❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ** ڕۆحـــی ئـــاســوده‌یـــی هه‌مــیــشــه‌یــت ئــه‌وێــت ؟ ؟ **

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-05 12:49:48

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsSafari

** ڕۆحـــی ئـــاســوده‌یـــی هه‌مــیــشــه‌یــت ئــه‌وێــت ؟ ؟ **

ڕۆحـــی ئــاســوده‌یــی هــه‌مــیــشــه‌یت ئــه‌وێـــت ؟ ؟

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-3de96bc280.jpg

نــــوێــــژ وه‌ك گــه‌وره‌تــریـــن ئـــاســـوده‌یـــی

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-7dc926bf32.jpg

ڕۆژانه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌ پێنج جار نویژ ئه‌كه‌ین بێجگه‌ له‌ نوێژه‌ سونه‌ته‌كان ،،
وه‌ دوایی هه‌ر نوێژێك كه‌سانێ هه‌ن كه‌ دوعا ئه‌كه‌ن به‌به‌رده‌وامی وه‌ كه‌سانێكیش هه‌ن
كه‌مترین كات یا زۆرترین كات دوعا ئه‌كه‌ن ،، كردنی نوێژ گه‌وره‌ترین ڕێگایه‌ (وسیله‌)یه‌
كه‌ نزیكمان ئه‌كاته‌وه‌ له‌ خالقمان وه‌ ئاسوده‌یی هه‌میشه‌یمان پێئه‌به‌خشێت هه‌م
له‌م دونیا هه‌م له‌ودنیاش جێگایی ئاراممان پێ ئه‌به‌خشێت ،، به‌ڵام نوێژێك دوورمان
بخاته‌وه‌ له‌ هه‌موو شتێكی نه‌شیاو و ناشرین وه‌ بتوانین په‌یامی گه‌وره‌ و جوان
بگه‌یه‌نینه‌ خه‌ڵكی وه‌ ئاین وه‌ك به‌رزترین و ئاسوده‌ترین بناسێنین ،،
دوعاكردنیش له‌دوای نوێژه‌ فه‌رزه‌كان قبوڵه‌
به‌ڵام له‌كاتێكدا كه‌ دوعا كردنه‌كه‌ مه‌رجه‌كانی تێدابێت .


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-8e48de9c17.jpg

له‌ئێستایا ئه‌بینین یا ئه‌بیستین كه‌ كه‌سانێ هه‌ن نوێژه‌كانیان دوائه‌خه‌ن بێ هۆیه‌كی گونجاو ،،
كه‌ ئه‌مه‌ واده‌كات هێدی هێدی دووریان بخاته‌وه‌ له‌ خالق ، وه‌ هه‌م خۆشیان
به‌ره‌و ناڕه‌حه‌تی و نائارامی ئه‌ڕۆن وه‌ هه‌ست ئه‌كه‌ن زۆر بێتاقه‌تن زۆرترین كات ،،
نازانم كه‌ هی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نزیك نین له‌ خالقه‌وه‌ ،،
چون نزیك بون له‌خالق گه‌وره‌ترین ئاسوده‌یی یه‌ بۆ هه‌ردوودونیا ،،
چه‌ند لێی نزیك بینه‌وه‌ هێشتا هێنده‌كه‌مه‌ كه‌ هه‌ستئه‌كه‌ین هه‌ر لێی دوورین .


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-94546071dc.jpg

ئێستا باس له‌ جۆری كه‌سه‌كان ئه‌كه‌ین كه‌ چۆن نوێژیان دوائه‌خه‌ن ،،
بۆیه‌ ئه‌مه‌وێت باسی ئه‌وكه‌سانه‌بكه‌م چون له‌ئێستایا زۆرتر ئه‌وه‌ ئه‌بینرێت،،
تا هه‌ریه‌كمان بزانین هۆی چی یه‌ تا هه‌وڵی باشبوون بده‌ین ،،
وه‌ خالق یارمه‌تیمان بات هاوكاری و ڕێ نیشانده‌ری كه‌سانی دی بین.

كاسانێ هه‌ن خه‌ریكی خواردنن یا مه‌خژوڵن به‌ شتێكه‌وه‌ كاتێ كه‌ بانگ ئه‌دات
كوڕان ئه‌ڵێن ناچینه‌ مزگه‌وت دوایی كه‌ له‌نان خوارن بووینه‌وه‌ هه‌ڵئه‌سین نوێژه‌كانمان ئه‌كه‌ین ،،
كچانیش ئه‌ڵێن با كاره‌كان ته‌واوه‌ین دوایی ئه‌یكه‌ین نایه‌ڵین نوێژه‌كه‌مان بڕوات ... ،،
كه‌سانێكیش هه‌ن كه‌ خه‌ریكی كاریكن كه‌ زۆر گرنگه‌ ئه‌ڵێن :
با ته‌واوبین ئه‌وكات نوێژئه‌كه‌ین چ كوڕان چ كچان ،،
وه‌ كه‌سانێكیش هه‌ن له‌ ده‌ره‌وه‌ن ئه‌شزانن شوێنێك هه‌یه‌ كه‌ نوێژی تێدابكه‌ن
تا نوێژه‌كه‌یان دیرنه‌بێت یا نه‌چێت كه‌چی خۆیانی لێ ئه‌خلافێنن و ئه‌ڵێن :
كوره‌ پێش ئه‌وه‌ی نوێژه‌كه‌مان بڕوائه‌گه‌ینه‌وه‌ ماڵ ئه‌مه‌ كوڕان ،،
كچانیش هه‌مان شت ئه‌ڵێن به‌ڵام كچان ئه‌مه‌شیان هه‌یه‌ ئه‌ڵێن :
بابه‌ میكیاجه‌كانمان لێئه‌بێته‌وه‌ ده‌مووچاومان تێك ئه‌چن ئیتر ئه‌مه‌ ئه‌كه‌نه‌ موبوڕیر كه‌ زۆر نامه‌نتیقه‌ ،،
وه‌ هه‌ندێك له‌ كوڕن هه‌ن ناچن بۆ مهزگه‌وت به‌تایبه‌ت له‌ ڕۆژی هه‌ینی دی بۆ نویژی هه‌ینی ،،
هه‌ندێ شت ئه‌ڵێن كه‌ خۆیانی پێ ئه‌خڵافێنن هه‌رچه‌ند له‌ناخیشه‌وه‌ نامورتاحن ،،
به‌ڵام ناخیان بۆ ئه‌وه‌ ئیهمال ئه‌كه‌ن ،،
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ ئاماژه‌م پێدا كه‌سانیش هه‌ن كه‌
له‌ڕاده‌باشن وه‌ هیچ كات ئاماده‌نین كه‌ نوێژیان دوابخه‌ن
وه‌ ئه‌چنه‌ مزگه‌وت وه‌ ڕۆژی هه‌ینی ئه‌چن بۆ نوێژی هه‌ینی
وه‌ به‌مه‌ ئاسوده‌یی خۆیان به‌ده‌ست هێناوه‌ به‌ڵام به‌گه‌وره‌یی جوانی .


وه‌رن پێكه‌وه‌ هه‌وڵده‌ین له‌مڕۆوه‌ نوێژه‌كانمان دوانه‌خه‌ین وه‌ ناخمان ئاسوده‌ و مورتاحبكه‌ین ،،
وه‌ به‌رده‌وام هه‌وڵی به‌خته‌وه‌ری خۆمان و كه‌سانی دی بده‌ین ،،
وه‌ دوعاكانمان هه‌موان بگرێته‌وه‌ ،، خالق هاوكارمانبێت
ئیمانمان به‌هێز و عاقیبه‌ت خێربین وه‌  ئه‌و دنیامان ئاسوده‌تربێت بۆ مان ... امین ...


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-0cdf6642e7.jpg

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-54fc19be73.jpg

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-4fce09fd21.jpg

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-7ae8a7f986.jpg

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-46c1b189bd.jpg

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-5a483a4f81.jpg

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-0ad8107e50.jpg

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-3c4e64db60.jpg

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-c80d82348d.gif

** نــوســیــنــی : ڤــــیــــان **
** ڕۆحــــێـــكـــی دی بــــۆ كــــوردژیــــن **

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-c80d82348d.gif

Kurdzhin

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-92dc455286.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-12-05 14:54:20

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: ** ڕۆحـــی ئـــاســوده‌یـــی هه‌مــیــشــه‌یــت ئــه‌وێــت ؟ ؟ **

ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێ به‌رێزه‌که‌م بۆ بابه‌ته‌ جوانه‌کانت
زۆر ڕاسته‌ خۆهه‌ڵخه‌له‌تاندن یان خۆ ته‌ئخیر کردن له‌ نوێژه‌کاندا به‌ بیانوی جیا جیا زۆره‌
وه‌ک ئاماژه‌ت پێ داوه‌ هه‌مووی هه‌ن و ئه‌مانه‌ش زیاده‌یه‌کی تر
جارێ میوانم هه‌یه‌ ناتوانم
با ئه‌و ئیشه‌ ته‌واو بکه‌م ئێستا ئه‌یکه‌م
وه‌ڵا ده‌ستنوێژم نیه‌ تازه‌ دواهی ئه‌یکه‌م
چاوه‌رێی ئه‌و براده‌ره‌م هێت بۆلام
ئه‌مانه‌ موبه‌ریر بۆ دواخستنی نوێژ ...
به‌ڵام زۆر له‌وه‌ ناخۆشتر بیانووی مناڵانه‌ بۆ نه‌کردنی نوێژ ،( ترک الصلاة)
کاکه‌ جارێ مناڵین با تۆزێ گه‌وره‌ بین
وه‌ڵا جله‌کانم پیسه‌
به‌خوا تا ئه‌و ئیشه‌م جێ به‌جێ نه‌بێ نوێژ ناکه‌م
با انشاالله‌ ژن بێنم ئیتر نوێژ ئه‌که‌م
بۆ کچان .. با شو بکه‌م ئینجا نوێژ ئه‌که‌م
کوره‌ خوا به‌ره‌حمه‌
خوا نوێژی ئێمه‌ی بۆ چیه‌
ئه‌مانه‌و زۆری تریش که‌ خوا په‌نامان بات جگه‌ له‌ قسه‌ی بێ بناغه‌و مناڵانه‌ هیچی تر نیه‌
هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌م که‌سانه‌ بزانن ته‌مه‌نیان چه‌ندێکه‌و و که‌سی وه‌ک خۆیان و له‌ ته‌مه‌نی خۆیان نه‌بینیبێ که‌ مردوه‌و دونیای جێ هێشتوه‌
مردن هه‌میشه‌ وه‌ك سێبه‌ر به‌ سه‌رمانه‌وه‌یه‌ و که‌س نازانێ چۆن و که‌یی و له‌ کوێ به‌رۆکت ئه‌گری و بێ ئه‌وه‌ی بوارت بدات دڵت له‌ لێدان و
سیه‌کانت له‌ هه‌ناسه‌دان و چاوت له‌ نیگاکان و زمانت له‌ وته‌کان ئه‌وه‌ستێنێ ،
به‌و ئومێده‌ی پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ینه‌ ئه‌ لێواری مه‌رگه‌ که‌ دور نیه‌ چه‌ند ده‌قه‌یه‌کی تر نه‌بێ ، بگه‌رێینه‌وه‌ بۆ لای ئه‌و که‌سه‌ی که‌ دروستی کردوین
وه‌ سه‌ری به‌ندایه‌تیمانی بۆ دانه‌وێنین ، وه‌ خۆمان له‌ بێ باوه‌ڕان جیا بکه‌ینه‌وه‌ ، چونکه‌ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت ؛ نێوانی کوفر و ئیمان نوێژه‌
که‌واته‌ به‌ نوێژ کردن خۆت له‌ کوفر جیا بکه‌ره‌وه‌ ،

هه‌ر بژیت هاوری گیان به‌هیوای به‌رده‌وامی و نوسینی به‌پێزتر

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-12-05 15:56:28

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ** ڕۆحـــی ئـــاســوده‌یـــی هه‌مــیــشــه‌یــت ئــه‌وێــت ؟ ؟ **

ئه‌مانه‌ هه‌ندێ ئه‌و قسانه‌ی که‌ کوران به‌تایبه‌تی ده‌یکه‌ن
نا من ئێستا له‌ کۆلێژم دوای که‌ گه‌رامه‌وه‌ ده‌ی که‌م
ئێستا دونیا سارده‌ ناتوانم له‌ ده‌ره‌وه‌ نوێژ بکه‌م ئاخر سه‌رمامه‌
هاورێیه‌که‌م چاوه‌روانمه‌ ده‌بێت برۆم بۆلای که‌ هاتمه‌وه‌ نوێژه‌که‌م ده‌که‌م
بابرۆم نانه‌که‌م بخۆم زۆرم برسیه‌ دوای نوێژ ده‌که‌م
ئێستا له‌سه‌ر نێتم با ئه‌م کاره‌ ته‌واو بکه‌م پاشان نوێژه‌که‌م ده‌که‌م
به‌یانیان باشه‌ دایه‌ 5 ده‌قه‌یتر ئه‌خه‌وم دوای هه‌لده‌ستم نوێژه‌که‌م ده‌که‌م

ئه‌مانه‌ کۆمه‌لێک به‌هانه‌ی بێمانان که‌ ئێمه‌ به‌ هۆیانه‌وه‌ فێل له‌ خۆمان ده‌که‌ین و
نوێژه‌کانمان دره‌نگ ده‌که‌ین  خوایه‌ گیان یارمه‌تی هامو لایه‌کمان بده‌یت

یاخوا ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت ڤیان خان
به‌راستی بابه‌ته‌که‌ت زۆر جوان ه‌و زۆریش له‌ جێی خۆیه‌تی
به‌راستی ئه‌وشتانه‌ هه‌مو راستن و ئێمه‌ش هه‌مو ده‌زانین به‌لام خۆمانی لێگێل ده‌که‌ین
که‌چی هه‌موشی بۆ خۆمان زه‌ره‌ره‌
دوباره‌ ده‌ست خۆشیت لێده‌که‌م و  خوای گه‌وره‌ پاداشتت بداته‌وه‌

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-12-05 19:26:49

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsSafari

Re: ** ڕۆحـــی ئـــاســوده‌یـــی هه‌مــیــشــه‌یــت ئــه‌وێــت ؟ ؟ **

ده‌سته‌كانت خۆش به‌ڕیز خه‌مه‌ ،، مه‌منون بۆ وته‌كانت ،،خۆشحاڵبووم ،،
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی تۆش ئاماژه‌ت پێداوه‌ من كه‌میانم وتووه‌ ،،
تۆ بابه‌ته‌كه‌مت جوانتر و گه‌وره‌تر كرد ،،
ڕاسته‌ ئه‌وانی وتوته‌ به‌ڕاتی نازانم بۆ ئێمه‌ بیرناكه‌ینه‌وه‌ كه‌ بۆواین ،،
بۆ هه‌وڵناده‌ین كه‌ باشبین وه‌ گۆڕان له‌ژیانی خۆماندابكه‌ین وه‌ك ئه‌وه‌ی
كه‌ دوامان لێكراوه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ ،، تاخۆمان ئاسوده‌كه‌ین ،،
به‌ڵام به‌هیوام هه‌مووان باش بیربكه‌ینه‌وه‌و بگۆڕێین..
دووباره‌ ده‌سته‌كانت خۆش گیان بۆ وته‌كانت ،، به‌خته‌وه‌ربیت .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-12-05 20:58:02

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: ** ڕۆحـــی ئـــاســوده‌یـــی هه‌مــیــشــه‌یــت ئــه‌وێــت ؟ ؟ **

ده‌سته‌کانت خۆش بێت ڤیان خان سه‌رکه‌وتو بیت خوای گه‌وره‌ جه‌زای به‌ خێرت بداته‌وه‌
بۆ ئه‌و زه‌نگه‌ی که‌ کۆمه‌ڵێ که‌سانی پێ ووریا ده‌که‌یته‌وه‌ ، سه‌رکه‌وتو بیت
بابه‌تێکی پێویسته‌ وه‌ گرنگه‌ وه‌ زۆر جوان و ماناداره‌ ،
ده‌ستی کاکه‌ خه‌مه‌و کاکه‌ برواش خۆش بێت سه‌رنجه‌کانیان بابه‌ته‌که‌ی جوانتر کردووه‌ و ده‌وڵه‌مه‌ند تر کردووه‌
سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌مووان

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea95d9f356.jpg

نامۆبون حه‌سره‌تێکه‌ له‌ روئیا گۆرانیه‌که‌ مه‌رگی پێ ڕائه‌هێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-12-06 19:29:13

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsSafari

Re: ** ڕۆحـــی ئـــاســوده‌یـــی هه‌مــیــشــه‌یــت ئــه‌وێــت ؟ ؟ **

به‌ته‌كید ئه‌وه‌نه‌ی ئاماژه‌ت پێداوه‌ زۆر ڕاستن وه‌ له‌ لای كوڕان وه‌ كچان زۆرن ،،
له‌ئێستایا بوونی وه‌ها گرفتێ نه‌خوێندنه‌وه‌و وه‌ نزیك نه‌بوونه‌وه‌یه‌ له‌ ئاینی ئیسلام ،،
ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌ هه‌وڵده‌ین ئه‌وائه‌توانین كه‌ هه‌م خۆمان هه‌م ده‌وروبه‌ر باشكه‌ین،،
ده‌سته‌كانی تۆی به‌ڕێزیش خۆش كاك بڕوا ،، خۆشحاڵم به‌په‌یامت ،،
هیوام بۆت له‌ ژیانتا ته‌مه‌ن درێژ و عاقیبه‌ت خێرییه‌ اینشاءالله‌ .

ده‌سته‌كانی تۆی ئازیز خۆش لایه‌ گیان ،، خۆشحاڵم به‌په‌یامت ،،
هیوای ئاسوده‌ی و به‌ختوه‌ری هه‌میشه‌ت بۆ ئه‌خوازم ...
ئه‌خوازم هه‌موان بتوانین هه‌وڵده‌ین زۆر باشبین له‌ نوێژه‌كانماندا .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-12-13 09:00:12

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: ** ڕۆحـــی ئـــاســوده‌یـــی هه‌مــیــشــه‌یــت ئــه‌وێــت ؟ ؟ **

ده‌سته‌کانتان خۆش بێت خوا پاداشتان بداته‌وه‌
بابه‌تێکی خوان و گرنگت باسکردووه‌ و به‌به‌شداری هاوڕێیان جوانتر بووه‌

هه‌موویان ڕاستن، وه‌ هه‌مانه‌ ئه‌ڵێت جارێ له‌شم پیسه‌ با هه‌ینی دابێت خۆم ئه‌شۆم
ئینجا ده‌ست ئه‌که‌مه‌وه‌ به‌نوێژ کردن ئه‌مه‌ له‌ ڕه‌گه‌زی نێر وایه‌
هه‌مانه‌ ئه‌ڵێت با پیر بم ئه‌وجا نوێژ ئه‌که‌م له‌ کاتێکدا که‌ ئه‌بینێت
ژماره‌ی مردنی گه‌نجه‌کان له‌ ئێستایه‌ زۆر زۆرتر بووه‌ تاوای لێهاتووه‌ زیاتربێت
له‌ ئی پیره‌کان که‌چی خۆی خۆی هه‌ڵ ئه‌خه‌ڵه‌تێنێت و وائه‌زانێت ئه‌توانێت ده‌وروبه‌ر بڕوای پێ بکه‌ن که‌ ڕاست ئه‌کات
هه‌مانه‌ ئه‌ڵێت له‌گه‌ڵ خه‌لکی خراپ نابم دڵم پاکه‌ حه‌زم له‌ خراپه‌نیه‌ و دڵم پیس نیه‌
له‌کاتێکا که‌س دڵی له‌ دڵی پێغه‌مبه‌ر د.خ پاکتر نه‌بووه‌ و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی چاکتر نه‌بووه‌
له‌کاتێکا ئیلاه به‌و  گه‌وره‌ییه‌ی خۆیه‌وه‌ داوای کردووه‌ که‌ نوێژ بکه‌ن چونکه‌ خوا ئه‌زانێت که‌ چی بۆ مرۆڤ باشه‌ و چی خراپ
هه‌مانه‌ ئه‌ڵێت تاقه‌تم نیه‌ با نوێژی تربێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ی که‌م و ئه‌ی گێرمه‌وه‌
له‌ کاتێکا پێغه‌مبه‌ر د.خ فه‌رموویه‌تی: باشترینتان ئه‌وه‌ی نوێژه‌کانی له‌کاتی خۆیدا و به‌ڕێک و پێکی ئه‌نجام بدات
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا پێچه‌وانه‌که‌ی هه‌یه‌ که‌ نایه‌ڵن نوێژه‌کانیان له‌کاتی خۆی دوورتر بێت و زوو ئه‌یکه‌ن
به‌ڵام شتێکی زۆر زۆر گرنگ هه‌یه‌ که‌ ئاگادار بوونه‌ له‌نوێژه‌که‌ و بیر نه‌ڕۆیشتنه‌ بۆ شته‌ دونیه‌ویه‌کان

خوا پاداشتت بداته‌وه‌ ڤیان گیان
سه‌رکه‌وتوو و ئاسووده‌ بیت و به‌خته‌وه‌ر بیت له‌ ژیان

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Muslim (2010-12-13 19:00:23)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-12-13 15:21:55

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: ** ڕۆحـــی ئـــاســوده‌یـــی هه‌مــیــشــه‌یــت ئــه‌وێــت ؟ ؟ **

ده‌سته‌كانت خۆش بیت ڤیان گیان بۆ ئاماژه‌ پێدانی ئه‌و شتانه‌
به‌ڕاستی زۆر زۆر ڕاستن
ڕێگه‌ی هه‌موو بیانوویه‌كت لێگرتین به‌ بابه‌ته‌كه‌ت و په‌یامه‌ جوانه‌كانی هاوڕییانیشه‌وه‌
هیوادارم هه‌میشه‌ شاد و سه‌ركه‌وتوو بیت له‌ ژیاندا.....من هیچ ناڵیم

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-05-12 19:46:17

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsMSIE7

Re: ** ڕۆحـــی ئـــاســوده‌یـــی هه‌مــیــشــه‌یــت ئــه‌وێــت ؟ ؟ **

ده‌سته‌كانتان خۆش ،، خۆشحاڵم به‌په‌یامتان ،، به‌خته‌وه‌ربن ،،
ئه‌خوازم هه‌میشه‌ هه‌موو له‌كاتی خۆیی به‌باشی نوێژه‌كانمان بكه‌ین ،،
هیوای ته‌ندروست باشیش بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز و هاوڕێیانی یانه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net