.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







بسم الله الرحمن الرحیم
رۆژێک خوای گه‌وره به حه‌زره‌تی ئیزراعیلی فه‌رموو : ئه‌ی ئیزراعیل له‌و كاته‌وه تۆم کردووه به قابیزی ئه‌ڕواح و فریشته‌ی گیان کێشان له‌هه‌موو که‌س زیاتر به‌زه‌ییت به کێ هاتۆته‌وه و دڵت پێی سووتاوه ؟
عیزرائیل عه‌رزی کرد خوای گه‌وره‌ی کرد و فه‌رمووی : ئه‌ی خوای گه‌وره رۆژێك فرمانت پێ کردم و چووم له‌ناو ده‌ریا کهشتیهکم نقووم کرد و گیانی هه‌مووانم کێشا ، گیانی ئافره‌تێك نه‌بێ که تازه منداڵێکی ببوو ، ئافره‌ته‌که به خۆی و منداڵه‌که له‌سه‌ر ته‌خته‌یه‌ك مانه‌وه شه‌پۆلی ئاوه‌که به‌ولاو به‌ولا ده‌ی بردن هه‌تا چوونه که‌ناری ده‌ریاکه ، له‌وکاته زۆر دڵ خۆش بووم به رزگار بوونیان به‌ڵام زۆری پێ نه‌چوو فه‌رمووت : گیانی دایکه‌که‌شی بکێشه ، گیانی دایکهکهشم کێشا و منداڵه‌که به ته‌نها مایه‌وه ، که سه‌یری منداڵه‌که‌م کرد بۆ خۆت ده‌زانی زۆر نه‌مابوو له‌تاوا بمرم ، که بێ دایك له که‌ناری ده‌ریا ماوه په‌رۆشی ئه‌و منداڵه‌م هه‌ر له دڵدا ماوه .
خوای گه‌وره فه‌رمووی : ئه‌ی عیزرائیل له پاش ئه‌وه‌ی تۆ منداڵه‌که‌ت به‌جێ هێشت فه‌رمانم کرد به شه‌پۆڵی ده‌ریا ئه‌و منداڵه هه‌ڵگری و بیبا بۆ ئه‌و باخانه که پڕه له گوڵی سۆسن و ڕیحان و یاسه‌مه‌ن و هه‌موو جۆره میوه‌یه‌کی تێدایه ، به فه‌رمانی من منداڵه‌که به گاگۆلکه ڕۆیشت بۆناو ئاوه‌که و ئاوه‌که هه‌ڵی گرت و بردی له‌و بانه دای نا که بۆم به‌یان کردبووی هه‌موو جۆره گولێکی تێدابوو ، هه‌موو جۆره میوه‌یه‌کی تێدابوو ، کانیاوی شیری زۆری لێ بوو ، هه‌ر باڵنده و به‌جۆرێ ده‌ی خوێند
به‌گیای نهسرهتم ووت : خۆت بۆ ئه‌و منداڵه پان بکه به‌سه‌ر زه‌وی بالهسهرت رابکشێ و بخه‌وێ ، نهستهره بوو به دۆشه‌کێ ، بهرۆژم ووت : گه‌رمای خۆت له‌ڕاستی ئه‌و منداڵه بگره‌وه با هه‌تاو کاری تێ نه‌کا به بام ووت : تۆش به نه‌رمی باوه‌شێنی بکه ، به هه‌ورم ووت : بارانی به‌سه‌ر مه‌بارێنه ، به گهواره و بروسکم ووت : به‌سه‌ریدا مهشریخێنن
به مانگی ئه‌وه‌لی به‌هاره‌م ووت : هه‌ر وه‌ك خۆت وابه و مهگۆرێ و هه‌میشه به‌هار به
پڵینگێك له‌ناو بیشکه دابوو تازه به‌چکه‌ی کردبوو ، شیری زۆری تێدابوو گوتم برۆ هه‌تا باڵغ ده‌بێ شیری بدێ ، چوو شیری دایه ، که‌وه‌ختی شیر ته‌واو کردنی ته‌واو بوو به پهریانم وت برۆن فێری قسه‌ی بکه‌ن به‌جۆرێك په‌روه‌رده‌م کرد که باسنهکرێ ، من به‌و شێوه‌یه په‌روه‌رده‌م کرد ، که‌چی شوکری وابوو که بووه خاوه‌ن موڵك و ده‌سه‌ڵات داوای خوایه‌تی کرد و هه‌زاران منداڵی بی تاوانی کوشت چونکه ئه‌ستێره‌ناسان گوتوبیان ئه‌و ساڵ منداڵێك ده‌بێ داوای پێغه‌مبه‌رایه‌تی ده‌کا که ناوی حه‌زره‌تی ئیبراهیم ده‌بێ ،
جا ئه‌ی عیزرائیل ئه‌و منداڵه که به‌و شێوه‌یه په‌روه‌رده‌م کرد له كه‌چی بوو به نه‌مروود و حه‌زره‌تی ئیبراهیمی خۆشه‌ویستی منی خسته ناو ئاگره‌وه و مه‌نجه‌نیقی بۆ داخست ئه‌وه بوو شوکرانهکهی ....!!
به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر بیر له به‌سه‌رهاتی نه‌مروود بکه‌ینه‌وه پێمان وایه که نه‌مروود بێ سفه‌ت بووه ئه‌گینا ده‌بوو شه‌و و رۆژ له شوکرانه‌ی ئه‌و هه‌موو نازو نیعمه‌ته سه‌ر له سوجده هه‌ڵنه‌گرێ ، به‌ڵام هیچ بیرێك له نه‌فسی خۆمان ناکه‌ینه‌وه که هه‌ریه‌که و نهمروودێکین . خوا ئه‌و نازونیعمه‌ته‌ی هه‌ر نه‌داوه بهنهمروود
هه‌زاره‌ن نه‌مروود ئێستا له سه‌ر ئه دنیایه هه‌یه ، کێ هه‌یه شوکرانه‌ی ئه‌و هه‌موو نازو نیعمه‌ته بکا ، که خوا پێ داوه ؟ خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کێك داوای دیانه‌ت بکا له حه‌زره‌تی ئیبراهیم خراپتری به‌سه‌ردێ ، موسڵمانینه به ڕاستی زۆر عه‌یبه مرۆڤ وه‌فای نه‌بێ بۆ ئه‌و خواییه‌ی دروستی کردووه و ئه‌و هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌ی پێ داوه .........
س: نوێ خوازانی كورد
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش یاسه‌مین گیان به ڕاستی په‌ند ئامێزه بژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دەستەکان خۆش یاسەمین گیان
بابەتیکی یەگجار جوان بوو هەمیشە سەرکەوتوبیت خوای گەورە پاداشتت باتەوە


له‌سه‌ر هێڵ نییه








یاخوا ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاسمین گیان
خوا پاداشتی به‌خێرت بداته‌وه بۆ دانای ئه‌م بابهتهپڕ په‌نده
به‌راستی هه‌موومان شوکرانه‌ی خوامان له‌سه‌ره که‌چی له هه‌موومان که‌ممان شوکرانه‌ی ئه‌که‌ین!
هیوام وایه بێ به‌شمان نه‌که‌ی له‌و بابه‌ته به‌سوودانه هاوڕێ گیان
هیوای به‌خته‌وه‌ری و ئاسووده‌یی و سه‌رکه‌وتنم بۆت هه‌یه.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێ گیان هه‌ر بژیت بابه‌تێکی زۆر جوانه بژیت

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه








..دەستەکان خۆش گیان
بابەتیکی جوان بوو سەرکەوتوبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه










یاخوا ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاسه‌مین گیهن
به‌راستی شتێکی زۆر پر مانا بوو
خوا پاداشتت دباتهوه هه‌ر سه‌ر که‌وتو بیت ئه‌زیزم

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه









هه ربزيت هاورى ئازيزم زور بابه تيكى جوانه سه ركه وتوو بيت خوا خيرت بو بنوسيت


له‌سه‌ر هێڵ نییه






daste tush xosh bet soz gean
zor Supast Dna gean Xwae gawra padashte tush bdatawa
zor supas kaka Muslim Xoshhalbum babatakam badle toe aziza ,,rast dakae pewesta hamukat Blen Xwaya zor shukur dabet laxoshew naxoshe labunu nabun supasguzarbin
Zor supas Xama gean daste tush xosh
daste tush xosh Yaldz gean gulakam zor supas
zor supas kaka brwabatasi har sarkawtube
dast xosh kaka Dldar gean harbzhe
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
