❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تەمەنی بڕیاری دامەزراندنی دەولەتی کوردستان بۆ سەد ساڵ دەچیت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » مــــــێژوو
  •  » تەمەنی بڕیاری دامەزراندنی دەولەتی کوردستان بۆ سەد ساڵ دەچیت


#1 2010-11-02 13:25:19

چالاک
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-17
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 143
WindowsFirefox

تەمەنی بڕیاری دامەزراندنی دەولەتی کوردستان بۆ سەد ساڵ دەچیت

نوسینی مستەفا رابەر - لەندەن
نەوەت و دوو ساڵ لەمەوبەر دووای کۆتایی هاتنی جەنگی یەکەمی جیهانی ،
گەلی کورد هەلو مەرجێکی لەباری بۆ رەخسا بۆ ئەوەی ببیتە خاوەنی دەولەتی خۆی ، بەلام حەیف و مخابن بەهۆی بێهێزی هەستی نەتەوایەتی و پەرش و بلاوی ‌هێزوتوانای خەلکی کوردستان و ناپاکی دەولەتەکانی ئیمپریالیزمی ،ئەو هەلە زێڕینەی دووای مۆرکردنی پەیمانی سێڤەر و ئاوات و ئامانجی سەرتاسەری خەلکی کوردستان بەفیڕۆ درا ، بەلام هێشتا بەڵگەیەکی مێژویی بەهێزە بۆ دامەزراندی دەولەتی نەتەوەیی کورد،بۆیەش چێتروایە دامو دەزگاکانی ڕۆشنبیری ناوە و دەرەوەی وولات ساڵانە سووکە یادێکی ئەو مێژووە بکەنەوە بۆ دەرس و عیبرەت وەرگرتن ، بۆ بەر پەرچدانەوەی مێژوو شێوێنەرەکان ، بۆ ووریاکردنەوەی سەرکردەکان بۆ خۆپاراستن لە تێوەگلان لە کارو کردەوەی ڕیسوایی ،لە ملنان بەرەو پەسندکردنی تاکڕەوی و بەرژەوەندی تایبەتی ، بۆ سەرزەنشت کردنی ئەوانەی مێژوی نەتەوەی خۆیان بە تۆزو و خۆل دەزانن ، بۆ گەشکردنەوە وجۆشدانی هیوای نەوەی نوێ و ڕشت کردنیان بۆ ڕێز گرتن لە سەر وەری یەکان ، دیارە زۆر باس و خواس دەربارەی گرینگی میژوو ووتراوە تەنانەت نوسەرێکی گۆمناو ووتویە مێژوو ئەو هەلانەمان پێدەلێ کە بەتەماین بیکەین
شاعیری مەزنی داغستان ڕەسول حەمزاتۆڤ دەلێ کاتێ پێت دەلێن تۆ کێ یت؟ تۆ پێناسە یان پاسپۆرتەکەت نیشان ئەدەی ، بەلام کاتێ پرسیار لە نەتەوە دەکرێ تۆ کێ یت ؟ ئەو شاعیرو ڕۆشنبیرو زانا و هونەرمەند ، سیاسەتمەدار و سەرکردە سەربازی یەکانی پێشکەش دەکات.
پەیمانی سایکس - بیکۆ: Sykes–Picot Agreement
ئیمپراتۆریەتی عوسمانی کە پێی دەگۆترا پیاوە نەخۆشەکە لە شەڕی یەکەمی جیهانی سالانی 1914-1918 شان بەشانی ئەلمانیا بەشداری جەنگیان کرد و شەڕەکەشیان دۆڕاند، بەر لەکۆتایی هاتنی شەڕیش بەریتانیاو فەرەنساو روسیای قەیسەری لەدانوسانێکی نهێنیدا لە نێوان دیپلۆماسی فەرەنسی فرانسوا جۆرج ، بێکو دیپلۆماسی بەریتانی مارک سایکس، سازانۆڤ دیپلۆماتی روسیای قەیسەری رێکەوتنێکی نهێنیان ئیمزا کرد بە ناوی ڕێکەوتننامەی سایکس - بێکۆ لە 16ئەیاری سالی 1916
سەرەتا لە نۆڤەمبەری ١٩١٥ دا ئەو سێ دیپلۆماتە بە نهێنی لە قاهیرە کۆ دەبونەوە پاشان بۆ درێژەدان بە کۆبونەوەکانیان چوون بۆ شاری پەترەسبۆرگ ی روسیا هەتا بە سێقۆلی ڕێکەوتن لەسەر دابەشکردنی میراتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە نێو خۆیاندا بەم شێوەیەی خوارەوە:
فەرەنسا دەست بگرێ بەسەر ڕۆژئاوای سوریاو لبنان و ویلایەتی ئەدەنە. بەریتانیا دەست بگرێ بەسەر ناوچەکانی خوارو و ناوەراستی عیراق بە ساری بەغداشەوە هەروەها بەندەرەکانی عەکاو حەیفای فەلەستین. ڕوسیاس دەست بگرێ بەسەر ویلایەتەکانی ئەرمەنستانی تورکیاو باکوری کوردستان.
بەلام دوای سەرکەوتنی شورشی ئوکتۆبەر 1917 بەسەرکردایەتی لینین روسیا ئەو ئەو نهێنیەی ئاشکرا کرد و لەپەیمانەکەش پاشەکشەی کرد ، بەوەش ڕێی یان خۆش کرد بۆ ئەوەی بەریتانیا و فەرەنسا بەتەنیا خۆیان حوکمی ناوچەکان بگرنە دەست
پەیمانی سێڤر:
له‌ کۆتایی جەنگی یەکەمی جیهانی لە رۆژی ١٠/مانگی ئابی ١٩٢٠ کۆنفرانسی ئاشتی لەنێوان فەرەنسا و بەریتانیا و ئیتالیا لە شارۆچکەی ( سیڤەر ) ی نزیکی پاریس لە فەرەنسا بەسترا ، نوێنەری گەلی کورد ژەنرال شەریف پاشا ١٨٦٥-١٩٤٥ دیپلۆماتێکی هەلکەوتوی کورد بوە ، پێشتر بالیۆزی دەولەتی عوسمانی بووە لە ستۆکهۆلم ، باوکیشی وەزیری دەرەوەی عوسمانیەکان بووە . ژەنراڵ دوو یاداشت بەهاوپێچی دوو نەخشەی کوردستانی گەورەی پێشکەش بەکۆنگرەی ئاشتی دەکا ، بۆ جاری یەکەم دووای شەڕی گەورەی یەکەم ، بەڕێگای نێودەولەتی و بەناوی نەتەوەی کورد داوای دامەزراندنی دەولەتی سەربەخۆی کوردستانی دەکرێت.
دوای ئەوەی ویلسۆنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەسالی ١٩١٩ چواردە بەندەکەی وەکو دەستور بلاوکردەوە کە کە بەڕاشکاوی مافی بە هەموو نەتەوەیەکدا داوای سەربەخۆیی بکەن ژەنرال شەریف پاشا دوو یاداشنامەی پیشکەش کرد یەکەمیان لەڕۆژی 21/3/1919 ئەویتریان لە رۆژی 1 /3 /1920 هاوپێچ لەگەل دووو نەخشەی کوردستانی دا بە کۆنگرە و داوای لەو کەسانە کرد کە سەرپەرشتنی و ئامادەکاری بەستنی کۆنگرەیان دەکرد ، لیژنەیەک پێک بهێنن بۆ هێلکاری و ڕەنگڕیژکردنی سنوور بە پێی مەبدەئی نەتەوەکان بۆ ئەوەی سنووری کوردستان دیاری بکەن کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردن،هەر لەو یاداشتەدا دەلێ پارچە پارچەکردنی کوردستان ئاشتی لە ڕۆژهەلات بەرقرار ناکات ،لەیاداشتەکەدا باسی ئەوەشی کردبوو کە تورکەکان بە ڕوکەش وای نیشان ئەدەن کە لاریان لەسەر داخوازییەکانی گەلی کورد نیەو بە ئاشتی لەگەلیان رەفتار دەکەن ، بەلام لەسەر ئەرزی واقیع وانین ، بۆیە ژەنرال شەریف پاشا داوای لە جۆرج کلیمانسۆی سەرۆکی کۆنگرەی ئاشتی کرد هەژمون و توانای خۆی دەکار بینی بەرامبەر حکومەتی ئەستانە بۆ ئەوەی واز لە چەوساندنەوەی گەلی کورد بینیت.
وێلسۆنی سەرۆکی ئەمریکا و لۆید جۆرجی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و کلیمانسۆی سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا بە ووردی هەردوو یاداشتەکەی پاشایان خوێندەوە ، سەرەنجام دوای کۆششێکی زۆری دڵسۆزان توانرا مادەی ٦٢،٦٣، ٦٤ بخرێتە ناو پەیمانی سێڤەر کە لە سێزدە بەش و چوارسەدو سی و سێ مادە پێکهاتوە.
گرینگی پەیماننامەی سیڤەر لەوەدایە یەکەمین بەلگە نامەی فەرمیە کە دەولەتە هاوپەیمانەکان و خودی تورکیاش دانیان ناوە بەمافی ڕەوای گەلی کورد لەدامەزراندنی دەولەتی سەربەخۆیی کوردستان ، هەموو لایەنەكانیش بەشێوەیەكی یاسایی ئیمزایان لەسەر كردووە بە دەولەتی تورکیاشەوە.
لێرەدا ئەو سێ مادەیەی کەپێوەندیان بە دامەزراندنی دەولەتی سەربەخۆی کوردستان هەیە بەکوردی و بە دەقە ئینگلیزیەکەی دەنووسینەوە لەبەر ئەوەی دەقێکی یاساییە فەرهەنگۆکێکم بە مانای ووشە قوڕسەکان لە پەراوێز دانا.
مخابن لە پەیمانی لۆزان کەلە ٢٤/تەموزی ١٩٢٣ لەناوچەی لۆزان لە سویس بەسترا دەولەتە زلهێزەکان پاشگەزبونەوەو گۆرانکاریەکی زۆریان لەو پەیمانە کرد . ئێستاش هەندێ کەس بۆ یادگار بەحەسرەتی سەبەخۆیی ناوی کوڕەکانیان لێدەنێن سیڤەر ، بەلام هەندێ کورد لە نەشارەزایەوە بەناوی شومی لۆزانیش منالەکانیان ناودێر دەکەن.
بەشی سێ یەم
کوردستان
مادەی 62
لیژنەیەک لە قوستەنتەنیە دائەنیشیت و لە سێ ئەندام پێک دێت و دەست نیشاندەکرێن لەلایەن بەریتانیا ، فەرەنسا ، ئیتالیا - بە دوای یەکدا - بۆئەوەی لە ماوەی شەش مانگدا لەرۆژی بەجێ هینانی ئەم پەیماننامەیەوە دەست بەکاربن ، پڕۆژە یاسایەکی ئۆتۆنۆمی خۆماڵی ئامادە دەکەن بۆ ئەو روبەرانەی زۆرینەی دانیشتوانی کوردن و دەکەونە رۆژەلاتی ڕوباری فورات بەرەو باشوری سنوری خواروی ئەرمینیا کە رەنگە ئەوێش پاشان بڕیاری چارەی خۆنوسینی لەسەر بدرێت ، هەروەها تخوبی خواروی نێوان تورکیا و سوریا و میزوپۆتامیا وەکو لە مادەی 27 (بڕگەی 2 و بڕگەی 3 ) پێناسە کراوە ، ئەگەر نەتوانرا کۆ دەنگی لەسەر هەر کێشەیەک دابین بکرێت هەر ئەندامەو پرسەکە روبەڕوی دەولەتی تایبەتمەندی خۆی دەکاتەوە، ئەو یاسایە دەبی پاراستنی ئاسوری و کلدانەکان و کەمایەتیە رەگەز و ئاینەکانی نەو ناوچانە بەتەواوەتی بگرێتە خۆی .
وێڕای ئەو ئارمانجە لێژنەیەکی تر پێک دێت لەبەریتانی و فەرەنسی و ئیتالی و فارس و کورد بۆ سەحکردن و لێکۆلینەوە سەردانی شوێنەکان دەکەن ، بڕیار لەسەر هەر ڕاستکردنەوەیەک ئەدەن ، لەوێ هەر شتیک دەربارەی تەخوبی تورکیا بکرێ دەبێ بەپێی بڕگەکانی ئەم بەیاننامەیە بن ، ئەو سنورەی دەگونجێت لەگەل هاو سنوری فارس
مادەی 63
حکومەتی تورک بە پێی ئەم یاسایە دەبی رەزامەند بیت لەسەر قبولکردن و جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی هەر دوو لیژنەکە کە لە مادەی 62 دا باسکراوە لە ماوەی سێ مانگدا لە رۆژی گەیاندنی بڕیارەکانیان بە حکومەتی ناوبراو.
مادەی 64
ئەگەر لە ماوەی ساڵێکدا لە دەست پێکردنی جێبەجێ کردنی ئەم پەیماننامەیە کوردەکان لەو ناوچانەی لە مادەی 62 دا دەست نیشان کراون داوایان لە کۆمەلی نەتەوەکان (عوسبەت ئەلئومەم ) کرد و ئارەزوی خۆیان دەربڕی بۆ وەرگرتنی سەربەخۆیی لە تورکیا و کۆمەلی نەتەوەکانیش لەو خەلکانەی ڕادیت کە توانای بەرێوبردنی خۆیان هەیە و ڕاشی سپارد ، دەبی بیاندرێتێ . تورکیا دەبی رەزامەند بیت لەسەر جێبەجێ کردنی ئەو راسپاردەیە و دەست بەرداری هەموو مافەکانی بیت ، ئەو ناوچانە ڕادەستی ئەوان بکات.
درێژەی بڕگەکانی ئەم وازهینان و دەست لێ هەلگرتنە بابەتی ڕێکەوتنێکی جیا دەبیت لە نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و تورکیا
وە ئەگەر کاتێ ئەو دەست لێ هەلگرتنە رویدا هێج بەرهەلستیەک نابیت لەلایەن دەولەتە هاوپەیمانە سەرەکیەکان لەسەر پێوەلکانی ئارەزومەندانەی ئەو کوردانەی تا هەنوکە نیشتەجێن لەو بەشەی کوردستان کە ویلایەتی موسلە بەو دەولەتە سەربەخۆیەی کورد
سەرچاوەکان






1-ژەنرال شەریف پاشا
نوسینی دوکتۆر فەرهاد پیربال
2-کوردو ئەرمەن
نوسینی فارس عوسمان
وەرگیرانی خالید هەرکی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-11-02 13:57:15

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPMSIE

Re: تەمەنی بڕیاری دامەزراندنی دەولەتی کوردستان بۆ سەد ساڵ دەچیت

ده‌ست خۆش كاكه‌ چالاك بۆئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته‌ .سه‌ركه‌وتوبیت

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » مــــــێژوو
  •  » تەمەنی بڕیاری دامەزراندنی دەولەتی کوردستان بۆ سەد ساڵ دەچیت


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net