❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌رشه‌لۆنه‌ یاری دێربی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای به‌ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ برده‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-19 07:19:33

((شارؤخ))
جوانی کوردژین
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-17
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 737
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

به‌رشه‌لۆنه‌ یاری دێربی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای به‌ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ برده‌وه‌

به‌رشه‌لۆنه‌ یاری دێربی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای به‌ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ برده‌وه‌
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-c565308db9.jpg

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی‌و ئه‌مجاره‌یان له‌یاری دێربی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا توانی به‌ئه‌نجامی (5-1) له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی له‌یانه‌ی ئیسپانیۆل بباته‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ له‌و یاریه‌دا میسی نه‌یتوانی هیچ گۆڵێك تۆمار بكات، به‌لام دروستكه‌ری 3 گۆڵی یاریه‌كه‌ بوو، له‌خوله‌كی 19 پیدرۆ رۆدریگێز توانی یه‌كه‌م گۆڵی یاریه‌كه‌ بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ تومار بكات، پاش 11 خوله‌ك چاڤی گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد، له‌تایمی دووه‌میشدا به‌رشه‌لۆنه‌ درێژه‌ی به‌تۆمار كردنی گۆڵه‌كانداو توانیان 3 گۆڵی دیكه‌ تۆمار بكه‌ن، پیدرۆ رۆدریگێز له‌خوله‌كی 61 توانی گۆڵی دووه‌می خۆیی‌و سێهه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار بكات، پاشان ڤیا له‌خوله‌كه‌كانی 76‌و 85 دوو گۆڵه‌كه‌ی تری تۆمار كرد، تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی ئیسپانیۆل ئۆسڤاڵدۆ له‌خوله‌كی 63دا تۆماری كرد.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ پارێزگاری له‌پێگه‌كه‌ی كرد له‌یه‌كه‌می ریزبه‌ندیداو خاڵه‌كانی كرده‌ 43 خاڵ.



باشترین یاریزان

دواى ئه‌وه‌ى یاریزانه‌كانى به‌رشلۆنه‌ ئاستێكى به‌رزى پێشكه‌ش كرد ،به‌لاَم هێرشبه‌رى لاوى "پیدرۆ رۆدریگز " توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات دوو گۆل تۆمار بكات ، به‌ تایبه‌ت گۆلى یه‌كه‌م كاریگه‌رى هه‌بوو له‌ سه‌ر یاریزانانى به‌رشلۆنه‌ .

خراپترین یاریزان

دواى ئه‌وه‌ى یانه‌ى ئیسپانیۆل پێنچ گۆلى لێكرا ، یاریزانانى به‌رگرى خراپترین ئاستیان پێشكه‌ش كرد نه‌یان توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن .



kurd iu

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net