.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










سلا و (کچان : گه‌ر ئاره‌زووی کێشی ئاسایی ده‌که‌ن دانه‌وێڵه بخۆن
له ئامریکادا ده‌ردی قه‌ڵه‌وی ته‌نیا کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رزه‌کاران دروست نه‌کردووه به‌ڵکو منداڵانیش دوچاری ئه‌و ده‌رده بوون ، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌کان له ٣٠% قه‌ڵه‌وی له‌نێو هه‌رزه‌کاراندا له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ، له‌ڕاستیدا سێ یه‌کی کچانی هه‌رزه‌کار کێشیان زۆره‌و کاریگه‌ری سلبیان ده‌کاته سه‌ر ڕوخسار و له‌شیان له‌هه‌موو ته‌مه‌نه‌کاندا ، به‌ڵام به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه ئه‌و کچانه‌ی له منداڵییه‌وه ( دانه‌وێڵه ) ده‌خۆن ده‌بنه کێشێکی ئاسایی و کێشیان له هه‌رزه‌کاریدا زیاد ناکات .
له توێژینه‌وه‌یه‌کدا بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵ دوو هه‌زار و چوار سه‌د ( ٢٤٠٠ ) کچی ته‌مه‌ن ٩ - ١٩ ساڵ به‌شدارییان کرد ، ده‌رکه‌وت ده‌رئه‌نجامه‌کان چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوون ، ئه‌و کچانه‌ی ته‌مه‌نیان ١٣ ساڵ بوون به‌یانیان دانه‌وێڵه‌یان خواردبوو کێشیان که‌متر بوو به به‌راورد به‌و کچانه‌ی که دانه‌وێڵه یان ژه‌می خواردنی به‌یانیانیان نه‌خواردبوو ، چونکه نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانیان بۆ پاراستنی کێشێکی ئاسایی مرۆڤ گرنگه .
هه‌روه‌ها له توێژینه‌وه‌یه‌کی تردا که له گۆڤاری کۆمه‌ڵه‌ی خۆراکی ئامریکادا بڵاوکراوه‌ته‌وه وتراوه ئه‌و کچانه‌ی به به‌رده‌وامی دانه‌وێڵه ده‌خۆن کێشێکی ئاساییان ده‌بێت ، ده‌رباره‌ی ئه‌و کچانه‌ی دانه‌وێڵه ناخۆن ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی کێش به‌ڕێژه‌ی له ١٣% زیادی کردووه .
بێگومان له ژه‌می به‌یانیاندا ده‌بێ خواردنێ بخورێ که بڕێكی که‌م چه‌وری تێدابێت ، به‌مه‌ش خواردنی دانه‌وێڵه ته‌نیا هۆکاره که به‌دوورت ده‌گرێ له خواردنی چه‌وری زۆر له به‌یانیاندا .
چاره‌سه‌ری هه‌ندێ نه‌خۆشی له خواردنه ئاڵتونییه‌که بزانه
خواردنی هه‌نگوین جگه له‌وه‌ی خواردنێکی خۆشه له‌هه‌مان کاتدا خواردنێکه زۆر به‌سووده بۆ له‌ش و چاره‌سه‌ری هه‌ندێ له نه‌خۆشییه باوه‌کان ده‌کات که زانایان و لێکۆڵه‌ران تاکو ئێستا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که هه‌نگوین زۆرێك له نه‌خۆشییه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات که به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ڕیزبه‌ندی نه‌خۆشی و چاره‌سه‌ری بۆ دانراوه .
کۆئه‌ندامی هه‌رس .
* برینی گه‌ده و ڕیخۆڵه و دوانزه گرێ .
* هه‌وکردنی گه‌ده و ڕیخۆڵه
* ترشه‌ڵۆکی گه‌ده و ڕیخۆڵه .
* گرانی هه‌رس کردن ، ڕشانه‌وه ، غازاتی کۆئه‌ندامی هه‌رس
* چاره‌سه‌ری قه‌بزی .
* سکچوون
* تا ، دابه‌زینی کێش ، ڕێکخستنی ده‌ردانه‌کانی گه‌ده و ڕیخۆڵه و چالاکککردنی فه‌رمانه‌کان
* چاره‌سه‌ری مایه‌سیری و که‌م خوێنی .
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان
هه‌نگوین چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییانه ده‌کات له کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان :-
* سه‌رمابوون ، هه‌ڵامه‌ت
* جۆره‌کانی کۆکه
* سیل
* ڕه‌بۆ ( ته‌نگه‌نه‌فه‌سی )
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
نه‌خۆشییه‌کانی چاو
* چاره‌سه‌ری هه‌وکردنی لێواره‌کانی پێڵو .
* چاره‌سه‌ری هه‌وکردنی برینی گلێنه .
* چاره‌سه‌ری چاو ئێشه .
* چاره‌سه‌ری سوتانه‌وه‌ی گلێنه .
* بینین باش ده‌کات بۆ ئه‌وانه‌ی بینینیان لاوازه .
* چاره‌سه‌ری شڵه‌ژانی سوڕی خوێن له تۆڕه‌که .
* چاره‌سه‌ری ئه‌و گرژبوونانه ده‌کات که له چاو ڕووده‌ده‌ن .
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
نه‌خۆشییه‌کانی پێست
* چاره‌سه‌ری بیرۆ ده‌کات ، دژی خوران و زوو ئارامی ده‌کاته‌وه .
* چاره‌سه‌ری زیپکه‌ی ناو ده‌م ده‌کات .
* چاره‌سه‌ری که‌رت بوونی دومه‌ڵ و پێست ده‌کات .
* چاره‌سه‌ری بالوکه ( Warts ) و نه‌خۆشییه‌کانی پێست ده‌کات .
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
جوانکاری
* به‌کاردێت له دروستکردنی کرێم و ماسکه‌کانی جوانکاری .
* خۆراکێکی باشه بۆ پێست و نه‌رم و ته‌ڕی ده‌کاته‌وه و له هه‌وکردن ده‌یپارێزێت .
* یارمه‌تی نه‌رم و نۆڵی ده‌م و چاو ده‌دات و چرچ و لۆچی ناهێڵێت .
* به‌شداری ده‌کات له لابردنی بۆراتی پێست .
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئێش و ئازاری سه‌ر
* چاره‌سه‌ری سه‌ر ئێشه ده‌کات به‌شێوه‌یه‌کی گشتی .
* چاره‌سه‌ری داڕووخانی هێز ده‌کات .
ئاگاداربه : له زیانی خوارده‌مه‌نییه گازییه‌کان بۆ سه‌ر ددان
خواردنەوەی هەرجۆرێك لە ساردەمەنی كەگازی تێدایە ، ئەگەری خراپ بوونی بناغەی ددانەكانی لێدەكەوێتەوە ،بۆیە دوای خواردنەوەی هەرجۆرێك ساردەمەنی گازدار پێویستە دەم بشۆرێت . له هه‌واڵێكی "Farsnews" زانایانی بواری دەم ولووت ڕایان گەیاندووە: ئەوكەسانەی كە زیاتر ساردەمەنی گازداردەخۆنەوە ، ددانەكانیان زووتر لەناودەچێت .خراپ بوونی ددان لەكاتێك دا روودەدات كە بەهۆی خواردنەوەی ساردەمەنی گازدار، گازێك لەناو دەم بەرهەم دێت كەدەبێتە هۆی خراپ بوونی ددان. لە ساردەمەنییەكان بەتایبەتی "كۆلا" كە هەڵگری ئەسیدی "فسفۆریكە" و قەندی كەهەیەتی هۆكاری سەرەكی تێكچوونی ددانە . نەشوشتنی ددانەكان هه‌رجاره‌و دوای خواردنەوەی"كۆلایەك"هەنگاوێك بەرەو خراپ بوونی ددان دەهاوێژرێت .
زانیاری سوودمه‌ند ده‌رباره‌ی تهندروستی١٠
١- مرۆڤ پێویستی به‌چه‌ند شله‌مه‌نی هه‌یه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌و شلهیهیی به‌هۆی میز و ئاره‌قکردنه‌وه به فیڕۆ ده‌چێت ؟
و / پێویستی به ٨ کوپ ئاوه .
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
٢- کۆرپه‌له چۆن خۆراک ده‌خوات ؟
و / له وێڵاشه‌وه له ڕێگه‌ی ناوکه په‌تکه‌وه .
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
٣- فه‌رمانی گلێنه چییه له چاودا ؟
و / ڕاستکردنه‌وه‌ی تیشکه هاتووه‌کان له شته دووره‌کان .
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
٤- ژماره‌ی ئه‌و له‌ره‌له‌رانه‌ی که گوێی مرۆڤ ده‌یبیستێ چه‌نده ؟
و / ٢٠ بۆ ٣٠ هه‌زار هێرتزه له چرکه‌یه‌کدا .
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
٥ - ژماره‌ی خانه‌کانی مێشك چه‌نده ؟
و / ٣٠ ملیۆن خانه‌یه .
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
٦- باشترین چاره‌سه‌ری دڵه‌ڕاوکێ چییه ؟
و / بڕوای به‌هێز ، په‌یوه‌ست بوون به ئایین .
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
٧- بۆچی ڕه‌نگی لێو په‌مه‌ییه ؟
و / به‌هۆی بوونی خوێنێکی زۆر که پێستێکی ڕوونی هه‌یه .
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
٨- کۆئه‌ندامی میز له‌چی پێكهاتووه ؟
و / له دوو گورچیله‌و میزه‌ڵدانێك .
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
٩- ناوچه‌ی ئاخافتن ده‌که‌وێته کوێوه ؟
و / ده‌که‌وێته نیوه‌ی لای چه‌پی ده‌ماخ .
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
١٠ - ژماره‌ی پێشوازیکه‌رانی بۆنی لووت چه‌نده ؟
و / ٢٠ ملیۆن پێشوازیکه‌ره .
سه ر جا وه ( ما لبه ري رؤ زكا ر )


له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ست خۆش گیان بابه‌تێکی به سووده سه‌رکه‌وتو بیت گیان....


خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
