❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دامەزراندنی لینوکس لەسەر ویندۆز

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-14 16:22:09

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

دامەزراندنی لینوکس لەسەر ویندۆز

دامەزراندنی لینوکس لەسەر ویندۆز بە بەکارهێنانی Virtualbox

پێشەکی
Virtualbox ڕێگات دەدات بەئیش پێکردنی سیستەمی کارگێڕییەکی تەواو لەناو سیستەمێکی کارگێڕی تر. دڵنیابە لەوەی کە ڕامەکەت کەمتر نییە لە 512 MB یان 1 GB زیاتریش ئامۆژگاری دەکرێت.


بۆ VirtualBox ؟
    * قەبارەی دامەزراندن پێویست ناکات پێشتر بڕیار درابێت ،دەتوانرێت دواتر داینامیکیانە قەبارەی ڕاستی دیسکی ڕەق بگەڕێندرێتەوە.
    * پێوسیت ناکات کۆمپیوتەرەکەت سەرلەنوێ هەڵبکەیتەوە (reboot) بۆ ئەوەی لە لینوکسەوە بیگۆڕیەوە بۆ ویندۆز یان بە پێچەوانەوە.
    * مەکینەی Virtual هێڵی ئینتەرنێتی ویندۆزەکەت بەکاردێنێت ،بۆیە پێویست ناکات خەمی ئەوەت بێت کە ئایا هێڵەکەم دەدۆزێتەوە یان دەیناسێتەوە.
    * مەکینی Virtual ڕێکخستنەکانی ڤیدیۆی خۆی بەکاردەبات ، هەر بۆیە پێویست ناکات دووبارە خەمی دامەزراندن و ناساندنی وەگەڕخەرەکانی گرافیک بیت بۆ        وەرگرتنی شاشەیەکی گونجاو.
    * بۆ وەرگرتنی زانیارییەک یان ڕێنمایی زۆر بە ئاسانی وێنەی شاشەکە بگریت لە هەر بەشێکی .
    * سیستەمەکەت ناخاتە ئەستۆ ،دەتوانیت هەر کاتێ ئارەزووت لە سیستەمەکە نەبوو دیسکی وەگەڕخەری Virtual بسڕیتەوە بۆ لابردنی.
    * زۆری تریش کە لەکاتی بەکاربردنیدا پێیان ئاشنا دەبیت.



دامەزراندن
لەم بابەتە Ubuntu دادەمەزرێنین ، سەرەتا بۆ داگرتنی Virtualbox سەردانی ماڵپەری سەرەکی بکە.
تێبینی// ڕوونکردنەوە و وێنەکانی ئەم بابەتە لەسەر Ubuntu وەشانی 10.04 بەڵام وەشانەکانی تری 8.04, 9.10, 10.10 بەهەمان شێوەن.

لەدوای دامەزراندی Virtualbox و کردنەوەی ،کرتە بکە لەسەر New پاشان ڕووکارێکی وەکو ئەوەی خوارەوەت بۆ دێت و کرتە لەسەر Next بکە.

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2e94a3a704.jpg

دەتوانیت هەر ناوێک ئارەزووی دەکەیت ناوی بنێیت ،ئەگەر تۆ Ubunutu دادەمەزرێنی گونجاوە ناوی بنێی Ubuntu ،ئەگەر دابەشکردنێکی تر دادەمەزرێنی لە Version هەڵیبژێرە. دەبێت سیستەمی کارگێڕییەکەش دیاریبکەیت کە Linuxە.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-3e1ec8207f.jpg

VirtualBox هەوڵ دەدات قەبارەی ڕامی پێویست پێشنیار بکات بۆ تەرخانکردنی بۆ مەکینەی Virtual ،ئەهەر تۆ 1 GB یان کەمتر ڕامت هەیە ،وا باشترە لەگەڵ ئامۆژگارییەکە بڕۆیت کە VirtualBox پێتی دەدات و ڕاستەوخۆ Next بکەیت ، بەڵام ئەگەر 1 GB ڕام زیاترت هەیە وا باشترە چارەگێکی بۆ تەرخان بکەیت ،بۆ نموونە ئەگەر تۆ 2 GB ڕامت هەبوو ئەوا 512 MB بۆ تەرخان بکە ، ئەگەر 4 GB ڕامت هەبوو 1 GB بۆ تەرخان بکە ..هتد
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-77b41c5baa.jpg

ئەگەر ئەوە یەکەمجارە VirtualBox بەکاردەبەیت (کە لەوانەشە یەکەمجار بێت بۆیە ئەم بابەتە دەخوێنیتەوە) ،کەواتە پێویستە Create new hard disk دروستکردنی دیسکی ڕەقی نوێ هەڵبژێریت و پاشان Next بکە.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-141ad34fb6.jpg

لە هەنگاوی دواتریش دووبارە Next بکە.

لێرەدا ئامۆژگاری دەکرێت کە Fixed-size storage هەڵبژێریت ،پاشان Next بکە.

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-f121a93234.jpg

دامەزراندنی ئاسایی Ubuntu کەمترە لە 4 GB ،ئەگەر نەخشەت هەیە کە نەرمەکاڵا زیادبکەیت یان پەڕگەی گەورە دابگریت بۆ Ubuntuی دامەزرێنراو لە VirtualBox کەواتە دەبێت کەمێک بۆشایی بدەیتە قەبارەکان.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-c63ff09c88.jpg

لەدواتردا کرتە لەسەر Finish دەکەیت و چاوەڕوان دەبیت تاکو وەگەڕخەری Virtual دێتە دروستکردن و لەدوای تەواوبوونی دووبارە Finish دەکەیت.

لە هەنگاوی دواتر زیادکردنی Ubuntuی داگیراوی دیسکی وێنەیە (.iso) ،کرتە لەسەر Setting بکە و پاشان Storage ئینجا لەژێر CD/DVD Device بەتەنیشت Empty هێمایەکی بچووکی بوخچەیەک دەبینی کرتەی لەسەر بکە و Ubuntu...iso داگیرا هەڵبژێرە.

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-9b4963adc0.jpg

هەر کە هەڵتبژارد Ok بکە ، پاشان دوو کرتە لەسەر مەکینەی Virtual بکە بۆ دەستپێکردن یان کرتە بکە لەسەر دوگمەی Start لە VirtualBox.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-fa408a8633.jpg

لەکۆتاییدا دەستبکە بە دابەزاندنی Ubuntu .

-----------------------
سەرچاوە : ویکی چاوگ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-19 14:54:52

sedad
کازیوەی یانە
شوێن: HAWLER
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-29
دواترین سه‌ردان: 2014-01-05
په‌یامه‌كان: 1447
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: دامەزراندنی لینوکس لەسەر ویندۆز

دةست خؤش بيت

Kurdzhin
kurd i phone

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-19 16:48:41

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: دامەزراندنی لینوکس لەسەر ویندۆز

سوپاس بۆ پەیامەکەت.
هیوام وایە سوودی مەبەست گەیشتبێت بە بەڕێزتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net