.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











فیل له‌خۆكه‌ر
سه‌رچاوه :وانه زیرینه‌كان ئاماده‌كردنی به‌ده‌ستكاریه‌وه :جاسم شوانی
له‌رۆژگاری پیشوودا رۆژیكیان شوانیكی شه‌و به‌كیو به‌تنیا له‌دۆله چیایه‌ك مه‌رومالاته‌كانی ده‌له‌وه‌رینیت .
به‌یانی زوو كه‌وا مه‌روومالاته‌كانی به‌ده‌ر دیخی له‌چیاكه به‌ره‌لایان ده‌كات بۆله‌وه‌ر چه‌ند هه‌نگاویك له‌دووری خۆی ده‌بینی كابرایه‌كی زامدار كه‌وتووه شوانه‌ش ئه‌مه‌ی زۆر به‌لاوه سه‌یر ده‌بیت چونكه چه‌ند ده‌میكه بۆی ده‌ركه‌وتووه كه‌وا ئه‌م چیایه كه‌سیكی دیكه‌ی لی نیه جگه له‌خۆی نه‌بیت ئیستا ئه‌و پیاوه چییه لیره؟
لیی نزیك بووه‌وه بینی كابرا هیشتا ماوه ، ویستی یارمه‌تی بدات برینه‌كانی بپیچیته‌وه ،به‌لام كابرا ده‌لی لیم گه‌ری من ده‌مرم .
شوانه وتی باشه چۆن ده‌زانی ده‌مری له‌كاتیكدا ئه‌م نهینیه كه‌س نایزانیت؟
كابرا وتی راست ده‌كی به‌لام ئه‌وه‌ی منیش ناراست نی‌یه ، من حه‌قی خۆمه بمرم .
شوانه وتی له‌به‌ر چی حه‌قی خۆته بمری ؟
كابرا وتی براكه‌م ،دوینی من و براده‌ریكم هاتین بۆ ئه‌و دۆله چیایه چونكه ده‌مانزانی تۆی لییه و مه‌رومالاتت پییه ویستمان بتكوژین ،به‌لام له‌ریگه‌دا توشمان به‌توشی ره‌وه ورچیك كه‌وت هیریشیان بۆ هیناین ئیمه‌ش دلنیا بووین كه‌وا تازه تیده‌چین و ده‌مان خۆن بۆیه ده‌ستی دوعامان به‌رزكرده‌وه بۆلای خوای گه‌وره خوایه گیان ئه‌مجاره رزگارمان بكه‌ی ئیتر به‌و لاوه نزیكی گوناه نه‌كه‌وین، بۆیه خودا‌ش دوعا پاكه‌كه‌ی ئیمه‌ی قبول كرد و ورچه‌كان به‌فه‌رمانی خودا له‌شوینی خۆیان زیاتر نه‌هاتنه پیش .
براده‌ره‌كه‌م گوتی ئه‌وا خودا ئیمه‌ی رزگار كرد كه‌وایه بائیمه‌ش به‌ئه‌مه‌ك بین به‌رامبه‌ر په‌یمانه‌كه‌مان بگه‌ریینه‌وه منیش ناپاكیم كرد گوتم كوره ده‌برۆ ئه‌ولا ئه‌وه هه‌نده‌مان نه‌ماوه بگه‌ین به‌و شوانه ئه‌وا خوا رزگاری كردین تازه با بچین تالانی بكه‌ین.
براده‌ره‌كه‌م گوتی كه‌وابیت ئه‌وه ناپاكیه له‌گه‌ل خودا له‌به‌ر ده‌ستی خودا رزگارمان نابیت بۆیه من ده‌ترسم و ده‌گه‌ریمه‌وه.
هه‌ر له‌و شوینه براده‌ره‌كه‌م منی به‌جێهیشت وگوتی دلینابه له‌ده‌ستی خوا رزگارت نابیت.
منیش ملی ریگه‌م گرت وبه‌ره‌و ئیره هاتم زۆر دلم خۆش بوو كه‌وا زۆرم نه‌ماوه ببم به‌خاوه‌نی مه‌رومالاتیكی زۆر بۆیه له‌و بیره خۆشانه دابووم له‌ناكاو شتیك له‌دواوه په‌لاماری دام كه ئاور ده‌ده‌مه‌وه ده‌بینم گورگیكی برسیه و ده‌می تینام تاوه‌كو له‌م هه‌موو شوینه زامداری كردم ، دواتر بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌وه سزای خواییه له‌سه‌ر دونیا ئه‌گینا من هیچ گورگیكم له‌و شوینه‌دا نه‌دی بوو له‌كوێ بۆ من په‌یدا بوو.
مروڤ كاتیك توشی ناخۆشیه‌ك ده‌بی به‌پاكی داوا له‌خوای گه‌وره ده‌كات و به‌لین ده‌دات باش بیت ، دواتر كه خوای گه‌وره رزگاری ده‌كات هه‌ندیكیان دوباره ده‌ست به‌خراپه ده‌كه‌نه‌وه . خوای گه‌وره ده‌فه‌رموویت: (( واذا مسكم الضر في البحر ضل من تدعون الا اياه فلما نجاكم الى البر اعرضتم وكان الانسان كفورا)) الاسرا‌ء67

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه