❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / *::*ئایه‌ به‌هه‌شتت بینیوه‌؟؟*::*

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-23 03:12:48

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

*::*ئایه‌ به‌هه‌شتت بینیوه‌؟؟*::*

یه‌كه‌م... كلیلی به‌هه‌شت

كلیلی به‌هه‌شت: (لا اله الا الله محمد رسول الله)ه‌، وه‌ هه‌روه‌ها كاری چاكه‌، دانه‌كانی كلیله‌كه‌ یه‌كه‌ و به‌و دانانه‌ ئیش ده‌كات وه‌ یه‌كه‌مین كه‌س ئه‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم)ه‌ و دوای ئه‌وه‌ی شه‌فاعه‌ت بۆ ئیمانداران ده‌كات.

دووه‌م... ده‌رگاكانی

ده‌رگاكانی به‌هه‌شت (8) ده‌رگایه‌ ، (وَسِيقَ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ إِلَى الْجَنَّةِ زُمَرًا حَتَّى إِذَا جَاؤُوهَا وَفُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا سَلَامٌ عَلَيْكُمْ طِبْتُمْ فَادْخُلُوهَا خَالِدِينَ ) (الزمر: 73).



پله‌ و پایه‌كانی به‌هه‌شت و ژووره‌كانی ....

به‌رزترین پله‌ی به‌هه‌شت بریتیه‌ له‌ (الفردوس)، له‌ژێر عه‌رشی په‌روه‌ردگاره‌، وه‌ هه‌رچوار ڕوباری به‌هه‌شت له‌وێوه‌ دێنه‌ده‌ر و سه‌رچاوه‌ ده‌گرن (ڕوباری شیر، ڕوباری مه‌ی، روباری هه‌نگوین و ڕوباری ئاو). وه‌ به‌رزترین شوێن و مه‌قام (مه‌قامی وه‌سیله‌یه‌)، كه‌ ئه‌مه‌ مه‌قامی پێغه‌مبه‌ره‌ (صلی الله علیه وسلم) كاتێك جابر (ڕه‌زای خوای لێ بێت) ئه‌فه‌رموێ كه‌ پێغه‌مبه‌ر ئه‌فه‌رموێ: (مَنْ قالَ حينَ يسمع النداء: اللهم ربّ هذه الدعوة التامة والصلاة القائمة آتي محمداً الوسيلة والفضيلة وأبعثْهُ مقاماً محموداً الذي وعدته. حلّتْ له شفاعتي يوم القيامة).

پاشان پله‌ و شوێنی (أهل العليين) واته‌ پله‌ هه‌ره‌ به‌رزه‌كان، كه‌ ئه‌مه‌ش بریتیه‌ له‌ كۆشكێكی به‌رزی چه‌نده‌ها نهۆم و له‌ دور و یاقوت و گه‌وهه‌ر دروست كراوه‌.. به‌ ژێریا ڕوبار ڕێ ده‌كات و ئه‌هلی به‌هه‌شت چۆن ئه‌ستێره‌ به‌ ئاسمانه‌وه‌ ئه‌بینن ئاوها ئه‌هلی علیین ئه‌بینن كه‌ ئه‌دره‌وشێنه‌وه‌.. ئه‌م جێگایه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پێغه‌مبه‌ران و شه‌هیده‌كان و ئه‌وانه‌ی كه‌  سه‌بر و ئارام ئه‌گرن له‌سه‌ر به‌ڵا و كاره‌سات و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی له‌ پێناوی خوا یه‌كتریان خۆش ده‌وێت.

له‌ به‌هه‌شتدا كۆشكی وا هه‌یه‌ له‌ گه‌وهه‌ری شه‌فاف و ته‌نك دروست كراوه‌و ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی دیاره‌، ئه‌مانه‌ش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ قسه‌ و ڕوویان به‌ده‌م خه‌ڵكه‌وه‌ خۆشه‌و له‌پێناوی خوا خواردن ئه‌به‌خشن و شه‌ونوێژ ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا خه‌ڵك نوستوون.

پاشان پله‌و پایه‌كانی تری به‌هه‌شت كه (100) سه‌د پله‌ن و نزمترینیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌كێك موڵكی ده‌وڵه‌مه‌ندترین پاشای سه‌ر زه‌وی هه‌بێت به‌ڵام هێشتا (10) ده‌ ئه‌وه‌نده‌ی موڵكی ئه‌و پاشایه‌ش.

پیاوان له‌ شێوه‌ی باوكمان ئاده‌م ئه‌بن له‌ درێژی دا واته (60) باڵ، ته‌مه‌نیان له‌ 33 ساڵیدایه‌ و له‌ جوانیشدا تاكو بڵێی جوانن وه‌كو یوسف وه‌ دڵیان وه‌كو دڵی ئه‌یوبه‌ و زمانیان وه‌كو زمانی پێغه‌به‌ره‌ (صلی الله علیه وسلم).. ئه‌ی ئافره‌تان له‌ به‌هه‌شت دا چۆنن؟؟ ئوم سه‌له‌مه‌ (ڕه‌زای خوای لێ بێت) ئه‌ڵیت كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (أن فضل نسا ء الدنيا على الحور العين كفضل ظاهر الثوب على باطنه) واته‌ فه‌زڵ و به‌ها و جوانی ئافره‌تانی دونیا به‌سه‌ر حوره‌كانی به‌هه‌شته‌وه‌ وه‌كو به‌ها و جوانی ده‌ره‌وه‌ی پۆشاكن بۆ ناوه‌وه‌ی، واه‌ته‌ زۆر له‌ حوره‌كان جوانتر و شۆخترن. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر له‌ وه‌سفی ئافره‌تان له‌ به‌هه‌شت دا ده‌فه‌رموێت: (أن المؤمن لينظر الى مخ ساقها أى زوجته كما ينظر أحدكم ألى السلك من الفضة فى الياقوت كأنهن فى شفافية الجواهر على رؤوسهن التيجان و ثيابهن الحرير) واته‌ ئافره‌ت له‌ به‌هه‌شتدا ئه‌وه‌نده‌ جوان و شۆخه‌ كاتێك ئیماندار سه‌یری قاچی خێزانه‌كه‌ی بكات مۆخی قاچی لێوه‌ دیاره‌ له‌ شه‌فافیه‌ت و ناسكی دا هه‌روه‌كو چۆن كه‌سێك تاڵه‌ زیو له‌ میروی یاقوت دا ده‌توانێت ببینێت و تاجیش به‌سه‌ریانه‌وه‌یه‌و پۆشاكیشیان له‌ حه‌ریره‌ واته‌ ئاورێشم.

داواكارین له‌ خوای په‌روه‌رده‌گار بمانكاته‌ ئه‌هلی به‌هه‌شت و دامه‌زرامان بكات له‌سه‌ر ئایینه‌كه‌ی و له‌ وه‌سواسی شه‌یتان و هاوه‌ڵی خراپ دورمان بخاته‌وه‌..

اللهم أرنا الحق حقاً و ارزقنا أتباعه و أرنا الباطل باطلا و أرزقنا اجتنابه, اللهم ارزقنا عيش السعداء و موت الشهداء و الحشر مع الانبياء

س:ئاشق

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9e4c3596f8.gif

خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-12-23 05:28:25

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPMSIE7

Re: *::*ئایه‌ به‌هه‌شتت بینیوه‌؟؟*::*

dastxosh xwda padashti baxert bdatawa harbzhet

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-12-23 20:32:37

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: *::*ئایه‌ به‌هه‌شتت بینیوه‌؟؟*::*

سپاس ده‌ستی تۆش خۆش بێت هه‌ر سه‌رکه‌وتو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-12-24 16:44:40

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsVistaFirefox

Re: *::*ئایه‌ به‌هه‌شتت بینیوه‌؟؟*::*

دەستە کانت خۆش لیسا گیان هەمیشە سەرکەوتوبیت
خوای گەورە پاداشت باتەوە ..اشاللــة لەو دنیا شوینمان بە هەشت ئەبیت اشاللــة ئامین

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-12-24 17:06:57

tanya gull
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: شه‌قڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-12
په‌یامه‌كان: 681
WindowsXPMSIE

Re: *::*ئایه‌ به‌هه‌شتت بینیوه‌؟؟*::*

dastt xosh bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2e3cc6548c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-12-24 18:20:02

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: *::*ئایه‌ به‌هه‌شتت بینیوه‌؟؟*::*

سپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستی ئێوه‌ی گولیش خۆش بێت
خوا پاداشتی ئێوه‌ش باته‌وه‌ سه‌رکه‌وتو بن گوڵه‌کان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net