.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















سلا و (هه‌ر گوڵێك به‌جۆرێك گوزارشت له‌خانمان ده‌كات
خانمان به‌گوڵێكی كراوه ناوده‌برێن كاتێك له‌خۆشه‌ویستیدا ده‌بن له‌بارێكیشدا كه دڵته‌نگ‌و خه‌مبارن به‌گوڵی سیس هه‌ڵوه‌ریو ناوده‌برێن، به‌ڵام ڕسته‌ی خۆشه‌ویستی لای نوسه‌ران‌و ئه‌دیبان هه‌رگیز كۆتایی نایه‌ت، ئه‌مه‌ی خواره‌وه بیروباوه‌ڕی فه‌ڕه‌نسییه‌كانه ده‌رباره‌ی گوڵ‌و ئافره‌ت كه پێیانوایه هه‌ر خانمێك گوڵێكی ده‌گمه‌نه پێویسته شی بكرێته‌وه‌و بۆنێكی خۆشی لێ دروست بكرێت تا ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ئه‌و بۆنه هه‌ڵمژێت:
1. گوڵی ڕه‌نگ سپی: ئافره‌تێكی دڵپاكه، پاك‌و خاوێنی خۆی‌و ماڵه‌كه‌ی به‌باشی ڕاده‌گرێت، سروشتێكی ئاشكرا‌و هه‌ڵسوكه‌وتی بێپێچوپه‌نای هه‌یه.
2. گوڵی ڕه‌نگ زه‌رد: ئافره‌تێكه غیره‌ی زۆره‌و ده‌مارگیره، زۆر زوو بڕیار له‌سه‌ر شته‌كان ده‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشوه‌خت دڵنیابێت.
3. گوڵی ڕه‌نگ سه‌وز: به‌سۆزه، زۆر چالاك‌و گه‌شبینه‌و خه‌یاڵێكی فراوانی هه‌یه، هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی سروشتین.
4. گوڵی ڕه‌نگ سوور: ئافره‌تێكی ناڕازییه، به‌ئاسانی نا‌توانیت بڕوای پێبهێنیت‌و تێگه‌یشتن لێی زۆر زه‌حمه‌ته، به‌ڵام سروشتێكی شادمانی هه‌یه، ژیانی خۆشده‌وێت‌و زۆر ڕۆمانسییه.
5. گوڵی ڕه‌نگ مۆر: ئافره‌تێكه خاوه‌نی سروشتێكی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، زۆر پارێزگاری له‌نهێنییه‌كانی ده‌كات، تاڕاده‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌سته به‌كولتوره‌وه.
6. گوڵی ڕه‌نگ پرته‌قاڵی: سروشتی خۆشده‌وێت‌و زوو له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌شێكدا خۆی ده‌گونجێنێت، به‌پرشنگی خۆر شادمان ده‌بێت‌و به‌وه‌رزی پایز خه‌مگین ده‌بێت، زیره‌ك‌و تێگه‌یشتووه.
7. گوڵی ڕه‌نگ په‌مه‌یی: تاڕادده‌یه‌كی زۆر نه‌رم‌و نیان‌و ڕۆمانسییه، ژیانی خۆشده‌وێت، گه‌شبین‌و چالاكه.
8. گوڵی ڕه‌نگ قاوه‌یی: ئه‌مه ڕه‌نگێكی كه‌مه له‌نێو گوڵه‌كاندا، ئافره‌تێكی خه‌یاڵاوی، هێمن، ئاشتیخوازه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆشده‌وێت كه له‌چوارده‌وری ده‌ژین، به‌سۆزه.
رووكةش


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه