.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












ئاریا و ئارین كە دووانەیەكی سێ ساڵ و نیون و دانیشتووی سلێمانین، لەمانگی رەمەزانی رابردووەوە فێری جگەرەكێشان بوون، ئەوان لەرۆژێكدا نزیكەی 5 بۆ 10 جگەرە دەكێشن.
جوتیار مەحەممەدی باوكیان، دوكاندارە لەبازاڕی حەوزە وشكەكەی سلێمانی و كاری پۆشاكفرۆشی دەكات، ئەو نیگەرانە لەڕەوشی منداڵەكانی و خەمی پێدەخوات.
جوتیار دەڵێت، منداڵەكانی رۆژانە ناچاری دەكەن جگەرەیان بۆ بكڕێت و هەرچەندە كە خۆی جگەرەكێش نییە، بەڵام چەند مانگێكە بەهۆی منداڵەكانییەوە ناچاربووە كە جگەرە بكڕێت و پاكەت هەڵبگرێت.
جوتیار، چیرۆكی فێربوونی منداڵەكانی بەجگەرەكێشان گێڕایەوەو گوتی"لەكوڕە خاڵێكیانەوە فێری كێشانی جگەرە بوون".
گوتیشی"لەمانگی رەمەزاندا كوڕەخاڵێكیان كە تەمەنی 5 ساڵە چەند رۆژێك لەماڵمان بوو، ئەویش لەباوكییەوە فێری جگەرەكێشان بوو، ئیدی منداڵەكانی منیش لەم كوڕەوە فێر بوون".
هەروەها گوتی"ئەگەر جگەرەیان بۆ نەكڕم ئەوا وڕك دەگرن و دەیكەن بەهەراو گریان".
ئەو باسی لەوەكرد كە منداڵەكانی جگەرەكە هەڵنامژن بۆ سییەكانیان، بەڵام وەك خوویەك لەگەڵی راهاتوون و لەبری شیرینی داوای جگەرە دەكەن.
جوتیار، ئاماژەی بەوەكرد، كە ئەو رۆژانە منداڵەكانی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت بۆ دوكان و تا ئێوارەیەكی درەنگ پێكەوە دەمێننەوە.
هەروەها گوتیشی"خێزانەكەم زۆر تووڕەیە لەوەی كە جگەرە بۆ منداڵەكان دەكڕم، بەڵام ناچارم چونكە گەر بۆیان نەكڕم ئەوا بەشێوەیەكی نائاسایی دەگرین و بەهیچ شتێك ژیر نابنەوە".
ئاریان و ئارین، زۆرجار پێكەوە بەناو بازاڕەكەدا دەگەڕێن و هەندێجاریش لەلایەن خاوەن دوكانەكانەوە جگەرەیان پێدەدەرێت.
بەقسەی باوكیان، زۆرجار دوای خەڵكی كەوتوون كە بینیویانە جگەرەی بەدەستەوەبووەو داوای جگەرەیان لێكردووە.
بەڵام ئەم باوكە هیچ توندییەك بەكار ناهێنێت لەبەرامبەر ئەم داوایەی منداڵەكانی بۆ كێشانی جگەرەو لێیان تووڕە نابێت.
دكتۆر هێمن دلێر، پزیشكی تایبەت بەنەخۆشییە كانی منداڵان، دەربارەی حاڵەتەكەی ئاریان و ئارین گوتی:"زیانێكی گەورەی بۆ تەندروستی هەردوو منداڵەكە هەیەو تووشی نەخۆشییان دەكات".
گوتیشی:"پێویستە زۆر بەخێرایی رێگری لەو منداڵانە بكرێت كە چیتر جگەرە نەكێشن".
دكتۆر هێمن، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەو جگەرەكێشانە كاریگەری خراپ لەسەر دەموددان و سییەكانی منداڵەكان جێدەهێڵێت.
باسی لەوەشكرد كە ئەومنداڵانە لەئێستاوە خوو بەكێشانی جگەرەوە دەگرن و كە گەورەش بوون ناتوانن وازی لێبهێنن و پێیان تەرك ناكرێت.
ئێستا ئارین و ئاریان، ئەو پارەیەی كە وەك رۆژانە وەری دەگرن زۆرجار لەبری كڕینی شیرینی و نەستەلە، جگەرەی پێدەكڕن.
ئەم دووانەیە زۆر بەكەمی دەتوانن قسەبكەن و بێدەنگن، بەڵام تەنیا لەكاتی كێشانی جگەرەدا دەڵێن"زۆر خۆشە".
س-وارڤین

لهسهر هێڵ نییه







هههههههههههههههههههههه ئەهـــ باوکە ئەمانە چین لە بری نەستەلە داوای جگەرە بکەن هههههههه
دەستت خۆش هەواڵێکی کۆمیدی ئامێز بوو هەرچەندە راستیشە
لهسهر هێڵ نییه