.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









خالید سه‌عید
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌سه‌ره‌تای سییه‌كان له‌سلێمانی له‌دایك بووه‌و هه‌ر له‌مناڵییه‌وه به‌هره‌ی هونه‌ری وێنه‌كێشانی تیاده‌ركه‌وتووه‌و بۆ فێربوونی ئه‌و هونه‌ره به‌شێوه‌یه‌كی زانستی بووه به‌خوێندكار له‌په‌یمانگای شێوه‌كاری له‌به‌غدا.
ساڵی 1953 به‌هۆی هه‌ڵوێستی سیاسییه‌وه بۆ ماوه‌ی ساڵێك له‌گه‌ڵ چه‌ندخوێندكارێكی هاوڕێی دا له‌و په‌یمانگایه فه‌سڵ كراوه.
له 1956 خوێندنی له‌په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا ته‌واوكردوو له 1963 به‌شی شانۆیی له ئه‌كادیمیای هونه‌ره جوانه‌كانی رۆما ته‌واوكرد. وه‌ك مامۆستای هونه‌ریش له‌خوێندنگاكانی سلێمانیدا چه‌ند ساڵێك خزمه‌تی كردووه و دیكۆری چه‌ندین شانۆگه‌ری جێبه‌جێ كردووه. دوای ته‌واوكردنی خوێندنی دیكۆر له رۆمادا، له‌ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا به‌ناونیشانی دیكۆریست دامه‌زرا پاشان ماوه‌ی ساڵێك له‌ئه‌ڵمانیای خۆرهه‌ڵات دیكۆری ته‌له‌فزیۆنی خوێند.
كۆتایی په‌نجاكان به‌شداری كردووه له‌دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی كورد- سلێمانی و یه‌كه‌م كه‌س بووه پیشانگای هونه‌ری شێوه‌كاری له‌هه‌ولێر له1950 نمایش كردووه.
خالید سه‌عیدی هونه‌رمه‌ند سه‌باره‌ت به‌هونه‌ری دیكۆركێشان دید و بۆچوونێكی تایبه‌تی هه‌بووه، له‌بواری هونه‌ری وێنه‌كێشانیشدا به یه‌كه‌مین هونه‌رمه‌ندی كورد ئه‌ژمێردرێت كه پردێكی له‌نێوان هونه‌ری شێوه‌كاری ئه‌وروپا و كورد دروست كرد بێت و ئه‌م هونه‌ره گرنگه‌ی له‌خۆرسكی‌و واقعییه‌تی فۆتۆگرافی رزگار كرد. ئه‌م هونه‌رمه‌نده كه له نێوه‌نده هونه‌رییه‌كانی ئیتاڵیادا ناوبانگێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو، جگه له‌زمانی كوردی، فارسی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی و ئیتاڵیشی به‌چاكی زانیوه. خالید سه‌عید له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا كۆچی دوایی كردووه.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه