە لە سەهۆلى ناوچە جەمسەریەکان و ئاوى ژێر زەوى و ئاوى روبارەکانى زەوى تەنیا (1،500) کم 3 مەزندە دەکرێت ،کە ئەمەش تەنیارێژەى ( 0،0001% ) لە کوى ئاوى جیهان پێک دێنێت ، گەورەترین پرۆژەى دابەشکرنى ئاو لە مێژوو دا بۆ سالى 2500 ى پێش زایین دەگەرێتەوە کە کاتێک رومانەکان و ئیتالیا ئاویان بۆۆشارى رۆما راکێشاوە ، روبەرى ئەم پرۆژەیەش وا بە دیار دەکەوێت بە درێژایى (359) مایل و(578) کیلومەتر بووە لە (11) کانال پێکهات بوو، کە (30) مایلى کەنالەکان بە بەنداوى بەردین بەسترا بون و نزیکەى (50) ملیون گالون (189 ملیون لیتر ) ئاوى بۆ شارى رۆما پاراستوە ، رۆمانەکان ئەم ئاوەیان بە سەر چەند عەمبارێکى گەورە دابەش دەکرد کە لە وێشەوە بە پەمپى تایبەت بە سەر گەرما و شەد رەوان ، جۆگاى ئاو خواردنەوە دابەش دەکران .

لە کوردستان ئەم جۆرە کارە لە لایەن خوورییەکان و کووتییەکان لە هەزارەى سێیەم و چوارەمى پێش زایین لە قەلاتى کەرکوک و لە نێوان ئاوى بەستورە و هەولێر دا لە لایەن سەنحاریبى ئاشورى (705-681 پ.ز )جێ بەجێ کرا .

ململانێ لەسەر ئاو

ئاو بە سەرچاوەیەکى ستراتیژى دادەنرێ ، چونکە هێزێکى تایبەت دەبەخشێ بەو وڵاتەى کە ئاوى تێدا هەلدەقۆلێ بەرامبەر ئەو دەوڵەتەى کە ئاوەکەى پێدا تێدەپەرێ ، هەروەها گرژى و ناتەبایى بەردەوام لە زیاد بون دایە لە نێوان ئەم دەولەتانەى هاوبەشن لە سەرچاوەى ئاو و سود لە هاوبەشیى ئاو وەردەگرن ’ ئەویش لە بەر ئەم هۆکارانە :

1-لە کاتى پێویست دا ، وەک بوارى کشت و کاڵ و بەرهەم هێنانى ووزەى کارەبا ......هتد .

2-زیاد بونى پێویستى و تواناى مرۆڤ لە بەر کار بردنى رێژەى زیاتر لە ئاو بۆ ئەنجامدانى چاڵاکى یە جۆراوجۆرەکانى ئابۆرى و تەندورستى و ژیارى .....هتد .

3- زۆربونى ژمارەى دانیشتوان بە تایبەتى لە رۆژ هەڵاتى ناوەراست کە زیاد بونى ژمارەى دانیشتوان بە پێشکەوتن و بە دەستهێنانى تەکنەڵوژیاى بالا کە دەبێتە هۆى زیاد بونى تواناى دەولەتان لە دروستکردنى بەنداو وعەمبارى گەورە بۆ کۆ کردنەوەى و هەلگرتنى ئاو لە دەمى زیاد بونى دا و بە کار هێنانى بەبەرزترین رێژەى جیهانى دادەنرێت .

4- گرنگى پێدان و پشت بەستنى خەڵکى رۆژهەڵاتى ناوەراست بە ئاو و ئاوەروەکان بە پێشخستن و پەرەپێدانى چالاکیە کشت و کالیەکان، ئەویش لە بەر بۆنى رێژەى باران بارین لە سالێک بۆ سالێکى تر و بەرز بونەوەى پلەى گەرما کە دبێتە هۆى زیاتر بە کار هێنانى ئاو .

سامانەکانى ئاوى هەرێمى کوردستان :

کوردستان بە شوێن و ولاتێکى دەولەمەند بە سامانى ئاو دەژمێردرێ و سەرچاوەیەکى ئاوى یەکجار زورى لەبەر دەست دایە. لە هەرێمى کوردستان دا سەرچاوەکانى ئاو برێتین لە :

+ئاوى سەر زەوىکە بریتى یە لە روبارو بەنداو و عەمبارەکان :

1- روۆبارەکان :رووبارەکان ئەمرۆگرنگیەکى سیاسى مەزنیان هەیە،دیارەئەم گرنگیەرامیاریەى رووبارەکان وەک یەک نییەودەگورێ بەگۆرانى شوێن وکات ووخودى سروشتى رووبارەکان.لەوشوێن وکاتانەىکەرووبارەکان سودیان بومرۆف زیاترە وخەڵک زیاترپێویستى پێیان هەیە،یان ئەورووبارانەى کەزیاتردەتوانن پێویستییەکانى مرۆف دابین بکەن،بایەخى رامیاریان زیاترە. بەکورتى دەکرێ بایەخى رامیارى رووبارەکان لەچەندخالێک داکورت بکرێتەوە : 1/رووبارەکان بەبنەمایەکى بەهێزى دەولەت دادەنرێ،لەبەرگرنگیان بوژیانى مرۆف بەشێوەیکى راستەوخویان ناراستەوخو . 2/رووبارەکان رۆلى سنورى نێودەولەولەتى دەبینن وەک دیاردەیەکى شروشتى بەرچاو.بیروکەىدەستنیشانکردنى رووبارەکان وەک سنورى سروشتى دەگەرێتەوەبوتیورى سنورى سروشتى،رومانەکان ،کرووبارى راین ودانوبیان وەک هێلى بەرگرى سروشتییى دژىبەربەرییەکان بەکارهێناوە.دەست نیشانکردنى رووبارەکان وەک سنورى ننێودەولەتى دەبێتەهوى پەیدابونى چەندکێشەیەک وەک: ڕ/ئەوکێشانەى کەلەئەنجامى شیاوى رووبارەکان بودروستکردنى وزەىکارەبادروست دەبن. ب/ئەوکێشانەىکەبەهوىگۆرینى ئاوەرۆىرووبارەکان لەئەنجامى پرۆسەىبەردەوامى داتاشین ونشتەنییەکان دروستدەبن . ج/ئەوکێشانەىلەئەنجامى بوونى دوورگە لەنا ورووبارەکان دروست دەبن بەتایبەتى کاتێ ئەودۆرگانە بایەخى جیوپولەتیکیان دەبێ. د/ئەوکێشانەىلەئەنجامى دەستنیشانکردنى شوێنى تێپەربونى هێلى سنوور،چونکەرووبارەکان خاوەنى پانتایین،دروست دەبن. 3/بەشێکى زورلەرووبارەکان بریتین لەروبارى نێودەولەتى واتەبەنێوزیاترلەدەولەتێک داتێپەردەبن کەبەپێچەوانەى رووبارە نیشتیمانییەکان کەتەنهابەیەکدەولەت داتێدەپەرن، ئەمرو لە جیهاندا (214)رووبارودەریاچەهەن،کەبەرووبارودەریاچەى نێودەولەتى دەژمێردرێن. رووبارى دیجلە بە هەموو لقەکانیەوە ( خابوور ، زێى گەورە ، زێى بچوک ، عوزێم ، دیالە ) سەرچاوەى سەرەکى ئاوى سەرزەوى هەرێمى کوردستان پێک دەهێنێ .درێژایى رۆبارى دیجلە (1718) کم ە ، (300)کم لە ناو تورکیایەو (50) لەناو سۆریا وتورکیاکە(هێلى سنورىنێوان تورکیاوسوریایە) ئەوەى تریش لە ناو کوردستان دایە .

روبەرى ئاو رێژى دیجلە بریتى یە لە (253000)کم2 و پتر لە (50%) ى ئەو روبەرەى دەکەوێتە ناو هەرێمى کوردستان تێکراى داهاتى سالانەش بریتى یە لە (49) ملیار م3 ، بەڵام لە سالێکەوە بۆ سالى تر جیاوازى هەیە ، مەسەلەن لە 1969 گویشتە (89،3) ملیار م3 ، بەڵام لە سالە وشکەکان بۆ 5ر8 ملیار م3 کەم دەبێتەوە وەکو 1986 داهاتى سالانەى ئاوى دیجلە دەگاتە (31ر28) ملیا ر م3 .

2-عەمبارەکان : عەمبارەکانى هەرێمى کوردستان بریتین لە :

1)عەمبارى دوکان : ئەم عەمبارە لە سەر لقى زێى بچوک درۆستکراوە بۆ هەلگرتنى 8ر6 ملیار م3 ئاو
2)- عەمبارى دەربەندیخان : لەسەر لقى دیالە بۆ هەلگرتنى 3ملیا ر م3 ئاو دامەزراوە .
3)- عەمبارى حەمرین / لەسەر لقى دیالە بۆ هەلگرتنى 3ر2 ملیار م3 ئاو دامەزراوە .
بەمجۆرە کۆى ئەو ئاوەى عەمبارەکان لە توانایان دایە پاشکەوتى بکەن دەگاتە (1ر12) ملیار م3 .

2- باران و بەفر :

هەرچەند رێژەى باران و بەفر بارین لە سالێکەوە بۆ سالێکى تر جیاوازى هەیە و لە نزم بون و بەرزبونەوە دایە بە گشتى رێژەى باران بارین لە نێوان 200 تا 1200 ملم دەبێت .
بە شێوەیەکى گشتى رێژەى باران و بەفر بارین لە کوردستان بە (4ر8) ملیار م3 مەزندە دەکرێ .

3- ئاوى ژێر زەوى : ئاوى ژێر زەوى بە هەموو جۆرەکانیەوە ( بیرەکان ، سەرچاوە کانیاو ، کارێزەکان ) بە گرنگترین شێوە سامانەکانى ئاوى ژێر زەوى دەژمێردرێن .

ئەو برە ئاوەى ژێر زەوى کە بۆ سود وەرگرتنى ناو ماڵ و کشتوکال لە هەرێمى کوردستان دا بەکار دێت بریتى یە لە 4ر5 ملیار م .

لە کاتى بەسەر کردنەوەى داهاتەکانى ئاو لە هەرێمى کوردستان دا سەیر دەکەین کە داهاتەکانى ئاو بەم شێوەیە .:

- داهاتى سەر زەوى ( تەنیا لقەکانى روبارى دیجلە ) مسوگەر بریتى یە لە 31ر28 ملیار م3 .
- لە حالەتى پربونى عەمبارەکانیش بە ئاو ئەوا 1ر12 ملیار م3 ئاو دەگرن .
- داهاتى ژێر زەویش لە هەرێمدا دەگاتە 4ر5 ملیار م3 .
- رادەى باران و بەفر بارینیش دەگاتە 4ر8 ملیار م3 .

بەم شێوەیە کوى ئاوى سەر زەوى و ئاوى ژێر زەوى بەردەست لە هەرێم دا دەگاتە( 81ر45) ملیار م3 ( رادەى بەفر و باران لادراوە ، چونکە یا دەبێ بە ئاوى سەر زەوى یان بە ژێر زەوى رودەچێ ) لە حالەتى زیادر کردنى ئەو برە ئاوەى سالانە لە ناو روبارى دیجلەى سەرەکى کە دەگاتە (21) ملیار م3 ( لاى پارێزگاى موێل ) ئەوا داهاتى گشتى سالانەى ئاوى هەرێم دەکاتە 81ر66 ملیار م3 .

بە کار هێنانى ئاو لە هەرێمى کوردستان :

لە هەرێمى کوردستان بە کار هێنانى ئاو جیاوازى هەیە و لە چەندین بوار دا بە کار دەهێنرێت :
1- بە کار هێنانى ناو مال (مرۆیى ):
بە کار هێنان بۆ خواردنەوە ، ئاودانى باخچەى مال ، باخچەى گشتى دەگرێتەوە ،
دانیشتوانى گوندەکان پێویستیان بە (109.997،969) م 3 ئاو هەیە بۆ دابین کردنى پێویستیەکانى ناو مال .
دانیشتوانى شاریش پێویستیان بە (204،590،256) م 3 سالانە ئاو هەیە . بۆیە هەرێمى کوردستان پێویستى بە (314،500،000) م 3 ئاو هەیە لە سالێک دا .


2- بە کار هێنانى ئاو بۆ کشت وکاڵ و سامانى ئاژەڵى :
لە هەرێمى کوردستاندا بۆ کشت و کاڵ زیاتر پشت بە ئاوى باران دەبەسترێ بەلام لە هاویندا لە حالەتى چاندنى هەموو ئەو زەویانەى دەکەونە سەر ئاو رێژەى لقەکانى روبارى دیجلە کە روبەرەکەى دەگاتە (3،776،400) دونم بۆ ئەوەى سالانە ئاو بدرێن پێویستیان بە ( 14،075،000،000)م 3 سالانە ئاو هەیە ، هەروەها بۆ ئاژەلیش پێویستى بە (1،300،000) م 3 ئاو هەیە .

3- بە کار هێنانى ئاو بۆ کارى کشت و کالى :

ئەو ئاوەى بۆ مەبەستى بەرهەمهێنانى چیمەنتۆ لە هەرێمى کوردستان پێویستە بریتى یە لە (45،000،000) م 3 سالانە ئەمە جگە لە پێویستى ئاو بۆ پێشە سازیەکانى بینا کردن و رستن و چنین ، پرۆژەکانى قۆتوبەند ، کرگەکانى شیرەمەنى و پیشەسازى ، خزمەتگوزارى و .... هتد ، سالانە پێویستیان بە (21،700،000) م 3 ئاو هەیە ، واتە بۆ پیشە سازى هەرێم پێویستى بە (66.700،000) م3 سالانە ئاو هەیە .

4- ئەو ئاوەى بە بەهەلم بون و دزە کردن بە فێرو دەچێت :

ئەو ئاوەى بە هەڵم یان دزە کردن لە هەرێم بە فێرو دەچێ سالانە دەگاتە (5،041،000،000) م 3 .
- بە پێى ئەو ئامارەى کراوە کۆى ئاو بە کار بردنى هەرێم ( بە کار هێنان یان فێر و چون ) سالانە دەگاتە ( 20،005،000،000) م 3 لە سالێک دا واتە سەرف دەبێت .

- بەلام ئەو بڕە ئاوەى لە هەرێمدا هەیە ( داهاتى ئاو لە سالێک دا ) لە رووبارەکان دەگاتە (28،031،000،000) م 3 لە سالێک دا و لە حالەتى پڕ بونى عەمبارەکانى ئاو ئەوا بە ( 12،001،000،000) م 3پڕ دەبێ و بڕە ئاوى ژێر زەویش کە لە هەرێم دا یە بە کار هێنان لە بەر دەست دایە (5،004،000،000) م3 مەزندە دەکرێت ، بەم جۆرەش ئەو بڕە ئاوەى لە هەرێم دا هەیە، بە داهاتەکانى سەر رووى زەوى و ژێر زەوى نزیکەى دەگاتە ( 45،081،000،000) م3 لە سالێک لە حالەتى حساب کردنى تێکراى بارانى ساڵانە و بە بەراورد کردنى بە کار بردنى ئاو و داهاتى ئاو دەر دەکەوێت کە (25،031،000،000)م 3 ئاو زیاد دەمێنێتەوە ، ئەمەش یەدەگى ئاو پێک دێنێ و لە حالەتى زیاد بونى رێژەى دانیشتوان و پێشکەوتنى کشت و کاڵى و پیشە سازى پێویستەکانى ئاییندەیى ئاو دابین کراوە ئەگەر بە زانستى سود لە ئاوەکان وەربگیرێ .

مەترسییەکانى سەر ئاوى کوردستان :

وێراى بونى ئاوى زیادە لە بە کار بردن بەلام کۆمەلێ مەترسیش بە سەر ئاوى هەرێمى کوردستان هەن کە بریتین لە :

1-مەترسییە سرۆشتیەکان :

گۆرانى کەش و هەوا ، کەم بارین ، کاردەکاتە سەر بەنداوەکان ، کشت وکاڵ ، ئاوى مال ، .... هتد .

2- مەترسییە مرۆییەکان :

زۆر بونى ژمارەى دانیشتوان ، هەولە بێ وچانەکان کە بۆ بەرز کردنەوەى ئاستى گوزرەانى دانیشتوا ن دەدرێ ، بە کار هێنانى نا زانستى ئاو .

3- مەترسییە ئابۆریەکان :

پێویستى زیاتر بە خواردنەوە لە بەر زیاد بونى دانیشتوان ، سود وەرنەگرتن لە ئاوەکان بە رێى بەنداو ، پرۆژەکانى ئاو دێرى ، واز هێنان لە کشت وکاڵ و کوچ کردنى جوتیاران .

4-مەترسییە سیاسیەکان :

گرنگترین و مەترسیدارترین هەرەشە لە سەر هەرێمى کوردستان مەترسى سیاسیە کە لە لایەن دوژمنانى کوردەوە دەکرێتە سەر هەرێمى کوردستان .

عێراق

عێراق سیاسەتى بە کار هێنانى ئاو دژ بە کوردى بە کار هێناوە کەلە سالى (1936) دەستى پێ کردوە لەگەل دروستکردنى پرۆژەى حەوێجە کە لە دۆرى (70) کم لە رۆژ ئاواى کەرکوکەوە یە ، ئامانج لێى دابین کردنى ئاو بۆ ،بوو (2،370،000) دونم زەوى کشت وکاڵ بۆ ئەوەى ئەو عەرەبانە ى هێنرا بوون سودى لێ وەربگرن .
دەکرێ بە کار هێنانى ئاو دژى کورد لە چەند خاڵ باس بکرێ :

1- کشت وکاڵ :

دیارترین پرۆژە لە بۆارى بە عەرەبکردنى ناوچە ، پرۆژژەى ئاودێرى کەرکوکە کە (سەدام ) یان پێدەگوت ، ئەم پرۆژەیە لە سنورى کەرکوک دەرچوو بۆ پارێزگاى دیالە .

2- سامانى ئاژەلى :

پرۆژەى ئاوى کەرکوک بزاڤێکى گرنگ بۆ بوو ئاودانى ئاژەلەکانى ئەو عەروبانەى هێنراونە ناوچەکە .

3- بە کار هێنانى مرۆیى :

سالانە هەر عەرەبەک پێویستى بە (66) م 3 ئاو هەیە .
گەورەترین بڕى ئاوى بە کار هێنراو بەر دانیشتوانى کەرکوک کەوتبوو کە زۆر ترینیان عەرەب بوون (77.8% ) بەر کەوتبوو .

4- بیر ىئاو :

رێژەیەکى یەکجار بیرى ئاو لێ درا کە قۆلاییان (3.000) مەتر بوو و لە لایەکى تریشەوە رۆژانە (1،370،000) بەرمیلى ئاویان لە زێى کچکە راەکێشا .

5-گوگرد :

کارگەیەک دامەزرا بۆ دەر هێنانى گوگرد کە پێویستى بە ئاو هەبوو بو رێژەى تیرە (12) ئینج و درێژى (32) کم لە زێى کچکە ئاویان راکێشا بۆ (500) کرێکار ئەندازیار .

6 – بە کار هێنانى کارەبا :

ویستگەى هەلمى دومیز گرنگترین ویستگەى کارەبایى کەرکوکە بە هۆى بونى ئاو لە وێ دانرا بۆ بەر هەمهێنانى (1) یەک کبلو وات لە کات ژمێرێکدا پێویستى بە ( 140-306 ) م 3 ئاو هەبوو بۆ ئەم مەبەستەش چوار ترۆمپا لە سەر رێیەکە دانرا کە لە کات ژمێرێکدا (4،600) م 3 ئاوى هەلدەکێشا و بە کار دەهێنا .

کەرکوک ژمارەیەک روبارى تێدا هەلکەوتووە کە بریتین لە :

1-روبارى سیروان ( دەولەت ئاباد ) :
ئەم روبارە (57.17% ) لە ناو خاکى ئیرانە و (42،83% ) لە ناو خاکى عێراقە و درێژى روبارەکە (386)کم و کوى سەرچاوەى ئاو لە روبارى سیروان سالانە دەگاتە (5،007،000،000 ) م 3 کە (2،009،000،000 )م 3 لە کوردستانى ئێران و (2،008،000،000) م 3 لە کوردستانى عێراقە وەیە .
2زێى کچکە :
سەرچاوەکەى دەکەوێتە رۆژ هەلاتى چیاى قەندیل ولە شارى شەرگات دەرژێتە روبارى دیجلە ، روبەرى حەوزەکەى (22،250) کم 2 یە کە ژ(17،660) کم 2 لە ناو خاکى عێراقە و ئەوەى تر لە ئێرانە ، ساڵانە (6،099،000،000) م 3 ئاو سەرف دەکات ، زێى کچکە لە درێژییەکەى زۆر لە سنورى پارێزگاى کەرکوک پێک دێنێ . بۆیە زیاتر پروسەى بەعەرەبکرد نى پێوە دیارە و بۆماوەیەکى زۆر بە ر بەستى سیاسى نێوان کەرکوک و ناوچەکانى تر بووە .
3-نیوە وەرزیەکان :
روبارى روخانە ( عوزێم )
درێژییەکەى (230) کم 2 یە و دەکەوێتە باشورى شارى بە لەد بە دورى (15) کم لێى ، زۆربەى لە ناو پارێزگاى کەرکوکە و کۆمەلێک ئاوەروى هەیە لە مانە ( خاسە ، تارق ، ئاو سپى ) .

1- بەنداوى دومیز :
مەبەست بەرز کردنەوەى ئاستى ئاوى زێى کچکە بۆ پرۆژەى ئاو دێرى کەرکوک لە سالى (1965 تەواو بوو) (650) مەتر درێژ بوو و (22) مەتر بەرزە و دەکرێ (8،000،000) م 3 سودى هەبێ .

2- بەنداوى حەمرێن :
پیشتر سەر بە پارێزگاى کەرکوک بووە ، ئێستا سەر بە پارێزگاى دیالەیە .
دەتوانێت ئاو بۆ (1،002،000) دونم زەوى دابین بکات .

تورکیا :

سەرچاوەکانى ئاو لە تورکیا بریتین لە :

1- ئاوى سەر رووى زەوى:
کە داهاتەکانى ئاوى سالانە بە (186،000،000،000) م 3 مەزندە دەکرێت و جگە لە (15% ) پتر سوودى لێ وەرناگرێ .

2- ئاوى ژێر زەوى :
قەبارەى ئەو ئاوەى بۆ خواردنەوە دەست دەدات بە (11،006،000،000) م 3 مەزندە دەکرێ و جگە لە (5،005،000و000) م 3 پتر بە کار ناهێنرێ .

پێویستى تورکیا بە دەکاتە (32،001،000و000) م 3 سالانە ، واتە ئاو زۆرى ( فائز ) لە تورکیا دا هەیە و رێژەکەشى دەگاتە (135،009،000،000) م 3.

بەلام تورکەکان هەمیشە ویستویانە وەکو کارتێکى بە هێز سود لە ئاو وەربگرن بە مەبەستى ئامانجى سیاسى . بۆیەش هەر لە شەستەکانى سەدەى رابردو ەوە تورکەکان بیریان لە پەرەپێدانى پرۆژەکانى ئاو لە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەراست دەکەنەوە . تورکیا بە مافى خۆى دەزانێ سودى تەواو لە ئاوى خۆى وەربگرێ و هیچ لایەک مافى نیە دەست لە کاروبارى ناوخۆىوەربدات بەتایبەتى ( دیجلە و فورات ).بۆیە تورکیا پرۆژەیەکى گەورەى دەست پێکرد بە ناوى پرۆژەى گاپ ( GAP )

دیجلە :

درێژییەکەى (1718)کم و (300) کم لە ناو خاکى تورکیا و (50) کم لە ناو تورکیاو سوریادێت(کە هێلىسنوورىسوریاوتورکیا)پێک دێنێ و ئەوەى تریش لە ناو عێراقدایە .

ئەگەرچى ئەوماوەیەىکە رووبارەکە بە ناوتورکیا دادەروا کەمە، بەڵام بایەخى بۆئەوئاوە سالانەیەى کەلە وێدەرژێتەناودیجلەکەم نیە. بونمونە ئاوى هاتو لەهەردوولقى دیجلە، خابولروزێى گەورەلەناوخاکى تورکیا دادەگاتە(52%) لەکو گشتى ئاوى رووبارەکە، ئەوەى دەشمێنێتەوە (48%)ەوەلەخاکى هەرێم دادەرژێتە ناو دیجلەوە .

- پرۆژەى گاپ :

بەگەورەترین پرۆژەى ئاو و ئاودێرى دادەنرێ لە جیهان دا کە کولفەکەى (20،000،000،000)دۆلارە ، بە پێى هندێ زانیارى (80) بەنداو ( سەد) و 66 ویستگەى بەرهەم هێنانى کارەبا لە خۆدەگرێ و بە پێى هندێسەرچاوەى تر (37) بەنداو و (41) تۆرى ئاودێرى لە سەر دیجلە دروست دەکات ، گرنگترین پرۆژەکانیش برتین لە :

1- پرۆژەى دیجلە :
ئەم پرۆژەیە دەکەوێتە سەر روبر مەعدەن چاى ، ناو پارێزگاى دیاربەکر ، تواناى عەمبار کردنى دەگاتە (2،005،000،000) م 3 ئاو .

2- پرۆژەى بەنداوى بەتمان :
لە سەر لقى بەتمان سو لە ناو پارَزگاى دیار بەکر و تواناى عەمبار کردنى ئاویشى دەگاتە (1،017،000،000)م 3 .

3- پرۆژەى بەنداوى سلفان :
کە دەکەوێتە سەر روبارى کەمپ چاى لە ناو پارێزگاى دیار بەکر و بۆ عەمبارکردنى (6،008،000،000) م 3 ئاوە .

4- پرۆژەى عەمبارى کارزان :
دەکەوێتە سەر لقى کارزان لە پارێزگاى سێرت و تواناى هەیە (49،000،000،000) م 3 ئاو عەمبار بکات .

داهاتى ئاوى دیجلە لە تورکیا دەگاتە (25،002،000،000)م 3 ئاو و هى روبارى فۆرات دەگاتە (31،006،000،000) م 3 ئاو ، بەڵام تورکیا سود لە 11،007،000و000) م 3 سودوەردەگرێ .واتە (45،000،000،000)م 3 ئاو زیادە و تورکیا دەیەوێ لە ناو سنورى خۆى گلى بداتە ، بۆ ئەوەى بە مەبەستى سیاسى بە کار بێنێ .

سەرەراى ئەوە تورکیا دەتوانێ (7،700)میگاوات کارەبا بەرهەم بینێ و دەتوانێ روبەرێکى بە قەدەر روبەرى سوریا بگورێ بە عەرد و زەویەکى بە پیت و ئاودێرى و کشت وکاڵ .

پرۆژەى گاپ بۆ سوریا و عێراق و کوردستان مۆتەکەیەکى ترسناکە ، چونکە گاپ هێزێکى وا بۆ تورکیا دەرەخسێنێ کەنەک دەتوانێ گوشار بخاتە سەر عێراق و سوریا بەڵکو دەتوانێ بۆ ماوەى سالێک ئاو لە سوریا و عێراق ببرێ ، هەتا دەلێن ئەگەر بیەوێ دەتوانێ رێرەوى فورات بگورێ و رێرەوێکى تازەى بۆ هەلبەستێ .

ئێران :

ستراتیژیەتى ئێران :

ئێرانیش ستراتیژیەکى ترسناکى گرتۆتە بەر بە هەمان شێوەى تورکیا ، ئێران هەوڵى داوە پرۆژەى ئاودێرى لە سەر ئەم لقان دامەزرێنێ و هەموو ئاوەکانیان بۆ خۆیان بە کار بێنێ :

1- روبارى ئەلوەند :
سەرچاوەکانى ئەم روبارە دەکەوێتە ناو ئێران و بە ناوچەى قەسر شیرین دا تێ دەپەرێ ، ئەوسا دێَتە ناو خاکى عێراق ، ئەوەى کە بەرى دەروات ئێران دەستى بە دامەزراندنى پرۆژە لە سەر ئەم روبارە کردووە کە بۆنە هۆى کەم بونەوەى ئاوەکەى بە رێژەى (1،3) کەم بوتەوە .

2- روبارى کەکلال کەنگیر :

ئێران کۆمەلێ بەنداوى لە سەر ئەم روبارە دروستکردووە و هەروەها دەستى کردووە بە گورینى رێرەوى ئاوەکە ، ئەم روبارە (230،000) دونم ئاو دەدات بەلام ئێستا هەمووى بۆ خۆى بە کار دێنێ .

3- روبارى گەنجان و کەلار :

ئەمەش یەکێکە لە روبارەکانى سەر سنور و سەر چاوەکانى لە ناو ئێرانە و بە پێى رَکەوتنى کونى (عَراق و ئێران ) بەشى عێراق ( 5،2) و بەشى ئێران (5،3) ە بەڵام لەم ماوەیەدا ئێران دەستى یە سەر هەموو ئاوى ئەم روبارە دا گرتووە و بە کارى دەهێنێ .
ئەنجام :

خستنە روى بابەتەکەمان دەگەینە ئەو ئەنجامانەى خوارەوە :

1. هەرێمى کوردستان بە ناوچەیەکى پڕ لە ئاو دەژمێر درێ بە بەراورد لەگەل َناوچەکانى تر و داهاتى زیاتر لە بە کار بردنى ئاوەکەى لە کاتى ئێستا دا .واتە ئاسایشى ئاوى کوردستان پارێزراوە و دابین کراوە

2. بڕە ئاوى زۆرى هەیە ، بەتایبەتى ئاوى سەر زەوى ، بەڵام تۆشى لە ناو چون دەچێ بە بێ ئەوەى سودى لێ وەربگیرێ .

3. رۆن نەبونى سیاسەتى ئاو لە هەرێم لە پێناو سوود وەرگرتنى زیاتر لە ئاو، مەترسى کەم بونى ئاو لە کوردستان دا دەخاتەرۆ .

4. ئەو بڕە ئاوەى هەیە لە گۆران دایە بە هۆى هۆکارە سرۆشتیەکان ، بە تایبەتى ئاو و هەوا کە ئەمەش کاریگەرى کردووتە سەر رێژەى ئاو ، چونکە روبارەکان پشت بە بەفر و باران دەبەستن .

5. سروشتى پەیوەندىیەکانى هەرێم لەگەل دەولەتانى دەوروبەر کاریگەرى لە سەر بڕە ئاوى هەرێم دەکات بە پوزەتیڤ یان نیگەتیڤ .

6. کەمى پرۆژەى دەست بە سەر دا گرتن و بەنداو لە سەر روبارەکانى هەرێم جگە لەو بەنداوانەى هەن لەگەل هندێپرۆژەى ئاودێرى ، هەر چەند ئەوە هەیە پرۆژەى زیاتر یان لە سەر دابمەزرێنێ بۆ دور کەوتنەوە لە کەم ئاوى لە هاویناندا

سەرچاوەکان :

1- گوڤارى سەنتەرى برایەتى ژمارە 10 کوتایى شوباتى 1999
2- گوڤارى سەنتەرى برایەتى ژمارە 19 بەهارى 2001
3- گوڤارى سەنتەرى برایەتى ژمارە 12 حوزەیرانى 1999
4- گوڤارى سیاسى نێودەولەتى ژمارە 2 تەمموزى 1992
5- گوڤارى نیشتمان ژمارە 3 تەمموزى 1997




سەرچاوە : کڵاوڕۆژنە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-10-28 08:12:46

خۆزگه‌
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-19
دواترین سه‌ردان: 2012-04-16
په‌یامه‌كان: 509
WindowsXPFirefox

Re: پێویستم به راپۆرتێک هه یه ده رباره ی ئاو هه وای هه رئمی کوردستانی عیراق

زۆر سوپاسی هه ستی جوانت ده که م 
بۆیارمه تی دانم هیوای سه رکه وتنت بۆده خوازم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » هــاوکـــاری
  •  » پێویستم به راپۆرتێک هه یه ده رباره ی ئاو هه وای هه رئمی کوردستانی عیراق


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net