❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دڵت به‌چی پڕ ده‌که‌ی؟!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-11-03 13:16:55

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

دڵت به‌چی پڕ ده‌که‌ی؟!

دڵت به‌چی پڕ ده‌که‌ی؟!

ئه‌گه‌ر بته‌وێت  هه‌رشتێک له‌شوێنێک دابنێیت، ده‌بێت دژه‌که‌ی لابه‌ری، ئه‌مه‌ چۆن له‌گه‌ڵ خودی مادده‌دا هه‌یه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌بیر و باوه‌ڕدا به‌دی ده‌کرێت.
هه‌رکاتێک دڵ پڕ بوو له‌ خۆشه‌ویستی و بیر و باوه‌ری پوچ، ئه‌وه‌ هیچ شوێنێک نامێنێت بۆ بیر و باوه‌ری راسته‌قینه‌ و خۆشه‌ویستی خودا، هه‌روه‌ک چۆن زمانی مرۆڤێک به‌رده‌وام قسه‌ی بێ که‌ڵک و بێ سوود بکات، ئه‌وه‌ پێی ناکرێت قسه‌ی به‌سوود بکات تاکو وازنه‌هێنێت له‌ قسه‌ی بێ سوود.

هه‌روه‌ها ئه‌ندامه‌کانی مرۆڤ ئه‌گه‌ر سه‌رقاڵ بن به‌غه‌یری به‌ندایه‌تی خوا، ئه‌وه‌ ناتوانێت سه‌رقاڵ بێت به‌ به‌ندایه‌تی خوا تاکو واز نه‌هێنێت له‌ غه‌یری به‌ندایه‌تی خوا.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر دڵێک سه‌رقاڵ بێت به‌ غه‌یری خۆشه‌ویستی و هۆگری و ئیشتیاقی خوا، ئه‌وکات ئه‌ودڵه‌ ناتوانێت سه‌رقاڵ بێت به‌خۆشه‌ویستی و ئیشتیاق بۆ گه‌یشتن به‌ خوا تاکو دڵی چۆڵ نه‌کات له‌م کاره‌ زه‌ره‌ر مه‌ندانه‌.

هه‌روه‌ها زمان و ئه‌ندامه‌کانی مرۆڤ ناتوانن خزمه‌ت و زکر و ملکه‌چی خوا بکه‌ن تاکو وازنێنن له‌ خزمه‌تکردن و زکر و ملکه‌چی غه‌یری خوا.
هه‌رکاتێک مرۆڤ  دڵی سه‌رقاڵ بوو به‌ دروست کراوه‌کانی خوا و به ‌زانستی بێ سوود، ئه‌وه‌ هیچ شوێنێک نامێنێت بۆ سه‌رقاڵ بوون به‌ به‌ندایه‌تی خواو ناسینی سیفات و شه‌رعی خوا.

نهێنی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه‌: که‌ گوێ گرتنی دڵ وه‌کو گوێ گرتنی گوێچکه‌ وایه‌، هه‌ر کاتێ سڵ گوێ بگرێ بۆ غه‌یری فه‌رمووده‌ی خوا، ئه‌وکات هێزی گوێگرتنی نامێنێت و سوود له‌ فه‌رمووده‌ی خوا وه‌رناگرێت، هه‌ر کاتێک دڵ وێردی که‌سێکی تر بکات جگه‌ له‌خوا، ئه‌وکات ناتوانێت وێردی خوای گه‌وره‌ بکات.
له‌حه‌دیسی (صحیح)دا هاتووه‌ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رمووێ: ((لأن یمتليء جوف أحدکم قیحا حتی یریه‌ خیر له‌ من أن یمتليء شعرا)).(صحیح: رواه‌ البخاري، مسلم، الترمذي) واتــه‌: سـینه‌ی یه‌کێک له‌ ئێوه‌ پڕ بێت له‌ کێم تاکو سینه‌کانی پڕ ده‌بێت له‌ کیم زۆر چاکتره‌ بۆی له‌وه‌ی که‌ سینه‌ی پر بـکـــات له‌ شیعر.

پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ڕوونی ده‌کاته‌وه‌ که‌ دڵ و هزری مرۆڤ پڕ ده‌بێت له‌شیعر و گومان و ئه‌ندێشه‌ و چیرۆک و پێکه‌نین و زانستی بێ سوود و چه‌ندانی تریش، جا کاتێک دڵ پڕ بوو له‌م شتانه‌، ئه‌وکات ئایه‌ته‌کانی قورئان و زانستی به‌سوود دێت بۆ نیشتنه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕووپه‌ری دڵی، به‌ڵام ده‌بینێت هیچ شوێنێک نه‌ماوه‌ بۆ نیشتنه‌وه‌ی بۆیه‌ ڕووده‌کاته‌ لایه‌کی تر، هه‌ر وه‌ک چۆن ئامۆژگاری مرۆڤێک بکه‌ی که‌دڵی پڕ بێت له‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ئامۆژگاریانه‌ وه‌رناگرێت و ئامۆژگاریه‌کان جێگایان نابێته‌وه‌ له‌و دڵه‌دا.
***            ***            ***            ***            ***            ***            ***



له ‌کتێبـــــــی:"ئاوێته‌ی دڵ"ه‌وه‌
ئاماده‌کردنی:موسلـــیم چۆمانی
تایبه‌ت به‌: کوردژیــــــــــــــــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-11-03 13:20:48

شازه‌
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-16
دواترین سه‌ردان: 2013-08-03
په‌یامه‌كان: 1363
WindowsXPMSIE7

Re: دڵت به‌چی پڕ ده‌که‌ی؟!

ده‌سته‌کانت خۆش سه‌رکه‌وتو بیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-11-04 17:08:11

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: دڵت به‌چی پڕ ده‌که‌ی؟!

سوپاس هاوڕێ گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت و تۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
هیوام وایه‌ سوود مه‌ندبین لێی
هیوای ئاسووده‌یی و سه‌رکه‌وتنم بۆت هه‌یه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-11-04 17:33:05

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: دڵت به‌چی پڕ ده‌که‌ی؟!

ده‌ست خۆش کاکه‌ موسلیم گیان ،
بابه‌تێکی زۆر گرنگ و به‌سووده‌ ،
ئاسووده‌ بیت ،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-11-06 13:56:43

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: دڵت به‌چی پڕ ده‌که‌ی؟!

زۆر سوپاس کاکه‌ چۆڤین گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت
هیوام وایه‌ سوود مه‌ند بین لێی براگیان
سوپاس هاوڕێ گیان منیش هیوام وایه‌ تۆش ئاسووده‌بیت و سه‌رکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر بیت له‌ژیانتا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-11-06 14:28:13

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: دڵت به‌چی پڕ ده‌که‌ی؟!

خوا جه‌زای خێرت باته‌وه‌ برا شیرینه‌که‌م ده‌ستو چاوانت خۆشبی به‌ساقه‌
هیوادارم به‌رده‌وام بابه‌تی به‌سودمان پیشکه‌ش که‌یت ده‌ست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-11-07 05:54:06

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsSafari

Re: دڵت به‌چی پڕ ده‌که‌ی؟!

ده‌سته‌كانت خۆش گیان ،، بابه‌ته‌كه‌ت زۆر جوانه‌ ،،
هیوام به‌رده‌وامیت و ئاسوده‌یته‌ هه‌میشه‌ .


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ac14691e4e.gif

Kurdzhin

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-92dc455286.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-11-07 07:47:00

yasmin-90
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hawlerakam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-20
دواترین سه‌ردان: 2011-01-25
په‌یامه‌كان: 433
WindowsXPMSIE7

Re: دڵت به‌چی پڕ ده‌که‌ی؟!

aw dastanat xosh bet kaka Muslim gean bo danane aw babata basuda ,,beguman hamu babatakant basuda ,,dastakant xosh bet azizm hiwae bardawamew sarkawtint bo daxwazm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-11-10 15:10:56

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: دڵت به‌چی پڕ ده‌که‌ی؟!

خوا جزای به‌خێری تۆش بداته‌وه‌ داده‌ شه‌هلا گیان
سوپاس بۆ وته‌ جوانه‌کانت خوشکێ گیان سوپاس بۆ هه‌ستی به‌رزت
ده‌ستی تۆش خۆش بێت و هیوام وایه‌ له‌ژیانتا سه‌رکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر و ئاسووده‌ بیت.
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*


زۆر سوپاس خوشکی خۆشه‌ویست ڤیان خان
سوپاس بۆ هه‌ستی جوانت داده‌ گیان
سوپاس منیش هیوام وایه‌ ئاسووده‌بیت و سه‌رکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر بیت له‌ژیان.
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*


زۆر زۆر سوپاس یاسمین گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت هاوڕێگیان
سوپاس بۆ هه‌ستی جوان و به‌رزت هاوڕێگیان
هیوام وایه‌ بتوانم که‌مێکیش بێ سوود بگه‌یه‌نم
زۆر سوپاس ده‌ستی انشآءالله‌ هه‌میشه‌ به‌رده‌وام ئه‌بین به‌پێی توانا و کات
هیوای سه‌رکه‌وتن و شادیم بۆت هه‌یه‌ له‌ژیانتا.
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net