❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پۆلیسێك پاش ئیفلیجكردنی ژنەكەشی وازیلێناهێنێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-13 20:10:43

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

پۆلیسێك پاش ئیفلیجكردنی ژنەكەشی وازیلێناهێنێت

لەكۆتایی ساڵی 2009 پیاوێك بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی ژنەكەی دەداتەبەر گوللە و بەخەستی برینداری دەكات. ئەو ژنە بەهۆی كردەی مێردەكەی هەردوو قاچی لەدەستداوەو دوو پەنجەشی لێبووەتەوە. هاوسەری ئەو ژنە ئێستا لەزینداندایەو لێكۆڵینەوە بەردەوامەو ژنەكە ئامادە نییە لەداواكەی پەشیمان بێتەوە. هاوكات سەرچاوەیەكی ئگادار لەدۆسیەكە بە وارڤینی راگەیاند كە بەهۆی ئاڵۆزی دۆسیەكەوە رێكارە یاساییەكان بۆ كاتێكی نادیار دواخراون.

(ه. ح. ا) 16 ساڵەو ژنی ماڵە. ئەو دانیشتووی گەڕەكی مامزاوەیەو ماوەی ساڵێكە شوویكردووە، دەڵێ:"رۆژی 28-12-2009 لەماڵی خوشكێكم بووم تۆرا بووم، بەیانی خەوتبووم، بانگیان كردم گوتیان هاوسەرەكەت هاتووە، كاتژمێر شەشونیو بوو، هاتەژوورەكەم گوتی دەبێ لەگەڵم بێیتەوە. منیش گوتم نایەمەوە، چۆن بەبێ‌ پرسی ماڵەوە لەگەڵت دێمەوە. هەر دوای ئەو قسانە كڵاشینكۆفێكی لەژێر قەمسەڵەكەی دەرهێناو 10 گوللەی لێدام، گوللەكان زیاتر بەر قاچم كەوتن، دەستم بەرزكردەوە‌و هاوارم كرد، تەقەم لێنەكات بەو هۆیەوە دوو پەنجەشم بەر گوللەكەوتن و لێبوونەوە".

باوكی (ه) واتە(ح. ا.ا) 59 ساڵ، خانەنشینكراوە، بەخەمبارییەوە لەوبارەیەوە بە وارڤینی گوت:"رۆژی رووداوەكە(ب)ی كچم تەلەفۆنی بۆكردم، گوتی (ه) لەلایەن (م)ی هاوسەریەوە بەگوللە لێیدراوە. (م) چۆتە ماڵی ئەو كچەم هەڕەشەی لە(ه) كردووە، دواتر بەكڵاشینكۆف 10 گوللەی لێداوەو ویستوویەتی بیكوژێت".

(پ. خ)، دایكی (ه) بەوشێوەیە باس لەكێشەی كچەكەی دەكات"زیاتر لەساڵێك دەبێ كچەكەم شوویكردووە، بە(م. ج) ئەو مێردەی زۆر لەگەڵی خراپ بووە، چەندینجار لێیداوە، تەنانەت قژی بڕیووە، دواجار ویستی بیكوژێت ‌و لەماڵی كچە گەورەكەم 10 گوللەی لێداوە".



(ب) كە خوشكەكەی لەماڵی ئەو دا بریندار كراوە دەڵێ كە(م)ی هاوسەری خوشكەكەی بەیانییەكی زوو هاتووەتە بەردەرگایان ‌و گوتوویەتی"دەمەوێ (ه) ببینم". بەگوێرەی گوتەی ئەو (م) بەجلی سەربازییەوە چووەتە ماڵیان ‌و چەكی پێبووەو چوووەتە ژوورەوە تاقسە لەگەڵ هاوسەرەكەی بكات، ئەمان كاتێكیان زانیوە دەنگی تەقە هاتووە. "(م) دوای ئەوەی 10 گوللەی لە(ه) دا، هەڵات بۆ كۆڵان، ئێمەش (ه)مان برد بۆ فریاكەوتن". ئەمە بەیان گوتی.

بەگوێرەی راپۆرتی پزیشكی"ئەو گوللانەی ئاراستەی (ه) كراوە زیاتر بەر قاچی كەتوون، خوێنێكی زۆریشی لەبەر رۆیشتووە، بەوهۆیەوە هەردوو قاچی شكاوەو دوو پەنجەی لێبوونەتەوە، نەشتەرگەری بۆ كراوە. ئێستا (ه)هەردوو قاچی تووشی ئیفلیجبوون هاتوون، ناتوانێ‌ بەپێ‌ بڕوات".

(م. ج م)، لەدایكبووی هەولێر 23 ساڵ، پۆلیسە لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاسەوانی هەولێر. ئەو لەدانپێدانانەكەی لەبەردەم ئەفسەری لێكۆڵینەوەدا گوتویەتی"ماوەی ساڵێكە ژنم هێناوە، بەڵام ژنەكەم بەقسەی نەدەكردم، ئەو رۆژەی رووداوەكە لەماڵی خوشكی بوو، رۆیشتم بیهێنمەوە، گوتم وەرە بەیەكەوە بژین بەقسەی نەكردم، منیش گوللەم لێدا".

پاش ئەو رووداوە(م) بەپێی ماددەی 405ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر كراوە، بەڵام لە5-9-2010 بەكەفالەت ئازادكراوە. دوای ئازادكردنی جارێكی دیكە (م) دەچێتە لای ماڵی (ه)‌و هەڕەشەیان لێدەكات ‌و نامەیەكی هەڕەشەئامیز فڕێدەداتە ماڵەكەیان. بەو هۆیەوە (ه) دووبارە سكاڵا لەدژی هاوسەرەكەی تۆمار دەكاتەوەو رۆژی21 -9-2010 دووبارە بەبڕیاری دادوەر (م) دەستبەسەر دەكرێـتەوەو ئێستا بەپێی ماددەی بڕگەی 31 لەماددەی 405ی یاسای سزادانی عێراقی لەبەندیخانەی محەتەی هەولێر بەندكراوە.

بەپێی زانیارییەكانی وارڤین رۆژی 24-10-2010 لێكۆڵینەوەی لەگەڵ كراوە، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزی

س-وارڤین

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net