❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆكی ئەو كوڕو كچانەی خوێن نەیهێشت بەیەك بگەن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-13 20:12:40

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

چیرۆكی ئەو كوڕو كچانەی خوێن نەیهێشت بەیەك بگەن

بۆ ئاراسی 24 ساڵ، سەرەتای پایزی ئەمساڵ ناخۆشترین وەرزی ساڵ بوو، هەرچەندە بڕیاربوو لەپایزدا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی لەگەڵ هاوژینی خۆشەویستی ئەنجامبدا، بەڵام لەپڕێكدا هەموو شتێك پێچەوانە بوویەوە.

ئاراس ‌و دەستگیرانەكەی، لەدواساتی بەیەكگەشتنیاندا ناچاربوون لێكجیاببنەوە، ئەویش دوای ئەوەی پشكنینی پزیشكی ئاشكرایكرد، ئەو دوو خۆشەویستە بۆ هاوسەرگیری لەگەڵ یەكتر"نەگونجاون" و لەهەرێمی كوردستان بەمەبەستی رێگرتن لە لەدایكبوونی منداڵی تووشبوو بەتالاسیما پێویستە پشكنین بۆ خوێنی ئەو كچ ‌و كوڕانە بكرێت كە دەیانەوێـت ژیانی هاوسەری پێكبهێنن ‌و هەندێكجار مارەكردن پێش پشكنیین كێشەی كۆمەڵایەتی لێدەكەوێتەوە.

ئەو دوو خۆشەویستە لەدوای ساڵێكی دوور و درێژ لەپەیوەندی سۆزداری ناچاربوون، كە بێخواستی خۆیان لێكجیاببنەوە.

ئاراس گوتی"هەرگیز لەوباوەڕەدا نەبووم، ئەمە رووبدا". گوتیشی"بەناچاری لەگەڵ هاوژین جیابوومەوە، بەڵام كاریگەری زۆر خراپی لەسەر جێهێشتووم."

لەهەرێمی كوردستان ساڵانە چەندین كەس بەهۆی نەگونجانی خوێنیانەوە، رێگەیان پێنادرێت پرۆسەی هاوسەرگیری بكەن.

پزیشكان دەڵێن بۆ رێگریكردن لەكەمبوونەوەی نەخۆشی تالاسیما، رێگە بەو كوڕو كچانە نادرێت كە هەڵگری نەخۆشییەكەن لەگەڵ یەكتر هاوسەرگیری ئەنجامبدەن، تا چارەسەریان بۆ نەكرێت.

هەرچەندە پزیشكان رێگاچارەیەكیان دۆزیوەتەوە بۆ ئەو كەسانە، بەڵام هێشتا نەیانتوانیوە قەناعەت بەو كەسانە بكەن، كە هەڵگری نەخۆشییەكەن.



سەنتەری پشكنینی هاوسەرگیری كە لەشاری سلێمانی بەتاقیگەی مەركەزی ناسراوە، ماوەی چوار ساڵە بەبەردەوامی پشكنین بۆ ئەو كەسانە دەكات، بەنیازی ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیرین.

ئامارەكانی سەنتەرەكە دەریدەخەن، تائێستا لەرێگەی پشكنینەكانەوە دەركەوتووە 84 كوڕو كچ، هەڵگری نەخۆشی تالاسیمان، یان هەوكردنی جگەر بوون، بۆیە نەیانتوانیوە پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامبدەن.

پزیشكان دەڵێن، ئەو پشكنینانە دەتوانێت رۆڵێكی تەواو بگێڕێت لەكەمكردنەوەی نەخۆشی تالاسیما، كە تەنیا لەشاری سلێمانی و دەوروبەریدا 7000 تووشبوو بەنەخۆشی تالاسیما هەیەو مانگانە پێویستیان بەگوڕینی خوێنە.

پزیشكەكان بۆ ئەم مەبەستە سوودیان لەدادگای سلێمانی بینیوە ئەویش بەئەنجامنەدانی گرێبەستی هاوسەرگیری بۆ ئەو كەسانەی‌ كە پشكنین ئەنجامنادەن، بۆیە هەرگرێبەستێكی نوێ، پێویستی بەپشكنینی پزیشكە.

دكتۆر نەجمەدین، بەرپرسی سەنتەری پشكنینی هاوسەرگیری لەسلێمانی، گوتی كە بەو پشكنینانەی ئەنجامیانداوە توانیوویانە رێگری لەزۆربوونی لەدایكبوونی منداڵی توشبوو بەنەخۆشی تالاسیما بگرن. گوتیشی"تاڕادەیەكی زۆر نەمانهێشتووە منداڵی تالاسیما لەدایكبێت".

ئەو هیوای وابوو تاساڵی 2018 بتوانن بەتەواوی نەخۆشییەكە بنبڕ بكەن. بەڵام نیگەرانی خۆی پیشاندا لەوەی، هەندێك لەوكەسانەی دەیانەوێت پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامبدەن هاوكارییان ناكەن، ئەویش بەپێنەدانی زانیاری راست لەكاتی پشكنینەكاندا.

دكتۆر نەجمەدین، ئاشكراشیكرد، ئەو كەسانەی بەگوێرەی پشكنینەكان نەگونجاون بۆ هاوسەرگیری، رێگەچارەسەری پزیشكییان بۆ دەكرێت، بەو مەرجەی گوێڕایەڵی ئامۆژگاری پزیشك بن.



هەروەها گوتیشی"لەڕێگەی پشكنینی تایبەتەوەو پێدانی دەرمان، هاوكاری ئەو كەسانە دەكەن، هەڵگری نەخۆشییەكەن، بەڵام سوورن لەسەر پێكهێنانی هاوسەرگیری".

هەرچەندە پزیشكان دەڵێن چارەسەری نەخۆشییەكەی هەیە بۆ ئەو كەسانە، بەڵام زۆربەی هەڵگری نەخۆشەكان جیابوونەوە بەگونجاوتر دەزانن. لەبەشێكی زۆری جیابوونەوەكانیشدا ژنان قوربانی یەكەمن.

پەیمان حەسەن، 21 ساڵ، هێشتا لەخەیاڵی رۆژی ئاهەنگگێڕانی گواستنەوەدا بوو، كاتێك دەستگیرانەكەی بڕیاریدا لێیجیابێتەوە، دوای ئەوەی، دەركەوت پەیمان هەڵگری نەخۆشی تالاسیمایە.

پەیمان و سەركەوتی دەستگیرانی، بەڕێكەوت یەكتریانناسیووەو بڕیاری ئەنجامدانی هاوسەرگیرییانداوە، بەڵام بەرلەوەی زەماوەندی گواستنەوە بكەن، هەموو شتێك تێكچوو.

پەیمان و سەركەوت جیابوونەوە، بەڵام دۆخەكە بۆ پەیمان قورستربوو، ئەویش دوای ئەوەی ماڵی كوڕەكە رازینەبوون بەوەرگرتنی چارەسەرو سووربوون لەسەر جیابوونەوەی ئەو دوو گەنجە.

پەیمان گوتی"شتەكان زۆر بەباشی دەڕۆیشتن تائەنجامی پشكنینەكان هاتنەوە، بێهیچ بیركردنەوەیەك سەركەوت بڕیاری جیابوونەوەیدا."

گوتیشی"پزیشك دڵنیایكردین كە رێگاچارە هەیە، بەڵام ماڵی سەركەوت بەمە رازینەبوون."

كۆمەڵگەی كوردی هێشتا بەچاوێكی جیاواز سەیری ئەو كچانە دەكات، كە بەهەر هۆیەك بێ لەهاوسەرەكانیان جیادەبنەوە.



بەڕێوەبەری پشكنینی هاوسەرگیری سلێمانی گوتی"زۆربەیجار كچەكان دەبنە قوربانی حاڵەتەكە، چونكە پیاوان ئامادەنین قوربانی بدەن، تەنانەت ئەگەر قوربانییەكی بچووكیش بێت."

روونیشیكردەوە"ئێمە لەحاڵەتی نەگونجاندا كوڕەكەو كچەكەش پێكەوەدادەنێن و پێیاندەڵێن كە مەسەلەكە چییە، ئیختیار دەخەینە دەستی خۆیان، پێیاندەڵێن كە ئەگەر بتوانن پابەندی رێنماییەكانمان بن ئەوا دەتوانن چارەسەریان بۆ بكەین بێئەوەی جیاببنەوە".

هەروەها گوتی"هەندێك لەكەسەكان رازیدەبن ‌و پێكەوە هاوسەرگیری ئەنجامدەدەن، ئێمەش چارەسەریان بۆ دەكەین، بەڵام بەڵێننامەیەك بەهەردوولایان واژۆ دەكەین".

ئەو پزیشكە نیگەرانی خۆی پیشاندا لەوەی، هەندێك كەس لەدەرەوەی دادگاو بەبێ پشكنین پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدەدەن، ئەمەش دەبێتە هۆی لەدایكبوونی منداڵی تووشبوو بەنەخۆشی تالاسیما.



دكتۆر نەجمەدین گوتیشی"ئەو منداڵانەی تووشی نەخۆشییەكە دەبن، هەرچییەكیان لەگەڵدا بكرێت بێسوودە، ئەمە جگە لەوەی، مەسرەفێكی زۆر دەخاتەسەر خێزانەكانیان".

شۆخانی 21ساڵ یەكێكی دیكەیە لەو كچانەی بۆتە قوربانی نەگونجانی خوێن ‌و پرۆسەی هاوسەرگیرییەكەی هەڵوەشاندووەتەوە.

ئەو گوتی:"من ئەو هەڵەیەم كرد، یەكەمجار بێپشكنین لەلای مەلا مارەكرام". دەستگیرانەكەی شۆخان سووربووە لەسەر ئەوەی جیانەبنەوە"مانگێك لەگەڵ یەكبووین و دوای پشكنینەكە ماڵی ئێمە گوتیان دەبێ جیاببنەوەو داهاتووی خۆتان رەش مەكەن و بەناچاری جیابووینەوە".



ئەو گوتیشی ئێستا زۆر غەمبارەو پەشیمانە لەوەی كە بەپەلە لای مەلا مارەكراوەو گوێی بەپشكنینەكە نەداوە.

س-وارڤین

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net