.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












ئەگەر دەتەوێ لەبارەی رازاندنەوەی سفرەو خوانی نان خواردن شت بزانی ئەوا بڕۆ لەگوگڵدا بەدوای زانیارییدا بگەڕێ، بەڵام ئەوەی ئێمە لێرە دەیخەینە بەردەستت پەیوەندی بەئاهەنگی بووكگواستنەوەوە هەیە. ئەزموونی كەسانێكە بەراستگۆیی تێبینییەكانی خۆیان لەبارەی ئەزموونی هاوسەرگیری و ئاهەنگی بووكگواستنەوەوە خستووەتە بەردەست. هیوادارین سوودیان هەبێ بۆت.
یەكەم، ئاگاداری كات بە: ئەو ماوەیەی، كەلە دەستگیرانداریدای هەوڵبدە بەجوانی و بەهێواشی بەسەریبەریت و هەگیز خۆت تەنگەتاو مەكە بەبیركردنەوە لەئامادەكارییەكانی ئاهەنگی بوووكگواستنەوە. خۆت زۆر سەقاڵ مەكەو بەهێمنی كارەكانت بەسەر كەسانی نزیك و هاوڕێكانتدا دابەش بكە. هەموو كاتەكانت تەرخان مەكە بۆ بازاڕ و كڕینی شتومەك، هەوڵبدە چێژ لەكاتەكانی خۆتان وەربگرن.
زۆرێك لەدەستگیرانداران لەماوەی دەستگیرانیدا هیچ چێژ لەتێپەڕینی كاتەكانیان وەرناگرن و تەنیا لەخەمی ئەوەدان چۆن كارەكان كۆتاپێبهێنن.
دووهەم، مۆبایل لەگەڵ خۆت مەبە: تۆ بووكی پێویستت بەوە هەیە لەكاتی ئاهەنگی گواستنەوەدا مێشكت تەواو ئاسوودە بێت. رۆژێك پێش ئاهەنگەكە هاوڕێكانت ئاگادار بكەرەوە كە مۆبایل هەڵناگریت و كەسێكی دیكەی نزیكت وەڵامی پەیوەندییەكان دەداتەوە. هەوڵبدە ئەوكاتەی ئاهەنگەكە ساز دەكرێت دوور و نزیك بیر لەمۆبایلەكەت و پەیوەندییەكان نەكەیتەوە.
سێهەم، فرمێسك نەڕێژی: هەوڵبدە زاڵبیت بەسەر هەستەكانتداو نەكەی لەكاتی ئاهەنگەكەدا رێگە بەخۆت بدەی بگریت. چونكە گریانی تۆ كەس دڵخۆش ناكات، جگە لەوەی مكیاژو و ئارایشتەكەت تێكدەدات، هەوڵبدە ئەوكاتە ئەگەر دڵتەنگبوویت لەناخی خۆتدا ئاوازێك بچڕە، هەستیش بەوە بكە، ئەوانەی دەوروبەرت هەموو كامێرا یان مۆبایلیان پێیەو وێنەت دەگرن. رێ بەخۆت مەدە بەشێوەیەكی خەمبار دەربكەویت.
چوارەم، چركەساتێكی خۆش بژی: ئەو هەستە لای خۆت دروستبكە، تۆ بۆ خۆشەویستی و دەستپێكی ژیانێكی نوێ ئاهەنگی هاوسەرگیریت ئەنجامداوە. ئەو كۆسپانەی دێنە رێگەت گوێیان پێمەدەو نیگەران مەبە. رەنگە گرفتی تەكنیكی بێنەرێگەی ئاهەنگەكەت، رەنگە شتێك بڕژێت، كارەبا بپچڕێت، بەڵام تۆ بیرلەوە بكەرەوە، هەموو ئەو شتانە تەواو دەبن و ئەوەی دەمێنێتەوە خۆشەویستییە.
پێنجەم، سوپاسی میوانەكانت بیرنەچێت: لەكۆتایی ئاهەنگەكەتدا بیرت نەچێت ئەوانەی هاتوون بۆ لای تۆ و بەخۆشی تۆوە هاتوون. پێویستە یەكبەیەك سوپاسیان بكەیت و دیاری و چەپكە گوڵەكانیان بەخەندەوە وەربگریت. جوانترین دیاری تۆ بۆ ئەوان خەندەو بزەی سەر لێوت و رێزدانانە بۆ ماندووبوونیان.
س-وارڤین

لهسهر هێڵ نییه
دهستهکانت خۆش بێت شاڵاو گیان
بهراستی ئامۆژگاریهکانت جواننو له جێگای خۆیهتی،،
سهرککهوتوو بیت هاورێ گیان،،
لهسهر هێڵ نییه







dast xosh barasti zanyariaki zorgrnga

لهسهر هێڵ نییه







دهستهکانت خۆش بێت بۆ ئهم ئامۆژگاریانه
سهرکهوتوو بیت


لهسهر هێڵ نییه






dastakant xosh bet


لهسهر هێڵ نییه