.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













دروستكردنی په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چوارچێوه‌یه‌دا(هاوسه‌رگیریی) دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه له‌دێر زه‌مانه‌وه له‌ناو هه‌موو كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كانی مرۆڤایه‌تیدا به‌ڕێژه‌ی جیاواز و به‌پێی بیروباوه‌ڕو به‌هاو سیستم هه‌بووه، ئه‌م دیارده‌یه ده‌بێته هۆی دروستكردنی خه‌له‌ل و ئاڵۆزی له‌و په‌یوه‌ندییه سروشتییه‌ی كه ژن و مێردی پێكه‌وه گرێداوه، زۆرێك له‌زاناو لێكۆڵه‌ره‌وان گه‌ڕاون به‌دوای هۆكاره‌كانی پشت ئه‌م دیارده‌یه‌وه، هه‌موو زانیارییه به‌ده‌ستهاتووه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه له‌لایه‌ن زانایانی ده‌روونناسی كه‌وته‌سه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی كه له‌پیاوان و ژنان ده‌كرێت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی و كه‌ی په‌یوه‌ندی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ژن و مێردایه‌تی دروست ده‌بێت؟لێره‌دا جیاوازی هه‌یه له‌نێوان هۆكار و شێواز و پاڵنه‌ره‌كان له‌نێوان ژنان و پیاواندا بۆ ئه‌م دیارده‌یه، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێیت به‌دوای هۆكار و پاڵنه‌ر له‌دروستكردنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه له‌لایه‌ن ژنه‌وه به‌كه‌سێكی غه‌یری مێردی خۆی، ئه‌وا باشتر وایه زیاتر قوڵبینه‌وه له‌سه‌ر ره‌فتاری له‌پێشینه‌ی پشت ئه‌م ره‌فتاره، چونكه هیچ ره‌فتارێك نییه بێ بیركردنه‌وه یان نییه‌ت، كه‌واته ده‌بێت بپرسین: ئایا ئامانجی پشت ئه‌م ره‌فتاره چییه؟، لێره‌دا هه‌ندێ هۆكاری گشتی هه‌ن كه ده‌بنه هۆی بوونی په‌یوه‌ندی له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ژن و مێردایه‌تی كه لێره‌دا به‌كورتی ئاماژه‌یان بۆ ده‌كه‌م:
* نه‌بوونی (تهكافوئی زه‌وجی) لێكنزیكی هاوسه‌رداری، كه خۆی له بواری سۆزداری، سێكسی یان رۆشنبیری ده‌بینێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی جیاوازی و به‌هۆی ته‌مه‌نی بیركردنه‌وه یان كۆمه‌ڵایه‌تی، و هه‌موو ئه‌و توموحاتانهی كه كچ هه‌یه‌تی پێش شووكردن.
*ونبوونی ئاڵوگۆڕی هه‌ست و سۆز گۆڕینه‌وه‌و نه‌بوونی ته‌وافوقی سێكسی و سۆزداری دوای شووكردن.
* دووركه‌وتنه‌وه‌ی مێرد، به‌هۆی ئیشكردنی زۆر و خوێندن و سیاسه‌تكردن، كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی دروستكردنی بۆشاییه‌كی زۆری سۆزداری و سێكسی و دواجار ده‌بنه پاڵنه‌رێك بۆ ژن كه بگه‌ڕێت به‌دوای دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی تردا بۆ پڕكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی ئه‌و بۆشاییه‌ی كه بۆی دروست بووه.
* ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێ ره‌فتاری ناسروشتی له‌ره‌فتاری مێرددا، وه‌ك بۆ نموونه، خیانه‌تكردن و له‌ده‌ستدانی باوه‌ڕ، كه ده‌بێته پاڵنه‌رێك بۆ دروستبوونی رۆحی تۆڵه‌كردنه‌وه له ناخی ژن‌دا.
* گوێ پێنه‌دانی پیاو به‌خۆی و رووخساری و پاكوخاوێنی.
*نه‌بوونی زمانێكی هاوبه‌ش بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی، لێره‌دا پێنج جۆر زمانی خۆشه‌ویستی جیاواز هه‌یه‌و هه‌موو كه‌سێكیش زمانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ ده‌ربڕین و موماره‌سه‌كردنی و تێگه‌یشتنی.
* جیاوازی نێوان ستایلی مرۆیی كه سێ جۆرن ( بینین، بیستن، هه‌ستكردن) هه‌ر یه‌كێك له‌مانه شێوازی مامه‌ڵه‌كردن و په‌یوه‌ندیكردنی جیاوازی هه‌یه‌و ئه‌مانیش باش و خراپی خۆی هه‌یه.
*حه‌زكردن لهگۆڕانكاری و هه‌ستكردن به ماندوویی له‌ژیان له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا، یان هه‌ڵچوونی ده‌روونی تر كه به نه‌خۆشی ده‌روونی داده‌نرێت، هۆكاره‌كانیشی زۆرن كه هه‌ر له‌منداڵییه‌وه ده‌ست پێده‌كات و له‌وانه‌شه به‌رده‌وام بێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه ئه‌مجۆره كه‌سانه هه‌ڵسن به‌دروستكردنی ئه‌مجۆره په‌یوه‌ندییانه به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبكه‌ن.
* كه‌مده‌رامه‌تی و لاوازی بار‌و گوزه‌رانی ژیان.
*كۆچكردن له‌كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر، كه هه‌ندێجار ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی شوناس و كلتووری خۆی.
ئه‌مانه هه‌ندێك له‌هۆكاره‌كانی پشت دروستبوونی خیانه‌تی هاوسه‌رگیرییه له‌لایه‌ن ژنانه‌وه، كه ئه‌م بابه‌ته زۆر له‌وه زیاتر هه‌ڵده‌گرێ و له‌وه‌ها نووسینێكی كورتدا كۆتایی نایه‌و پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد هه‌یه.
سه‌رچاوه‌یی-:کوردستان:-
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن >SoZ< (2010-11-07 14:09:06)


خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا
له‌سه‌ر هێڵ نییه



mn haz la afratek akam merdi haya
له‌سه‌ر هێڵ نییه



دةست خؤش
به لام هةمووى بياو تاوانبار نية زؤر جار خةتاي ئافرةتةكةية 
جارةسةركردن باش‌ترين ريكةية نةك ئالؤزكردنى بارودؤخةكة بةتةواوى بةخيانةتكردن
سةركةوتوو بيت


له‌سه‌ر هێڵ نییه