❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سلاوی خواتان لیبیت کی دین شاره‌زایه‌ جوابم باته‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » هــاوکـــاری
  •  » سلاوی خواتان لیبیت کی دین شاره‌زایه‌ جوابم باته‌وه‌


#21 2010-12-01 11:52:24

ئاوات ته‌نها
خونچەی نوێ
شوێن: Swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-31
دواترین سه‌ردان: 2010-12-27
په‌یامه‌كان: 121
WindowsMSIE7

Re: سلاوی خواتان لیبیت کی دین شاره‌زایه‌ جوابم باته‌وه‌

fanabun_1988 نووسی:

سلاو برایه‌ به‌رێزه‌كه‌م خودای گه‌وره‌ سه‌ركه‌وتوت ئه‌كا انشاالله‌
ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌وه‌ سوودی لێ ئه‌بینی




زۆر سوپاس برای ئیماندار سه‌یرم کرد خوا جه‌زای خیرتان باته‌وه‌ خوا به‌ گه‌وره‌ی خۆی بتان به‌خشێت
سوپاس بۆ ئیوه‌ بۆ دل سۆزی دینه‌که‌تان به‌راستی سه‌ر سام بوم به‌ ئامۆژگاریه‌ کانتان من له‌وه‌ ترسام
گالته‌م پی بکه‌ن یا خود که‌س جوابیشم نه‌داته‌وه‌ به‌راستی سوپاس بۆخوا سوپاس بۆخوا به‌دلیک
پاک پرئیمان ری راستان پیشانم دا به‌راستی سوپاس بۆخوا سوپاس بۆ دل سۆزی ئیوه‌ خوا سه‌رفرازتان بکات

Kurdzhin
به‌هۆی نه‌شته‌ر گه‌ری بۆماوه‌یه‌ک لیتان داده‌بریم بم بورن هاوری یانی کوردژین


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-f335f2ee10.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#22 2010-12-01 12:01:12

ئاوات ته‌نها
خونچەی نوێ
شوێن: Swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-31
دواترین سه‌ردان: 2010-12-27
په‌یامه‌كان: 121
WindowsMSIE7

Re: سلاوی خواتان لیبیت کی دین شاره‌زایه‌ جوابم باته‌وه‌

هه‌واری خاڵی نووسی:

ده‌ست خۆشی له‌ هه‌موو ئه‌و هاوڕێیانه‌ ده‌كه‌م كه‌ هاوكاری تۆیان كرد، منیش به‌ پێویستم زانی كه‌ هاوكاری تۆی به‌ڕێز بكه‌م فه‌رموو ئه‌م چه‌ند زانیارییه‌ به‌ سووده‌ ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی ته‌وبه‌كردن


با بزانین ته‌وبه‌كردن مانای چییه‌؟

تەوبەكردن لە ئەصڵی زمانی عەرەبیدا: بە مانای هەریەك لە: گەڕانەوە، و هاتنەوە، و پەشیمان بوونەوە دێت.
بەڵام شەرعدا زانایان چەندین پێناسەیان كردوە لەوانە:
1. ((الاسْتِغْفَارُ بِاللِّسَان، والإقْلاعُ بالأَبْدان، وإِضْمَارُ تَرْكِ العَوْدِ بالجَنَان، ومُهَاجَرةُ سَيِّءِ الإِخْوَان، وإِرجَاعُ حُقُوقِ بَنِي الانْسَان)).واتە: ((بریتیە لە داوای لێخۆشبون كردن بە دەم، و پەشیمان بوونەوە و دەستبەردار بوون بە لاشە، و سور بوون و جەختكردنەوە لە دڵەوە لەوەی نەگەڕێیتەوە، و دووركەوتنەوە لە برادەری خراپ، و گەڕانەوەی مافی خەڵك -ئەگەر بە لاتەوە هەبوو-)).
2. ((تَرْكُ الذنبِ عِلْماً بقُبحِه، ونَدَماً عَلى فِعْله، وعَزْمَاً عَلَى أَلّا يَعُودَ إِليْهِ إِذَا قدر، وردُّ المظْلَمَةِ إِنْ كَانَت، أَوْ طَلَب البَرَاءَة مِنْ صَاحِبِها؛ إِخْلاَصَاً لله، ورَجَاءً لِثَوَابِه، وخَوْفَاً مِنْ عِقَابِه، وأَنْ يَكُونَ ذلِكَ قَبْلَ الغَرْغَرَةِ، وقَبْلَ طُلُوع الشَّمْس مِنْ مَغْڕبها)).
واتە: ((وازهێنان لە تاوان لە بەر خراپیەكەی، و پەشیمان بونەوە لە كردنەكەی، و سوربوون لەسەر نەگەڕانەوە، و گێڕانەوەی ئەوەی بە ستەم لایەتی یان گەردن ئازایی كردن لە خاوەنەكەی؛ هەموو ئەمانەش تەنها لەبەر خوا و بە هیوای پاداشتی و ترسان لە سزای بێت، ئەبێت ئەمەش پێش سەرە مەرگ و پێش هەڵاتنی خۆر بێت لە خۆر ئاواوە)).
3. ((هِي الرُّجُوعُ ممِا يكْرهه اللهُ ظَاهِراً وبَاطِنَا إِلَى مَا يُحِبّه ظَاهِرا وبَاطِنا)).
واتە: ((بریتیە لە گەڕانەوە لەوەی خوا پێی ناخۆشە بە ئاشكرای و شاراوەیەوە بۆ ئەوەی خوا پێی خۆشە بە ئاشكرای و شاراوەیەوە)).
ئەمەشیان پێناسەیەكی گشتگیرە و سەرجەم یاساكانی ئیسلام و هەقیقەتەكانی ئیمان دەگرێتە خۆی.
بەڵێ، تەوبەكردن ڕێگایەكی پارێزراوە لە یەئس و بێ ئومێدی، كانی پڕئاوە بۆ هەموو شەكەتێكی ئاوی سازگار نەدی، سەرچاوەی خێرە بۆ هەموو خێر و خۆشیەكی دونیا و دواڕۆژی ئەبەدی، تەوبەكردن سەر هەموو شتێكە، ژیانەوەیە، هۆی سەرفرازیە، ماڵی یەكەم و ناوەڕاست و كۆتای مرۆڤە، تەوبەكردن سەرەتای بەندە و كۆتاییەتی.
بەڵێ، تەوبەكردن: وازهێنانە لە تاوان تەنها لە ترسی الله، هەستكردنە بە ناقۆڵایی و ناشیرینی تاوان، پەشیمان بوونەوەیە لە تاوانكردن، و سووربوونە لەسەر نەگەڕانەوە بۆ تاوان ئەگەریش بۆی بڕەخسێت و تواناشی هەبێت، تەوبەكردن هەستكردنە بە پەشیمانی لە ئاست ئەو هەڵە و تاوان و خراپی و سەرپێچیانەی كە ڕویانداوە، ڕوو كردنە خوایە لەو تەمەنەی كە ماوە.

ئایا ڕێگای رزگاربوون له‌ كوێیه‌؟

لەوانەیە بڵێی:
من كامەرانیم دەوێ، ئەمەوێ ڕزگاربم، هیوام لێخۆشبوونە، بەڵام نازانم چۆن؟! نازانم چۆن دەست پێ بكەم؟
من وەك خنكاوێكم، خوا خوایەتی یەكێك دەستی بگرێ، وەك سەرگەردانێكم سەری لێشواو بێ، ڕێگەی لێ ون بوو بێ، چاوەڕێی یارمەتیە، تروسكەیەك هیوام دەوێ، تیشكێك ڕوناكیم دەوێ، بەڵام ڕێگاكە لە كوێیە، ڕێگاكە..؟!
برای خۆشەویستم رێگاكە: دیارە وەكو خۆر، ڕۆشنە وەكو مانگ، یەكێكە و دوانی بۆ نیە..
ئەویش ڕێگەی تەوبەكردنە، ڕێگای پەشیمان بوونەوەیە، ڕێگای گەڕانەوەیە بەرەو لای خوا.. ڕێگەی ڕزگاربوون، ڕێگەی سەرفرازی.
ڕێگەیەكی ئاسانە، لەهەموو ساتێكدا بەرامبەرت واڵایە و كراوەیە، ئەوەندەت لەسەرە تەنها: ئەو ڕێگایە بگریتە بەر و لە دەرگاكە بدەی، ڕاستەوخۆ گوێت لە وەڵامەكە دەبێت و ئەفەرموێت: [وَإِنِّي لَغَفَّارٌ لِّمَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا ثُمَّ اهْتَدَى] (طـه:82).
واتە: ((بەڕاستی ئە من لێبوردەم لە ئاست ئەو كەسەی پەشیمان دەبێتەوە و تەوبە دەكات و باوەڕ دێنێت و كردەوەی چاك ئەنجام دەدات، پاشانیش ڕێگای ڕاست دەگرێتە بەر، شوێن پێی پەیامبەرەكەم هەڵدەگرێ و بەردەوام دەبێ لەسەر ئەو ئیسلامەتیە هەتا مردن)).
ئەوەتا خوای پەروەردگار سبحانە وتعالی بانگی سەرجەم بەندەكانی خۆی دەكات، باوەڕدار و بێ باوەڕ، كە تەوبە بكەن و بگەڕێنەوە بۆ لای، لەسەرجەم تاوانەكان: لە كوفر، لە شیرك، لە نیفاق، لە بیدعە، لە خراپەكاری، لە سەرپێچی...
پێی ڕایگەیاندوین كە ئەو لەسەرجەم تاوانەكان خۆش دەبێت، هەرچ تاوانێك بێت، چەند زۆریش بێت، چەند گەورەش بێت، با وەك كێوەكان بێت لە گەورەییدا، با وەك كەفی دەریا بێت لە زۆریدا، هەر لێی خۆش دەبێت، هەر وەك خۆی دەفەرموێت:
[قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ] (الزمر:53).
واتە: ((ئەی موحەممەد! بڵێ: خوا دەفەرموێت: ئەی ئەو بەندانەم! كە تاوان و هەڵەی زۆرتان ئەنجام داوە، زیادەڕۆیتان كردوە لە هەرچی جۆری تاوان هەیە، توشی نائومێدی مەبن لە ڕەحمەت و بەزەیی خوا و بڵێن: تاوانەكانمان زۆرە و عەیب و عارمان زۆرە، تازە چی ئەیسڕێتەوە، ئیتر بەو بیانوەوە بڕۆن بەردەوام بن لە تاوان و سەرپێچی، و دەرەنجام خوا لە خۆتان توڕە دەكەن، نەخێر هەرگیز نائومێد مەبن، بەڵكو پەروەردگارتان بناسن، ئەو زۆر لێخۆشبوە، زۆر لێبوردەیە، زۆر نەرم و نیانە، تۆبەكاری زۆر خۆش دەوێت، نوزەی گریانی تۆبەكاری لە تەسبیحاتی عابدانی لا خۆشترە، بزانن كەوا ئەو: لە هەموو تاوانێك خۆش دەبێت: لە شیرك، پیاو كوشتن، زیناكردن، ڕیبا خواردن، عارەق خواردن، ستەمكردن، حەرام خواردن و حەرام كردن.. لە هەرچی تاوان و هەڵەی گەورە و بچوكی تر هەیە لە هەمووی خۆش دەوێت، بێگومان ئەو خوایە زۆر لێبوردە و بە سۆز و میهرەبانە، غەفور و ڕەحیمە، دوو سیفەتن هەرگیز لە خوای مەزن جیا نابنەوە، بە شەو و ڕۆژ دەستی واڵا كردوە بۆ تاوانباران، بەڵام بۆ لێخۆشبون و میهرەبانی خۆی، ئەسبابی داناوە، گەورەترین سەبەبێكیش مرۆڤ بیگرێتە بەر، بەڵكو هیچ سەبەبێكی تر نیە جگە لەوە نەبێت بریتیە لە: گەڕانەوە بۆلای خوای مەزن ئەویش بە تەوبەی پاك و ڕاستەقینە، بە نزا و پاڕانەوە و عیبادەتكردن، جا وەرن و دەستبگرن بەم سەبەبە مەزنەوە، بەم ڕێگا فراوانە ڕوونەوە تا سەرفراز ببن)).


نابێت بەكەم تەماشای تاوان بكرێت

برای خۆشەویستم..
یەكێك لە گەورەترین نیشانەكانی لێبوردەیی و لێخۆشبویی خوای مەزن ئەوەیە: دوای ئەنجامدانی تاوانەكە و پێش نوسینی لە لەلایەن فریشتە بەڕێزەكانەوە، ماوە و مۆڵەتێكی پێداوین تا پەشیمان ببینەوە و نەنوسرێت لە سەرمان، هەروەك پەیامبەری خوا صلى الله عليه وآله وسلم دەفەموێت: [إِنَّ صَاحِبَ الشِّمَالِ لِيَرْفَعُ الْقَلَمَ سِتَّ سَاعَاتٍ عَنِ الْعَبْدِ الْمسْلِمِ الْمخْطِئِ أَوِ المْسِيءِ، فَإِنْ نَدِمَ وَاسْتَغْفَرَ الله مِنْهَا أَلْقَاهَا، وَإِلا كُتِبَتْ وَاحِدَةً] رواه الطبراني في الكبير والبيهقي في شعب الإيمان وحسنه الألباني.
واتە: ((فریشتەی دەستە چەپ بۆ ماوەی شەش سەعات -سات- قەڵەم لەسەر ئەو موسڵمانە هەڵدەگرێت كە تاوانێك یان خراپەیەك ئەنجام ئەدات، جا ئەگەر پەشیمان بوەوە و داوای لێخۆشبونی لە خوا كرد ئەوە لەسەری ناینوسێت، وەگەرنا بە یەك خراپە دەنوسرێت)).
ئەو سەعاتەش پێدەچێت ئەم سەعاتە گەردونیە بێت كە لای هەموان مەعلومە، پێشدەچێت ماوەیەكی كەم بێت لە شەو یان لە ڕۆژدا.
هەروەها مۆڵەتێكی تریشی پێداوین، ئەویش دوای نوسین و پێش مردنە.
بەڵام كارەساتەكە لەوەدایە: زۆرێك لە خەڵكی ئەم زەمانە ڕێز لە خوای مەزن ناگرن، بە شەو و ڕۆژ بە جۆرەها تاوان و سەرپێچی ڕوبەڕوی خوای مەزن دەوەستنەوە، تەنانەت هەندێكیان زۆر بە كەم تەماشای تاوان دەكات، هەندێك خراپە هەر بە تاوان نازانێت، ئەڵێت:
جا تەوقەكردن لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەم چی تێدایە؟! ئەڕوا تەماشای هەرچی حەرامە دەكات لە فیلم و موسەلسەل و گۆڤار و ڕۆژنامە خراپەكان؟! هەندێكی تریان ئەگەر زانی شتەكە حەرامە، دەپرسێت: چەندێك حەرامە؟! تاوانێكی گەورەیە یان بچوكە؟!
جا كە حاڵی ئەو ڕۆژگارەی خۆمانت زانی تەماشای حاڵی سەلەفی صاڵەح و پیاوچاكانی دوای ئەوان بكە:
وەك لە صەحیحی بوخاریدا هاتووە لە ئەنەسی كوڕی مالیكەوە، فەرمویەتی: [إِنَّكُمْ لَتَعْمَلُونَ أَعْمَالًا هِيَ أَدَقُّ فِي أَعْيُنِكُمْ مِنْ الشَّعَرِ إِنْ كُنَّا لَنَعُدُّهَا عَلَى عَهْدِ النَّبِيِّ صَلَّى الله عَلَيْهِ وآله وَسَلَّمَ مِنْ الموبِقَاتِ]
واتە: ((بەڕاستی ئێوە هەندێك ئیش دەكەن لە تاڵە موو باریكترە لە پێش چاوتان، بەڵام ئێمە لە سەردەمی پەیامبەری خوادا صلى الله عليه وآله وسلم ئا ئەو جۆرە كارانەمان بە تاوانە لەناوبەرەكان دەزانی)).
هەر لە صەحیحی بوخاریدا هاتووە لە عەبدوڵڵای كوڕی مەسعودەوە، فەرمویەتی: [إِنَّ الْمُؤْمِنَ يَرَى ذُنُوبَهُ كَأَنَّهُ قَاعِدٌ تَحْتَ جَبَلٍ يَخَافُ أَنْ يَقَعَ عَلَيْهِ، وَإِنَّ الْفَاجِرَ يَرَى ذُنُوبَهُ كَذُبَابٍ مَرَّ عَلَى أَنْفِهِ فَقَالَ بِهِ هَكَذَا]
واتە: ((ئیماندار -ئەوەندە بە گەورە لە تاوانەكانی دەڕوانێت-، تاوانەكانی وەك شاخێك دەبینێت بەسەر سەریوە، هەمیشە دەترسێت داڕمێت بە سەریا، بەڵام فاجر و خراپەكار -ئەوەندە بە بچوك لە تاوانەكانی دەڕوانێت-، تاوانەكانی وەك مێشێك تەماشا دەكات بەلای لوتیدا تێپەڕێت، بە دەستەكانی ئاوهایەكی لێبكات)).
جا هەركەسێك دەیەوێت لە ئیماندارە ڕاستەقینەكان بێت، ئەبێت لە تاوانەكانی بترسێت و زۆر وریاییان لێبكات، بە كەم و سوك تەماشایان نەكات، نەوەك بە هۆیەوە خوای دادگەر و كارساز سزای بدات.
بەڵێ ئیمانداری ڕاستەقینە زۆر بە گەورە تەماشای تاوان دەكات، لە خوای مەزن دەترسێت، بەڵام فاسق و فاجر زۆر گوێ بە تاوان نادات و بە كەم تەماشای دەكات. خوای مەزن بە فەزڵ و لوتف و كەرەمی خۆی لە ئیماندارە ڕاستەقینەكانمان بگێڕێت.
لە هەموو ئەمانەش ترسناكتر: ئەو فەرمایشتە پیرۆزەی پەیامبەری خوایە صلى الله عليه وآله وسلم كە لە موسنەدی ئەحمەددا هاتووە بە سەنەدێكی صەحیح، لە سەهلی كوڕی سەعدەوە: [إِيَّاكُمْ وَمُحَقَّرَاتِ الذُّنُوبَ، فَإِنَّهُنَّ يَجْتَمِعْنَ عَلَى الرَّجُلِ حَتَّى يُهْلِكْنَهُ، فَإِنَّ مَثَلَ مُحَقَّرَاتِ الذُّنُوبِ كَمَثَلِ قَوْمٍ نَزَلُوا بِبَطْنِ وَادٍ، فَجَاءَ ذَا بِعُودٍ وَذَا بِعُودٍ حَتَّى جَمَعُوا مَا أَنْضَجُوا بِهِ خُبْزَهُمْ، وَإِنَّ مُحَقَّرَاتِ الذُّنُوبِ مَتَى يُؤْخَذْ بِهَا صَاحِبُهَا تُهْلِكْهُ] . واتە: ((ئامان وریای تاوانە وردەكان بن -ئەو تاوانانەی كە بە كەم تەماشا دەكرێن و گوێیان پێنادرێت-، چونكە بەرە بەرە لەسەر خاوەنەكەی كۆ دەبنەوە تا لە ناوی دەبەن، - پاشان پەیامبەری خوا صلى الله عليه وآله وسلم نمونەیەكمان بۆ دێنێتەوە لە بارەی مەترسیداری تاوانە وردەكان و ئەفەرموێ- بەڕاستی نمونەی تاوانە وردەكان وەك خەڵكانێك وایە لە نێو جەرگەی دۆڵێكدا لا بدەن، جا ئەمەكەیان بڕوا چڵە دارێك بێنێت و ئەوەیەكەیان بڕوات چڵە دارێكی تر بێنێت ئا بەو شێوەیە ئەوەندە كۆبكەنەوە تا چێشتەكەیانی پێ لێدەنێن، بەڕاستی تاوانە وردەكان ئەگەر كۆببنەوە خوای مەزن نەیسڕێتەوە خاوەنەكەی لەناودەبات)).
لە سونەنی ئیبن ماجەشدا هاتوە بە سەنەدێكی صەحیح لە فەرمودەكەی عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێ-، پەیامبەری خوا صلى الله عليه وآله وسلم فەرمویەتی: [إِيَّاكِ وَمُحَقَّرَاتِ الذُّنُوب فَإِنَّ لَهَا مِنْ الله طَالِبًا] . واتە: ((ئامان وریای تاوانە وردەكان بە، چونكە بێگومان لە لایەن خوای مەزنەوە داواكارێكی هەیە)). یانی: جۆرە سزایەكی بۆ دانراوە بە دواوەیەتی و هەر تۆڵەی لێدەكاتەوە، هەر بۆیە نابێت هەرگیز بێ ئاگا بین لە تاوانەكان بە تایبەت بچوكەكان.
برا خۆشەویستەكەم.. خوشكە بەڕێزەكەم
دەزانیت ئەو تاوانە ورد و بچوكانەی وا من و تۆ بە هیچی نازانین، ئەگەر
1. بەكەم تەماشا بكرێت.
2. گوێیان پێنەدرێت.
3. لە خوا نەترسیت لە ئەنجامدانی. سەردەكێشێ بۆ تاوانە گەورەكان.
ئەمەش لەو وتەیەی ئیبن عەبباس و ئەنەسەوە ڕەزای خوایان لێبێت وارگیراوە كە سابت بووە لێیانەوە، ئەفەرمون: [لاَ صَغِيرَةَ مَعَ الإِْصْرَارِ، وَلاَ كَبِيرَةَ مَعَ الاِسْتِغْفَارِ] ، واتە: ((تاوانێك بچوكیش بێت مادام سور بیت لەسەری بە بچوك هەژمار ناكرێت)). یانی هەر تاوانێك:
مرۆڤ سور بێت لەسەری و بە بەردەوامی ئەنجامی بدات.
بە سوك و كەم تەماشای بكات.
بە كردنی دڵخۆش بێت و شانازی پێوە بكات.
ئەوا با چاك بزانێت ئەو تاوانە بچوك نیە و گەورەیە و مەترسی عقوبەی لێدەكرێت لەلایەن خوای مەزنەوە.
دوای ئەوەش خوشكە بەشەرمەكەم.. برا بە ویقارەكەم: لە بچوكیی و گەورەیی تاوانەكەت مەڕوانە، لە گەورەیی ئەو خوا مەزنە بڕوانە كە بە پێش چاویەوە سەرپێچی دەكەیت.
ئەم چەند وشەیەش -بە ئیزنی خوا- ئەوانە سودی لێدەبینن كە هەست بە تاوانباری و كەمتەرخەمی دەكەن، ئەوانەی كە چۆن بڕوایان بە [نَبِّئْ عِبَادِي أَنِّي أَنَا الْغَفُورُ الرَّحِيمُ] (49) سورة الحجرهەیە، ئاوهاش بڕوایان بە: [وَ أَنَّ عَذَابِي هُوَ الْعَذَابُ الأَلِيمَ] (50) سورة الحجرهەیە، كەوابوو: چار چیە، ڕێگای ڕزگاربوون لە كوێیە؟!


خۆشترین مژدە بۆ تاوانبارترین كەس 

* ئەگەر تۆ كەسێكیت خواپەرستى تەنها بۆ خوا ناكەیت.
* ئەگەر تۆ كەسێكیت نوێژ وڕۆژ وخێر وخێرات ناكەیت.
* ئەگەر تۆ كەسێكیت قورئان ناخوێنیت و یاد و زیكرى خالقى زەوى وئاسمان ناكەیت.
* ئەگەر تۆ كەسێكیت گوێڕایەڵى خواى گەورە و نێردراوە دڵسۆزەكەى ناكەیت...
* ئەگەر تۆ كەسێكیت زینا و داوێن پیسى دەكەیت...
* ئەگەر تۆ كەسێكیت ئارەق ومشروباتى عەقڵ ڕووخێن دەخۆیتەوە...
* ئەگەر تۆ كەسێكیت دزی وناپاكى وغەش وخیانەت دەكەیت...
* ئەگەر تۆ كەسێكیت درۆدەكەیت وبوهتان هەڵدەبەستیت وغەیبەتى هاوڕێیانت دەكەیت...
* ئەگەر تۆ كەسێكیت جگەرە ونێرگەلە وتلیاك دەكێشیت...
* ئەگەر تۆ كەسێكیت فیتنەیى ودووزمانى وجاسوسى بەسەر هاوڕێكانتەوە دەكەیت...
* ئەگەر تۆ كەسێكیت گوێبیستى ئاوازى شەیتان دەبیت و تەماشاى ئەفلامى بێ ڕەوشتى دەكەیت...
* ئەگەر تۆ كەسێكیت بەندەى پارەیت و ئەسیرى دەستى حەزوئارەزوەكانتى...
* ئەگەر تۆ كەسێكى پیاوكوژ وستەمكار ودادپەروەرنیت.
* ئەگەر تۆ كەسێكیت ئازارى دایك وباوكت دەدەیت و ڕێزیان ناگریت...
* ئەگەر تۆ كەسێكیت گاڵتەجارى و سوكایەتى بە خەڵك وهاوڕێكانت دەكەیت...
* ئەگەر تۆ كەسێكیت حەرام وریبا دەخۆیت...
* ئەگەر تۆ كەسێكیت فیز و تەكەبوور بەسەر خەڵك وهاوڕێكانتدا دەكەیت...
* ئەگەر تۆ كەسێكیت یارمەتى وكۆمەكى هیچ كەسێك ناكەیت بۆ هیچ شتێ...
* ئەگەر تۆ كەسێكیت ئەم تاوانانە و هەزارەها تاوانی تریش ئەنجام دەدەیت...
وە بێزار بوویتە وخەفەتبار ودڵتەنگیت بەئەنجامدانى ئەم تاوانانە و دەتەوێت وازیان لێ بهێنیت و خۆت ئاسودە بكەیت و ڕێگەى ڕزگارى بدۆزیتەوە، ئەوە دەرگاى لێخۆشبوونى خواى گەورە هەمیشە كراوەیە و پێشوازى لە تۆبەكارانى خۆشەویست دەكات، خواى گەورەش بەڵێنى داوە میوانەكانى خۆى و ئەوانەى دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ لاى نائومێد نەكات وخـەڵاتى لێ خۆشبوونیان پىَ ببەخشێ.. هەروەك دەفەرموێت: [ وَإِنِّي لَغَفَّارٌ لِّمَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا ثُمَّ اهْتَدَى ] (طـه: 82)، واتا: (خواى پەروەردگار فەرموویەتى:) من دەبوورم لەو كەسەى كە تەوبە دەكەن وباوەڕ دەهێنێت وكردەوەى چاك ئەنجام دەدات، لەوە و دواش بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو تەوبەیەى كە كردوێتى.
هەر خواى گەورە دەفەرموێت: [ قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ] (الزمر: ٥٣)، واتا: بەبەندەكانم بڵێ: خواى گەورە دەفەرموێت: ئەى بەندەكانم ئەى ئەوانەى كە تاوان وسەرپێچى زۆرتان ئەنجام داوە و ستەمتان لەنەفسى خۆتان كردووە، نائومێد مەبن لە ڕەحم وسۆز و لێخۆشبوونى خوا،چونكە خواى گەورە لە هەموو تاوان و هەڵەكانتان خۆش دەبێت، بێگومان ئەو خودایە زۆر لێبووردە و بەسۆز و میهرەبانە.
ئای ئەمە چ مژدەیەكە بۆ ئەو كەسانەى كە لەناودەریاى گوناه وتاواندا غەرق بوونە و خەریكە دەخنكێن تیایدا، ئاى چ خەڵاتێكە بۆ كەسێك دیارى وەربگرێت، ئاى چ دەرمانێكە بۆ كەسێك شیفاى بووێت.
دەى برا و خوشكى بەڕێز... پەلە بكە بۆ گەڕانەوە بۆ لاى خوا و بەڕاستەقینەیى پەیمانى پێ بدە، تا خواى گەورە هەموو خراپە و تاوانەكانیشت بۆ بگۆڕێت بەچاكە، چونكە ئەگەر بەڕاستى بگەڕێیتەوە بۆلاى خوا ئەوە خواى گەورە هەموو خراپە و تاوانەكانت بۆ دەگۆڕێت بەچاكە، هـــەروەك دەفـــــەرموێت: [ إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُوْلَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَـانَ اللَّهُ غَفُـورًا رَّحِيمـًا ] (الفرقان: ٧٠)، واتا: تەنها ئەوانە نەبێت كە تەوبە دەكەن وپەشیمان دەبنەوە و ئیمانى دامەزرا و دەهێنن وكاروكردەوەى چاك ئەنجام دەدەن، ئەوانە خواى گەورە خراپەكانیان بۆ دەگۆڕێت بەچاكە، وە خودا هەمیشە لێخۆشبوو میهرەبانە... ئەگەر بە قەبارەى هەموو دونیا تاوانت كردبێت، بەڵام ویستى گەڕانەوەت كرد بۆ لاى خوا و گەڕایتەوە بۆ لاى و تەوبەیەكى ڕاستەقینەت كرد ئەوە خواى گەورە بەقەبارەى دونیا چاكەت بۆ دەنووسێت... دەى ئێستا چاوەڕوانى چى دەكەیت... پەلەبكە و بڕیاربدە...
لەكۆتایدا... ئەى تاوانبارترین كەس بێئاگامەبە لەو خوایەى كە تەمەنى بۆ ژیانت داناوە، هەروەها بۆ هەناسەكانت و ڕۆژەكانیشت ماوەى داناوە...

سه‌رچاوه‌: به‌هه‌شت

هیوادارم سوودی لێ وه‌ربگریت و به‌ ته‌واوی بگه‌ڕێیته‌وه‌ لای خودای گه‌وره‌

یاره‌بی خودای گه‌وره‌ سه‌ر فرازتان کات له‌دنیاو له‌ قیامه‌ت به‌راستی سودم لی بینی به‌راستی به‌ خویندنه‌وه‌ی فرمیسک په‌شیمانی رشت به‌راستی سوپاس بۆخوا سوپاس بۆ دل سۆزیت برای ئیماندار خوا جه‌زای خیرت باته‌وه‌ به‌گه‌وره‌ی په‌روه‌ردگار خۆا ی گه‌وره‌ لاتان دات له‌ده‌ردو به‌لاو موسیبه‌ت خوا جه‌زاتان باته‌وه‌ به‌راستی به‌دل تۆ به‌م کردوه‌ به‌دل داوای لی خۆش بونم کردوه‌ سوپاس بۆ خوا سوپاس بۆ ئیوه‌ خۆزگه‌ زوتر بهاتمایه‌ ئیستاش دره‌نگ نیه‌ به‌س سوپاس بۆخوا دلم رۆشن بۆته‌وه‌ سه‌رشانم سوک بوه‌ داوای کتابی قورعانم کردوه‌ له‌ ماله‌وه‌ باوکم ئه‌م شه‌و پیم وت براوای نه‌ئه‌کرد زۆر دل خۆش بو باوکم ئه‌گریاو سوپاسی خوای ئه‌کرد منیش ئه‌گریام سوپاس خوام ئه‌کرد
سوپاس بۆخوا سوپاس بۆ ئیوه‌ ماله‌وه‌مان ئه‌مرۆ مه‌ولود ئه‌که‌ن به‌خۆشی گه‌رانه‌وه‌ی من بۆلای په‌روه‌ردگار یاره‌بی خوا جه‌زای ئیوه‌ باته‌وه‌ خوابتان پاریزیت وا دل خۆشتان کردم وا ئاسشناتان کردم به‌دین ئیسلام به‌ناوی خودای تاک ته‌نها سوپاس بۆ ئیوه‌ نازانم به‌چ هه‌ستیک پیتان بلیم زۆر دل پرم زۆر شکور زۆر سوپاس بۆخوا برای ئیماندار قسه‌ کانت هه‌موی به‌هه‌ند وه‌ر ده‌گرم برای ئیماندار زۆر سودم لی بینی ده‌ستی تۆو ئه‌وانیش خۆش بیت وا ریگای روناکتان پیشان دام خوا بتان به‌خشێت به‌گه‌وره‌ی خۆی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#23 2010-12-01 16:56:16

hozan chawshin
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: United Kingdom Coventry
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 415
WindowsXPFirefox

Re: سلاوی خواتان لیبیت کی دین شاره‌زایه‌ جوابم باته‌وه‌

كاكة ئاوات ئةمةش لينكةكةية فةرموو براكةم


Kurdzhin
ژیان خه‌وه‌ به‌مردن کۆتایی دێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#24 2010-12-01 20:28:47

ئاوات ته‌نها
خونچەی نوێ
شوێن: Swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-31
دواترین سه‌ردان: 2010-12-27
په‌یامه‌كان: 121
WindowsMSIE7

Re: سلاوی خواتان لیبیت کی دین شاره‌زایه‌ جوابم باته‌وه‌

hozan chawshin نووسی:

كاكة ئاوات ئةمةش لينكةكةية فةرموو براكةم



براکه‌م دیسان نه‌ی کردوه‌ به‌لام تۆ هه‌ر ویستت سودم پی بگه‌یه‌نیت من سوپاس خواده‌که‌م سوپاس تۆ ده‌که‌م ببوره‌ براکه‌م گه‌ر ماندوم کردبیتی خوای گه‌وره‌ به‌گه‌وره‌ی خۆی بتان پاریزیت له‌هه‌ر کاریک که‌ زه‌حمه‌ته‌ بۆتان ئاسان بکات سوپاس دوباره‌


ئاوای نوسراوه‌

Page Not Found
The page you are looking for might have been removed, had its name changed, or is temporarily unavailable. Please try the following:

If you typed the page address in the Address bar, make sure that it is spelled correctly.
Click the Back button in your browser to try another link.
Use a search engine like Google to look for information on the Internet.





سوپاس براکه‌م گه‌ر توانیت چاکی بکه‌یت سوپاست ده‌که‌م ده‌ست خۆشبی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#25 2010-12-03 18:27:39

hozan chawshin
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: United Kingdom Coventry
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 415
WindowsXPFirefox

Re: سلاوی خواتان لیبیت کی دین شاره‌زایه‌ جوابم باته‌وه‌

كاكة ئاوات لة خزمةتتام ئةمجارة كليك لةم لينكة بكة
فةرموو



دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن hozan chawshin (2010-12-03 18:29:41)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#26 2010-12-03 19:28:10

ئاوات ته‌نها
خونچەی نوێ
شوێن: Swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-31
دواترین سه‌ردان: 2010-12-27
په‌یامه‌كان: 121
WindowsMSIE7

Re: سلاوی خواتان لیبیت کی دین شاره‌زایه‌ جوابم باته‌وه‌

ده‌ست خۆش باوه‌ر که‌ ئیستاش  نه‌کراوه‌ته‌وه‌ بۆم  به‌س سه‌ر که‌و توبیت براکه‌م خوا جه‌زات باته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#27 2010-12-04 10:08:07

hozan chawshin
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: United Kingdom Coventry
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 415
WindowsXPFirefox

Re: سلاوی خواتان لیبیت کی دین شاره‌زایه‌ جوابم باته‌وه‌

كاكة ئاوات كيان دةكريتةوة يةكسةر داونلود دةبيت بزانة كيشةت نيية لاى خوت؟
ئةكةر نا بؤت دادةنيمةوة بةجاوان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » هــاوکـــاری
  •  » سلاوی خواتان لیبیت کی دین شاره‌زایه‌ جوابم باته‌وه‌


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net