.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















بەرزبوونەوەی ئاستی یاری لەداوی یاری یانەی "ڕیاڵ مەدرید"ـی ئیسپانی مایەی خۆشحاڵی و گەشبینی هاندەرانی ئەم یانەیەیە. بردنەوە لەسەریەك و ئاست و ئەنجامە گەورەكان لەسەر دەستی ڕاهێنەری شارەزا و بەئەزموون (جۆزێ مۆرینهۆ) مژەبەخش و دڵخۆشكەرن.
بەوەش (سپێشەڵ وەن" پەیامێكی بۆ هەموو ئەوانە نارد كە گوومانیان لەوە هەبوو بتوانێت یانەی شاهانە بكاتەوە ئەو یانەیەی كە نازناوی "یانەی سەدە"ـی پێبەخشراوە.
شكاندنی هەموو ڕیكۆردەكان
ڕیاڵ مەدرید لە دوا لە دوا سێ یاریشیدا لە خوولی ئیسپانیا توانیویەتی 16 گۆڵ تۆمار بكات . لە دوا یارییشدا توانی بە ئەنجام و ئاستێكی زۆر گەورە بە 6 گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك لە یانەی "ڕاسینگ سانتەندێر" بباتەوە.
بە گشتییش لەماوەی ئەم هەشت یارییەی كە لە خوولی "لالیگا"ـدا ئەنجامی داوە توانیوویەتی 22 گۆڵ تۆمار بكات، كە دەكاتە 2،7 گۆڵ بۆ هەر یارییەك كە ئەمش ڕیكۆردێكی نوێیە و 31 ساڵە ڕیاڵ مەدرید نەیتوانیووە ئەو ڕیكۆردە تۆمار بكات. لەو 22 گۆڵە 15 گۆڵی لەلایەن جووتە هێرشبەر (كریستانۆ) و (هیگواین)ـەوە تۆمار كراون، كە یەكەمیان 10 گۆڵی هەیە و دووەمیشیان نیوەی ئەو، ئەمەش دیسانەوە ڕیكۆردێكی نوێی (مۆرینهۆ)ـیە كە لە 28 ساڵی ڕابردوودا هیچ جووتە هێرشبەرێكی ڕیاڵ مەدرید نەیتوانیووە لە هەشت هەفتەی یەكەمدا ئەو ژمارە گۆڵە تۆمار بكەن.
هەر لە هەشت هەفتەی یەكەمدا جیاوازی گۆڵەكانی نێوان ڕیاڵ و بەرشە 8 گۆڵە لە بەرژەوەندی ڕیاڵ مەدرید ئەمەش خاڵ و دەستكەوتێكی دیكەی (مۆرینهۆ)ـیە كە ماوەی 9 ساڵە هیچ ڕاهێنەرێك نەیتوانیووە دەستكەوتێكی لەو شێوەیە تۆمار بكات.
لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە كە ڕیاڵ مەدرید تا ئێستا خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگریشە چونكە لە 8 یاریدا تەنیا 4 گۆڵی خواردووە، بە ڕێژەی 0،5 بۆ هەر یارییەك كە ئەمەش دیسانەوە ڕیكۆردێكی مێژوویی 58 ساڵییە بۆ (مۆرینهۆ) و ئەو پلانە بەرگریكارییە تۆكمەیەی كە پێی ناسراوە و پیادەی دەكات.
ساڵان ریاڵ مەدرید دەیتوانی ئەنجامی گەورەی وەكو تۆماركردنی 7 گۆڵ و 6 گۆڵ تۆمار بكات، بەڵام لە بەرانبەردا هێڵی بەرگرییەكەی هەمیشە خاڵی لاوازی ئەم یانەیە بوو، بەڵام بەهۆی هێنانی (ڕیكاردۆ كارڤالیۆ)ـی قوتابی ەدەستی (مۆرینهۆ) و بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئاستی (پیپی) و (مارسیلۆ) و بەردەوامیی (سێرجیۆ ڕامۆس) لە ئاستە بەرزەكەی وایكردووە كە ئەمساڵ هێڵی بەرگریی جێگەی سەرەنجی پسپۆڕان و هاتدەران بێت.
لەم بارەیەوە (مۆرینهۆ) دەڵێت "لەوانەیە من بردنەوەیەكم لە گۆڵێكی بێ بەرانبەر لە ئەنجامێكی 3 بە 1 پێخۆشتر بێت، چونكە چەند گرنگە كە دەبێت چەند گۆڵ تۆمار بكەیت هێندە و زیاتریش گرنگە كە هەوڵی ئەوە بدەی كە گۆڵت لێ تۆمار نەكرێت.."
"هێشتا ڕیاڵ مەدریدی ڕاستەقینە و ئەوەی پێویستە وا بێت دەرنەكەوتووە"
لەلایەن خۆیەوە (مۆرینهۆ) پاش یاریەكەی "ڕاسینگ سانتەندێر" گووتی " ئەم ئەنجام و ئاستانە لەخۆباییمان ناكەن، هەفتەكانی دااهاتوو ئەركمان زۆر قوورسە". هەروەها گووتی" ئەو تیپەی كە من دەمەوێت وئامانجی دەستەی كارگێڕی و هاندەرانی ڕیاڵ مەدریدیشە هێشتا دروست نەبوو، چونكە هێشتا هەندێك لە یاریزانەكان پێویستیان بە شارەزایی و ئەزموونی زیاتر هەیە".
" تا (رٍۆناڵدۆ)ـم هەبێت هیچ نیگەران نابم"
ناكرێت لەم دەستكەوت و ڕیكۆردانەی كە باسكران ڕۆڵی گەورە و بەرچاوی ئەستێرەی پرتوگالی (كریستانۆ ڕۆناڵدۆ) فەرامۆش بكرێت، چونكە وەكو پێشتریش ئاماژەمان پێكرد (كریستانۆ) تا ئێستا لە خوولی ئیسپانیدا توانیویەتی 10 گۆڵ تۆمار بكات، لە كاتێكدا كە دووەم گۆڵكارەكان كە (نیلمار دا سیلڤا) لە یانەی ڤیا ڕیاڵ و (هیگواین)ـی هاویانەیی و (مێسی) ڕكابەری سەرسەختی هەریەكە 5 گۆڵیان هەیە.
(كریستانۆ) لە كۆی 12 گۆڵەكەی دیكەش دروستكەری ڕاستەوخۆی 7 گۆڵیان بووە.
هەر بۆیەشە (مۆرینهۆ) لەبارەیەوە دەڵێت " كە (كریستانۆ) لە گۆڕەپاندا بێت، ئیتر نیگەران نابم. چونكە ئەو یاریزانەیە كە هەمیشە هیوادار بووم ڕۆژێك یاریم بۆ بكات". لەبارەی نرخەكەشیەوە كە گرانبەهاترین یاریزانی مێژووە دەڵیت "پێم وابێت نرخەكەی "مەعقوولە"!".
هەروەها (كریستانۆ) یەكەمین یاریزانە لەم وەرزەدا كە "سووپەر هاتریك" تۆمار بكات، ئەویش بە تۆماركردنی 4 گۆڵ لەو شەش گۆڵەی كە ڕیاڵ لە "ڕاسینگ"ـی تۆمار كرد.
هه ولير بوست


لهسهر هێڵ نییه






dastt xosh bet
sarkawtn bo REAL MADRID
لهسهر هێڵ نییه









زووووووووور سوباس بو به يامه كانتان هاورييان سه ركه وتوو بن
لهسهر هێڵ نییه
kaka gian dastt xosh bet bra gian bo am babata jwana slaw la realmadrid u morinho


لهسهر هێڵ نییه









زووووووووور سوباس بو به يامه كه ت هاورئ كيان سه ركه وتوو بى
لهسهر هێڵ نییه








دهس خۆش کاکه دلدار


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
لهسهر هێڵ نییه