❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆ دووربوون له‌ نه‌خۆشی شه‌ربه‌تی جۆراوجۆر بخۆنه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-11-08 08:23:28

yasmin-90
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hawlerakam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-20
دواترین سه‌ردان: 2011-01-25
په‌یامه‌كان: 433
WindowsXPMSIE7

بۆ دووربوون له‌ نه‌خۆشی شه‌ربه‌تی جۆراوجۆر بخۆنه‌وه‌

توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی ئه‌وه‌یان ئاشکرا کرد که‌ خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ت به‌ هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه‌ سود ده‌گه‌ینێت به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ و ده‌یپارێزێت له‌ زۆر نه‌خۆشی به‌تایبه‌تی ئه‌و شه‌ربه‌تانه‌ی که‌ رێژه‌یه‌کی زۆر ماده‌ سود به‌خشه‌کانی وه‌ک ڤیتامین و ماده‌کانی تری تیایه‌ له‌وانه‌ش (( سێو  ، پرته‌قال ، ئه‌ناناس ، هه‌نار ، مۆز ، توت ) زۆری تر له‌ میوه‌کان

توێژه‌ران ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه‌ که‌ شه‌ربه‌تی هه‌نار ده‌وله‌مه‌نده‌ به‌ ماده‌ کیمیاویه‌کان که‌ ده‌ستێکی بالایان هه‌یه‌ له‌ له‌ناوبردنی خانه‌کانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ و هه‌روه‌ها پارێزگاری ده‌ه‌کات له‌ توش نه‌بوون به‌ نه‌خۆشی دڵ و که‌م کردنه‌وه‌ی رێژه‌ی کۆلسترۆل له‌ خوێن و چاره‌سه‌ره‌ بۆ نه‌خۆشی پرۆستات و شێرپه‌نجه‌

هه‌روه‌ها پزیشکه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که‌ شه‌ربه‌تی توت ئه‌بێته‌ هۆی رێگرتن له‌ گه‌شه‌ی به‌کتریای قۆلۆن و یارمه‌تی ده‌ره‌ بۆ چاکبوونه‌وه‌ی هه‌وکردنی بۆری میز و رێژه‌ی کۆلسترۆل له‌ خوێن رێکده‌خات

شه‌ربه‌تی سێو ئه‌بێته‌ هۆی دووربوون له‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و چالاکتر کردنی مێشکی مرۆڤ و هه‌روه‌ها یارمه‌تی ده‌ره‌ بۆ هه‌رس کردنی خۆراک له‌ گه‌ده‌
سه‌باره‌ت به‌ شه‌ربه‌تی پرته‌قال توێژه‌ران ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه‌ که‌ ده‌وله‌مه‌نده‌  به‌ ماده‌ی دژه‌ ته‌نی نه‌خۆشیه‌کان که‌ ناسراوه‌ به‌ ((هيسبيرين)) ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی پاله‌په‌ستۆی خوێن و پارێزگاری له‌ دڵ ده‌کات دژی نه‌خۆشیه‌کان

ده‌رباره‌ی شه‌ربه‌تی ئه‌ناناس پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه‌ که‌ ده‌وله‌مه‌نده‌ به‌ پرۆتینه‌کان که‌ ماده‌یه‌کی سودبه‌خشی تیایه‌ نباسراوه‌ به‌ ((بروميلين)) یارمه‌تی ده‌ره‌ بۆ چاره‌سه‌ری هه‌وکردنی ئێسک

س:كوردش لوف

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net