.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






لەم ساڵانەی دواییدا تەکنۆلۆژیای مۆنیتۆر پێشکەوتنێکی خێرایی بە خۆیەوە بینیوەو ئەمەش گۆڕانکاریەکی گرنگی ئەنجامداوە لە بازاڕەکانداو کاریگەریەکی باش هەبووە لە داشکاندنی نرخی تەلەفزیۆن و مۆنیتۆری کۆمپیوتەردا، بۆ نمونە پێنج ساڵ لەمەوبەر نرخی تەلەفزیۆنێکی پلازمای٥٠ ئینجی لە وڵاتیکی وەکو نەرویج لە نێوان ٦ بۆ ١٠ هەزار دۆلاردا بوو، بەڵام ئێستا هەمان تەلەفزیۆن نرخەکەی ١٠٠٠ دۆلار تێناپەڕێنێ.
هۆکاری ئەم داشکاندنەش پێشبڕکێ و کەمی تێچوونی بەرهەمهێنانی ئەم ئامێرانەیە، بێگومان ئەمەش لە ئەنجامی دۆزینەوەی تەکنیکی نوێ دا بەدەست دێت، چونکە ئەگەر ئامێرەکان کاتی زیاتریان بوویت بۆ دروست کردنیان هەرگیز کۆمپانیاکان ناتوانن بەو نرخانە بەرهەمەکانیان بخەنە بازاڕەوە.
تەکنۆلۆژیای LED ە (Light-emitting diode) لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ڕۆلێکی گرنگی هەبوو لە بواری گۆڕانکاری لە بچوکردنەوەی قەبارە مۆنیتۆرەکان، چونکە ڕووناکیەکان بەشێوەیەکی باشتر و ئاسانتر دەنێرێت بۆ مۆنیتۆرەکان ئەمەش بوار دەدات بە کۆمپانیا بەرهەم هێنەکان کە مۆنیتۆرەکان بۆ سانتیمەترێک یا چەند سانتیمەترێک کەم بکەنەوە، ئەم کەمکردنەوەیەش بۆتە هۆی بچوکردنەوەی قەبارەی تەلەفزیۆنێک بۆ چەند کیلۆیەک، بێگومان بچووکردنەوەش کاریگەری هەیە لەسەر کەمتر بەکاربردنی مادە کانزاییەکان و ئاسانی گواستنەوەی ئەم ئامێرانە و کەمکردنەوەی بڕی تێچوونی گواستنەوە، لێرەدا بینیمان دۆزینەوەی تەکنۆلۆژیایەکی نوێ چۆن گۆڕانکاری لە ژیانی رۆژانەمان دروست دەکات.
هەوەرها تەکنەلۆژیای SED ە (Surface-conduction Electron-emitter Display) لە ساڵانی ڕابردوودا ڕۆلێکی گرنگی هەبوو لەبواری LCD دا، لەبەر کەمی تێچوونی بەرهەمهێانی، بەڵام کۆمپانیای کانون لەم پایزەوە لە گۆڕی دەنێت و چیتر بەکاری ناهیێنێت، هەرچەند بە وتەی کانون هیچ زیان ناکەن گەر بەردەوامبن لە بەکارهینانی.
لەهەمانکاتداOLED ە(Organic Light Emitting Diode) لەم بوارەدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بەڵام زۆری ئاستەنگەکان لە بەردەم ئەم تەکنلۆژیایەدا وای کردووە زاناکان بیر لە تەکنۆلۆژیای تربکەنەوە.
چونکە OLED خەرجیەکی زۆری تێدەچیت وبۆیە تا ئیمڕۆ تەنیا لە مۆنیتۆرە بچوکەکاندا سودی لێوەرگیراوە بۆ نمونە ئەم 
بە هەماهەنگی لەگەڵ
و کۆمپانیای بەلجیکیSolvay سەرقاڵێ دروستکردنی جۆرە مۆنیتۆرێکین بە تەکنلۆجیایەکی نوێ بە ناوی QLED ە(Quantum dot Light Emitting Diode) کە بەپێی
نانۆکریستاڵەکانی زۆر وردن ودەتوانن لەکاتی گەیشتنی وزەی کارەبا ڕووناکیەکی ڕوون و ڕەنگی زۆر جوان بەرهەم بهێنن.
دەڵێت، ئەم تەکنلۆجیایە نزیکبۆتەوە لەوەی ببێتە ڕکابەرێکی مۆنیتۆری OLED ، هەروەها نابراو دەڵێتOLED تائمیڕۆ ئاستەنگەکانی دروستکردنی مۆنیتۆری گەورەی لەبەردەمدایە چارەسەری بۆ نەدۆزراوەتەوە بۆیە QLED ئەتوانێت ئەم ئاستەنگە بشکێنێت و هەروەها تەیبەتمەندیەکی تری ئەم تەکنلۆجیایە هەرزانی نرخی تێچوونی وە پێوسیتی بە وزەیەکی کەم هەیە بۆ کارپێکردنی، بەڵام ئەمیش ئاستەنگی خۆی هەیە، لەوانە مۆنیۆتۆرێک بەم تەکنەلۆجیایە بەرهەم هاتبێت ماوەی کارکردنی ١٠ هەزار کاژێر دەبێت ئەمەش ماوەیەکی کەمە بۆ مۆنیتۆرێکی گەورە، بەڵام “Coe-Sullivan” دەڵێت پێشوەچوونی باش لەم بوارەدا ئەنجام دراوە و چارەسەرمان بۆ ئەو ئاستەنگە دۆزیوەتەوە بەبێ ئەوەی ئاماژە بە وردەکاری زیاتر بکات.لهسهر هێڵ نییه