❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هەموو زانیارییەكان لەسەر نۆكیا 8 بە زمانی كوردی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-11-05 10:07:48

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

هەموو زانیارییەكان لەسەر نۆكیا 8 بە زمانی كوردی

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-e87e8df936.jpg


لە ماوەی چارەکی سێیەمی ساڵی ( 2010 ) بەكارهێنەران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چاوەڕوانی دەرچوونی مۆبایلێكی نوێ‌
دەكەن بە ناوی ( نۆكیا N8 ) ،
كۆمپانیای نۆكیا لە مانگی ( 4 ) ی ڕابردوو ڕایگەیاند كە نرخی ئەم ئامێرە دەگاتە ( 370 ) یۆرۆ ( 478 دۆلار ) .
زۆرێك لە چاودێران و شارەزایان وای بۆ دەچن كە ئەو ئامێرە دەنگۆیەكی گەورەی لێ‌ بكەوێتەوە لە نێو ناوەندەكانی بەكارهێناندا ، بە جۆرێك وا پێشگووتەی بۆ دەكرێت كە لەوانەیە ڕادەی فرۆشتنی ئەم ئامێرە گشت سنوورەكان ببەزێنێت ، جا ئێمە لە ئای تی سەردەم بە باشمان زانی بوخچەی تەواوی ئەم ئامێرەتان پێش چاو دەخەین ، تاوەكو بیرۆكەیەكی ڕوون و تەواوتان بۆ دروست بێت سەبارەت بە جیاكاری و تایبەتمەندییەكانی ئامێری بەر باس .


كامێرا و وێنەگرتن :

مۆبایلی نۆكیای ( n8 ) هۆیەكە بۆ وێنەگرتن بە ڕوونی و ووردییەكی بەرز (HD )، هەروەها دەستكاریكردن و بەشداری پێكردنی لەگەڵ كەسانی تر، ئەمەش بە هۆی ئەو كامێرایەی كە هەیەتی، بە جۆرێك ووردییەكەی دەگاتە ( 12 ) میگا پێكسڵ ، وە هاوێنكۆیەكەی لە تیرازی ( كارڵ زایس ) ەو فلاشەكەشی لە جۆری زینۆن (xenon)ــە .


توانستی پێگگەیشتن ( لكاندن ) لەگەڵ ئامێری تر:
مۆبایلی نۆكیای ( ( N8 جێبەجێكاری (HDMI ) لە خۆ دەگرێت، تا بەكارهێنەرانی ( N8) بتوانن پارچە دەنگ و ڕەنگی یەكان لە شاشەی تەلەفیزیۆنەكان نیشان بدەن، ئەمەش بە ووردییەكی زۆر ڕوون ، كە دەگاتە ( 720 ) پێكسڵ، هەروەها تەكنەلۆژیای (Dolby Digital Plus ) بە باشی یەكی زۆر بەرز لەخۆ دەگرێت – كە هاوكۆكە لەگەل سیستەمی شانۆیی ماڵ – ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە دەنگەكەی هاوكۆك بێت لەگەڵ پارچە ڤیدیۆیی یەی كە نیشان دەدرێت .


دەست نیشانكردن و نیشاندان :
مۆبایلەكە هۆیەكە بۆ دابین كردنی بواری توانستی دەست نیشان لە سەر شاشەكان لە ڕێگەی پراكتیزەییەكان، لەو ڕووەی دەكرێت بەكارهێنەران شاشەكە دابەش بكەن بۆ سەر سێ‌ بەش وەك : كاركردن ، وێنە و هی تر .



* فەراهم بوونی پراكتیزەییەكان :

لە (Ovi ) هەزارەها پراكتیزەیی جۆراوجۆر بە دیدەكەیت بۆ پاراستنی ئاست بەرزی و چاككاری ئامێرەكە بە بەردەوامی ، جا تۆش هەڵسە بە دابەزاندنی پراكتیزەیی ( یاری كردن و پارچەی ڤیدیۆ ).



* سەیركردنی كەناڵە تەلەفیزیۆنیەكان (WebTV ):

مۆبایلی (Nokia N8 ) لەكاتی بوونی داواكاری ئامادەكراوە بە خزمەتگوزاری (WebTV ) ، بچۆ ناو ئەو كەناڵانەی كە لات هەن وەك ( مەككە ، مجد ، إقرأ ) ، بە پشتیوانی خوای تبارك وتعالی لە سەر مۆبایلەكەت بە ئاسانترین چەشن و شێوە بەدەستیان بهێنە و بیانبینە ، هەروەها لە (Ovi ) چەندین كەناڵی تر فەراهم كراوە .



* گەشتی دەنگی بەخۆڕایی :

گەشتی دەنگی ئاڕاستەكراوە بۆ زیاتر لە ( 70 ) ووڵات لە سەراپای جیهان ، بە خۆڕاایی یەكی تەواو ، بە شێوەیەكی ئاسان و سانا ناوی ئەو شوێنەی كە دەنەوێت بۆی بچیت داخل بكەو دواتر نەخشەی تایبەت : ( نەخشەی Ovi( پێت ڕادەگەێنێت بە هۆی ئاڕاستەكاری دەنگی كە چۆن بگەێتە ئەو شوێنە ، پێچ بە پێچ ، بە هۆی ئۆتۆمبێل یاخود بە هۆی پیاده‌.




* پەنجا كاتژمێر لە دەنگ ( گوێگرتن لە قورئانی پیرۆز ):

دەتوانیت بە ئاسانی لە ڕێگەی ئەلبومەكانەوە چێژ وەربگریت لەو كۆمەڵە تۆماركراوانەی كە تایبەت بە خۆت بۆ ماوەی زیاتر لە ( 50 ) كاتژمێر بە دوای یەكەوە و بێ‌ پچڕان .



* تایبەتمەندییە تەكنیكییەكانی Nokia N8:

دوورییەكان:
پێوانەكان : 12.9 × 59 × 113.5 ملیم مەتر.
كێش ( بە پاترییەكەیەوە ) : 135 گرام
قەبارە : 86 سانتیمەتر سێ‌ جا .




* شاشە و ڕووكاری بەكارهێنراو :

قەبارەی شاشە : 3.5 ئینج .
ووردی و پلەی ڕوونی : 16:9 nHD (640 × 360 پێكسڵ) AMOLED
16.7 ملیۆن ڕەنگ .
شاشەی كاتژمێر بە دەست پێ خشاندن – لمس – كار دەكات .
ئامێری هەستكەر بە ئاڕاستەكان ( ئامێری پێوانەكردنی خێرایی )
دەستنیشانكەری قیبلە – قیبلە نامە –
ئامێری هەستكەر بە پلەی شوێنە نزیكەكان .
ئامێری هەستكەر بە ڕۆناكی دەوروبەر .




* دوگمە و رێگاكانی داخڵ كردنی تێكست – دەق :

دوگمە دەرەكییەكان ( دوگمەی لیست ، دوگمەی داگیرساندن ، دوگمەی كلیل دان ، دوگمەی كۆنتڕۆلكردنی دەنگ ، دوگمەی كامێرا ) .
لە ڕێگەی پەنجە لێخشاندن دەتوانرێت تێكست داخڵ بكرێت و ، كۆنتڕۆلێ‌ ڕووكاری بەكارهێنەر بكرێت .
لیستی دوگمە ( ئەلف و بێ )ـی ژمارەیی و لیستی تێكڕای دوگمەكانی تر لە سەر شاشەی ئامێرەكە.
كامێرای تایبەتمەند و دوگمەی دەنگ .
توانستی بەكارهێنانی پێنووسی كۆنترۆلكردنی كاتژمێر .
فێربوونی نوسینی زمانی چینی بە هۆی دەستەوە .




* ڕەنگەكان :

فەراهم بوونی ڕوپۆشێك كە بە ( ئەكسیدی ئەلەمنیۆم ) بۆیە كراوە ، بە :
فەراهمی ڕەنگەكان بە پێ‌ ی ووڵاتەكان دەگۆڕێت :




* كۆنتڕۆلكردنی تایبەت :

تا سێ‌ شاشەی سەرەكی بۆ دیاریكردن و تایبەتمەند كردن ڕێگە پێداوە :




* ئەو بارودۆخانەی كە دەكرێت تایبەتمەند بكرێن :

مۆسیقای زەنگ : mp3، AAC، eAAC، eAAC+، WMA، AMR-NB، AMR-WB
پڕۆفایل ( بابەتەكان )


كارگێڕی ووزە :
پاتری BL-4D 1200 mAh Li-Ion
ماوەی قسه‌كردن ( دوا ماوە ):
oGSM 720 خوله‌ك
oWCDMA 350 خوله‌ك

ماوەی مانەوە لە باری ئامادەباشی ( دوا ماوە ):
oGSM 390 كاتژمێر
oWCDMA 400 كاتژمێر

ماوەی داگیرساندنی ڤیدیۆ (264 كاتژمێر 720 پێكسڵ – 30 چوارچێوە لە یەك چركەدا، وەك دواین ماوە ) : شەش خولەك ( لە ڕێگەی HDMI بۆ تەلەفزیۆن )
ماوەی تۆماركردنی ڤیدیۆ : (264 كاتژمێر 720 پێكسڵ ، 25 چوارچێوە لە یەك چركەدا ، وەك دوا ماوە ) : 3 كاتژمێر و 20 خولەك .
ماوەی پەیوەندیكردنی ڤیدیۆیی وه‌ك دوا ماوە : 160 خولەك .
زەخیرگە-میمۆری – ناوەكی : 16 گێگا بایت لە ماوەی داگیرساندنی دەنگی ( حاڵه‌تی نا پەیوەند بە تۆڕی پەیوەندی ، دوا ماوە ) : 50 كاتژمێر




* تۆڕی داتاكان :

GPRS/EDGE دەستەی دەرچەی دەستە هەمەچەشنەكان 33
لەگەڵ HSDPA دەستەی 9 ، كە دوا خێراییەكەی دەگاتە 10,2 میگابت لە چركەیەك ، HSUPA دەستەی 2,05 میگابت لە چركەیەك .
WLAN IEEE802.11 b/g/n
پاڵپشتی TCP/IP
توانستی كاركردن وەك مۆدیۆمێك بۆ داتاكان .
پاڵپشتی MS Outlook بۆ ناو و ساڵنامە و تێبینییەكان



* پێكگەیاندن ( پێكەوەبەستن ):

Bluetooth 3.0
HDMI
گەیەنەری شەحن كردن 2 ملم
گەیەنەری USB ی بچوككراوە و شەحن
2.0 USB ـی زۆر خێرا ( گەیەنەری USB بچووككراوە )
گەیەنەری 3.5 AV مم
ڕادیۆ FM
گوێزەرەوە



زەخیرگە :
زەخیرگەی ناوەكی : 16 گێگا بایت
دەرچەیەك تایبەت بە پلیتی میمۆری microSD كە ڕاستەوخۆ دەگۆڕێت و دەگاتە 32 گێگا بایت .



له‌ره‌له‌ری داگیرساندن
• GSM/EDGE 850/900/1800/1900
• WCDMA 850/900/1700/1900/2100
توانستی جێگۆركێ‌ ی خۆكارانه‌ لە نێوان پشتێنەكانی WCDMA وGSM
باری هەڵفڕین




* سیستەمی بەرنامە سەركیەكان و ڕووكاری بەكارهێنراو .

• Symbian ^3 for Nokia
• Java MIDP 2.1
• Qt 4.6.2, Web Runtime 7.2
• HTML 4.1
نوێكردنەوەی بەرنامەكان بە هۆی ( ئەپیر - (FOTA) ) وە بە هۆی ئینتەرنێت (FOTI)
• Flash Lite 4.0
OMA DM 1.2, OMA Client provisioning 1.1




* پراكتیزەییەكان :

پراكتیزە سەرەكییەكان : ڕۆژژمێر، ناوەكان، بەكارخەری میوزك، ئینتەرنێت، نامەكان، وێنەكان ، ovi، نەخشەكان، ڤیدیۆ، WebTV ، چاككاری پەراوەكان Office، چاككاری ڤیدیۆ و وێنە، ئیمێل، رادیۆ .
پراكتیزەییەكانی كۆمپیوتەری تایبەتكار ( دیسكتۆب و لاپتۆپ ) : Nokia Ovi Suite، Nokia Ovi Player




* كارگێڕی زانیارییە تاكە كەسییەكان

زانیارییەكانی تاكە كەسی
ڕۆژژمێر
لیستی هەڵبژاردەكان ( قائمە المهام )
تێبینی یەكان
تۆماركه‌ر
ژمێره‌ر
كاتژمێر




* پۆستی ئەلیكترۆنی و نامەكان Emial & Message

بەرنامەی ئێمێل بەكارهێنانی ئاسانە لەگەڵ لكاندنی بە هاوپێچكراوە وێنەیی و فیلم و دەنگ و پەڕاوەكان، .doc، .xls، .ppt، .pdf، .zip
HTML ی تایبەت بە ئیمێل
كاركەری ئێمێلی یەكخراو بۆ جۆرەها پرۆتۆكۆل : Yahoo!® Mail وGmail™ وWindows Live™ وHotmail ، هەروەها خزمەتگوزاری تری بەناوبانگ POP/IMAP ، هەروەها Mail for Exchange، وIBM Lotus traveler
چاككاری پەڕاوی سەرەكی ئۆفیس
جێ بە جێكاری وێبی بچوككراوە بۆ ئێمێل لە شاشەیەكی سەرەكییدا .
پاڵپشتكاری نامەی دەمەودەست : OVI Chat، Yahoo، AIM، Windows Live، Gtalk، MySpace*
چاككاری MMS/SMS یەكخراو
نیشاندانی نوێكار بۆ كورتە نامەكان .
پاڵپشتكاری دەروازەی فراوان و ئیمێلی ئاراستەكراو فەراهمە بە هۆی ( نامەكانی نۆكیا ) تایبەت بە ئیمێل و نامە خێراكان .


كارگێڕی پەیوەندییەكان
ناوەكان : بنكەیەكی زانیاری پێش كەوتوو بۆ ناوەكان لەگەڵ چەندین ووردەكاری تایبەت بە مۆبایلەكە ، وە ئیمێل بۆ هەر دەرچەیەكی داخلً كردن ، لەگەڵ وێنەی بچوككراوەی تاكەكەسی ، وە هەروەها چارچە ڤیدیۆییەكان.
داواكردنی خێرا بۆ دەستەبەركردنی ژمارەی مۆبایلەكە بە شێوەیەكی خێرا.
پەیوەندی خێرا : پەیوەندی دەنگی و فەرمانە دەنگی یەكان
تۆماركردنی پەیوەندییە هاتوو و ڕۆشتووەكان ، وە ئەو پەیوەندییانەش كە وەلام نەدراونەتەوە .
پەیوەندی بە كۆمەڵ
زیادكارە دەنگی یەكان بۆ پەیوەندی سەربەخۆ .
پەیوەندی ڤیدیۆیی



* پەڕاوكردنەوە و ئینتەرنێت:

پەڕاوكردنەوەی تەواو بۆ پەڕەكانی ئینتەرنێت
پەڕاوكردنەوەی ئینتەرنێت لە ڕێگەی دەست لێخشاندن – لمس –
زمانەكانی پڕۆگرامسازی : HTML, XHTML MP, WML, CSS
پڕۆتۆكۆلەكان HTTP v1.1, WAP
پاڵپشتكاری TCP/IP
• Flash Lite 4 كە پاڵپشتی زۆرینەی ناوەڕۆكەكان دەكات Flash Player 10.1
• Nokia Mobile Search
• RSS reader
• Support for streaming video


* GPS و گەڕان

وەرگرە لكێنراوەكان GPS وA-GPS نەخشەكانی ovi بەدەست بهێنە لەگەڵ گەشتی ئۆتۆمبیلەكان .
دیاریكردنی شوێنەكان بە هۆی Wi-Fi
قیبلەنما و پێوانەی خێرایی بۆ ئاڕاستەكردنی شاشەی مۆبایلەكە بۆ ئاڕاستەیەكی راست و دروست .
Nokia Ovi Suite بۆ گواستنەوەی نەخشەكان بۆ سەر میمۆری مۆبایلەكە بە شێوەیەكی خۆڕایی .


* كامێرا :

كامێرایەكی 12 میگا پیكسڵ لەگەڵ بینەركانی كاڕڵ زییس
ئامێری هەست پێكەری بینینی گەورە : 1/1.183"
دیاریكەری بینینی پڕ بەشاشە 16:9 لەگەڵ كاركەرەكانی شاشە كە بە دەست پێوەنان كار دەكات .
فلاشی Xenon لەگەڵ لادانی ڕاستەوخۆ بۆ گرفتی سوور بوونی چاو – كاتێك وێنە دەگریت رەنگی چاوەكان بە رەنگی سوور دەردەچێت ، جا ئەو گرفتە بە هۆی فلاشی Xenon لا دەچێت –
بەرنامەی ڕوو زانین
ڕێكخستنی ڕاستەوخۆ بۆ وێنەكان
درێژی هاوێنكۆ : 5,9 ملم
تێكڕای هاوێنكۆ / دەرچەی هاوێنەكە F2.8
گونجاندنی چارۆگەی – فایل – وێنە چەسپاوەكان JPEG/EXIF
زومێك كە دەگاتە 2x كە تایبەتە بە وێنە چەسپاوەكان ( مەبەست لە وێنە چەسپاوەكان ، ئەو وێنانەن كە بە بێ‌ زووم دەگیرێن –
زومێك كە دەگاتە 3x بۆ ڤیدیۆ گرتن.
كامێرای لاوەكی بۆ پەیوەندییە ڤیدیۆییەكان (VGA، 640 × 480 پیكسڵ)
تایبەتمەندی ئامادەكارییە هەڵبژێردراوەكان .
رێكخستنی دەستی بۆ وێنە چەسپاوەكان : هاوسەنگی رەنگی سپی ، رێكخستنی رووناكی ، پلەی رەنگ ، دیاریكردنی بینینی پڕ بە شاشە ، رەنگاو ڕەنگی ، رێكخستنی فلاش ، هەست كردن بە رٍووناكی دەوروبەر ، كاتدانانی خۆیەتی .



* وێنەگرتن :

دیاریكردنی ڕاستەوخۆی شوێنەكان ( لەگەڵ تەكنیكی دیاریكردنی شوێنەكان ) بۆ وێنە و ڤیدیۆ .
گرتنی وێنەكان بە ئاراستەكردنێكی دروست .
زوومێكی بازنەیی لە پانتایی وێنەكان .
وێنەكان نیشان بدە بە پێ‌ ی لەخۆگرتنی ( هێما و مانگ و ئەلبوم )
بژاركردنی وێنە .
بەشداریكردن بە هۆی ئینتەرنێتەوە لەگەڵ گەیشتن بە خزمەتگوزارییە بەناوبانگەكان .


* زانیاری تر:

زەخیرگەی ناوەكی : 16 گیگا بایت
دەرچەیەك بۆ پلێتی میمۆری ژاكرە microSD ، كە بە شێوەی دەم و دەست ئاڵوگۆر دەببێت .
گەیەنەری microUSB كە لە كۆمپیوتەری تاكەكەسی .زۆر خێرایە .



* كامێراكانی ڤیدیۆ :

1. كامێرای سەرەكی

ڤیدیۆ گرتن بە ووردی 720 پێكسڵ ، وە بە 25 چوارچێوە لە یەك چركەدا لەگەڵ سیستەمی كردنەوە و ڕووماڵكردن H.264، MPEG-4
تۆماركردنی دەنگی جۆری ( ئیستریۆ ) بۆ ژینگەی دەوروبەر بە شێوەی ڤیدیۆ (AAC 128Kbps, 48 kHz sampling) ، لەگەڵ چارەسەرییەكی نوێكار بۆ گرفتی ژاوەژاو و با ، وە لەگەڵ چاودێریكردنی ئاستی تۆماركردن لە ژینگە سەختەكاندا .
ئامادەكاری ڕووناككردنەوەی نزم ( ژمارەی چوارچێوە نزمەكان ) رووناككردنی ڤیدیۆ ، هاوسەنگكردنی رەنگی سپی ، پلەی ڕەنگ .


سستەمی شكاندن و كردنەوە و گونجاندنی ڤیدیۆیی :
• H.264 (باری بنەڕەتی، ، باری پێش كەوتوو)، MPEG-4، VC-1، Sorenson Spark، Real video 10
• هەڵقوڵان: H.264، Flash Lite 4، گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ Flash 10 بۆ ڤیدیۆ، On2 VP6، Sorenson Spark

بەشداریكردنی ڤیدیۆیی و داگیرساندنی :
داگیرساندنی ڤیدیۆ بە ڕوونییەكی بەرز 720 پێكسڵ لە سەر شاشەی تەلەفزیۆن بە هۆی كێبڵی HDMI
دەنگی دەوروبەر بە هۆی تەكنەلۆژیای Dolby Digital Plus لە حاڵەتی داگیرساندن، وە لەگەڵ HDMI
دابەزاندن و ناردن و دابەزاندنی پلەپلەیی .
پركتیكیە ڤیدیۆییەكان : كۆمەڵَێك لە ڤیدیۆی زەخیرەكراو( هەڵگیراو )
پراكتیكی WebTV ی بچوككراوە لە كاتی داواكردنی بینینی تەلەفیزیۆنە ناوەخۆیی و جیهانیەكان لە ڕێگەی نێتەوە .
پاڵپشتكاری ڤیدیۆ فلاش
پەڕاوكردنەوە یوتوبی
پاڵپشتكاری پەیوەندییە ڤیدیۆییەكان ( لە ڕێگەی خزمەتگوزاری تۆڕی WCDMA)


* جیاكارییە دەنگییەكان:

كرتە بكە بۆ گوێزرانەوە لە نێوان ئەلبومەكان لە كۆمەڵە دەنگی تایبەت بە خۆت .
داگیرسێنەری دەنگی نۆكیا .
Ovi Music store
سیستەمی كردنەوە و شكاندنی دەنگی : .MP3، WMA، AAC، eAAC، eAAC+، AMR-NB، AMR-WB
تێكڕای بت كە دەگاتە 320 كیلۆبایت لە چركەیەكدا .
پاڵپشتكاری DRM WM DRM، OMA DRM 2.0
گوێزەرەوەی FM
رادیۆ :
رادیۆی FM لە جۆری ئستریۆ (87.5-108 میگا هیرتز/76-90 میگا هیرتز)




* یارییەكان Games


بەكارهێنانی ڕووكاری بەكارهێنان بۆ چێژ وەرگرتن لە یارییەكان – كە بە دەست پێوەنان كار دەكات – .
چاككاری وێنەكان كە تایبەتە بە تەكنیكی OpenGL 2.0 ، كە دەبێتە هۆی ئاسانكردنی گەیشتن بە وێنە سێ‌ڕەهەندییەكان .
یارییەكانی جاڤا .
بەكارهێنانی پێوانەی خێرایی بۆ داگیرساندنی یارییەكان .


* چالاكییەكانی بەكارهێنانی ووزە:

باری فەراهم بوونی ووزە ، ئامێری هەستپێكەری ڕووناكی دەوروبەر ، هۆپەیوەندی بیرخستنەوەی لە شەحن دابڕان ، شەحنی ئەلەمنیۆمی بچووك AC-15 كە توانستێكی بەرزی هەیە .
كەرەستەكان :
خاڵی یە لە ماددەی كلۆریدی چەند فینێلی (PVC) ، هەروەها خاڵی یە لە نیكل ، ئاوێتەكانی بە بەرمەنی و كلۆر كراو و دووەم ئۆكسیدی ئەنتیمۆن ، هەروەك لە لیستی كەرەستەكان دیاركراوە .

پڕكردن :
دروستكراوە لە ماددەی نوێ‌ بوەو شایستە بە دووبارە دروست كردنەوە بە ڕێژەی 100%


* لەخۆگر و خزمەتگوزارییە ژینگەییەكان :

لە Ovi دا نەخشەی چاككاری ڕێگەكانی ڕۆیشتن و كەشتیوانی فەراهمە .



* دووبارە دروستكردنەوە :

دەكرێت گشت ماددەكانی ئامێرەكە لە سەر شێوەی كەرەستەی ووزە دووبارە بگەڕێندرێنەوە .

ڕێبەری بەكارهێنان :
فێركارییەكانی بەكارهێنان لە سەر ئامێرەكە و لە ئەنتەرنێتدا ، ڕێبەری خێرا تەنها لە بۆكسی فرۆشتندا ، زانیارییە ژینگەییەكان دەربارەی پەڕاوی كەسك – صفحە الخچرا‌و - .



* پێكهێنەرەكانی بۆكس :

كومپیوتەرێكی جوڵاوە Nokia N8
پاتری BL-4D لە چەشنی نۆكیا
كێبڵی گەیاندن CA-179 چەشنی نۆكیا
سەماعەی ئیستریۆ WH-701 چەشنی نۆكیا
شەحنی نۆكیای توانست بەرز AC-15
كێبڵی گۆڕەری نۆكیا بۆ HDMI CA-156
كێبڵی گۆڕەری نۆكیا بۆ سەر ئاستی USB OTG CA-157
ڕێبەری دەست پێكردنی خێرا .


* شتەكانی تر :

سەماعەی ئیستریۆ Bluetooth BH-905
سەماعەی Bluetooth BH-608
ووزەی سەربار – زیادە - DC-11 ، خۆڵەمێشی تاریك ، پرتەقاڵی ، كەسك ، سەوز ، بابەتەكان ، كورتكراوەكان ، هێماكان ، لیست ، پاشخانەكان – باكگراوند - ، شاشە كاتییەكان ، بابەتە دەنگی یەكان ، بابەتە جێگیركراوە پێش وەختەییەكان ، بابەتە ڕەنگ كۆڕاوەكان ، WCDMA 350 خولەك GSM 39 ، WCDMA 400 كاتژمێر ، رادیۆ FM ، كامێرای 12 میگاپێكسڵی لەگەڵ بینەرەكانی كاڕڵ زییس ، ووردی 720 پێكسڵ بە ڕوونی زۆر بەرز ، گرتنی پارچە ڤیدیۆیەكان 16:9 بە ڕوونی یەكی بەرز ، نزیكخەری ژمارەیی تا 3x ، زیوی سپی ، پركتیكە بچوككراوەكان GSM 720 ، USB ،

س-.kurdd

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن xamnak (2010-11-05 10:11:37)

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-11-08 22:46:17

ranj baban
خونچەی نوێ
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-07
دواترین سه‌ردان: 2011-03-08
په‌یامه‌كان: 16
WindowsXPMSIE

Re: هەموو زانیارییەكان لەسەر نۆكیا 8 بە زمانی كوردی

دةست خؤش
وابزانم شةريكةى نوكياش ئةوةندة زانيارى لةسةر نةداوة

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea46cda1e9.png

                                 سوباس يؤ زانياريةكانت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea46cda1e9.png

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net