.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















- نه‌خۆشی کۆکه له‌م کاته‌یا که‌به‌ره‌و وه‌رزی زستان ئه‌ڕۆین ڕوو له زیادبوون ئه‌کات. وه ئه‌م نه‌خۆشییه گه‌ر چاره‌سه‌ری به زووی نه‌که‌یت، له دوایا زۆر وه‌ڕه‌ست ئه‌کات، زۆر کات ئه‌بێته بریناربونی قورگ و خوێن پژانی له‌گه‌ڵ به‌ڵغه‌مدا.
له‌م بابه‌ته‌یا هه‌ندێ ڕێنمایمان ئاماده‌کردووه به یارمه‌تی ده‌رمانسازی سروشتی.
1. په‌تاته‌ی پاکراو: جوان بیشۆره‌وه بیکه به چواربه‌شی ورده‌وه، له مه‌نجه‌ڵێکی بچکۆله هه‌ندێ ئاوی تێبکه بۆ ماوه‌ی چاره‌کێك له‌سه‌ر ئاگرێکی کز دای بنێ، تا ئهکوڵی که کوڵا له‌گه‌ڵ که‌وچکێ هه‌نگوینی ئه‌صڵ تێکه‌ڵی بکه دوای بیپاڵیوه. هه‌موو دوای نان خواردنێك یه‌ک کوپ له پاڵیوراوهکه بخۆره‌وه.
2. شه‌ربه‌تی گێزه‌ر: زۆر به‌سووده بۆ پاکردنه‌وه‌ی سنگ و ده‌رچوونی به‌ڵغه‌م، یه‌ک دوو گێزه‌ر جوان بشۆره‌وه پاکی بکه له پاشاندا ووردی بکه بییه له خه‌ڵاته.
له‌گه‌ڵ هه‌ندێ هه‌نگوین یان شه‌کر تێکه‌ڵی بکه و ڕۆژی په‌رداخی لی بخۆره‌وه.
3. گه‌ڵای ڕیحانه: به‌سووده بۆ له‌ناوبردنی به‌ڵغه‌م و ساف‌کردنی هه‌ناسه‌دان. گه‌لاکان له لاسکه‌که لیبکرهوه جوان بیشۆره‌وه ووردی بکه‌و 2 که‌وچکی بکه‌ره کوپیك ئاو بۆ ماوه‌یه‌ک دای بنێ
له‌دوایدا بیپاڵیوه ڕۆژی کوپێك لێ بخۆره‌وه.. وه ئه‌م گیراوه‌یه ئه‌توانرێ شیرین بکرێت به هه‌نگوین.
4. دۆشاوی خورما: به‌سوده بۆ له‌ناوبردنی به‌ڵغه‌م و به‌رگه‌گرتنی سه‌رما و هه‌وکردنی قهصابات.
5. هه‌نجیر: به توێکڵه‌که‌یه‌وه بیکوڵینهو ئاوه‌که‌ی بخۆره‌وه بۆ کۆکه زۆر به‌سوده.
به‌هیوای ته‌ندروستیه‌کی باش
كولجين
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ما ريا (2011-01-06 20:55:10)


له‌سه‌ر هێڵ نییه