.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئێمه له هه‌ردوو قوتابخانه‌ی ئایۆنی و فیساگۆراسی زانیمان که‌وا گرنگیه‌کی زۆر دراوه به بواری میتافیزیا به‌تایبه‌تی قوتابخانه‌ی ئایۆنی به سه‌رکردایه‌تی تالیسی میلیتۆسی
به‌ڵام ئه‌مجاره دێینه سه‌ر باسی قوتابخانه‌یه‌کی تری فه‌لسه‌فی ئه‌ویش قوتابخانه‌ی هیراکلیتی به سه‌رکردایه‌تی هیراکلیتۆسی ئیپسۆسی که فه‌یله‌سوفێکی یۆنانیه رای وابو که‌وا ئاگره ماده‌ی یه‌که‌م و بنچینه‌ی هه‌موو شته‌کانی تره وه ده‌ی وت که‌وا دونیا له‌ناو گۆرانێکی رێکدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌م پیاوه مه‌زنه له ئیپسۆس له دایک بووه که ده‌که‌وێته ئاسیای بچوک ژیانێکی گۆشه‌گیری به‌سه‌ر بردووه حه‌زی له تێکه‌ڵاوی نه‌کردووه بۆیه نازناوی فه‌یله‌سوفی ره‌ش یان فه‌یله‌سوفی گرینۆگیشی پێ به‌خشراوه.
و ه ئیشی ده‌کرد له‌سه‌ر بیر و باوه‌ری ئایۆنیه‌کان به‌ڵام هیراکلیتۆس وتی ئه‌و جه‌وهه‌ره بنه‌ره‌تیه‌ی ژیانی لێ پێکهاتووه ئاگره نه‌ک ئه‌و مادده‌یه‌ی که فه‌یله‌سوفانی ئایۆنی باسیان لێوه‌ی ده‌کرد وه‌کو تالیس ده‌ی وت ئه‌م جه‌وهه‌ره بنه‌ره‌تیه ئاوه.
هیراکلیتۆس تێبینی کرد گه‌رمی گۆڕان له مادده دا دروست ده‌کات، به‌مه‌ش پێش تیۆری مۆدێرنی وزه که‌وتوه،هیراکلیتۆس ده‌ی وت هه‌موو شته‌کان له حاله‌تی جوڵانی به‌رده‌وام دان.
به‌ته‌نیا گۆران و یاسای گۆڕان یان لۆگۆس* راسته‌قینه‌ن
*وشه‌یه‌کی گریکیه به مانای عه‌قل دێت له فه‌لسه‌فه‌ی دێرین به تایبه‌تی له فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ده‌کانی ناوه‌راستدا به‌و مانایه دێت که عه‌قلی یهزادنیی رۆلی فه‌رماندان به پرهسیبهکانی گه‌ردوون ده‌بینێت.
ئا... ڕێگا شیاو
هه‌ولێر
تایبه‌ته به کوردژین
له‌سه‌ر هێڵ نییه