❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نه‌هێشتن و بنبڕكردنی ئازار

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-12-05 16:57:52

zryan_jojo
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-05
په‌یامه‌كان: 297

نه‌هێشتن و بنبڕكردنی ئازار

نه‌هێشتن و بنبڕكردنی ئازار


سبه ى\ وه‌ك چۆن له‌ش ساغی نیعمه‌تێكی گه‌وره‌یه‌، هه‌روه‌ها نه‌خۆشیش به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ی ئه‌م نیعمه‌ته‌یه‌، به‌لاَم ئێمه‌ زۆرترین هه‌وڵ‌ ده‌ده‌ین كه‌ دوور بین له‌ نه‌خۆشی یان زوو چاره‌سه‌ر بكرێین، له‌وانه‌یه‌ پرسیارێك به‌ بیری زۆرماندا هاتبێت، ئایا بۆچی من زیاتر نه‌خۆش ده‌كه‌وم له‌و؟ من له‌و دره‌نگتر چاك ده‌بمه‌وه‌؟ یه‌كێكی تر قوڵتر بیر ده‌كاته‌وه‌و ده‌پرسێت، هۆكاری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ چییه‌و چۆن ئه‌م نه‌خۆشییه‌ دروستده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك تێبگه‌ین هۆكاری زۆر له‌ نیشانه‌كان‌و جۆری ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ی به‌كاردێت ئاسانتر قبوڵ‌ ده‌كه‌ین، به‌مه‌ش زۆر له‌ ئازارو ناڕه‌حه‌تییه‌كانمان كه‌م ده‌بێته‌وه‌.
زۆرجار گوێم له‌و قسه‌یه‌ بووه‌ كه‌ ده‌ڵێ: كوێت بیه‌شێ‌ رۆحت له‌وێیه‌، واته‌ هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌ش گرنگیی خۆیان هه‌یه‌و نه‌خۆشی هه‌ر یه‌كێك له‌و ئه‌ندامانه‌ ناڕه‌حه‌تی له‌گه‌ڵ‌ خۆی ده‌هێنێ‌، كه‌سێك ئازاری ددانی هه‌یه‌، ده‌ڵێ ناخۆشترین ئازار ئازاری ددانه‌، یه‌كێكی تر توانای بینینی لاوازه‌ به‌لایه‌وه‌ به‌نرخترین ئه‌ندام چاوه‌، یه‌كێكی  ترمان نه‌خۆشی فره‌هه‌ستیاری‌ پێستی هه‌یه‌، ئۆقره‌ی لێ هه‌ڵده‌گیرێت.
هه‌وڵ‌ ده‌ده‌ین هه‌ر جاره‌و به‌شێوه‌یه‌كی كورت‌و ساده‌ باسی نه‌خۆشییه‌ك بكه‌ین بۆ ئاشنابوونتان به‌ زۆرێك له‌و نه‌خۆشییه‌ باوانه‌. ئه‌و بابه‌ته‌ی كه‌ ده‌ینووسین نامانه‌وێ‌ ته‌نها مه‌ره‌كه‌بی وشكبووی سه‌ر كاغه‌ز بێ‌، به‌ڵكو به‌ پێی توانا هه‌وڵ‌ ده‌ده‌ین كه‌ ئاشناتان بكه‌ین به‌ هۆكارو نیشانه‌‌و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كان، به‌تایبه‌تی باس له‌و رێگایانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ نه‌خۆشی‌و ئازاره‌كانتان كه‌م ده‌بێته‌وه‌. هیوادارین ئه‌و بابه‌تانه‌ ئازارشكێنێكی جه‌سته‌یی‌و ده‌روونی بێت بۆتان.


ئازار
زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كان، ئه‌گه‌ر هه‌موویان نه‌بن، ئازاریان له‌گه‌ڵدایه‌. ئازار پێناسه‌ ده‌كرێ‌ به‌و ته‌جروبه‌ هه‌ستییه‌ یان سۆزدارییه‌ ناخۆشه‌ی كه‌ به‌هۆی نه‌خۆشی ئه‌ندامێك دروست ده‌بێت (جا ئه‌م نه‌خۆشییه‌ دیاربێت یان شاراوه‌). هه‌رچه‌نده‌ ئازار شتێكی نه‌ویسته‌، به‌لاَم ئاگاداركه‌ره‌وه‌یه‌كی به‌هێزو باشه‌ بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی مێشك‌و ئه‌ندامه‌كانی تری له‌ش بۆ كه‌وتنه‌ خۆو یارمه‌تیدانی ئه‌ندامه‌ نه‌خۆشه‌كه‌و به‌ زووترین كات چاره‌سه‌ر كردنی. بێگومان هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌ش ده‌مار(عصب) یان هه‌یه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ئاگاداری مێشك ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌هه‌ر شتێكی نائاسایی. كاتێك بارێكی‌ نائاسایی ده‌بێ‌ وه‌كو گه‌رمییه‌كی زۆر، بریندارییه‌ك، یان هه‌وكردنێكی ناوه‌وه‌، ئازار به‌رهه‌م دێت، ئه‌و كاته‌ ده‌ماره‌كان ئه‌م دۆخه‌ نائاساییه‌ ده‌گه‌یه‌نن به‌ مێشك له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ چركه‌یه‌كدا بۆ ئه‌وه‌ی فرمان ده‌ربكات، بۆ نموونه‌ له‌ كاتی به‌ركه‌وتنی ده‌ست به‌ گه‌رمییه‌كی زۆر، خێرا ده‌ستت ده‌كشێنیته‌وه‌، له‌ كاتی هه‌وكردنی ئه‌ندامێك خێرا خانه‌ به‌رگرییه‌كان‌و دژه‌ میكرۆبه‌كان به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ دێن‌و هه‌وڵی ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌نها ئه‌ندامێك كه‌ خانه‌ وه‌رگره‌كانی ئازاری تێدا  نه‌بێ‌ (واته‌ هه‌ست به‌ ئازار ناكات) خانه‌كانی مێشكن!! باشه‌ ئه‌ی سه‌ریه‌شه‌ له‌ كوێیه‌وه‌ دێت؟ سه‌ریه‌شه‌ له‌ خانه‌ وه‌رگره‌كانی ئازار له‌ په‌رده‌ی ده‌وری مێشك دێت (dura mater)، یان له‌ ته‌سكبوونه‌وه‌ی بۆریه‌ خوێنیه‌كانی سه‌ر دێت.
جگه‌ له‌و سووده‌ فسیۆلۆژیه‌ی ئازار، زانایانی ده‌روونناسی پێیانوایه‌ كه‌ ئازار رێگه‌ له‌ كه‌سی توڕه‌ یان هه‌ڵچوو ده‌گرێ‌ كه‌ خۆی تووشی شه‌ڕ نه‌كات، هه‌ر ئازاره‌ كه‌ زۆر له‌ نووسه‌رو شاعیرو داهێنه‌ره‌كانی پێشكه‌شی مرۆڤایه‌تی كردووه‌. بینیتان ئازار چه‌ند سوودی هه‌یه‌؟!
بوونی ئازار زۆر جار شتێكی باشه‌ بۆ
1) دیاریكردنی شوێنی نه‌خۆشییه‌كه‌، بۆ نموونه‌ نه‌خۆشی گه‌ده‌ ئازاره‌كه‌ی له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ناوه‌ڕاستی سك ده‌بێت، به‌لاَم جاری واش  ئازاره‌كه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ به‌شێكی تریش، بۆ نمونه‌ ئازاری سنگ به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ‌ ده‌چێت بۆ شان.
2) سروشتی ئازاره‌كه‌ش گرنگه‌، بۆ نموونه‌، ئازارێك كه‌ ئیزعاج بێ‌، لێت بدات‌و چاك دیاری بكرێ سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌ ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌یه‌ وه‌كو ئێسك.
3) توندی ئازاره‌كه‌ش یارمه‌تیده‌رێكی باشه‌ بۆ دیاریكردنی سه‌ختی نه‌خۆشییه‌كه‌.
4) كاتی ئازاره‌كه‌ بایه‌خی پێده‌درێ‌، سه‌ریه‌شه‌یه‌ك له‌ به‌یانی زوو نیشانه‌ی نه‌خۆشی مێشكه‌، به‌لاَم هه‌مان ئازار له‌ ئێواران زیاتر هۆكاره‌كه‌ی ده‌رونییه‌.
زۆر رێگا هه‌یه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار، به‌ حه‌ب یان به‌ ده‌رزی یان  به‌ مه‌ڵحه‌م، جگه‌ له‌و ده‌رمانه‌ پزیشكییانه‌ زۆر رێگه‌ی تریش هه‌یه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار بۆ نموونه‌ هیپنۆتیزم، رێگه‌ی ده‌روونی، یان (گب بدیل)، رێگاكان بۆ نه‌هێشتنی ئازار زۆرن به‌لاَم ئه‌وه‌ی پێویسته‌ پێشتر بكرێت، نه‌هێشتنی هۆكاری ئازاره‌كه‌یه‌ (واته‌ نه‌خۆشییه‌كه‌) ئینجا دوای ئه‌وه‌ نه‌هێشتنی ئازاره‌كه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net