❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژیانی پێغه‌مبه‌ر زه‌که‌ریا ( علیه‌ صلاه‌ و السلام )

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-06 19:45:03

ONE
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-13
دواترین سه‌ردان: 2012-08-17
په‌یامه‌كان: 198
WindowsXPOpera

ژیانی پێغه‌مبه‌ر زه‌که‌ریا ( علیه‌ صلاه‌ و السلام )

پێغه‌مبه‌ر زه‌که‌ریا ( علیه‌ صلاه‌ و السلام ) له‌ ئه‌ولادی پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمانه‌ ( علیه‌ صلاه‌ و السلام ) خوایی گه‌وره‌ کردی به‌ پێغه‌مبه‌ر له‌سه‌ر به‌نی ئیسرائیلیه‌کان و به‌ ته‌وارات و دین و شه‌ریعه‌تی  پێغه‌مبه‌ر موسا ( علیه‌ صلاه‌ و سلام )  ئامۆژگاری خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌کرد
به‌ هۆی دارتاشیه‌وه‌ خۆی ده‌ژیاند ، خوشکی دایکی حه‌زره‌تی مه‌ریه‌مه‌ ناوی ئیساع بوو ژنی بوو ، تا پێغه‌مبه‌ر زه‌که‌ریا ( علیه‌ صلاه‌ و السلام ) ته‌مه‌نی گه‌یشته‌ نزیکه‌ی 90 ساڵ مندالی نه‌بوو ، رۆژی یه‌ك دوو سه‌عات ده‌چۆ دوکانه‌که‌ی و دارتاشی ده‌کرد و باقیه‌که‌ی ده‌چۆه‌ مزگه‌وتی (( بیت المقدس )) خزمه‌تی ده‌کرد و عیباده‌تی خوایی گه‌وره‌ی ده‌کرد شه‌و دره‌نگ ده‌چۆوه‌ ماڵ
رۆژێك پێغه‌مبه‌ر زه‌که‌ریا ( علیه‌ صلاه‌ و السلام ) چو بۆ لای حه‌زره‌تی مه‌ریه‌مه‌ ته‌ماشای کرد خوای گه‌وره‌ له‌ غه‌یبه‌وه‌ رزقی بۆ ناردووه‌ و خوا هه‌رچی ئاره‌زوو بکا ده‌یکا و بیری له‌وه‌ش کرده‌وه‌ که‌ ئه‌و پیر بووه‌ وه‌جاخ کوێره‌ و له‌پاش مردنی ئه‌و که‌س نیه‌ ئامۆژگاری خه‌ڵکه‌که‌ بکا
ده‌ستی کرد به‌گریان و رووی کرده‌ ئاسمان و ده‌گریا و له‌ به‌ر خوا ده‌پارایه‌وه‌.
هه‌روه‌ک و خوایی گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ

٣  إِذۡ نَادَىٰ رَبَّهُ ۥ نِدَآءً خَفِيًّ۬ا

________________________________________
کاتێک له‌ (په‌رستگای خۆیدا) هانا و هاواری برد بۆ په‌روه‌ردگاری به‌په‌نهانی.
ا.
٤  قَالَ رَبِّ إِنِّى وَهَنَ ٱلۡعَظۡمُ مِنِّى وَٱشۡتَعَلَ ٱلرَّأۡسُ شَيۡبً۬ا وَلَمۡ أَڪُنۢ بِدُعَآٮِٕكَ رَبِّ شَقِيًّ۬ا
________________________________________
وتی: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی من ئێسکه‌کانم لاواز بوون و قژی سه‌رم هه‌ر هه‌مووی سپێتی دایگرتووه‌، به‌ڵام من هه‌رگیز له‌ دوعاو پاڕانه‌وه‌م له‌ زاتی تۆ نائومێد نه‌بووم و (ده‌ستت نه‌ناوه‌ به‌ڕوومه‌وه‌).


٥  وَإِنِّى خِفۡتُ ٱلۡمَوَٲلِىَ مِن وَرَآءِى وَڪَانَتِ ٱمۡرَأَتِى عَاقِرً۬ا فَهَبۡ لِى مِن لَّدُنكَ وَلِيًّ۬ا
________________________________________
به‌ڕاستی من له‌وه‌ ترساوه‌م که‌ خزم و خوێشان عه‌شره‌ت دوای مردنم سه‌گه‌ردان بن، (چونکه‌ که‌سێکی وایان تیادا به‌دی ناکه‌م که‌ شایسته‌ی گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت بێت، خۆت ده‌زانیت) خێزانکه‌شم منداڵی نابێت، بۆیه‌ داواکارم له‌ له‌به‌خششی خۆت به‌هره‌وه‌رم بکه‌ و منداڵێکم پێ ببه‌خشیت که‌ بتوانێت جێگه‌ی من بگرێته‌وه‌.

٦  يَرِثُنِى وَيَرِثُ مِنۡ ءَالِ يَعۡقُوبَ ۖ وَٱجۡعَلۡهُ رَبِّ رَضِيًّ۬ا

________________________________________
تا میراتی پێغه‌مبه‌رایه‌تی من و نه‌وه‌ی یه‌عقوب وه‌رربگرێت، هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگارا بیکه‌ به‌که‌سێکی وا، که‌تۆش و به‌نده‌ چاکه‌کانیشت لێی ڕازی بن (ئه‌وه‌نده‌ چاکه‌کارو چاکه‌خوازو دیندار بێت).


٧  يَـٰزَڪَرِيَّآ إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَـٰمٍ ٱسۡمُهُ ۥ يَحۡيَىٰ لَمۡ نَجۡعَل لَّهُ ۥ مِن قَبۡلُ سَمِيًّ۬ا
________________________________________
خوای گه‌وره‌ نزاکه‌ی گیراکردو فه‌رمووی: ئه‌ی زه‌که‌ریا به‌ڕاستی ئێمه‌ مژده‌ت ده‌ده‌ینێ به‌وه‌ی که‌ کوڕێکت پێ ده‌به‌خشین و ناویشی - یه‌حیا - یه‌، پێش ئه‌و که‌سمان هاوناوی ئه‌و نه‌کردووه‌.


٨  قَالَ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِى غُلَـٰمٌ۬ وَڪَانَتِ ٱمۡرَأَتِى عَاقِرً۬ا وَقَدۡ بَلَغۡتُ مِنَ ٱلۡڪِبَرِ عِتِيًّ۬ا
________________________________________
زه‌که‌ریا وتی: په‌روه‌ردگارا به‌ چ شێوه‌یه‌ک کوڕم پێ ده‌به‌خشیت، له‌کاتێکدا هاوسه‌ره‌که‌شم منداڵی نابێت و منیش گه‌یشتوومه‌ته‌ ئه‌وپه‌ڕی پیری و په‌ککه‌وته‌یی (به‌ڵام هه‌موو شت لای تۆ ئاسانه‌).‌

٩  قَالَ كَذَٲلِكَ قَالَ رَبُّكَ هُوَ عَلَىَّ هَيِّنٌ۬ وَقَدۡ خَلَقۡتُكَ مِن قَبۡلُ وَلَمۡ تَكُ شَيۡـًٔ۬ا
________________________________________
وتی: په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ بڕیاری داوه و‌ فه‌رمووشیه‌تی ئه‌وکاره‌ لای من زۆر ئاسانه‌، به‌ڕاستی پێش تریش تۆم دروستکردووه، وه‌نه‌بێت شتێکت بوو بیت (نه‌ ناوت هه‌بووه‌ نه‌ بوون) ...‌


١٠  قَالَ رَبِّ ٱجۡعَل لِّىٓ ءَايَةً۬‌ۚ قَالَ ءَايَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ ٱلنَّاسَ ثَلَـٰثَ لَيَالٍ۬ سَوِيًّ۬ا
________________________________________
زه‌که‌ریا وتی: په‌روه‌ردگارا نیشانه‌یه‌کم پێ ببه‌خشه‌ تا‌دڵنیابم، که‌ ئه‌و مژده‌یه‌ هاتۆته‌دی، خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: نیشانه‌و به‌ڵگه‌ت ئه‌وه‌یه‌ (له‌سه‌ر بوونی ئه‌و کوڕه‌) که‌ تۆ ناتوانیت سێ شه‌وی ته‌واو (به‌ ڕۆژه‌کانیه‌وه‌) قسه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا بکه‌یت!


١١  فَخَرَجَ عَلَىٰ قَوۡمِهِۦ مِنَ ٱلۡمِحۡرَابِ فَأَوۡحَىٰٓ إِلَيۡہِمۡ أَن سَبِّحُواْ بُكۡرَةً۬ وَعَشِيًّ۬ا
________________________________________
(ئه‌وسا دوای دڵنیابوون) له‌ په‌رستگاکه‌ی هاته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ناو قه‌ومه‌که‌ی و ئاماژه‌ی بۆ کردن (که‌ له‌ به‌رامبه‌ر نازو نیعمه‌ت و به‌خششه‌کانی خواوه‌) به‌یانیان و ئێواران ته‌سبیحات و ستایش بکه‌ن.

له‌ پاش 9 مانگ و 9 رۆژ واته‌ به‌ 6 مانگ له‌ پێش له‌ دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر عیسا ( علیه‌ صلاه‌ و السلام )
پێغه‌مبه‌ر یه‌حیا ( علیه‌ صلاه‌ و السلام ) له‌ دایك بوو
کاتێك خوای گه‌وره‌ ئه‌مری به‌ مه‌لائیکه‌ی به‌رێز جوبرائیل ( علیه‌ الصلاه‌ والسلام ) کرد که‌ بچی فوویه‌ك له‌سه‌ر چاو و ده‌می حه‌زره‌تی مه‌ریه‌مه‌ بکا . به‌م جۆره‌ حه‌زره‌تی مه‌ریه‌مه‌ دووگیان بوو پاش 9مانگ 9 رۆژ پێغه‌مبه‌ر عیسا ( علیه‌ الصلاه‌ و السلام )
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌زره‌تی زه‌که‌ریا ئاگاداری حه‌زره‌تی مه‌ریه‌مه‌ی ده‌کرد و ئه‌و نه‌بێ که‌س مافی ئه‌وه‌ی نه‌بوو هات و چۆی بکات جووله‌که‌کان بوختانیان بۆ پێغه‌مبه‌ر زه‌که‌ریا ( علیه‌ صلاه‌ و السلام ) کرد له‌ناو خۆی ده‌یان گووت : چۆن ئافره‌تێك پیاو نه‌چێته‌ لای منداڵی ده‌بێ ؟
له‌ کۆتایی بریاریاندا بیکوژن ، پێغه‌مبه‌ر زه‌که‌ریا ( علیه‌ صلاه‌ و السلام ) که‌ هه‌واڵی زانی ئه‌ویش ڕای کرد ئه‌وانیش دوایی که‌وتن تا گه‌یشته‌ بن دارێك به‌ ئه‌مری خوا داره‌که‌ به‌ ده‌نگ هات و گوتی : وه‌ره‌ ناوم ، خه‌ڵکه‌که‌ زۆر له‌دوایی گه‌ران نه‌یان دیته‌وه‌ شه‌یتان خۆی برده‌ سه‌ر شکلی پیره‌مێردێك و گوتی : ئه‌وه‌ نازانم زه‌که‌ریا ساحیره‌ به‌ سیحر چۆته‌ ناو ئه‌و داره‌ و خۆی شاردۆته‌وه‌؟
مشارێك بهێنن بۆ دڕۆ و ڕاستیان داره‌که‌ ببرن بۆتان ئاشکرا ده‌بێ که‌ راست ده‌که‌م یان نا ؟ مشاریان هێناو داره‌که‌یان داهێنا و مشاره‌که‌ گه‌یشته‌ سه‌ر سه‌ری هه‌ناسه‌یه‌کی هه‌ڵکێشا و هاواری کرد ، له‌وکاته‌ به‌ ئه‌مری خوا حه‌زره‌تی جوبرائیل نازڵ بوو فه‌رمووی : ئه‌ی زه‌که‌ریا خوایی گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ : قسه‌م به‌ گه‌وره‌ی خۆم ئه‌گه‌ر هه‌ناسه‌یه‌کی دی هه‌ڵکێشێ و هاواره‌کی دی بکا ناوی له‌ دیوانی پێغه‌مبه‌ران ره‌شده‌که‌مه‌وه‌ ، بۆ ئه‌و نه‌ی ده‌زانی که‌ من په‌نا هه‌نده‌ی هه‌موو عاله‌مم؟ بۆ په‌نای بۆ ئه‌و داره‌ برد که‌ هیچی به‌ ده‌ست نیه‌ ؟
پێغه‌مبه‌ر زه‌که‌ریا  ( علیه‌ صلاه‌ و السلام ) که‌ ئه‌وه‌ی بیست دانی به‌خۆی گرت و تا له‌گه‌ڵ داره‌که‌ به‌ مشار دووله‌تیان کرد نه‌شی گوت : وه‌ی
ئه‌مه‌ش له‌ ته‌مه‌نی 130 ساڵی بوو

سه‌رچاوه‌ . کتێبی ژیانی پێغه‌مبه‌ران

Kurdzhin
خوايه من ستةمم له نةفسى خوم كردووه ستةميكى زورو كةس له كوناهو تاوان خوش نابيت جكه له زاتى تو,ساخوايه ليم خوش ببه بةليخوشبونى خوت و رةحمم بى بكه ,بةراستى خوت ليبورده و بةخشندةيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net