❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كورد یه‌كێكه‌ له‌كۆنترین نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات،

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-21 14:38:22

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

كورد یه‌كێكه‌ له‌كۆنترین نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات،

كورد یه‌كێكه‌ له‌كۆنترین نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات، خاوه‌ن زمانی تایبه‌ت به‌خۆیانن كه‌بریتی یه‌ له‌زمانی كوردی سه‌ر‌ به‌یه‌كێك له‌خێزانه‌كانی هندۆئه‌وروپییه‌كانه به‌تێپه‌ربوونی كات چه‌ندین زاراوه‌ی جۆراوجۆری په‌یدا كردووه‌ وه‌كو سۆرانی وبادینی وزازاكی و ئه‌وانی تر،كورد به‌وه‌ جیا ده‌كرێته‌وه‌ كه‌خاوه‌ن كه‌له‌پورێكی زۆرده‌وڵه‌مه‌ندی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی
كورد %85 موسوڵمان و%10 موسوڵمانی شیعه‌ن‌ و%5‌ئایینه‌كانی ترن‌
كورد مێژوویه‌كی زۆركۆنی هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌بنیاتنانی شارستانیه‌تی وڵاته‌كانی تر وه‌كو له‌سه‌رچاوه‌ كۆنه‌كانی یۆنانی ورۆم و عه‌ره‌ب وئه‌رمه‌نیه‌كان ئاماژه‌ی پێكراوه‌ بۆنمونه‌‌ صلاحدینی ئه‌یوبی كه‌ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی دامه‌زراندوه‌و چوه‌ به‌ره‌و سوریاو میسرو فه‌له‌ستین ئاوه‌دانی كرد‌ونه‌‌ته‌وه

رووبه‌ری كوردستان نزیكه500000كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ ده‌بێت ئه‌مه‌ش ده‌كاته‌ رووبه‌ری وڵاتێكی وه‌كو فه‌ره‌نسا،به‌ڵام راستیه‌ك هه‌یه‌ كه‌پیویسته‌ هیچ كه‌سێك نه‌یشارێته‌وه‌ ئه‌ویش دابه‌شكردنی كوردستانه‌ چونكه‌ ئێستا ئه‌م ووڵاته‌ وه‌كو خۆی نه‌ماوه‌ به‌ڵكو دابه‌ش كراوه‌ له‌كاتێكدا كوردستان ناوچه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆبوو،دابه‌شكردنه‌كه‌ش به‌م جۆره‌ ده‌ستی پێكرد، له‌ساڵی 1638به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی كوردستان دابه‌شكرا له‌نێوان هه‌ردوو ئیمپراتۆریه‌تی--عوسمانلی وفارس

دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م وهه‌وڵه‌كانی كورد گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی په‌یماننامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ عوسمانلیه‌كان ببه‌ستێت كه‌بریتی بوو له‌ په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر كه‌له‌10ی ئابی1920مۆركرا تێیدا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ به‌كورد درا كه‌ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی ده‌بێت به‌ڵام له‌24ی ته‌موزی 1923جارێكیتر دابه‌شكرایه‌وه -به‌شێك بۆ هه‌ردوو ئینتدابی بریتانی وفه‌ره‌نسی كه‌ ئه‌م به‌شه‌ ئێستا كوردستانی عیراق وسوریای پێ ده‌ڵین به‌شه‌ هه‌ره‌زۆره‌كه‌ش له‌سنوری توركیا مایه‌وه بۆیه‌ ئه‌مشته‌ له‌لایه‌ن كورده‌كانی سنوری توركیا ناره‌زاییه‌كی زۆری لێ كه‌وته‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌به‌شه‌كانی عیراق وسوریاش بۆنمونه‌ له‌سنوری عیراق چه‌ندین شۆرشیان به‌رپاكرد وه‌كو شۆرشی شێخ مه‌حمودی به‌رزنجی له‌ساڵی1919-1923 پاشان شۆرشی شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانی له‌ساڵی1933



له‌كوردستانی عیراقدا ‌ئه‌م شۆرشانه‌ ماوه‌یه‌كی زۆریان خایاند هه‌تاوه‌كو رژێمی‌ صدام حسینیش هه‌ربه‌رده‌وام بوو, سه‌باره‌ت به‌شه‌ری هه‌شت ساڵه‌ی عیراق وئێرانیش كورد قوربانیه‌كه‌ بوو به‌تایبه‌تی كاتێك له‌شه‌ره‌كه‌دا صدام حسین به‌خاكی كوردستان هه‌ندێك ته‌نازولاتی بۆئێران كرد ئه‌م شته‌ كوردستانی كاول كرد هه‌تا وای لێ هات صدام حسین غازی ژه‌هراوی به‌كاربهێنێت له‌دژی كورد ئیتر دوای ئه‌وه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه‌ده‌بی شوێن وكه‌شێكی ئه‌مین بۆ كورد دابینبكرێت كوردیش له‌وبه‌شه‌یدا كه‌ئێستا پێی ده‌ڵین كوردستانی باشور گه‌رایه‌وه‌ خاكه‌كه‌ی وحكومه‌ت وپه‌رله‌مانی بنیتنا



له‌كوردستانی ئێرانیش ناره‌زایی كوردبه‌رده‌وام بوو چونكه‌ ئێران ‌به‌رده‌وامبوو له‌‌چه‌وساندته‌وه‌ی كورده‌كان ئه‌وه‌بو دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م له‌وكاته‌ی به‌شی باكوری ئێران له‌لایه‌ن یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه‌ داگیركرا وه‌به‌شی باشوریشی له‌لایه‌ن بریتانیا له‌وكاته‌دا كورد ئه‌وه‌ی به‌هه‌لزانی بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر خۆی رێكبخاته‌وه‌ ئه‌وه‌بو پارتی دیموكراتی كوردستانیان دامه‌زراند دواتریش دامه‌زراندنی كۆماری مهابادیان راگه‌یاند به‌ڵام هه‌ر زوو حوكمه‌ت له‌تاران به‌یارمه‌تی بریتانیاوئه‌مریكا كۆتاییان به‌كۆماره‌كه‌ هێنا

به‌شی هه‌ره‌ زۆری كوردستان له‌روی رووبه‌رو ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشورو رۆژهه‌ڵاتی سنوری ووڵاتی توركیاوه‌ ‌واته‌ باكوری كوردستانه‌ ئه‌م پارچه‌یه‌ ‌نیوه‌ی ته‌واوی هه‌موو خاكی كوردستان پێك ده‌هێنێت نزیكه‌ی ‌بیست ویه‌ك پارێزگا ده‌گرێته‌وه پارچه‌كانی تر به‌پێ ی ریزبه‌ندی روبه‌ره‌كانیان وژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه ده‌كه‌ونه‌‌ سنوری وڵاتی ئێران له‌به‌شی باكوری رۆژئاوایدا ئه‌وی تریش سنوری وڵاتی عیراق له‌به‌شی باكوریدا و ئه‌وی تریش ده‌كه‌وێته‌ سوریا له‌به‌شی باكورو باكوری رۆژهه‌ڵاتیدا ئه‌مه‌ جگه‌ له‌پارچه‌یه‌كی ئه‌رمینیا

سه‌باره‌ت به‌ سروشت وئابوری ئه‌م ووڵاته‌ كوردستان یه‌كێكه‌ له‌ناوچه‌ هه‌ره‌ سه‌رنجراكێشه‌كانی جیهان ناوچه‌یه‌كی زۆری ده‌وره‌ دراوه‌ به‌چیای زاگرۆش ته‌نانه‌ت ده‌ریای ناوه‌راستیش كوردستان زۆرده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌كشتوكاڵ وكه‌ش و هه‌وایه‌كه‌ی زۆرله‌باره‌ به‌تایبه‌تی به‌شی باشوری هه‌ربه‌ته‌واوه‌تی گونجاوه‌ ‌،هه‌روه‌ها شیاوه‌ بۆچاندنی هه‌موو جۆره‌ دانه‌وێله‌یه‌ك هه‌روه‌ها میوه‌وسه‌وزه‌ هه‌ربۆیه‌ش ده‌ڵێن كوردستان یه‌كه‌م شوێن بوه‌ كه‌كشتوكاڵی تێداكراوه‌ جگه‌له‌وه‌ كوردستان له‌سامانی ئاژه‌ڵدا زۆرده‌وڵه‌مه‌نده‌ هه‌روه‌ها كوردستان كه‌ش وهه‌وایه‌كی زۆرسه‌یرو نایابی هه‌یه‌ له‌ناوچه‌یه‌كه‌وه‌ بۆناوچه‌یه‌كی تر پله‌كانی گه‌رما ده‌گۆرێن چیا به‌رزه‌كانی به‌وه‌ناسراون كه‌باران و به‌فری به‌چری لێ ده‌بارێ ، جگه‌ له‌وانه‌ كوردستان به‌یه‌كیك له‌ده‌وڵه‌مه‌ندترین ناوچه‌كانی سه‌رچاوه‌ی په‌ترۆل داده‌نرێت له‌جیهان كه‌ به‌شه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی كه‌ركوك وخانه‌قینی باشوری كوردستانی سنوری عیراق ، ‌سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی په‌ترۆلیش له‌كوردستانی رۆژهه‌ڵاته‌ له‌ده‌وروبه‌ری كرماشان له‌كوردستانی باكوریش سه‌رچاوه‌ گرنگه‌كه‌ی په‌ترۆل ده‌كه‌وێته‌ ‌كوردستان‌ له‌ ناوچه‌كانی دیاربه‌كرو باتمان ودۆڵی یه‌مان له‌سوریاش به‌شی سه‌ره‌كی سه‌رچاوه‌ی په‌ترۆل ده‌كه‌وێته‌ كوردستان له‌ناوچه‌ی جه‌زیره‌ بێجگه‌ له‌په‌ترۆل كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌مادده‌ كانزایی یه‌كانی وه‌ك ئاسن ومس وكرۆم و فۆسفات وزێرو زیوو یۆرانیۆم، گرنگی‌ رووباره‌كانی كوردستانیش هیچی له‌ سه‌رچاوه‌ په‌ترۆلیه‌كه‌ی كه‌متر نی یه‌ ئه‌گه‌ر زیاتریش نه‌بێت به‌تایبه‌تی هه‌ردوو رووباری فورات ودیجله‌‌ ئه‌م دوو رووباره‌ ‌به‌رزبان له‌ئاستی رووی ده‌ریاوه‌ ده‌گاته‌ سێ بۆچوارهه‌زار مه‌تر ئه‌مه‌ش ده‌یكاته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی به‌ده‌ستهێنانی ووزه‌ هه‌روه‌كو ئێستا عیراق وسوریا‌ به‌نداویان له‌سه‌ردروستكردووه‌ له‌م دواییانه‌ش توركیا وه‌كو به‌شێك له‌پرۆژه‌یGAP(پرۆژه‌ی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆل) هه‌ستاوه‌ به‌دروستكردنی زنجیره‌ به‌نداوێك كه‌وا پێشبینی ده‌كرێ ‌به‌شی هه‌ره‌ زۆری كاره‌بای توركیا دابین بكا جگه‌ له‌وه‌ كوردستان له‌كۆندا رێگه‌ی سه‌ره‌كی بازرگانی نێوان رۆژهه‌لات و ئه‌وروپا بووه‌ ئه‌مرۆش رێگایه‌كی سه‌ره‌كی یه‌ بۆگواستنه‌وه‌ی بۆری وپه‌ترۆل له‌عیراق و قه‌وقاز‌‌‌ ‌ ،‌ له‌توركیادا ئێستا مه‌سه‌له‌ی كورد بوه‌‌ته‌ كێشه‌یه‌كی سیاسی وئابوری هه‌ندێك له‌لایه‌نه‌كان هێزی سه‌ربازی وجیاوازی نه‌ته‌وایه‌تیان به‌سه‌ركوردا زیادكردووه‌ هه‌ندێك له‌لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامن‌ له‌لۆمه‌ كردنیPKKناویان لێناون ده‌سته‌یه‌ك له‌تیرۆرسته‌كان به‌ڵام هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا توركیا رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه كه‌مایه‌ی نانه‌هامه‌تین بۆهه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی تورك وكورد‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆپیاده‌كردنی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی هه‌ندێك ‌لایه‌نه‌كان له‌حوكمه‌ت له‌دژی كورده‌كان پێ ی وایه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌‌ چاره‌سه‌رنابێت ته‌نها به‌هێزو شه‌رنه‌بێت به‌ڵام چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ش هه‌یه‌ كه‌ده‌كرێ به‌هۆی گفتوگۆو داننان به‌مافه‌كانی كوردبێت به‌مشێوه‌یه‌ توركیابه‌گشتی وكوردستان به‌تایبه‌تی له‌كێشه‌كه‌ رزگاریان ده‌بێت،‌ئه‌وه‌ی جێ ی دڵخۆشیه‌ ئه‌و ده‌سپێشخه‌ریه‌ی پارتی دادوگه‌شه‌پێدانه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر به‌كێشه‌ی كورد كردی كه‌تارلدده‌یه‌ك ره‌وشه‌كه پێشوه‌چونێكی‌ باشی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، به‌رای ئێمه‌ چاره‌سه‌ربه‌رێگه‌‌ی ئاشتیانه‌ بۆكورد ئه‌وه‌یه‌ كه‌له‌هه‌موو پارچه‌كانیدا دان بنرێت به‌مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه‌له‌وانه‌یه‌ فیدرالی بوون ئه‌م شته‌بكات، مه‌سه‌له‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی پارچه‌كانیش مه‌سه‌له‌ی داهاتووه‌، له‌داهاتوودا نزیكبونه‌وه‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه‌ زیاترپێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت وه‌كو ئێستا ئه‌م شته‌ له‌ئه‌وروپا ده‌بینین، له‌وكاته‌دا سنوره‌كان گرنگی خۆیان ده‌بێت، ئه‌وكات سنوره‌ ده‌ستكرده‌ دابه‌شكراوه‌كانی چێنراو به‌ لوغم وته‌قه‌مه‌نیه‌كانی كوردستان وون ده‌بن

سه‌رچاوه‌\‌سایتێكی ئینگلیزی‌


                                                 http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-d79ca37303.jpg

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13016566701.gif
كوردم و له‌ ڕێی كورد و كوردستان .. سه‌ر له‌ پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
به‌ كوردی ده‌ژیم به كوردی ده ‌مرم .....به كوردیش ئه‌ ده‌م وڵامی قه‌برم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net