❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تۆ و تووڕه‌بوون له‌یه‌ک ده‌چن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-16 14:31:52

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsMSIE7

تۆ و تووڕه‌بوون له‌یه‌ک ده‌چن

به‌ ئه‌ندازه‌ی زراڤی تۆ
رۆژ له‌ دوای رۆژ ئه‌ڤین چرایه‌کی گه‌شه‌
کاتێ خه‌یاڵم دێته‌ گۆ
چ که‌ڤاڵێ چ په‌یکه‌رێ له‌ جوانی تۆدا بێبه‌شه..

* *

چه‌نده جوانی میهره‌بانی
شه‌کره‌ سێوی به‌یانیانی
‌ماچومووچی بان لێوانی
چه‌نده‌ خۆشه‌ ئه‌و ده‌مانه‌ی
سه‌ر بنێمه‌ سنگی نه‌رم و
شۆڕببمه‌وه‌ شلکه‌ی رانی

* *
تۆ بوویت به‌ خوێن به‌ جه‌سته‌ما دێێت و ده‌چی
ده‌مکه‌یت به‌ سێبه‌ری باڵات
من گیرۆده‌ی عیشقت نه‌بووم به‌ ملکه‌چی
تا بسوتێم له‌ دور وڵات
* *

هه‌موو رۆژێ ده‌ستت له‌ ناو رۆحم دانێ
دڵم بکه‌ به‌ ئاوێنه
‌له‌ جێی غوربه‌ت و ئاسمانم بێژم کوانێ
روخساری تۆ له‌ ناو وێنه

* *
خۆت ده‌زانی ژووره‌که‌م هه‌رده‌م تاریکه‌
ته‌نیا مۆمی دره‌وشاوه‌ی هه‌ناسه‌ته‌‌
له‌ رۆژگاری غوربه‌تیمداهه‌ر خه‌ریکه‌
دایگیرسێنه ئاوازێکیت پڕ له‌ به‌سته
* *

کاتێ ده‌رگاکه‌ داده‌خه‌یت
په‌نجه‌ره‌کان ئاوه‌ڵاکه‌
ئه‌و ده‌مانه‌‌ی نیگه‌رانیت
بۆنت له‌ رۆحم تێکه‌ڵکه
* *
تۆ و تووڕه‌بوون له‌یه‌کده‌چن
ئه‌وه‌ن جوانن بۆنتان خۆشه‌
وه‌کو شه‌راب
هێنده‌ نابات دێیته‌وه‌ کن
وه‌ک دڵی من
...به‌( با )ده‌ده‌یت ره‌نگی سه‌راب
* *
کاروانی تۆ هه‌رچه‌ند دوربێ
هه‌نگاو هه‌نگاو نزیکه‌ لێم
ئه‌وه‌ شنه‌ی هه‌ناسه‌ته
یان بای غوربه‌ت

* *
سیمات بۆته ره‌نگی باران
وه‌ک هه‌ناسه‌ بۆنی نیشتمانت لێدێت
ئه‌وه‌ن شیرین تامی هه‌نگویین له‌ نێو دڵان
چه‌نده‌ دوور بیت، ئه‌وه‌ن منیش نزیکم لێت
* *
کێ ده‌پرسێ بۆچی ماندووم
چ ئازارێ له‌م رۆژگارا لولی کردوم
ئه‌وه‌ عیشقه‌ یان سه‌رابه‌
منێکی شێت له‌دویی که‌وتووم
ماچوموچی به‌یانیانی لێوانی ئه‌و
شیریینه‌ وه‌ک تامی هه‌نگویین
ده‌گه‌ڵ تۆدا چاوانی من ناچنه‌ خه‌و
ده‌با سنگمان له‌یه‌ک بسویین
* *
کێ ده‌پرسێ بۆچی ماندووم
چ ئازارێ له‌م رۆژگارا لولی کردوم
ئه‌وه‌ عیشقه‌ یان سه‌رابه‌
منێکی شێت له‌دویی که‌وتووم
* *
هه‌ناسه‌یه‌ک دێنێ و ده‌مبا وه‌ک دیلانێ
عه‌شق ده‌کاته‌ په‌روانه‌
ئه‌وساتانه‌ مه‌ستر ده‌بم به‌ شێلانێ
ببمه‌ کۆیله‌له‌به‌ر ده‌ستتا چه‌نێ جوانه

خوا بمگرێ گه‌ر تۆ له‌ بیرم بچییه‌وه‌
په‌نجه‌کانم قه‌له‌م نه‌گرن به‌ ده‌ستییه‌وه‌
تۆ به‌ جارێ شه‌یدات کردووم تا ئه‌و ده‌مه‌ی
نه‌ک هه‌ر تابلۆ و په‌ڕه‌موچم ، به‌های ره‌نگم ده‌سڕییه‌وه
* *
چه‌نده‌ یاخیت ده‌گه‌ڵ خۆتا
ده‌هه‌نده‌یتر یاخیترم
سه‌وداسه‌ریت له‌م عیشقه‌تا
کانیاوێکه‌ من رونترم
* *


دیسانه‌وه‌ زه‌نگ دێ و زه‌نگ دێ
ده‌مه‌و سه‌حه‌ر
ئه‌و ده‌مانه‌ی ده‌بێ رابم
له‌نێو جێگه‌ هه‌ستمه‌ سه‌رپێ
چرپه‌ی رازی دڵی ئه‌وه‌
ده‌منێته‌ جۆش هه‌ر وه‌ک ته‌ته‌ر
بۆنی هالاوی سلاوی به‌یانیانت
ئه‌وه‌ن خۆشه‌ وه‌ک باخ ته‌ڕ


بورهان هه‌ژار 

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net