❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پاک بوونه‌وه‌ی نه‌فس (ته‌زکیه‌ی نه‌فس)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-07 21:44:01

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

پاک بوونه‌وه‌ی نه‌فس (ته‌زکیه‌ی نه‌فس)

بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ
ئێمه‌ وه‌لو موسڵمان له‌دونیایه‌کا ئه‌ژین که‌پره‌ له‌گوناح وسه‌رپێچی کردن بۆیه‌ هه‌موو که‌سێک پیویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ نه‌فسی خۆی پاک کاته‌وه‌و بیڕازێنێته‌وه‌ به‌کرداری چاک وبه‌رزو پیشکه‌شی خوای گه‌وره‌ بکات .
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-c5173d7679.jpg
نوسینی / سایتی قه‌ڵای ئیسلام
ئێمه‌ وه‌لو موسڵمان له‌دونیایه‌کا ئه‌ژین که‌پره‌ له‌گوناح وسه‌رپێچی کردن بۆیه‌ هه‌موو که‌سێک پیویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ نه‌فسی خۆی پاک کاته‌وه‌و بیڕازێنێته‌وه‌ به‌کرداری چاک وبه‌رزو پیشکه‌شی خوای گه‌وره‌ بکات .
پاک کردنه‌وه‌ی نه‌فس واته‌: نزیک بوون له‌خوای گه‌وره‌ ،واته‌ :هه‌ڵبژاردنی ڕێبازی پێغه‌مبه‌ر (دروودو سه‌لامی خوای لێبێت) ، واته‌ :دووربوون له‌ده‌ریای تاوان جابا ئێمه‌ش بگه‌ڕیینه‌وه‌ سه‌ر رێبازی پێغه‌مبه‌ر (دروودو سه‌لامی خوای لێبێت)وخۆمان بڕازێنینه‌وه‌ به‌و ره‌وشت وکردارانه‌ی ئه‌بنه‌ هۆی نزیک بوونه‌وه‌مان له‌خوای گه‌وره‌ تادونیاو قیامه‌ت به‌ده‌ست بێنین وله‌هه‌ر دووکیاندا سه‌رکه‌وتوو وسه‌ربه‌رز بین،بۆیه‌ به‌پشتیوانی خوای گه‌وره‌و باڵاده‌ست ئێمه‌ش که‌میک له‌سه‌ر پاک کردنه‌وه‌ی نه‌فس (ته‌زکیه‌ی نه‌فس) ئه‌دوێین وچه‌ند خاڵێکیش باس ده‌که‌ین که‌ده‌بنه‌ هۆی ته‌زکیه‌ی نه‌فس ...
-- پێناسه‌ی ته‌زکیه‌:
ووشه‌یه‌کی قوڕئانیه‌ به‌چه‌ندین صیغه‌ له‌قوڕئاندا هاتووه‌ ،وه‌کورته‌ی ماناکه‌ی بریتیه‌ له‌ (پاکوو پوخته‌ بوون)یان به‌واتایه‌کی ساده‌ ته‌زکیه‌ بریتیه‌ له‌ (چاکی وپاکی)
- ته‌زکیه‌ بوونی نه‌فس : واته‌ پاککردنه‌وه‌ی نه‌فس له‌ خوو وخه‌سڵه‌تی پیس ، وه‌ڕازاندنه‌وه وپێگه‌یاندنیه‌تی به‌هۆی کرداری چاک وپاک وپه‌سند .
گرنگی ته‌زکیه‌ی نه‌فس :-
1-یه‌کێکه‌ خوای گه‌وره‌ له‌قورئانی پیرۆزدا له‌چوار شوین ئه‌رکی پیغه‌مبه‌ری (دروودو سه‌لامی خوای لیبێت) له‌ناو ئومه‌ته‌که‌ی له‌جوار شت کۆکردۆته‌وه‌ :-
أ-خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ : [[رَبَّنَا وَابْعَثْ فِيهِمْ رَسُولاً مِّنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِكَ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَيُزَكِّيهِمْ إِنَّكَ أَنتَ العَزِيزُ الحَكِيمُ{129}البقرة]]
واته‌ )خوایه‌ له‌ناو نه‌وه‌کانمدا پێغه‌مبه‌ریک بنێره‌ له‌خۆیان ئایه‌ته‌کانی تۆیان به‌سه‌ردا بخوینێته‌وه‌ وقوڕئان وداناییان فێربکات وپاکیان بکاته‌وه‌ بێگومان هه‌رتۆی به‌توانای دانا)
ب-[[كَمَا أَرْسَلْنَا فِيكُمْ رَسُولاً مِّنكُمْ يَتْلُو عَلَيْكُمْ آيَاتِنَا وَيُزَكِّيكُمْ وَيُعَلِّمُكُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَيُعَلِّمُكُم مَّا لَمْ تَكُونُواْ تَعْلَمُونَ{151}البقرة]]
واته‌ (وه‌ک ڕه‌وانه‌مان کرد پێغه‌مبه‌ریک له‌ناوتاندا پێغه‌مبه‌رێک له‌خۆتان که‌ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌تان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه‌ وه‌پاکتان بکاته‌وه‌ وه‌فێرتان کات قوڕئان ودانایی ،فێرتان کات ئه‌و شتانه‌ی که‌نه‌تان ده‌زانی )
ج-[[لَقَدْ مَنَّ اللّهُ عَلَى الْمُؤمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولاً مِّنْ أَنفُسِهِمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِن كَانُواْ مِن قَبْلُ لَفِي ضَلالٍ مُّبِينٍ{164}آل عمران]]
واته‌ (سوێند بێ بێگومان خوا چاکه‌و منه‌تی نا به‌سه‌ر برواداراندا کاتێ که‌ڕه‌وانه‌ی کرد له‌ناویاندا فروستاده‌و نێر راوێک له‌خۆیان که‌ ده‌یخوێنێته‌وه‌ به‌سه‌ریاندا به‌ڵگه‌کانی وپاک وخاوینیان ده‌کاته‌وه‌ وه‌ قورئان وفه‌رمووده‌یان فێرده‌کات ئه‌گه‌رچی ئه‌وان له‌پیشدا له‌گومڕاییه‌کی روون وئاشکرا بوون)
د-[[هُوَ الَّذِي بَعَثَ فِي الْأُمِّيِّينَ رَسُولاً مِّنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِن كَانُوا مِن قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ{2}الجمعة]]
واته‌ (خوا ئه‌و زاته‌یه‌ که‌ناردوویه‌تی له‌ناو نه‌خوینده‌واراندا پێغه‌مبه‌رێک له‌خۆیان ده‌خوینێته‌وه‌ به‌سه‌ریاندا نیشانه‌کانی خواپاکیان ده‌کاته‌وه‌ قورئان وفه‌رمووده‌یان فێرده‌کات هه‌رچه‌ند ئه‌وان له‌مه‌و پیش له‌گومڕایه‌کی ئاشکرا دابوون)
له‌و ئایه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه‌ خوای گه‌وره‌ چه‌ند ئه‌رکێکی پیغه‌مبه‌ری (دروودو سه‌لامی خوای لیبێت)دیارکردووه‌ له‌وانه‌ پاک کردنه‌وه‌ی ئومه‌ته‌که‌یه‌تی .
2-به‌هۆی ته‌زکیه‌وه‌ ئینسان ،سه‌رکه‌وتن وسه‌ربه‌رزی دونیاو قیامه‌ت به‌ده‌ست دێنێ ،خوای گه‌وره‌ له‌قوڕئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێ :
[[وَنَفْسٍ وَمَا سَوَّاهَا{7} فَأَلْهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقْوَاهَا{8} قَدْ أَفْلَحَ مَن زَكَّاهَا{9} وَقَدْ خَابَ مَن دَسَّاهَا{10}الشمس]]
واته‌ :( وه‌سویند به‌نه‌فس وئه‌وه‌ی ریک وپیک به‌دی هێناوه‌، ئینجا به‌سروشت ئاگاداری کرد به‌ به‌دکاری وپاریزگاری خۆی،به‌ڕاستی رزگاری بوو ئه‌و که‌سه‌ی که‌نه‌فسی خۆی پاک کرده‌وه‌، بێگومان نائومید بوو ئه‌و که‌سه‌ی که‌نه‌فسی خۆی به‌گوناه وون وتاوانبارکرد).
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ :[[ قَدْ أَفْلَحَ مَن تَزَكَّى{14}الاعلی]]
واته‌ :(به‌راستی سه‌رفراز بوو ئه‌وه‌ی که‌خۆی پاک کرده‌وه‌ ).
3-ئه‌و ئینسانانه‌ی که‌خاوه‌نی ته‌زکیه‌یه‌ ئه‌وا له‌شوین که‌وتنی شه‌یتان وکرداره‌ خراپ ونه‌شیاوه‌کان پاریزراو ده‌بێ ).
4-هه‌موو ئینسانیک ته‌زکیه‌ی پێویسته‌ چ موسڵمان بێت یان کافر،که‌سی موسڵمان پێویستی به‌ته‌زکیه‌ هه‌یه بۆزیادکردنی تاحه‌ت ونزیک بونه‌وه‌ له‌خوای گه‌وره‌ ،خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ :[[ عَبَسَ وَتَوَلَّى{1} أَن جَاءهُ الْأَعْمَى{2} وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّهُ يَزَّكَّى{3}عبس]]
واته‌ :(رووی گرد کردوو پشتی هه‌ڵکرد، که‌کوێرێک هاته‌ لای ،تۆچوزانیت؟به‌ڵکو ئه‌و بیه‌وێت پاک ببێته‌وه‌ ).
مه‌به‌ست له‌م کوێره‌ عبدالله‌ کوری ئوم مه‌کتوم)ه‌ که‌هاته‌لای پێغه‌مبه‌ر (روودی خوای لێبێت )،وه‌مه‌به‌ستی ته‌زکیه‌ کردنی (ابن ام مکتوم‌) زیاد کردنی ته‌قواو ئیمانیه‌تی .
وه‌که‌سی کافر وبێدینیش ته‌زکیه‌یان پێویسته‌ بۆفڕێدانی کوفرو شیرک ونیفاق ،بۆئه‌وه‌ی خۆی بڕازینێته‌وه‌ به‌ئیمان وته‌وحید ،خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموی :[[أَمَّا مَنِ اسْتَغْنَى{5} فَأَنتَ لَهُ تَصَدَّى{6} وَمَا عَلَيْكَ أَلَّا يَزَّكَّى{7}عبس]]
واته‌ :(که‌چی ئه‌وی خۆی بێنیاز ده‌زانێ ،تۆرووی تیده‌که‌ی ،وه‌هیچ له‌سه‌رتۆ نیه‌ ئه‌و بێبڕوایه‌ خۆی پاک نه‌کاته‌وه‌ ).
--ته‌زکیه‌ دوو سیفات به‌ئینسان ده‌به‌خشێ :-
واته‌ ئه‌و ئینسانه‌ی خاوه‌نی ته‌زکیه‌یه‌ دوو سیفاتی هه‌یه‌ (خاوه‌نی دوو سیفه‌ته‌)
1- سیفه‌تی ده‌ریا 2- سیفه‌تی ڕووناکی

1- سیفه‌تی ده‌ریا
أ –ده‌ریا پیسی قه‌بوڵ نیه‌ ،هه‌ر کاتێ ماسی مرد فڕیی ده‌داته‌ ده‌ره‌وه‌ یان شتی پیس فڕی ده‌دات ،ئه‌و که‌سه‌ی خاوه‌نی ته‌زکیه‌یه‌ دووره‌ له‌پیسی واته‌ خۆی ئه‌پاریزێ له‌هه‌موو گوناح وتاوانیک که‌واته‌ که‌سێکی پاکه‌ .
ب- ده‌ریا چاودیرو حه‌ره‌سی نیه‌ له‌گه‌ل ئه‌مه‌شا ترسناکه‌ ئه‌گه‌ر بجیته‌ سه‌ر ده‌ریا هه‌یبه‌ت وسافی ده‌ریا ترسێک ئه‌خاته‌ ناخته‌وه‌ که‌واته‌ که‌سی خاوه‌ن ته‌زکیه‌ ئه‌م سیفه‌تی ده‌ریای هه‌یه‌ خۆی له‌هیج شت وکه‌سێ ناترسێ جگه‌له‌ خوای گه‌وره‌ که‌چی هه‌موو خه‌ڵک ڕێزی ئه‌گرن وله‌لای خه‌ڵک که‌سیکی گه‌وره‌وخۆشه‌ویسته‌.
ج- ده‌ریا به‌خشه‌ره‌ ،ئه‌گه‌ر له‌دووری ده‌ریا بیرێک هه‌ڵکه‌نی ئه‌وا ئاوت پێده‌دات ئه‌و ئاوه‌ ئاوی ده‌ریایه‌ ،ئینسانی ته‌زکیه‌دار وه‌کو ئه‌م ده‌ریایه‌ وایه‌ خێری بۆده‌ورو به‌ری هه‌یه‌ له‌هه‌ر شوێنێک بێت مایه‌ی خێرو به‌ره‌که‌ته‌ .
2- سیفه‌تی رووناکی
أ‌- رووناکی که‌س نیه‌ ڕێی پێ بگرێ ،ئینسانی ته‌زکیه‌ دار وه‌کو ئه‌م ڕووناکیه‌ وایه‌ کاتێ که‌خۆی پاک کرده‌وه‌و بۆخوای گه‌وره‌ خۆی یه‌ک لا کرده‌وه‌ بۆگه‌یاندنی په‌یامی خواو ئه‌و ئه‌رکه‌ی له‌سه‌ریه‌تی به‌رگه‌ی هه‌موو ئازارو ناخۆشیه‌ک ده‌گرێت ،هیچ که‌س ناتوانێت به‌هه‌رشتێ ڕێگای لێبگرێ .
ب‌- هه‌رکاتێ چرایه‌کت پێ بوو ناتوانی به‌خه‌ڵکی نه‌ده‌یت ،ئه‌گه‌ر تۆله‌ژوورێک بیت وه‌چه‌ند که‌ست له‌گه‌ڵدابن تۆمۆمێک دابگیرسێنی ناتوانی ڕووناکی مۆمه‌که‌ ته‌نها بۆخۆت بێت به‌ڵکو مۆمه‌که‌ ڕووناکی ده‌داته‌ ده‌ورو به‌ره‌که‌شت ،که‌واته‌ ئینسانی ته‌زکیه‌ دار وه‌کو ئه‌م مۆمه‌ وایه‌ ئه‌گه‌ر خاوه‌نی زانست یان سه‌روه‌ت وسامان یان خاوه‌نی هه‌رشتێکی تر بوو ناتوانێت نه‌یبه‌خشێت جونکه‌ ته‌زکیه‌که‌ وای لێده‌کات که‌وا خێری هه‌بێت بۆده‌ورو به‌ری هه‌روه‌ک مۆمه‌که‌ .

-- ئه‌و خاڵانه‌ی واده‌که‌ن که‌وا ئینسان ته‌زکیه‌ی هه‌بێ ؛
زۆرن ئه‌و خاڵانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی ته‌زکیه‌ بۆئینسان به‌ڵام ئیمه‌ چه‌ند خاڵێک باس ده‌که‌ین ؛
1- حه‌ز له‌ئاخیره‌ت بوون ودونیا به‌که‌م گرتن !
هه‌ر هه‌وڵێکت له‌دونیا بابۆ به‌ده‌ست هێنانی سه‌ربه‌رزی ئاخیره‌ت بێ ،چونکه‌ ئه‌گه‌ر تۆئامانجی سه‌ره‌کیت ئاخیره‌ت بوو ئه‌وا هه‌موو هه‌وڵی دونیات بۆبه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ئامانجه‌یه‌ به‌ده‌ست هێنای ئه‌و ئامانجه‌ش نزیک بوونه‌وه‌یه‌ له‌خواو ڕیبازی پیغه‌مبه‌ر(درودی خوای لێبێت) .
2- چاو ساغ ورێنیشانده‌رێکت هه‌بێت !
بۆنمونه‌ هاوڕێیه‌تی که‌سی وابکه‌ که‌خاوه‌نی ته‌زکیه‌ بن ئه‌وان بکه‌ به‌ مامۆستای خۆت ،بۆئه‌وه‌‌ی توشی هه‌ر ڕێ لاریه‌ک هاتی ئه‌وا ئه‌وان ده‌ستت بگرن وهۆشیارت که‌نه‌وه‌ .
3- دانیشتن له‌گه‌ڵ نه‌فس ولێپرسینه‌وه‌ی !
ڕۆژانه‌ له‌گه‌ل خۆت دانیشی وسه‌رمژێری گوناهه‌کانت بکه‌ی ئه‌گه‌ر سه‌رژمێری گوناهه‌کانت کردو لێپرسینه‌وه‌ت له‌سه‌ر کرد ئه‌وا ئاگابوونه‌ له‌گوناهه‌کان وئه‌بێته‌ هۆی ته‌وبه‌ کردن .
4- زۆر یادکردنی خواو جێبه‌جی کردنی فه‌رمانه‌کانی ئه‌مه‌ش له‌جه‌ند خاڵیک کۆده‌بێته‌وه‌ ؛
أ‌- قورئان خوێندن -
به‌رنامه‌یه‌کت هه‌بێ که‌وا ڕۆژانه‌ قوڕئان بخوێنی ئه‌گه‌ر ته‌نها ئایه‌تێکیش بێت .
ب‌- نویژی جه‌ماعه‌ت –
هه‌تا له‌توانات داهه‌بێ نوێژه‌کانت به‌جه‌ماعه‌ت بکه‌ وجه‌ماعه‌ته‌کان نه‌فه‌وتێنی چونکه‌ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێبێ)ده‌فه‌رموێ ؛
عبدالله کوڕی مسعود‌ (ره‌زای خوای لێبێت )ده‌ڵێ: ئێمه‌ خۆمان وادیوه‌ که‌س له‌نوێژ دوانه‌ده‌که‌وت مه‌گه‌ر مونافیقێ که‌نیفاقه‌که‌ی زانرابێ ،یان نه‌خۆش ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیش بوایه‌ دووپیاو ده‌ستیان ده‌گرت تابێت بۆنوێژ،ئینجا ووتی :پیغه‌مبه‌ری خوا (دروودی خوای لیبیت) ڕێگای هیدایه‌تی فێرکردین ،یه‌کێک له‌ڕیگاکانی هیدایه‌ت نویژ کردنه‌ له‌و مزگه‌وته‌ی بانگی تێداده‌درێت .[[ رواه/ مسلم_--_ بخاری]]
ج- به‌ڕۆژی بوونی سونه‌ت ئه‌گه‌ر ساڵی یه‌ک ڕۆژیش بێت .
د- شه‌و نوێژ کردن ئه‌گه‌ر مانگی یه‌ک جاریش بێت .
و- زکر کردنی ڕۆژانه‌ ....

سه‌رچاوه‌ی:: ئاڵتون

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9e4c3596f8.gif

خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-12-08 14:47:04

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: پاک بوونه‌وه‌ی نه‌فس (ته‌زکیه‌ی نه‌فس)

dastt  xosh  bet  gyan  bo am  babta jwana u  ba swda  hiwe brdawam  bwnt bo axwazm

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-12-08 21:31:51

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: پاک بوونه‌وه‌ی نه‌فس (ته‌زکیه‌ی نه‌فس)

سپاس گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net