.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









tkaea agar atwann nawy zanaeaky bwary fezeam peblen wa kay xalaty nobly wargrtwa ba chy hokare waregrtwa mabastm hamoo wrdakareakana xoshawestem botan
لهسهر هێڵ نییه
دوو زانای بەڕەگەز روسیایی خەڵاتی نۆبڵی 2010یان لە فیزیا پێ بەخشرا بەهۆی تاقیكردنەوەكانیان لەسەر مادەیەكی كاربۆنی زۆر تەنك كە دەتوانرێ لە بواری ئەلیكترۆنیاتدا سوودی لێ وەربگیرێ.
Nobel prizeبەپێی تۆڕی هەواڵی (بی بی سی)ی بەریتانیایی ئەو دوو زانایە ئەندرێ جیمی هۆڵەندایی /36 ساڵ/ و كۆنستانتین نۆڤۆسیلۆڤی بەریتانیایی /51 ساڵ/ لە زانكۆی مانشستەر لە بەریتانیا كار دەكەن و هەردووكیان بەڕەگەز رووسیایین.
ئەكادیمیای سوێد بۆ زانست لە بەیاننامەیەكیدا رای گەیاند ئەو دوو زانایە خەڵاتی نۆبڵیان پێ بەخشرا بەهۆی تاقیكردنەوەكانیان لەسەر مادەی گرافین كە مادەیەكی كاربۆنییە و شیمانە هەیە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانیان شۆڕشێك لە بواری ئەلیكترۆنیان بەرپا بكات.
ئەكادیمیایەكە روونی كردەوە، مادەی گرافین تەنكترین، بەهێزترین مادەی بچووك و مادەیەكی بێ رەنگە و باشترین گەیەنەرە بۆ كارەبا و گەرمی و پێشبینی ئەوەی لێ دەكرێ لە پیشەسازیی ئەلیكترۆنیاتدا رۆڵێكی گەورەی بگێڕێ.
بەبەكارهێنانی ئەو مادە كێشەیەكی گەورەی بواری ئەلیكترۆنیات چارەسەر دەكرێ كە ئەندازیارانی بوارەكە هەوڵ دەدەن بەهێزترین و بچووكترین مادە بەكاربێنن بەبێ گەرمبوونی كە ئەوەش خۆی لەو مادەیە دەدۆزێتەوە.
بڕیارە سبەی چوارشەم ناوی خەڵاتكراوانی نۆبڵ بۆ كیمیا و پێنجشەمیش خەڵاتی ئەدەبیات و هەینی داهاتووش نۆبڵی ئاشتی بێتە راگەیاندن و دووشەمی داهاتووش بەبەخشینی نۆبڵی ئابووری كۆتا بەوەرزی دابەشكردنی خەڵاتەكانی نۆبڵی 2010 دەهێنرێ.
هەژیی گۆتنە نرخی هەر خەڵاتێكی نۆبڵ یەك ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری ئەمەریكاییە كە ساڵی 1901 لەسەر راسپاردەی ئاڵفرێد نۆبڵ داهێنەری داینامیت لە سوێد ساڵانە دەدرێ.
سەرچاوە : Aknews
لهسهر هێڵ نییه



zo spas bo away earmatet dant kak brwa wa spas ka arkt kesha
لهسهر هێڵ نییه