❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژنان زۆر بڵێ‌ نیین

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-11-22 10:15:26

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

ژنان زۆر بڵێ‌ نیین

سلا و ( ژنان زۆر بڵێ‌ نیین
باوه‌ڕێكی باو هه‌یه‌ له‌ نێوپیاواندا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌ ژنان زۆرجار له‌ پیاوان زیاتر زۆر بڵێ‌ ترن.ئه‌م بابه‌ته‌ له‌لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ڕۆژنامه‌ی (یوئێس ئه‌ی توده‌ی) بڵاوكرایه‌وه‌، وه‌ به‌ دڵنیایه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك سه‌لماندوویه‌تی پیاوان و ژنان یه‌كسانن له‌ ژماره‌ی ئه‌و وشانه‌ی كه‌ له‌ گفتوگۆكانی ڕۆژانه‌ به‌كاری ده‌هێنن مانای وایه‌ هه‌ردووكیان به‌ یه‌كسانی زۆر بڵێن. وه‌ هیچ كامیان له‌وی تر باشتر یان خراپتر نی یه‌.وه‌ هه‌ر بانگه‌شه‌یه‌كی تر بۆ ئه‌م بابه‌ته‌، ئێستا پوچ و به‌تاڵه‌. بێگومان ئه‌مه‌ به‌ ساده‌یی مانای وایه‌ كه‌ پیاوان كه‌متر ناڵێن له‌ جوڵاندنی زمانیان. به‌ هه‌رحاڵ، ئه‌مه‌ چۆن ڕاسته‌ كه‌ ژنان زیاتر له‌ پیاوان قسه‌ ده‌كه‌ن؟
ئایا ئێمه‌ ئاماده‌یین باوه‌ڕبكه‌ین و ڕازی بیین به‌ ئه‌نجامی ئاوا هه‌ڵسه‌نگاندنێك؟
به‌ پێ‌ ی (یوئێس ئه‌ی توده‌ی) لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه‌ له‌ گۆڤاری (ساینس) نزیكه‌ی 4000 خوێندكاری كۆلیج به‌شدارییان تێدا كرد له‌ ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك، وه‌ بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له‌ ڕۆژێكدا نزیكه‌ی 16000 وشه‌ ده‌ڵێن.كه‌واته‌ بۆچی مایه‌ی بێزاریی یه‌ بۆ پیاوان كه‌ ژنی زۆربڵێیان هه‌بێت؟
هه‌ندێك له‌ پیاوان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ناتوانن كاتێكی خۆش و ئارام به‌سه‌ر به‌رن له‌ ماڵدا چونكه‌ ژنه‌كانیان ته‌نها ناتوانن ده‌میان دابخه‌ن. پێم وایه‌ بنچینه‌ی ژیانی هاوسه‌رێتی پێویستی به‌ ژنێك هه‌یه‌ قسه‌ بكات ده‌رباره‌ی شتێك زیاتر له‌ جارێك.
ژنانی ماڵ له‌ سنوری ماڵه‌وه‌ن زیاتر له‌ پیاوه‌كانیان، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ كاریش ده‌كه‌ن، پێویسته‌ ئاگاداری مناڵه‌كانیان بن هه‌تا دوای ئه‌وه‌ش كه‌ ده‌گه‌ڕبَنه‌وه‌ ماڵ. دواتر پێویسته‌ بایه‌خ بدات به‌ كاروباری خێزانی ، ڕێكخستنی لیستی كڕینی شتومه‌ك ، پێداویستی ڕۆژانه‌ی خێزان، وه‌ هتد.
خه‌ڵكی باوه‌ڕیان وایه‌ كه‌ پیاوی خۆشبه‌خت ئه‌و كه‌سه‌یه‌ بتوانێت ژنێكی هێمن و بێ‌ بۆڵه‌ و بێده‌نگی هه‌بێت به‌ڵام چه‌ند تێگه‌یشتن هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ژنه‌ زۆربڵێ‌ یه‌ ئامێرێكی سكاڵاكار نی یه‌ به‌ڵكو ته‌نها ئه‌یه‌وێت مه‌سه‌له‌ی گرنگی پێداویستی چاره‌سه‌ربكات؟ پێم وایه‌ كه‌ ژنان زیره‌كترن له‌ قسه‌كردندا له‌ چاو زۆربه‌ی زۆری ئه‌و پیاواندا كه‌ دژواره‌ بۆیان هه‌ست و بۆچوونی خۆیان ده‌رببڕن. به‌ڵام ئه‌مه‌ دیسان له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ بێت كه‌ داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی چاوه‌ڕێ‌ له‌ پیاوان ده‌كات وه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ سروشتی ڕاسته‌قینه‌ی پیاوان خۆیاندا نه‌ بێت.ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ تایبه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌كی زۆر باشه‌ كه‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌ یه‌كسانی زۆر بڵێن!
سه‌رچاوه‌:
Kuwait Times Website

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net