❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رەزوان بۆ بینینی دوو خوشكەكەی گەڕەكی زانایان خۆی بە گرت دا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-13 20:24:18

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

رەزوان بۆ بینینی دوو خوشكەكەی گەڕەكی زانایان خۆی بە گرت دا

رەوزان بۆ بینینی دوو خوشك، لەنیوەشەودا دەچێتە سەربان و دەسگیر دەكرێت، بەڵام دواتر راستی مەسەلەكە باس ناكات و بە تاوانی دزی دادگایی دەكرێت!.
رەزوان، تەمەنی 17 ساڵە و بەر لەدەسگیركردنی كاری حەدادی دەكرد، ئەو ئێستا پەشیمانە لەو كارانەی پێشوتر ئەنجامی داون و بەڵێنی ئەوە دەدات كە لەدوای ئازادبوونی هەرگیز هاوڕێیەتی برادەری خراپ نەكات. ئەو هەرزەكارەی كۆمەڵگای بنەسڵاوە، دەڵێت "بەهۆی هەژاری و ئاوارەییەوە هیچم نەخوێندووە و كاری حەدادیم دەكرد. باوكم نەماوە و براگەورەكەم سەرپەریشتیمان دەكات، ئەگەرچی خانووی خۆمان نییە و كرێچین، بەڵام من گوێم بەوە نەدەدا و بەردەوام بردەرایەتی هاوڕێی خراپم دەكرد و ئەو پارەیەی دەهاتە دەستم، هیچم بەماڵەوە نەدەدا و لەگەڵ برادەران یا فیلمی سێكسیمان پێدەكڕی یا لەشتی دیكەم سەرفدەكرد".
ئەو كوڕە هەرزەكارەی چاكسازی نەوجەوانان، باس لەشەوی دەسگیركردنەكەی دەكات و دەڵێت "لەگەڕەكی زانایان كاری حەدادیم دەكرد و داری خانوێكمان دەبەستا، لەبەرامبەر ئەو خانوەی كە ئێمە كارمان لێیدەكرد، خانوێكی سێ نەهۆمی هەبوو، ئەو ماڵە دوو كچیان هەبوو و من بەردەوام دەمبینین كە لەژوورەوە چی لەبەردەكەن و چیدەكەن؟ ئێوارەیەك كە دەستمان لەئیش بەردا و هاتمەوە بۆ ماڵ، لەشەوەكەی كاتژمێر 10 خۆم پێنەگیرا و هاتمەوە بۆ هەولێر، چوومەوە بۆ سەربانی خانوەكەی كارم لێیدەكرد و تا كاتژمێر 2ی شەو، سەیری ئەو دوو كچەم دەكرد كە چۆن لەژوورەوە دەهاتن و دەچوون و قسەیان دەكرد".
رەزوان، ئەوشەوە تەنها لەسەیركردنی كچەكان چێژ وەردەگرێت و دەڵێت "هەردوو كچەكە بەبەردەوامی پێدەكەنین و بەتەلەفۆن قسەیان دەكرد. جلی خەویان لەبەر دابوو كە زۆر تەنك و وروژێنەربوو و من چێژم لێی دەبینی. ئەوان لەگەڵ قسەكردن سەیری منیشیان دەكرد، منیش ویستم بانگیان بكەم، چونكە پەنجەرەی ژوورەكەیان كردبۆوە. لەناكاو پیاوێكی دراوسێی ئەو خانوە منی لەسەربان بینی و بانگی كردم و خۆی هات بۆ لام، گوتی بەم نیوەشەوە چی دەكەیت لێرە؟ منیش جلی كارم لەبەر دانابوو، بۆیە هیچم نەگوت، شەقێكی تێهەڵدام و گوتی تۆ بۆ دزی هاتووی، دواتر ناسنامەكی لێسەندم و گوتی بەیانی پێتدەدەمەوە".
وەكو رەزوان دەیگێڕێتەوە و دەڵێت "منیش لە مەبەستی نەگەیشتم، بەیانی زوو چوومەوە و داوای ناسنامەكەم لێی كردەوە، ئەویش دەستی گرتم و بردمی بۆ لای خاوەنی خانوەكەی كارم لەسەر دەكرد، خاوەنی خانوەكەش زۆر توڕەبوو و بەئۆتۆمبێلەكەی خۆی بردمییە بنكەی پۆلیس و ئێستاش بەماددەی 443ی دزیكردن دەسگیركراوم".
ئەو ماددەیەی كە رەزوان لەسەری گیراوە، خودی ئەوكارە نییە كە ئەو پیاوە پێی زانیوە و لەمەبەستی كوڕە نەگەیشتوە، (رەزوان)یش راستییەكەی پێنەگوتووە. خاڵی سەرەكی جیاكەرەوەی رەفتاری هەرزەكار لەگەڵ كەسێكی پێگەیشتوو و تێگەیشتووی هۆشمەند، پاڵنەری جنسی و پەروەردە نەكردنی ئارەزووە سێكسییەكانە. مرۆڤ لەكاتی وروژان هەروەك (فرۆید) دەڵێت "كۆنتڕۆڵی عەقڵی لەدەست دەدات و بەمەش تائاستێك بەرپرسیار نابێت لەو رەفتارانەی كە ئەنجامی دەدات".
لەكاتی گفتوگۆكردنمدا لەگەڵ رەزوان، ئەوەم بۆ دەركەوت كە ئەو كوڕە زۆر سەیری گرتە سێكسییەكانی كردووە و بەردەوام هەموو هۆش و خەیاڵاتی لەسەر ئەوە بووە كە چۆن ئەو خەیاڵاتانەی لەئەرزی واقیعدا جێبەجێ بكات. ئەمەش یەكێكە لەدەرئەنجامە خراپەكانی هاوڕێی خراپ.


س-سڤیل

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-12-24 09:39:15

dana_shaqlawae
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: shaqlawa
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-25
دواترین سه‌ردان: 2013-11-20
په‌یامه‌كان: 77
WindowsXPOpera

Re: رەزوان بۆ بینینی دوو خوشكەكەی گەڕەكی زانایان خۆی بە گرت دا

ده‌سته‌ کانت  خۆش بێت بۆ  بابه‌ته‌که‌ت به‌رێزم هیوادارم خوشکان وبرایان ئاگاداری خۆیان بن دلنیابن ئه‌وه‌ ئاسانه‌ هه‌ر  که‌سێک گوێرایه‌لی  خواو پێغه‌به‌ری خوا  بێت(د.خ)ئه‌وا له‌م کارانه‌ دوره‌ خوشکان و برایان دلنیابن  ئه‌گه‌ر  ئه‌و کوره‌  نویگی بکردبایه‌   قه‌ت توشی ئه‌م  هه‌له‌ نابوو  وه‌ ئه‌گه‌رکچه‌کانیش نوێژه‌کانیان بکه‌ن ئه‌وا قه‌ت قه‌بوول ناکه‌ن  په‌نجه‌ره‌که‌یان  بکه‌نه‌وه‌  به‌جلی نوستن یان له‌کات شه‌و وه‌ به‌و  چاوه‌ش سه‌یری  ئه‌م کوره‌یان ناکرد که‌ کوره‌که‌ ئاوای لێبێت
خوای گه‌وره‌ یارمه‌تی بدات  .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net