❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌ندێك جار بچه‌مێره‌وه‌ با نه‌شكێی.........!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-22 23:45:18

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

هه‌ندێك جار بچه‌مێره‌وه‌ با نه‌شكێی.........!

ئه‌گه‌ر بۆ چوونی جیاوازت له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا هه‌یه‌،،،یان بیرۆكه‌تان لێكه‌وه‌ دووره‌ ،، پێویست ئه‌كات هه‌ندێك جار تاقی كردنه‌وه‌ له‌ نێوانتانا ڕوو بدات چۆن.......؟
له‌گه‌لما بن بۆ ئه‌م ڕاو بۆ چوونانه‌ بزانین ئایا ئه‌گه‌ر به‌پێی بیركردنه‌وه‌ی خۆمان ئه‌توانین كێشه‌و جیاوازی ڕاو بۆچوونی جیاواز بدۆزینه‌وه‌ و به‌ئاسانی چاره‌سه‌ری بكه‌ین....؟ یان كێشه‌و بۆچوونی جیاواز نه‌بڕاوه‌یی یه‌و هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ ژیانماندا ڕواوه‌ و ئه‌ڕوێت و ناتوانین هه‌رگیز ووشكی بكه‌ین .............
هه‌زار ساڵه‌ وتراوه‌ شتی مه‌حاڵ لای مرۆڤ نیه‌ ...؟ئه‌گه‌ر بیركردنه‌وه‌ی ژیرانه‌ هه‌بێت...


بێینه‌ سه‌ر باسه‌كه‌مان.......

ئه‌گه‌ر بۆچوونی جیاوازت له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا هه‌یه‌ و زۆر جار پێكه‌وه‌ن .....
ئه‌گه‌ر قسه‌و ووته‌كانی ئه‌و قبوڵ بكه‌یت

چێ ڕوو ئه‌دات................................؟
ئایا ئه‌و له‌ناخی خۆیدا هه‌ست به‌وه‌ ناكات كه‌ ئایا هه‌ڵه‌یه‌ یان ڕاسته‌ ...؟ یان ئایا تۆ له‌ناخی خۆتا هه‌ست ناكه‌ی كه‌ هه‌ڵه‌ی یان ڕاستی .....؟ به‌ڵێ : هه‌ست به‌هه‌موو شتێكی خۆمان و بگره‌ له‌نیوه‌ی زیاتری به‌رامبه‌ریش ئه‌كرێت...ئه‌ی بۆچی ناتوانین ڕاوبۆچوونه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین هیچ نه‌بێ بتوانین نزیكی كه‌ینه‌وه‌ له‌یه‌كتر......
چۆن..............؟



بیروبۆچوون و قسه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به‌ تاسه‌وه‌ وه‌ربگره‌و به‌وردی لێكی به‌ره‌وه‌ پاشان له‌گه‌ڵ ده‌روونی خۆتا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ ....................... ئه‌گه‌ر هیچ ڕوو نه‌دات ئه‌وه‌ ڕووئه‌دات كه‌هه‌ست بكه‌ی یه‌كێكتان هه‌ڵه‌ن یان یه‌كێكتان ڕاستن ...
پێویسته‌ به‌ڕاست و به‌هه‌ڵه‌ یه‌كتری قبوڵ بكه‌ین تا ئه‌گه‌ینه‌ ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی ببینه‌ یه‌ك نه‌ك له‌یه‌ك دووربكه‌وینه‌وه‌،،،،،،،،ئه‌وه‌یه‌ گه‌وره‌یی مرۆڤ.......
له‌سه‌ر بیرووبۆچوونه‌كانت زۆر مه‌هێنه‌ سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ت
وه‌ به‌بێ بیركردنه‌وه‌،،، ڕێگای بۆچوونه‌كانی خۆت مه‌گره‌ .....
ئێمه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببینه‌ كه‌سێكی گه‌وره‌ یان به‌توانا یان هۆشیار نابێت بیرو بۆچوونی خۆمان بۆ به‌رامبه‌ره‌كانمان بسه‌پێنین،،،،،ئێمه‌ ئه‌بێ وورد بوونه‌وه‌مان له‌بیركردنه‌وه‌ماندا چڕ بكه‌ینه‌وه‌بۆ ئه‌بێت هه‌میشه‌ من له‌ پێشه‌وه‌ بم هه‌ندێك جا وا پێویست ئه‌كات كات بده‌م به‌ به‌رامبه‌ره‌ كه‌شم تا ئه‌و له‌ پێشه‌وه‌ بێت،،، ژیان زۆر جار یان هه‌میشه‌ به‌دوو ئاراسته‌ی جیاوازدا ئه‌چێت ....باكور و باشور باش و خراپ گه‌رم و سارد زاڵ و به‌زیو ................هتد . زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌ ژیاندا ئاراسته‌ی بیروو بۆچوونیان جیاوازه‌ ....بۆ یه‌ باشترین شت به‌لای منه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و بیروو بۆچوونه‌ جیاوازه‌ بكرێته‌ گفتوگۆ بۆ لێك نزیك بوونه‌وه‌ و لێك تێگه‌شتن نه‌ك موجامه‌له‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌یه‌ك و لێك تێنه‌گه‌شتن.........





خۆت له‌گه‌ڵ ئه‌و جێگه‌و بیروو بۆچوونانه‌دا بگونجێنه‌ كه‌تێیدای ،،، وه‌هه‌ندێك كات له‌بیرووبۆچوونه‌كانت ده‌ست هه‌ڵگره‌ یان پاشه‌كشه‌ بكه‌...........

ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ تۆ كه‌سێكی توانات نیه‌ یان بیرۆكه‌كانت ناگونجێن له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌رت ،،،ئه‌مه‌ مانای گه‌وره‌یی تۆیه‌ ،،،چۆن ........؟ زۆر جار مرۆڤ ئه‌گاته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌له‌ خۆی توڕه‌ ئه‌بێت بۆ نموونه‌ زۆر جار گازێك له‌زمانت ئه‌گریت له‌كاتی ئاخاوتن یان نان خواردن ،،،یان له‌نووسینێكی ده‌ستی خۆت توڕه‌ ئه‌بیت و پاره‌ پاره‌ی ئه‌كه‌ی ...یان هه‌ر له‌خۆته‌وه‌ قسه‌ به‌خۆت ئه‌ڵێیت ئه‌مانه‌ ته‌نها خۆت و ده‌رون له‌شت ئه‌و كاره‌ ئه‌كه‌ن كه‌هه‌مووی تایبه‌تن به‌خۆت ...ئه‌ی ئه‌وه‌ گه‌وره‌یی نیه‌ كه‌ تۆ له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا بسازێی یان ڕێك بیت كه‌ خۆت نیه‌ وا بكه‌ی ئه‌وبی له‌شی تۆ نیه‌ وابكه‌ی ئه‌و بی،،وه‌بیرۆكه‌و بۆچوونی تۆ نیه‌ به‌ڵام تۆ بتوانی ئه‌و بی ،،،،،،،،،مرۆڤ هه‌میشه‌ ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی به‌رامبه‌ر بكات به‌خۆی پێویسته‌ خۆی بكاته‌ به‌رامبه‌ر بۆ لێك تێگه‌یشتن و بیرۆكه‌ی خۆ گه‌یاندن بۆ به‌رامبه‌ر.....زئه‌وه‌ گه‌وره‌ییه‌ و لێك تێگه‌شتنه‌.....





به‌رامبه‌ر ووته‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت یه‌كسه‌ر خۆت نیشان مه‌ده‌و وه‌ڵام مه‌ده‌ره‌وه‌.........
یانی چی ؟ بۆ ئه‌م دێڕه‌...؟
ژیان چیه‌ ؟جگه‌ له‌بیركردنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌وردی ئه‌م دێڕه‌ لێك بده‌ینه‌وه‌ ئه‌مانگه‌یه‌نێت به‌و جێگایه‌ی كه‌ نایه‌ڵێت هه‌رگیز ڕووبه‌رووی كێشه‌و ناخۆشیه‌كانی ژیان ببینه‌وه‌ به‌تایبه‌ت دووركه‌وتنه‌وه‌ وه‌ك دووجه‌مسه‌ری جیاواز...با زۆر جار هه‌ڵه‌یه‌كت به‌رامبه‌ر بكرێت تۆ ئاسایی وه‌ریگره‌ وادابنێ كه‌هه‌ڵه‌ بوویت ....وه‌ داوای لێبوردنیش بكه‌ هه‌وڵ مه‌ده‌ تۆش به‌هه‌مان هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌رت كراوه‌ تۆش به‌رامبه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ت هه‌مان كار بكه‌یت ...ئه‌و كاته‌ تۆش جیاوازییه‌كت له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ركه‌ت نامێنێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌تۆش وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ده‌ربڕین و هه‌ڵس و كه‌وت و گوفتار و هه‌ڵه‌ كردندا......بۆیه‌ باشتر وایه‌ و هه‌ق وایه‌ ..........چه‌نده‌ها ساڵ ووتراوه‌ بیربكه‌ره‌وه‌ پاشان بڕیاربده‌ ..........نه‌ك بیر له‌ قسه‌و كرده‌وه‌ی خراپ بكه‌یته‌وه‌ ئینجا بڕیاری كردنی بده‌ی ....ئێمه‌ مرۆڤین پێویسته‌ بیركردنه‌وه‌كانمان هه‌میشه‌ له‌باشه‌كان بێت......





عه‌تف و سۆز و خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی و یه‌كتر قبوڵكردن ،،، هه‌میشه‌ موعجزه‌یه‌كه‌ هه‌موو ده‌رگا كلیل و قوفڵ كراوه‌كانی ژیان ئه‌كاته‌وه‌............

ئه‌توانین بگه‌ڕیینه‌وه‌ بۆ ئه‌و دێره‌ كورده‌وارییه‌ی كه‌ده‌ڵیت ( ما به‌قسه‌ی خۆش له‌كوون دێته‌ده‌ر.........)
له‌وه‌ ئه‌چیت ئه‌م دێره‌ زۆر له‌ سه‌ر زمان ساده‌ بیت به‌ڵام به‌ڕاستی دروستكراوێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی بتوانێت به‌و قسه‌خۆشه‌ گه‌وره‌یی خۆی بنوێنێ به‌رامبه‌ر كه‌سانی تر....تۆ كاتێك له‌خۆشه‌ویستی زیاترت نه‌بێت بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به‌رامبه‌ره‌كه‌ت پێویسته‌ ببێته‌ تۆ ...چونكه‌ تۆ زه‌هری شیرینی براده‌ره‌كه‌ت ئه‌كه‌یته‌ شه‌كر ...كه‌واته‌ ئه‌و ناتوانێت به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویستی تۆ ڕق به‌كاربهێنێت...........




ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رامبه‌رت هه‌زار چاكه‌ ئه‌كات ،،،به‌هه‌ڵه‌یه‌كی هه‌مووچاكه‌كانی فه‌رامۆش مه‌كه‌........
له‌سه‌رچاوه‌ی ئه‌م دێره‌وه‌ ئه‌گه‌ڕێینه‌وه‌ لای لوقمانی حه‌كیم و وه‌ستاكه‌ی كه‌ چ ڕوویداوه‌ له‌نێوانیاندا..........




ئه‌گێڕنه‌وه‌ جارێكیان لوقمانی حه‌كیم لای وه‌ستایه‌ك كاری كردووه‌ وه‌ستاكه‌ی زۆری خۆش ویستووه‌ وه‌خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش زۆر ڕێزیان له‌لوقمان گرتووه‌ ،،وه‌ هه‌میشه‌ داوای ئامۆژگاریان لێكردووه‌،،،،،،،،ڕۆژێك وه‌ستاكه‌ی بانگی ئه‌كات و كاڵه‌كێكی له‌به‌رده‌سته‌ لوزێك له‌ كاڵه‌كه‌كه‌ ئه‌داته‌ لوقمان ئه‌ڵێت بیخۆ ،،لوقمانیش زۆر به‌له‌زه‌ته‌وه‌ كاڵه‌كه‌ كه‌ ئه‌خوات لوزێكی تری ئه‌داتێ له‌جاران به‌له‌زه‌تتر ئه‌یخوات به‌مشێوه‌یه‌ تا پانزه‌ شانزه‌ لوز(قاژ) ئه‌دات به‌لوقمان لوقمان هه‌ریه‌كه‌و به‌تام و چێژێكی زیاتره‌وه‌ ئه‌خوات ...ئاخرین جار وه‌ستاكه‌ی ئه‌ڵیت بامنیش لوزێك له‌م كاڵه‌كه‌ بخوم بزانم چۆنه‌ وا ئه‌و ئه‌وه‌نده‌ به‌له‌زه‌ته‌وه‌ ئه‌یخوات ،،،له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م گازی له‌كاڵه‌كه‌كه‌ هه‌مووی ئه‌تفێنیته‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ تاڵه‌ ئه‌و كاڵه‌كه‌ ،،،،،،،ڕوئه‌كاته‌وه‌ لوقمان و ئه‌ڵێت باشه‌ تۆ چۆن ئه‌و كاڵه‌كه‌ت خوارد....به‌و تاڵیه‌ ئه‌ویش ئه‌ڵیت گه‌وره‌م من چه‌ند ساڵه‌ له‌به‌ر سایه‌ی تۆدا ئه‌ژیم نان و ژیان و گوزرانم بردووه‌ به‌ڕێدا یه‌كجا تۆ كاڵه‌كێكی تاڵت داوه‌ به‌من من خۆم له‌تۆ ناڕه‌حه‌ت ناكه‌م ..................



هیچ ناڵێم له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌ چوونكه‌ ئه‌وه‌ بۆ بیركردنه‌وه‌ی ئێوه‌یه‌...........

وه‌ په‌ندێكی فارسی هه‌یه‌ ئه‌ڵیت :(گاهی خم شوید تا نشكنی)
واتا : هه‌ندێك جار بچه‌مێره‌وه‌ با نه‌شكێی............
ئه‌مه‌ له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر لێی وردبیته‌وه‌ هه‌موو ژیانت ئه‌گۆڕێت .......   




ئاماده‌كرن و نووسینی........................مریوان باوه‌نوری
تـایـبـه‌ت بـــــــــه‌ كـوردژیــن


Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-12-23 06:08:24

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1674
WindowsMSIE7

Re: هه‌ندێك جار بچه‌مێره‌وه‌ با نه‌شكێی.........!

ده‌سه‌کانت خۆش بێت کاکه‌ مه‌ریوانی به‌ڕێز
به‌ڕاستی بابه‌تێکی زۆۆر زۆۆر جوانه‌ زۆر په‌ند ئامێزه‌
زۆر پێویسته‌ مرۆڤ ئه‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌ بخوێنێته‌وه‌ و سوودی لێ وه‌رگرێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-12-23 06:44:33

احمد_88
جوانی کوردژین
شوێن: ‌ ♥شه‌قڵاوه‌♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-01
دواترین سه‌ردان: 2013-10-09
په‌یامه‌كان: 895
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: هه‌ندێك جار بچه‌مێره‌وه‌ با نه‌شكێی.........!

ده‌ست خۆش كاك مه‌ریوان بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ سه‌ركه‌وتووبیت

Kurdzhin
هه‌رجه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌ هیچ نازانی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-12-24 20:29:27

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: هه‌ندێك جار بچه‌مێره‌وه‌ با نه‌شكێی.........!

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان سۆز خان و كاكه‌ احمد
زۆر خۆشحاڵم بابه‌ته‌كه‌جێگه‌ی ره‌زامه‌ندیتان بووه‌
به‌و هیوایه‌ی به‌دڵتان بووبیت..............

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net