.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














جوانی‌و رێك پۆشی‌و گرنگی به‌خۆدان ته‌نها بۆ ژنان‌و كچان نی‌یه، به‌ڵكو بۆ پیاوانیش زۆر گرنگه، پێویسته له‌سه‌ر پیاوان گرنگی به‌جل‌و به‌رگ‌و رێك پۆشی خۆیان بده‌ن
، ئێمه هه‌موو جارێك له‌به‌شی جوانیتا بابه‌تی تایبه‌ت به‌ژنان‌و كچانمان ئاماده كردووه، به‌ڵام به‌باشی ده‌زانم ئه‌م جاره ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر پیاوان ئاماده بكه‌ین‌و بیخه‌ینه به‌ردیده‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست.
جل‌و به‌رگی پیاوانی سه‌رده‌م گرنگترین به‌ڵگه‌یه بۆ رێك پۆشی جا ئه‌گه‌ر جلی ره‌سمی بێت یان جلی ئاسایی له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ندێك له‌شاره‌زایان جوانی‌و رێكپۆشی ده‌ریان خسته‌وه كه‌رێكپۆشی پیاوان له‌مانه‌دا ده‌بێننه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، له‌كاتی له‌به‌ركردنی قاتدا:
1. له‌كاتی كڕینی كراسێك پێویسته درێژیه‌كه‌ی گونجاو بێت بۆت‌و به‌قه‌د پیوانه‌ی له‌شه‌ت بێت.
2. پێویسته یه‌خه‌ی كراس‌و سه‌رده‌سته‌كانی وابێت كه له‌ژێر چاكه‌تدا ده‌ربكه‌وێت.
3. پێویسته سه‌ر سنگی كراسه‌كه وابێت كه له‌كاتی جوڵاندا به‌رز نه‌بێته‌وه یان ناڕێك نه‌وه‌ستێت.
4. پێویسته بۆینباخێك هه‌ڵبژیرێت كه له‌گه‌ڵ ره‌نگی كراسه‌كه‌تدا بگونجێت به‌پێی كراسه‌كه هه‌ڵیبژێره، چونكه واجوانتره كه ئه‌گه‌ر كراسه‌كه‌ت خه‌تدار بوو یان ره‌نگێكی تری له‌گه‌ڵ دا بوو پێویسته بۆینباخه‌كه‌ت ساده بێت به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر كرسه‌كه‌ت ساده بوو پێویسته بۆینباخه‌كه ره‌نگێكی وابێت كه له‌ره‌نگی كراسه‌كه‌ی تێدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی شێوازێكی جوانی پێ ببه‌خشێت.
5. جوانترین‌و گونجاوترین ره‌نگی قات بۆ پیاو ره‌نگی ره‌شه چونكه بۆ زۆربه‌ی بۆنه‌كان ده‌گونجێت ره‌نگه‌كانی تریش جوانن وه‌كو خوڵه مێشی‌و قاوه‌یی...هتد، به‌ڵام هه‌میشه ره‌نگی تۆخ بۆ كراس هه‌ڵبژێرێت.
جوانی‌و رێكپۆشی پیاوان به‌مانه‌ی كه‌باسمان كرد ته‌وا نابێت ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ش جێبه‌جێ نه‌كه‌یت له‌گه‌ڵیدا:-
زێر‌و زیوی پیاوانه:-
هه‌ندێ جۆری زێڕ‌و زێوی پیاوانه هه‌یه كه‌زۆر پێویسته ناتوانرێت وازی لێ بهێنین بۆ نمونه ئه‌لقه‌ی هاوسه‌ری، پێویسته بیكاته ده‌ستی هه‌روه‌ها سه‌عات زۆر پێویسته بۆ پیاوان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌عات به‌ڵگه‌یه بۆ به‌رپرسیارێت‌و بابه‌ندبوون به‌كات له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته پیاوان سه‌عات بكه‌نه ده‌ستیان به‌پێی ئه‌و جله‌ی كه له‌به‌ری ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر جله‌كانت كابۆ‌و تی‌شێرت بوو واجوانتره كه‌قایشی سه‌عاته‌كه‌و چه‌رم بێت وه ئه‌گه‌ر جله‌كانت جلی ره‌سمی بێت واته قات بێت، جوانتره كه‌سه‌عاته‌كه‌ت زنجیر بێت‌و زیوو بێت.
له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا به‌زۆری گه‌نجه‌كان ئاره‌زوی زنجیر‌و بازن‌و مستیله‌و هتد... له‌م جۆره بابه‌تانه‌یان هه‌یه كه ئه‌مه ناشرین نی‌یه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا پێویست ناكات له‌زۆر زیاده رۆیی بكه‌یت له‌م جۆره شتانه وا جوانتره كه‌ئه‌و شته‌ی كه‌ه‌یكه‌یته ده‌ستت یان ده‌یكیته ملت ره‌مزیك بنوێنی بۆ تۆ بۆ نموونه دیاریه‌ك بێت له‌لایه‌ن خۆشه‌ویسته‌كه‌ته‌وه یان هێمایه‌ك بێت یان ره‌مزێك بێت كه‌تۆ باوه‌ڕت پێ هه‌بێت.
سه‌رچاوه‌یی-:کوردستان:-


خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه