.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







هەردوو لیسبیانی كورد پەری و دڵشا خۆزگەیەكیان هەیە، ئەویش: پێكەوە ژیانیانە. بەڵام نەك هەر پێدەچێ هەوڵ و خۆزگەكەیان شكست بێنێ، بەڵكو خراپتر، پێدەچێ بكوژرێن ئەگەر بنێردرێنەوە بۆ عێراق.
لە عێراق هاوڕەگەزبازانی ژن و پیاو بە تاوانبار دادەنرێن و دەكوژرێن. ئامینە كاكەباوە ئەندامی پەرلەمانی سوید دەڵێ "وەك ئەوەیە بیاننێرنەوە بۆ گۆڕستان".
ئەوان لە ژورێكی بچوكی ئەپارتمانێكی كۆچبەراندا دەژین. دادگای پەنابەرانی سوید بڕیاریداوە لەماوەی هەفتەیەكدا لە وڵات وەدەریان بنێت. دڵشا دەڵێ "ئەوەندە ترساوین، خواردن و خەومان نەماوە". ئەو دوو ئافرەتە 5 ساڵ لەمەوبەر لە عێراق كەوتبوونە داوی خۆشەویستی یەكترەوە، بەڵام لە ترسا پەیوەندییەكەیان شاردبووەوە. خانەوادەی پەری لە خێڵێكی مسوڵمان و بەهێزن، هاوڕەگەزبازی بۆ ژنان لە وەها ژینگەیەدا مەحاڵ و ترسناكە.
پەری بەزۆر لە خزمێكی خۆی مارە كرابوو، بەڵام ئەو ڕەتی كردبوەوە و دانی بەوەدا نابوو كە ئەو لە ڕاستیدا لەگەڵ ئافرەتێك لە خۆشەویستیدایە. دوای ئەمە خێڵ بڕیاری كوشتنیان دەدات. بڕیار دەدەن یەكەمجار پەری بكوژن و ئینجا دڵشا. پەری بەرەو سوید هەڵدێت. هەرچی دڵشایە، لە ماڵی برادەرێكی خۆی دەشارێتەوە. بەڵام برای هاوڕێكەی لاقەی دەكات و سكی لێی پڕ دەبێت. دڵشا دەڵێت "سێ مانگ دوای پەری بەرەو سوید هەڵاتم و سكەكەم لەباربرد".
لە سوید یەكیانگرتەوە و بڕیاریاندا خەونەكەیان بهێننە دی و پێكەوە زەواج بكەن. بەڵام ئەوان دۆكیومێنتەكانیان بیرچوبوو، هەروەها داواشیان لێكرابوو دەبێ پاسپۆرت دەربكەن. برای دڵشا پاسپۆرتی بۆ خوشكەكەی دەركرد و دواتر كوشتیان. دڵشا دەڵێ "ئەگەر براكەم بكوژن، بڵێی چی لە خۆم بكەن؟".
یاسای پەنابەرانی سوید دەڵێ هەركەس لەسەر ئاراستە و تەوجیهی سێكسی خۆی رووبەڕووی چەوساندنەوە ببێتەوە، دەبێ سوید بیپارێزێ. كاتێك ئەفسەر جۆن رام رووبەڕووی ئەو پرسیارە بووەوە كە بۆ كەیسی ئەو دوانە ناكەوێتە چوارچێوەی ئەو یاسایەوە، وتی كە وەڵامی ئەو پرسیارە مەسەلەیەكی نهێنی و تایبەتە.
سەرچاوە: lezgetreal.com
تێبینی: ئەو ئەندام پەرلەمانە لە فەیسبوكدا پەیجێكی كردۆتەوە و تێیدا پشتیوانی بۆ پێدانی مافی پەنابەری بەم دوو ئافرەتە كۆدەكاتەوە.
لە وێبسایتەكەدا ڕاپۆرتێكی ڤیدیۆییش دەربارەی ئەو دوو لیسبیانە كوردە بڵاوكراوەتەوە.
س-سڤیل

لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
